|
یوسى ) و( ئه‌رستۆر )پاش 21 سال دێنه‌وه هه‌ڵه‌بجه

دیدارى :
ئیبراهیم هه‌ورامانى
وه‌رگیرانى له‌ئینگلیزى یه‌وه
سه‌رخێڵ غه‌فار
وینه : ئیبراهیم هه‌ورامانى -
ئارى عومه‌ر
(یوسى ڤۆتێلا ) و (ئه‌رستۆر كلاَشن ) ئه‌و دوو رِۆژنامه‌نوسه فنله‌ندى و
نه‌رویجى یه‌ن له رۆژى
22\3\1988 به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى هێرشى كیمیابارانكردنى
شارى هه‌له‌بجه له‌لایه‌ن
رِژێمى به‌عس له‌رِىَ ى سنوورى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه سه‌ردانى شاره‌كه‌یان
كردووه .
پاش 21 ساڵ تێپه‌رِبوون به‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌كه جارێكى دیكه هه‌ردوو
رۆژنامه‌نوسى ناوبراو سه‌ردانى
شاره‌كه‌یان كرد ،به‌لام جیاواز له جارى پێشوو ئه‌مجاره به‌میواندارێتى
حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان و
له‌رىَ ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى یه‌وه بۆ دووه‌م جار سه‌ردانى
شاره‌كه‌یان كردووه .
هه‌ردوو رِۆژنامه‌نوسى ناوبراو له‌م سه‌ردانه‌یاندا جیاواز له‌پیشه‌ى
رابردوودا ده‌بنه دوو شاهید و
خاوه‌ن به‌ڵگه‌ى زیندووى كاره‌ساته‌كه له دادگاى بالاى تاوانه‌كان له
عێراق له دۆسى یه‌ى كیمیابارانكردنى
هاوولاتیانى هه‌ڵه‌بجه .
له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ ناوبراوان دا ئه‌نجام
دا
رِۆژنامه‌نوس یوسى ڤۆتێلا
(
یوسى ڤۆتێلا )
دوو رِۆژ دواتر هه‌واڵه‌كه‌م
بلاَوكرده‌وه
یوسى ڤۆتێلا ئیستا خانه‌نشینه‌و پێشتر وه‌ك په‌یامنێر و رۆژنامه‌نوس له
رۆژنامه‌ى (هێلسنیگنن
سه‌نۆمات ) كارى كردووه كه به‌تیراژى 420000 له‌وولاتى فنله‌ند و به‌رۆژنامه‌یه‌كى
سه‌رتاسه‌رى
وولاتانى ئیسكه‌نده‌نافیا ده‌ژمیردرێت .پاش تیپه‌ربوونى هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر
قه‌تلوعامكردنى خه‌لكى
هه‌له‌بجه له‌لایه‌ن رژیمى به‌عسه‌وه یوسى رۆژنامه‌نوسى فنله‌ندى به‌هۆى
دیپلۆماته ئیرانى یه‌كان له
وولاتى نیقۆسیاوه خۆى ده‌گه‌یه‌نێته شارى هه‌له‌بجه كه نزیكه‌ى 16 كم
له ئیرانه‌وه دووره .
(پێم وابێت ئه‌و سه‌رده‌مه من له‌نیقۆسیا بووم به‌هۆى دیپلۆماته ئیرانى
یه‌كانه‌وه بانگهێشت كرام
بۆ شارى هه‌له‌بجه بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌والى ئه‌و جه‌نگه‌ى به‌كۆمه‌ل
هاوولاتیانى مه‌ده‌نى تێدا كوژرابون
به‌چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كیمیاوى ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتمه تارانى
پایته‌خت له‌وىَ وه بۆ پاریزگاى
باختران (كرمانشا ) دواتر به هۆى هیلكۆپته‌رى ئیرانى یه‌وه گه‌شتینه
شارى هه‌له‌بجه نزیكه‌ى شه‌ش
سه‌عاتێك له‌ناوشاره‌كه‌دا ماینه‌وه له‌ناو شه‌قام و كۆلانه‌كانى ئه‌و
شاره‌دا چه‌ندین دیمه‌نى جه‌رگبرِ و
ئازاراویمان دى .
