|
زوڵه‌یخا نامه‌یه‌ك
ده‌خوێنێته‌وه

شیعرى : ئیبراهیم هه‌ورامانى
به‌هارى :2009
بىَ ئه‌وه‌ى ئاورِێك
له‌گریانى باران بداته‌وه
بىَ ئه‌وه‌ى له‌جه‌سته‌ى ته‌رِبووى پاسارى یه‌ك برِوانىَ
بىَ ئه‌وه‌ى ....گوىَ له‌هه‌ناسه‌ى
گه‌لاَى عاجزبووى
دره‌ختى حه‌وشه‌كه‌یان بگرىَ .
زوله‌یخا ...
به‌دیار چاوه‌گه‌شه‌كانى مانگه‌وه
به‌دیار قریوه‌ى ئه‌ستێره بزێوه‌كانه‌وه
به‌دیار شه‌وگارێكى شه‌رمنه‌وه
له‌ته‌ك دوو دێرِ شیعرى غه‌ریب دا
نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه .
زوله‌یخا ...
عاشقتر له‌جارانى
نامه‌كه ماچ ده‌كات
ووشه به‌ووشه‌ى
رِسته به‌رِسته‌ى
دێرِ به‌دێرِى
له‌نێوستیانى پرِله‌نازى مه‌مانى دا
تا دره‌نگانىَ پێكه‌وه ده‌نوون
خه‌ون ده‌بینن
خه‌ونى به‌هه‌شتیانه
خه‌ونى پرِ له‌زه‌ت
زوله‌یخا به‌درێژایى خه‌ونه‌كانى
له‌خوێندنه‌وه‌ى نامه‌كه به‌رده‌وامه
ئه‌و به‌ئاگایه‌و خه‌ون ده‌بینىَ
به‌پیاسه‌یه‌كى رِووت
له‌نێو ئاپۆراى په‌پوله‌كان دا
شه‌راب ده‌نۆشىَ و
دێرِ به‌دێرِى نامه‌كه
بۆ مانگه‌شه‌وو
گه‌لاَ غه‌ریبه‌كانى شار و
هه‌ناسه مه‌لووله‌كان
ده‌خوێنێته‌وه .
زوڵه‌یخا ....
وه‌ك كچۆڵه‌یه‌كى عه‌یار
چاوێكى له‌حه‌رف حه‌رفى نامه‌و
چاوێكى له ئاوێنه‌ى به‌رده‌میه‌تى .
به‌نازه‌وه
خه‌نده‌یه ده‌بارێنێته
سه‌رووشه‌كان وجارێكى تر
ده‌ینێته‌وه نێوان مه‌مانى .
زوڵه‌یخا
ئۆقره‌ناگرىَ
وه‌ك بڵىَ ى
عه‌یامێكه
نامه وونه‌و تامه‌زرۆیه .
پێكه‌وه بكه‌ونه گۆ
پێكه‌وه لێوه‌كانیان
ئاشتكه‌نه‌وه .
زوڵه‌یخا
ئۆقره‌ناگرىَ
نامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه .
|