|
|
|
شه‌ریعه‌تى مه‌یل له‌شیعرى مه‌وله‌ویدا
هه‌ر هه‌مان رِۆژ سه‌ر له‌ئێواره كاتژمێر (2:30) پاش نیوه‌رِۆ به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له رِۆشبیران وجه‌ماوه‌ری شارى هه‌ڵه‌بجه كۆرِێكى شیعر خویندنه‌وه بوو بۆ شاعیران وه‌رزێر حمه‌سلیم
هه‌تاو محمد
ده‌لیل جمال
مهدى هه‌ورامى
على حه‌غریب
كه‌تیایدا شاعیران به‌شیعره‌كانیان
هه‌ست و سۆزى خۆیان به ئاماده‌بوان به‌خشى وه پاشان وه‌ك دواوته‌ى ئه‌و
ژوانه ئه‌ده‌بى و هونه‌رى رِۆشنبیریه به‌رِێز (ئیبراهیم هه‌ورامانى) به‌رِێوه‌به‌رى
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رشۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه وێرِاى ده‌ست خۆشى بۆ شاعیران و
هونه‌رمه‌ندان و رِۆشنبیرانى شارى هه‌ڵه‌بجه كه‌به‌شدار بوون له‌وچالاكیه‌دا
و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دانى هه‌رچى له تواناى
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رِۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌دابێت بیكات بۆ به‌ره‌و پێش چونى
رِه‌وتى رِۆشنبیرى شارى هه‌ڵه‌بجه.
|
|
|
|
|