|
|
![]() |
|
ماڵى خانمم چۆن بینى ؟ ئیبراهیم هه‌ورامانى
(ماڵى خانم ) ئه‌و فلمه بوو له‌نوسینى پشتیوان گوڵپى و شه‌وى 6-7\2\2009 نمایش كرا ،فلمه‌كه باسى له‌مێژووى خانمى وه‌سمان پاشا خاتوو عادله خانى ساحیبقرانى ده‌كرد كه ده‌توانم بڵێم نوسه‌ر له‌رىَ ى ئه‌م فلمه‌وه ده‌یویست مێژووى سیاسى و ئیدارى ئه‌م خاتونه‌مان بۆ بخاته رِوو . له‌راستى دا نامه‌وێت لێره‌وه باس له‌ناوه‌رۆكى هونه‌رى و هونه‌رى نواندن و سینه‌ما و.....هتد بكه‌م ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت له ماڵى خانم دا باس لێوه بكه‌م شێواندنى حه‌قیقه‌تى مێژووى سیاسى و ئیدارى خانمه له چوارچێوه‌ى ئه‌و نوسینه‌ى پشتیوان گوڵپى كه وه‌ك فلمێك له‌شاشه‌ى كوردساته‌وه خرایه رِوو . كاك گوڵپى چه‌ند حه‌قیقه‌تێكى رِون و رۆشنى له‌مێژووى خانم دا فه‌رامۆش كردووه كه له‌راستى دا فه‌رامۆشكردنى ئه‌و راستى و حه‌قیقه‌تى یانه مایه‌ى شیواندن و سرینه‌وه‌ى به‌شێكى گرنگى مێژووى سیاسى عادیله خانن . من لیره‌وه به‌پىَ خاڵبه‌ندى سه‌رنجه‌كانم بۆ نوسه‌ر و خوینه‌ران ده‌خه‌مه رِوو به‌و هیوایه‌ى جارێكى دیكه مێژوو وه‌ك خۆى مامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ دا بكرێت و بوارنه‌درێت به‌شێواندنى . ئاشكرابوونى كه‌سایه‌تى میجه‌ر سۆن له ناوى (غولام حسێن وه‌ك هاوولاتى یه‌كى بازرگان و ئێرانى له‌لایه‌ن تایه‌ر به‌گى جاف و پاشان وه‌ده‌رنانى له‌شاره‌كه دا ) راسته میجه‌ر سۆن به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ئیمپریاتۆریه‌تى كۆشكى خانم بۆ ئینگلیزه‌كان واى لىَ ده‌كات وه‌ك غولام حسێنى شیرازى و وه‌ك بازرگانێكى ئێرانى خۆى بناسێنىَ ، به‌لام وه‌ده‌رنانى به‌و شێوه‌یه‌ى له‌فلمه‌كه خرایه روو واته سرِینه‌وه و په‌رده‌پۆشكردنى په‌یوه‌ندى یه‌كانى عادیله خانمه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئینگلیز دا .خاتوونى وه‌سمان پاشا پاش گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌لات و ته‌واوى ده‌سه‌لاته‌كانى وه‌سمان پاشا كه له‌لایه‌ن ده‌وله‌تى عوسمانى یه‌وه پىَ ى به‌خشرا بوو خانم كارله‌سه‌ر تۆكمه كردنى په‌یوه‌ندى یه‌كانى خۆى و ئینگلیزى یه‌كاندا ده‌كات بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى ئینگلیز له‌ناوچه‌كه دا رِێنمایى كردن و پشتیوانى كردنى سوپاى ئینگلیز له‌به‌رامبه‌ر تێكشانى له‌شكر و هیزى دۆسته‌كانى شۆرشى شێخ محمود له‌ناوچه‌كه‌دا به‌سه‌رۆكایه‌تى شێخه‌كانى عه‌بابه‌یلىَ به‌تایبه‌ت شێخ ره‌شیدو شێخ كه‌ریم كه به‌هۆى هاوكارى یه‌كانى عادیله خانم سوپاى ئینگلیزه‌كان توانیان ئه‌و له‌شكره بشكێنن . ئه‌م په‌یوه‌ندى یه پته‌وه‌ش بوو واى له ئینگلیزه‌كان كرد خه‌لاتى ئازایه‌تى به‌خانم ببه‌خشن و دواتریش میجه‌ر سۆن به‌به‌رگى سه‌ربازى و له‌گه‌ل خیزانه‌كه‌ى دا جاریكى دیكه سه‌ردانى خانمم بكاته‌وه . له‌هه‌مووشى سه‌یرتر هه‌وال