|
گۆران ئه‌دهه‌م له‌كۆنفراسی
نوێنه‌رانی ئاشتی نامه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌داته سه‌رۆك كۆماری
ئێران

دوای ئه‌وه‌ی
له‌رِێكه‌وتی 27 -6 -2010 به‌سه‌رپه‌رشتی قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
بۆ به‌رزراگرتنی یادی كیمیابارانكردنی سه‌رده‌شت رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان شاندێك رِوو له‌وڵاتی ئیران ده‌كه‌ن .له‌پایته‌ختی
ئیران به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك كۆماری ئیران به‌شداری كۆنفراسێكی
نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن .
گۆران ئه‌دهه‌م له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئین فۆ
تایبه‌ت به كاروچالاكیه‌كانی شاندی هه‌ڵه‌بجه دواو وتی "دوای
ئه‌وه‌ی له‌رِۆژی 29 -6 - كۆنفراسی نوێنه‌رانی ئاشتی تاران
پایته‌ختی ئیران ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆك
كۆماری ئێران ئیمه نامه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان راده‌ستی
سه‌رۆك كۆمار كرد "
پرسیاری ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه
نامه‌یه قائمقامی هه‌ڵه‌بجه وتی "ئه‌و نامه‌یه پاش ئه‌وه‌ی
باسێكی مێژووی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولا كرا‌و وه رِۆڵی
حكومه‌تی ئیران به‌رزنرخێنرابو له‌كاتی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی
بیدیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه له1988 داوامانكرد له‌ئیستادا هه‌ڵه‌بجه
پێوستی به‌گیانی هاوكاری هه‌یه و له‌سه‌رده‌ستی ئیوه "
سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌جۆری هاوكاری كردنی خه‌ڵكی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ئستادا ئه‌و وتی "بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و
باشكردنی لایه‌نی ئابوری هه‌ڵه‌بجه داومانكرد له‌سه‌رۆك
كۆماری ئیران كه به‌ره‌سمی مه‌رزی سازان بكرێته‌وه له‌رِوی
عیراقه‌وه هیچ گیر‌و گرفتێكی نه‌ماوه چاوه‌رِێی ته‌نها فه‌رمانی
حكومه‌تی ئیران ده‌كرێت به‌مه‌ش شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌ن
مه‌رزێكی نێو ده‌وڵه‌تی " ئه‌دهه‌م رِه‌حیم له‌وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی
سه‌رۆك كۆمار وتی" پاش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان
دایه‌ده‌ستی سه‌رۆك كۆمار به‌ڵێنی كاركرنی دا و له‌وتاره‌كه‌ی
سه‌رۆك كۆمار ئه‌حمه‌د نه‌ژاد "چه‌ندجارێك باسی له‌هه‌ڵه‌بجه‌كرد
و به‌ڵێنی دا كاربۆ ئه‌و داواكاریه‌ی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه
بكات "

له‌رِۆژی چوارشه‌ممه دوومین رۆژی كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی كه
به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی پێج وڵاتی ( عیراق . ئیران .به‌لجیكا
.یابان .ڤیتنام ) ده‌ستیپێكردبوو دریژه به‌كاروچالاكیه‌كانی
كۆنفراس درا
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت چالاكیه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مرۆ وتی "ئه‌مرِۆ له‌مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌بۆمبابارانی
هێرۆشیما و شه‌رِی ڤیتنام به‌شداریمانكرد "
پاش نیوه‌رِۆی چوار شه‌ممه رِێكه‌وتی 30 - 6 ئه‌مرِۆ نوێنه‌رانی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌به‌هه‌شتی زه‌هرا به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری
شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكی ئیران گۆرِی شه‌هیدانی
هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه .
برٍِیار وایه رۆژی پێنج شه‌ممه
1-7-2010 سیمینارێك له‌سه‌ر
شاری هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شبكرێت .تایبه‌ت به‌م سیمیناره گۆران
ئه‌دهه‌م رِه‌حیم وتی " ئه‌و سمیناره تایبه‌ت ئه‌بیت 16 -3
-1988 قسه‌كردنه له‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه "
كۆنفراسه‌كه كه تایبه‌ته به بانگه‌واز بۆ له‌ناوبردنی چه‌كی
كۆكوژ و هاوكاریكردنی بریندارانی ئه‌و چه‌كه بكرێت .
قسه‌كردن له‌چاره‌سه‌كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاویی له‌شاری
هه‌ڵه‌بجه سه‌رۆكی شاندی هه‌ڵه‌بجه وتی "من چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك كۆماری ئێران قسه‌م كردوه پێمان گوتوه كه پێوسته
رِۆڵی هه‌بیت و سه‌رۆك كۆمار چه‌ند باره‌ی كرده‌وه له‌كاركردن
و پشتیوانیكردن له‌داواكاریه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه "
پاش ئه‌وه‌ی له27-6-شاندی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌شداری له‌به‌رزراگرتنی
23 هه‌مین ساڵیادی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد
بریار وایه تاسه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌ڵه‌بجه له‌وڵاتی
ئیران بمێنه‌وه به‌كۆتایی هێنان به‌و كۆنفراسه به‌ره‌و شاری
هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رِێنه‌وه .
وه‌فدی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌میدیاكاندا ناوی دایه‌وه گۆران ئه‌دهه‌م
تایبه‌ت به‌میدیاكان و شاندی هه‌ڵه‌بجه وتی "زۆرێك له‌كه‌ناڵه‌كانی
ئیران وه‌فدی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دواند ئیمه‌ش له‌ئه‌و دیمانه‌یانه‌ماندا
له‌گه‌ل میدیاكاندا باسمان له‌گه‌وره‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و
سه‌رده‌شت كرد و وتمان گه‌وره تاونباری كیمیابارانكردنی سه‌رده‌شت
له25 -1 له‌سیداره دراو به‌سزای یاسایی گه‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌ش
له‌گه‌ل سه‌رده‌شت ئیستا پێكه‌وه بانگه‌واز بۆئاشتی ده‌كه‌ین
"
شاری سه‌رده‌شت له26 -6 -1987 له‌لایه‌ن فرۆكه‌كانی رِژێمی
پێشوی عێرا به‌چه‌كی كیمیاویی شه‌هید كرا وچه‌ندین شه‌هید و
بریندار لێكه‌وته‌وه .
|