|
|
|
له‌و دیوو پیاسه‌ى شه‌قامێكى غه‌ریب ده‌بمه‌وه منداڵێكى سالانى رابردووى ته‌مه‌نم . بچوك ...بچوك بچكۆلانه . نه‌سڵ له‌نهێنى یه عه‌جوله‌كانى شه‌رم ده‌كه‌م . نه ئاورِ له سێبه‌رى هه‌نگاوه‌كانم ده‌ده‌مه‌وه . ده‌رِۆم و بۆنى ماچێكى شه‌رمنم لىَ ده‌بێته سوعبه‌تى ته‌ڵه رِێحانه‌كانى باخچه‌كه‌تان . بیرته رۆژىَ به‌دزى باوكته‌وه ... به‌دزى برا گه‌وره‌و ناوه‌نجى و بچكۆله‌كه‌ته‌وه . عاتیفه‌ى مه‌مكۆله بزیوه‌كانى ژێر ستیانه نه‌عله‌تى یه‌كه‌تى تێكه‌ڵ كرد به‌هه‌ناسه‌ى پرِله‌مه‌یلى ماچێكى تۆ. بیرته له‌و دیو ده‌رگاى كه‌مىَ درز تێبووى حه‌وشه‌كه‌تانه‌وه به چاوى دڵت پێت ووتم : دوىَ شه‌وو به‌رات بوو له‌كوىَ بووى ؟ **** ***** *****
چ قورِم ساخێكه ئه‌م ته‌مه‌نه ! نه شه‌قام ئولفه‌تێكى ماوه بۆ مه‌یلى پیایه‌سه‌یه‌ك نه عومرم ئۆقره‌یه‌ك شك ده‌با بۆ هه‌ناسه‌یه‌ك له‌مه‌ست بوون . من دێم و چه‌ند ده‌كه‌م نابمه‌وه مندالى سه‌رده‌مى رِابردووم . من دێم و چه‌ند ده‌كه‌م ناگه‌مه به‌رده‌رگاى ماچێكى عاجز و تا سه‌رحه‌ر به‌دیار ته‌ڵىَ رِێحانه‌وه سه‌رخه‌وىَ بشكێنم . كانونى یه‌كه‌مى 2007
|
|
|
|
|