.jpg)
.jpg)
گۆرا ئه‌دهه‌م
رِه‌حیم قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌مه‌ستی زیاد
هاوكاریكردنی كه‌م ئه‌ندامانی شاری هه‌ڵه‌بجه كۆمپیوته‌ره
تایبه‌تی یه‌كه‌ی خۆی به‌خشی یه كه‌م ئه‌ندامانی شاری
هه‌ڵه‌بجه ،
كۆمه‌ڵه‌ی رِۆژ
لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌شاری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به كه‌م
ئه‌ندامان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دامه‌رزاوه و جیاواز له‌وه‌ی
كه خزمه‌ت به كه‌م ئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان
ده‌كه‌ن مانگانه بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تیان به‌ناوی گۆڤاری
ئاسۆی كه‌م ئه‌ندامان هه‌یه ،به‌مه‌ستی زیاتر هاندانیان
بۆخزمه‌تكردنی بواری رۆشنبیری و خزمه‌تكردن به‌توێژی كه‌م
ئه‌ندامان قائمقامی هه‌ڵه‌بجه رۆژی یه‌ك شه‌ممه 23-1-2011
كۆمپیوته‌ه‌ر تایبه‌ته‌كه‌ی به‌خشی یه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ،
له‌لێداونێكیدا مه‌ریوان وه‌هبی ره‌شید به‌رپرسی لقی
هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی زیاتر كه م ئه‌ندامان
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه گوتی "هیوادارین سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی
شاری هه‌ڵه‌بجه هاوكاری كه‌ری كه‌م ئه‌ندامان بن
له‌راپه‌راندنی كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌كه به‌هۆی به‌رزی
بیناكانه‌وه له‌هه‌ندێك شوێندا نا‌توانیت به‌ئاسانی كاره‌كانی
فه‌رمانگه رِاپه‌رِێنن"
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه
تایبه‌ت به ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ره‌یه له‌خزمه‌تكردنیان
له‌لایه‌ن قائمقامی هه‌ڵه‌بجه گوتی"من به‌ناوی سه‌رجه‌م كه‌م
ئه‌ندامانی شاره‌كه‌مه‌وه سوپاسی قائمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م
كه ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی رۆژانه كاری خۆی پێ ئه‌نجام ده‌دات
به‌خشی یه ئێمه ،ئه‌مه‌ش پاش هه‌ستكردنی به‌وه‌ی كه
ئیمه‌گرفتمان هه‌بوو له‌نه‌بونی كۆمپیوته‌رێكی باش ،به‌م
شێوه‌ش له‌گرفتی په‌نابردنمان بۆنوسینگه‌ی كاركردنی
كۆمپیوته‌ره‌كان رزگارمان بو"
گۆرا ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه برِیاری دا له‌ئاینده‌دا زیاتر
خزمه‌ت به‌ئه‌م توێژه بكات و ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت ،
لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی رۆژ داوایانكرد كه‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی
هه‌ریم وابه‌ستی ئه‌و بریاره‌ی قائمقامی قه‌زای هه‌له‌بجه‌بن
كه‌له30-12 -2010 ده‌ریكردوه ،
بۆزیاتر زیاتر خزمه‌تكردن به‌كه‌م
ئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه رۆژی 30 -12
-2011 بریاری ده‌ركرد بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێم كه كارمه‌ندێك دابین بكه‌ن به‌راپه‌راندنی كاروباری
فه‌رمانگه‌یی ئه‌و كه‌م ئه‌ندامانه‌ی روو له‌فه‌رمانگه حكومی
یه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م برِیاره‌ش زۆرترین فه‌رمانگه‌ی
هه‌ڵه‌بجه كاری
پێده‌كه‌ن .
بریاری تایبه‌تی قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بۆ سه‌رجه‌م
فه‌رمانگه حكومیه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه بۆزیاتر خزمه‌تكردن
به‌كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌كه.
