|
|
|||||||||
|
|
|||||||||
|
|
|
|
|
|
|
||||
|
له‌چه‌ند دێڕێک‌دا /سـاڵی 1961 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له‌خێزانێکی ڕۆشنبيرونيشتيمان په‌روه‌ر چاوی کردۆته‌وه..سه‌ره‌تايی وناوه‌ندی له‌هه‌ڵه‌بجه ته‌واو کردوه. باوکی يه‌که‌مين کتێبخانه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه کردۆته‌وه‌له‌ساڵی 1963 وه بۆ ساڵی1979/بۆماوه‌ی (17) ساڵ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه..ئه‌م کتێب خانه‌يه..ده‌يان و سه‌دان خوێندکارو مامۆستاوڕۆشنبيرو خه‌باتگێڕی بۆ..... هه‌ڵه‌بجه..په‌روه‌ردوکردوه. *له‌ساڵی1979 وه‌ده‌ستی به‌شيعر نوسين کردوه *خوێندنی ئاماده‌يی له‌سلێمانی /به‌شی ئه‌ده‌بی ته‌واوکردوه *له‌ساڵی 1980 بۆ1986 پێشمه‌رگه‌ی(ی.ن.ك) بووه * ئه‌ندامی نوسه‌رانی (شــاخ) بوه *له‌بواری نوسين وڕۆژنامه نوسيندا کاری کردوه..چالاکی ئه‌ده‌بی و کۆڕ‌و سيميناره‌کانی له شاروشارۆچکاکانی کوردوستان به‌رده‌وام بوه تاساڵی 1994/ *له ساڵی 1994 وه له ئه‌ڵمانيا ده‌ژی *ديوانێکی شيعری به‌ناوی(کزه‌ی شيعرو وێنه‌کانت) هه‌يه.. وله زۆربه‌ی زۆری ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردی و عه‌ره‌بيه‌کاندا نوسين وڕه‌خنه‌ی شيعری بڵاو .. کردوته‌وه. *ساڵی 92 وه 93 به‌ڕێوه به‌ری نوسينی ڕۆژنامه‌ی(هـــه‌ڵــه‌بجه) بوه تايبه‌ت به ڤيستيڤاڵی ساڵانه‌ی هه‌ڵه‌بجه *ئه‌ندامی يه‌کێتی نوسه‌رانی کوردوستانه ئه‌ندامی سه‌نديکای ڕۆژنامه نوسانی کوردوستانه ئه‌ندامی فيدراسێونی ڕۆژنامه نوسانی ئينته‌ر ناسيوناليستی جيهانيه ئێستا له ئه‌ڵمانيا نيشته جێيه.
|
|||||||||
|
|
|||||||||
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|