یه‌كه‌م جار به‌شه‌قامێكى گه‌وره‌ودرێژدا تىَ په‌رِیم به‌ده‌یان جه‌سته‌ى
مردووم بینى وه نه‌ك له‌یه‌ك
شوێن دا به‌جیاجیا له‌هه‌ندیك جێگادا خێزانم بینوه پێكه‌وه مردوون ،جارجار
خانووى وێران بووم
ده‌ده‌ى له‌گوندى عه‌نه‌ب به‌سه‌دان ته‌رمم ده‌بینى له‌ناو رێگاكه‌دا كه‌وتبون
ئه‌وه دیمه‌نێكى زۆر غه‌مناك بوو
ئه‌و رۆژه زیاتر له پێنج كاتژمێر تا شه‌ش كاتژمێر له‌م شاره‌ماینه‌وه
دواتر كه شاره‌كه به‌ره‌و
تاریكى ده‌چوو به‌هۆى هیلیكۆپته‌ره‌كه‌وه گه‌رِاینه‌وه بۆ شارى كرمانشاه
.
توانیم له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا كاریگه‌ریترین هه‌واڵ و رِاپۆرت له‌سه‌ر
كیمیابارانى ئه‌م شاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى
عێراقى یه‌وه كۆبكه‌مه‌وه و پاش دوو رۆژ له‌رۆژنامه‌كه‌مه‌وه بلاوى بكه‌مه‌وه
.
چه‌ندین و هه‌وال و راپۆرتم له‌سه‌ر جه‌نگى ئه‌م شاره بلاوكرده‌وه دوا
ووتاریك كه بلاومكردۆته‌وه به
ناونیشانى (هه‌له‌بجه گه‌وره‌ترین تاوانه كه سه‌دام ئه‌نجامى دابێت )له
رۆژى 21\11\2002 دا له‌هه‌مان
رۆژنامه بلاومكردۆته‌وه .

ئه‌و رۆژه ته‌نیا 5- 6 كه‌سم
له‌هه‌له‌بجه‌یى یه‌كان بینى
یوسى رۆژنامه‌نوس سه‌باره‌ت به هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى هه‌له‌بجه
له دوو به‌روار وسه‌رده‌مى
جیاواز دا به‌م شێوه‌یه ده‌ربرِى ( 22\3\1988 یه‌كه‌م جار بوو من سه‌ردانى
ئه‌م شاره‌م كرد له‌و سه‌ردانه‌م
دا ژماره‌ى ئه‌و هه‌له‌بجه‌یى یانه‌ى له‌م شاره‌دا به‌دیم كردن ژماره‌یه‌یان
5 بۆ 6 كه‌س بوو لیره ژیان
ته‌نیا بۆنى مردن و خاپوربوون و كاولكارى لىَ ده‌هات ئه‌و كاته هه‌رچه‌نده
من ده‌زانم سه‌فه‌ركردن بۆ
شاریكى وه‌ك هه‌له‌بجه له‌كاته‌كانى جه‌نگ دا سه‌خته به‌لام پێویسته له‌پیناو
كاره‌كه‌ت دا واته رۆژنامه‌نوسى
نابێت زۆر گوىَ بده‌یته سه‌لامه‌تى ژیانت من ته‌نیا كاره‌ساتى هه‌له‌بجه‌م
نه‌دیوه بۆ زۆر جیگاى دى
رۆشتوم كه جه‌نگى لىَ بووه بۆیه ئه‌و شتانه‌م ده‌زانى و به‌لامه‌وه
گرنگ هه‌واڵى كوشتنى ئینسانه‌كان
له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه جیهانى لىَ ئاگاداركه‌م گه‌شتمه ئێره. به‌لام ئه‌م
سه‌ردانه‌م زۆر پێچه‌وانه‌یه ئه‌مجاره
له‌گه‌ل خومدا به‌لگه‌و دیكۆمینته‌كانم له‌سه‌ر هه‌له‌بجه هیناوه و ده‌مه‌وێت
وه‌ك شاهید حاڵێك له‌سه‌ر
دۆسى یه‌ى كیمیابارانى هه‌له‌بجه له‌دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عێراق
ئاماده بم .ئه‌مجاره پاش 21 ساڵ له
دواى سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌م شاره زۆر ناره‌حه‌ته بڵێین هه‌مان شاره ئاوه‌دان
بۆته‌وه و ژیان تێیدا به‌رده‌وامه .
