|
((له‌غیابى ئه‌ودا))

ئیبراهیم هه‌ورامانى
له‌غیابى
ئه‌دا
ژیان،
گه‌لاَیه‌كى وه‌ریوه
به‌ده‌م باوه
له‌غیابى ئه‌ودا
نه‌له‌زه‌تێك ده‌مێنێته‌وه
بۆ محیبه‌تى شه‌وو
بۆ له‌حزه‌كانى ...
گۆرانیه‌كانى.....
خۆره‌تاو.
له‌غیابى ئه‌ودا
چركه‌كانى ته‌مه‌ن
له‌هه‌نگاوه‌كانى ئاو ده‌چن
هه‌نگاو
هه‌نگاو
ئاورِێك
له‌زكرى په‌پوله‌و
له‌مه‌یلى وه‌نه‌وشه
ناده‌نه‌وه
له‌غیابى ئه‌ودا
وجودى هه‌ناسه‌یه‌ك
نایه‌ته بوون
له‌وكاته‌ى دا
كانیاوێكى شه‌رمن
حه‌رف حه‌رفى
شیعرێكى
له‌نێوستیانى
دوومه‌مكى بزێوا
ده‌نوسێته‌وه
له‌حزه‌كانى عومر....
لێره‌وه تىَ په‌رِده‌بن و
ئاورِێك
له‌جوانى ناده‌نه‌وه
له‌غیابى ئه‌ودا
ژیان منداڵێكه سه‌ره‌رِۆ
به‌رد ده‌گرێته
پاسارى یه‌كانى گه‌رِه‌ك
شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌كان
وورد....وورد و
خاش ئه‌كا
له‌غیابى ئه‌و دا
نه‌تۆ به‌شێكى له‌ترپه‌ى
دڵى من
نه‌من به‌شێكم
له‌رِوانینه‌كانى
چاوى تۆ
له‌غیابى ئه‌و دا
ئه‌و واته....... خۆشه‌ویستى
ئه‌و واته .......
خۆش ویستن
|