پرسینى خانم بوو له‌جه‌نابى مه‌لیك محمود مێژوو ئه‌وه‌مان بۆ رونده‌كاته‌وه كه نیوان خانم و شێخ هیچ كاتیك خۆش نه‌بوه . *_ خانم له‌سالى گرانى یه‌كه دا پێم وابێت سالى 1916 بوو یارمه‌تى ده‌رێكى فه‌قیر و هه‌ژارانى ناوچه‌كه بوو ئه‌م سه‌روه‌رى یه‌ى خانم له فلمه‌كه‌ى گولپى دا به‌ته‌واوى سرابویه‌وه . *- كورِانى وه‌سمان پاشاى جاف (تایه‌ر به‌گ ) و (ئه‌حمه‌د موختار ) له فلمه‌كه‌دا كه‌سایه‌تى یان خرابویه روو ئه‌وانیش به‌شێكى مێژووى سیاسى یان فه‌رامۆش كرابوو ،تایه‌ربه‌گى جاف پۆستى قائیمقایمه‌تى هه‌له‌بجه‌ى وه‌رگرتووه بۆ ماوه‌یه‌ك كاروبارى ئیداره‌ى شار و ناوچه‌كه‌ى به‌ریوه‌بردووه ،هه‌رچى ئه‌حمه‌د موختار جافى برایه‌تى ماوه‌یه‌ك قائیمقام مندوبى ناوچه‌كه بووه له‌په‌رله‌مانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى به‌غداد بووه كه كاك پشتیوان نه‌یتوانیوه ئه‌م میژوه‌ش له فلمه‌كه‌ى دا بخاته روو كه من پێم وایه لاپه‌ره‌یه‌كى پرشنگدارى ناوبراو بووه . *_ ده‌ور و كاریگه‌رى عادیله خانم له بوژاندنه‌وه‌ى بوارى بازرگانى و ئاوه‌دانى شاره‌كه به‌ته‌واوى فه‌رامۆش كرابوو . *_ له‌سه‌رده‌مى ژیانى خانم دا حه‌مامى خانم كه تاچه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر تا 2004 ش مابوو ئیستا كراوه‌ته شوێنى بازرگانى حه‌مامێكى تایبه‌ت بووه به خودى خانم و میوانه‌كانى . نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ى نوسه‌ر باسى لیوه ده‌كات كه هه‌فته‌ى دوو رۆژ بۆ خه‌لك بوه .ده‌كرێت پاش نه‌مانى خانم ئه‌م ده‌ستووره په‌یرِه‌و كرابێت . *_ ماڵى خانم یان بڵێین كۆشكى وه‌سمان پاشا به‌هۆى خولیا و ئاره‌زووى تایه‌ر به‌گ و ئه‌حمه‌د موختار جاف بۆ شیعر و ئه‌ده‌ب هه‌میشه كۆرِى گه‌رمى شاعیره‌كانى تر‌ى كوردستان بوه .نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى نوسه‌ر ته‌نیا نمونه‌ى شیعرى نارى و تایه‌ر بۆ شێوه‌ى جوله‌كه دێنێته‌وه . *_ نیشاندانى یاخى بوونى ئه‌حمه‌د موختار جاف به‌و شێوه شاراوه‌یه نوسه‌ر نه‌یتوانیوه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى موختار و چه‌كداره‌كانى بخاته رِوو ده‌بوو كه‌مێك له‌مباره‌یه‌وه رۆشنتر مامه‌له‌ى له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌كه‌دا بكردایه . دیاره ده‌كرێت و ده‌توانرێت رۆشنتر و به‌رفراوانتر كار بكرى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى خانمى وه‌سمان پاشا بكرێت و زیاتر ده‌ور و كاریگه‌رى خانم له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر بارى ئیدارى و سیاسى ناوچه‌كه‌و شارى هه‌له‌بجه . كه ده‌توانم راستگۆیانه ئه‌وه بخه‌مه رِوو فلمى ماڵى خانم نه‌یتوانى حه‌قیقه‌تى راستگۆیى مێژوویى خانم و ده‌ورى وه‌ك خانمێكى ده‌سه‌لاتدار و یه‌كه‌مین ژن له‌بوارى به‌ریوه‌بردنى ئیداره و فه‌رمانره‌وایه‌تى دا په‌یامى خۆى بگه‌ێنێت .
|
|
|
|
|