|
 |
 |
|
|
 |
     |
|
كورته‌یه‌ك له‌ژیانی به‌ریز : ئیبراهیم فه‌ره‌ج
ناوى ته‌واوى :ئیبراهیم فره‌ج الله
حمه‌وه‌یس له 12\10\1963 له‌شارى هه‌له‌بجه له‌داییك بووه
.
هه‌رسىَ قۆناغى خوێندنى سه‌ره‌تایى و
ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له‌هه‌له‌بجه ته‌واو كردووه .
له‌سالى 1981 وه ده‌ستى به‌نوسین
كردووه و سه‌ره‌تا وه زۆربه‌ى نوسه‌ران به‌شیعر ده‌ستى پێكردووه
بۆ یه‌كه‌مجار له‌سالى 1984 له‌گۆڤارى ره‌نجى كریكار شیعرى
بلاوكردۆته‌وه .
سىَ نامیلكه شیعرى به‌چاپ
گه‌یاندووه .
1- 16 ى ئازار 1989 چاپخانه‌ى ئالاى
شۆرِش
2- چرا 1993 چاپى گۆڤارى ئه‌ده‌بى
كرێكارى
3- گوڵى سوور 1995 هه‌له‌بجه
له‌گه‌ڵ له چاپدانى دوو نامیلكه‌ى
به‌ڵگه‌نامه‌یى له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه :
1- یادگارى یه‌كانى هه‌له‌بجه 2004
چاپى یه‌كه‌م چاپخانانه‌ى ئاراس
2005 چاپى دووه‌م چاپخانه‌ى ئاراس
2- كاتژمێر یانزه‌و سى وپێنج خوله‌گ
2008 له‌بلاوكراوه‌كانى چاپ و بلاوكردنه‌وه‌ى سلیمانى .
له‌سالى 1993 وه به‌به‌رده‌وامى
وه‌ك رۆژنامه‌نوس كارى له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان وه‌ك ( ئه‌ده‌ب و
هونه‌رى كرێكارى . رۆژنامه‌ى بۆ پێشه‌وه ،به‌درخان ،هه‌رێمى
كوردستان ،ئالاى ئازادى ،ئاسۆ ،
رۆژنامه ، كردووه .
له‌ساڵى 1998 وه تا 1\7\2008 وه‌ك
په‌یامنێرى هه‌له‌بجه له رۆژنامه‌ى كوردستانى نوىَ كارى
كردووه .
له‌زۆربه‌ى سایته كوردى یه‌كان دا
وه‌ك (پى ی‌و كه‌ى میدیا و ئاراسته‌ى یه‌كبوون كورستان نیوز و
كوردستان نیت و هه‌له‌بجه نیڵ بابه‌تى بلاوكردۆته‌وه .
زۆرجار بابه‌ته‌كانى به‌ناوى
خوازراوه‌وه بلاوكردۆته‌وه وه‌ك (م. به‌یان ،كاوه محمد ،رِیاز
هه‌ڵه‌بجه‌یى ،هونه‌ر سه‌لاَح ).
ئێستاش به‌رِێوه‌به‌رى
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هه‌له‌بجه یه .
خێزانداره‌و سىَ منداڵى هه‌یه
به‌ناوه‌كانى (ئاژین ،شاملۆ ،رِۆڤار ).
|
|
|