ئه‌رستۆر
كلاَشن
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ى به كیمیاوى برینداربوو

ئه‌رستۆر كلاَشن رۆژنامه‌نوسى نه‌رویجى یه‌كێكى تره له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى
توانیویه‌تى سه‌ردانى شارى
هه‌له‌بجه بكات و هه‌والى كیمیابارانى شاره‌كه بگه‌یه‌نیته خوینه‌رانى
رۆژنامه‌كه‌ى .رۆژنامه‌نوسى ناوبراو
ئیستا به‌هۆى ته‌مه‌نى یه‌وه كارى رۆژنامه‌نوسى ناكات ،له‌و سالانه‌دا وه‌ك
رۆژنامه‌نوسێك كارى بۆ
رۆژنامه‌ى (كلاسى كامین ) نه‌رویجى كردووه كه رۆژانه به‌تیراژى 12000
دانه له‌سه‌رتاسه‌رى نه‌رویج دا
بلاوكراوه‌ته‌وه .ئه‌رستۆ پاش ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى سه‌فیرى ئێران له
وولاتى نه‌رویج له‌به‌روارى 22\3\
1988 گه‌شتۆته هه‌له‌بجه پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌ژماره 75 ى رۆژنامه‌كه‌ى دا
هه‌والى هه‌له‌بجه و كیمیابارانه‌كه‌ى
بلاوكردۆته‌وه . له‌میانه‌ى ماوه‌ى دا له‌وكاته‌دا به‌هۆى به‌ركه‌وتنى
كاریگه‌رى چه‌كى كیمیاوى ناوبراو
بریندار ده‌بێت .ئه‌رستۆر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هاوكارى دا به هیلیكۆپته‌ریكى
ئیرانى له كرمانشا ه‌وه
ده‌گه‌نه هه‌ڵه‌بجه ( پاش رِودانى ئه‌و جه‌نگه له‌شارى هه‌له‌بجه له‌لایه‌ن
باڵوێزى ئێرانى له‌وولاتى نه‌رویج
داوام لێكرا بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون و گواستنه‌وه‌ى هه‌والى ئه‌و جه‌نگه
به‌دنیادا سه‌ردانى شارى هه‌له‌بجه
بكه‌م ئه‌وه‌بوو كه گه‌شتمه شارى باختران (ئه‌و كاته كرمانشاه ناوى
باختران بووه، دواتر گۆرِرا به
كرمانشا ) له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌سوى دیكه ژماره‌مان 15 رۆژنامه‌نوس
بووین له وولاتانى جیاجیا وه
له‌وانه ( ئه‌مه‌ریكى ،به‌ریتانى ،سویدى ،فلاندى ،ئیرانى ،،، ئه‌وانى ترم
یاد نایه‌ته‌وه خه‌لكى كوىَ بوون
به هیلكۆپته‌رێك گه‌شتینه شارى هه‌له‌بجه سه‌ره‌تا له‌خوار شاره‌كه‌وه
له گۆرِستانێك دابه‌زین (به‌پىَ ى
ئاماژه‌كان ئه‌و شوێنه گۆرِستانى گولاَنى خواروو بوه ) ئه‌و رۆژه نزیكه‌ى
شه‌ش سه‌عاتێك له‌و شاره‌دا
ماینه‌وه تا ئێواره‌یه‌كى دره‌نگ سه‌رگه‌رمى به‌ده‌ستخستنى هه‌واڵ و
رِاپۆرته هه‌واڵ بوین ئه‌و ماوه‌یه
وێنه‌ى زۆرى ئه‌و جه‌نگه‌م به‌ده‌ست كه‌وت كه زۆربه‌یان تا ئیستا بلاونه‌بونه‌ته‌وه
. زۆرێك له‌و وینانه‌م
پاش هه‌فته‌یه‌ك
له‌ژماره 75 ى رۆژنامه‌كه‌ماندا بۆ راى گشتى خسته روو
.
ئه‌و وینانه سه‌رجه‌میان
سه‌رسورِهێنه‌رن به‌راستى هه‌له‌بجه گه‌رمرتین جه‌هه‌نه‌مى سه‌ررووى زه‌وى
بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا .
