به‌خێر بێن بۆ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌ نووس و شاعیری خۆشه‌ویستمان  کاکه‌ دڵشاد عومه‌ر کاکی

کۆده‌کانی..مــــــــن

دڵشادی عومه‌رکــاکــی

 
کۆدی دڵم
دڵم..
هيچ کۆدێکم بۆ دانه‌ناوه‌
بيکه‌ره‌وه‌..
پڕه‌ له‌ جريوه‌ی کچ و..
له‌ گمــه‌ی غه‌مگينی کۆتره‌ ژن
تۆش ده‌توانی.. به‌ جريوه‌يه‌ک..
په‌نجه‌ره‌که‌م بکه‌يته‌وه‌
دايمه‌خه‌.. باله‌سه‌رپشت بێ..
ئاخر کۆڵان کوا ده‌رگای هه‌يـــه‌..!!
****************
کۆدی ســـــــــــپی
هه‌رچی ده‌نوسم ده‌يکوژێنمه‌وه‌
هه‌رچی ده‌نوسم ڕه‌شـــی ده‌که‌مه‌وه‌
ئه‌و کاتانه‌ی که‌ بێ ده‌نگم
گوێ له‌ خۆشه‌ويستيت ده‌گرم
که‌ هيچت بۆ نانوسم.. به‌تۆمه‌ست بووم
ده‌ڵێن بێ ده‌نگيش هه‌ر قسه‌يه‌
له‌ده‌ره‌وه‌ به‌فر ده‌بارێ
ئه‌وه‌ بۆ نامخوێنيته‌وه..؟؟
به‌سپی بۆم نوسيوی
ئێ خۆ سپيش ..ڕه‌نگیکه‌ له‌ڕه‌نگه‌کان
ئاخر به‌فريش به‌ســـــــپی ده‌نوسێ.
***********************
کۆدی کاڵ***
به‌دڵێکی کاڵه‌وه‌..
له‌مناڵيمه‌وه‌..ڕاده‌که‌م
به‌ کۆڵانه‌کاندا ..دێم وده‌چم
به‌مۆمێکه‌وه‌ به‌سه‌رقادرمه‌کاندا سه‌رده‌که‌وم
به‌ ته‌باشيریکی سپی..
تارێکی ده‌کوژێنمه‌وه‌
به‌قه‌ڵه‌میکی ڕه‌ش ..
ڕوناکی ده‌نوسمه‌وه‌
له‌ترۆپکی هيواکاندا...
ده‌ست ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ گريان
کاتێ ..که‌ ئاوڕ ئه‌ده‌مه‌وه‌..
ده‌بــيـــنـــم...تاريـکــيــی..
هه‌روه‌کوو خۆيه‌تی وکاڵ نابێته وه‌
******************
کۆدی خۆشه‌ويستيی
ئـه‌گـه‌رخــۆشــه‌ويسـتی
ويـســــــــــــتی
له‌نێو دۆزه‌خـــدا
به‌فری خــۆی ده‌بـارێـنـێ
ئــه‌گــه‌ر خـۆشـــه‌ويـســـتی
ويــســـــتی
به‌ڕه‌ش ده‌ڵێ
له‌ســـه‌ر ڕه‌ش
ســــپی بنوســـــــێ
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ويستی
ويـــســـتی
له‌لافاودا
به‌رپه‌رچی بــــــا
ئه‌داته‌وه‌
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ويســـتی
ويــــســـــتی
له‌ناو ئــاودا
ئــاگــــری خــۆی ئــه‌کــاتــه‌وه

ئه‌م شيعره‌ له‌دواژماره‌ی گۆڤاری هه‌ناردا بلاو بۆته‌وه‌