هه‌له‌بجه
له‌گه‌شه‌سه‌ندن و
ژیان تێیدا به‌رده‌وامه
ئه‌رستۆر كلاَشن به‌درێژایى ژیانى ته‌نیا دوو جار سه‌ردانى شارى هه‌له‌بجه‌ى
كردووه ماوه‌ى نیوان ئه‌و
جاره‌ش بیست و یه‌ك ساڵه ئه‌رستۆر ده‌ڵىَ :(بیست‌و یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م
شاره ته‌نیا وێران بوون و
مردن ى تێدا ده‌رده‌كه‌وت و به‌ومانایه‌ى ژیان له‌م شاره‌دا مردبوو من كه
هاتمه ئێره خه‌ڵكى زۆرم به
مردووى ده‌بینى ،شار خامۆش و وێرانه بوو به‌لام ئیستا وپاش ئه‌و سه‌رده‌مه
ژیان به‌رده‌وام و شاره‌كه‌ش
به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌سه‌ندن دایه .ئه‌مه‌ش مایه‌ى دڵخۆشى منه ئه‌م شاره
له‌وێرانه‌یى یه‌وه به ئاوه‌دانى
ده‌بینم

عه‌باس عه‌بدالرزاق
شه‌وى 20\3\1998 ده‌گاته هه‌له‌بجه
عه‌باس عه‌بدالرزاق (ناسراو به عه‌باسى ڤیدیۆ ) له‌كاتى هێرشى كیمیابارانى
به‌عسى یه‌كان بۆ سه‌رشارى
هه‌له‌بجه پێشمه‌رگه‌ى رِاگه‌یاندن بوو له ناوچه‌ى مالومه .پاش بیستنى
هه‌والى جه‌نگه‌كه هه‌وال ده‌دات
خۆى بگه‌یه‌نێته شاره‌كه له‌مالومه‌وه ده‌كه‌وێته رِىَ و پاش تێپه‌رِبوونى
سىَ رۆژ به‌سه‌ر به‌كۆمه‌ڵ كوشتنى
خه‌ڵكى شاره‌كه ده‌گاته هه‌له‌بجه وبۆماوه‌ى زیاتر له پێنج رۆژ له‌و
شاره‌دا به‌مه‌به‌ستى كارى رۆژنامه‌نوسى
تا به‌خاك سپاردنى گیانى سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كان ده‌مێنێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا
زۆرترین كارى رۆژنامه‌نوسى
له‌رىَ ى كامیراى ڤیدیۆكه‌یه‌وه كۆده‌كاته‌وه و له‌رۆژێكى ئه‌و ماوه‌یه‌دا
له‌گوندى تریفه و به‌ئاماده‌بوونى
شه‌هید شه‌وكه‌تى حاجى موشیر دیداریك له‌گه‌ڵ هاوولاتى (رۆشنا عومه‌ر ێاڵح
بانه‌یى ) ئه‌نجام ده‌دات
رۆژنامه‌نوسى ناوبراو توانیویه‌تى ئه‌و ماوه‌یه‌ى مانه‌وه‌ى له‌هه‌له‌بجه‌بكاته
سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى به‌ده‌ست
خستنى به‌لگه‌و دیكۆمێنت له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كه و توانیویه‌تى له ته‌له‌فزیۆنى
پارێزگاى كرمانشاه
فلمێك به‌ناوى (كوردستان تراژیدیاى مه‌رگ ) و فلمى (الجریمه ) له‌تلفزیون
ى وولاتى سوریا نیشان بدات
سه‌رجه‌م ئه‌و وینه و دیكۆمینتانه‌ى عه‌باسى رۆژنامه‌نوس له‌ئیستادا بونه‌ته
شاهیدیكى زیندوى تر
له دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراق له‌سه‌ر دۆسى یه‌ى هه‌له‌بجه و
رۆژنامه‌نوسى ناوبراویش ده‌كاته
شاهیدحاڵیك و سكالاكارێكى تر له‌دژ تاوانبارانى تاوانى هه‌له‌بجه . چاوه‌روانى
رۆژى نۆبه‌ته بۆ
ئاماده‌بونى له‌دادگاى ناوبراو .

|