گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كۆنسۆڵی گشتی ئه‌ڵمانیا كۆبویه‌وه ،

له‌سه‌ر
بانگهێشتی كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌كوردستان قائمقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا ،
پاش
ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی پێشوو سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
شتیفان بانتله‌ر كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان
بانگهێشتێكی ئاراسته‌ی قائمقامی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و
كۆبونه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات ،
له‌لیدوانێَكیدا تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ گۆران
ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی
گوتی "ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆنسۆل بوو ،رۆژی
یه‌ك شه‌ممه رِێكه‌وتی 16-1- له‌هه‌ولێر توانیمان ئه‌نجامی
بده‌ین ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كه كاتژمێر‌و نیوێكی خایاند "
قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه له‌ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه زانیاری
زیاتری به‌خشی و گوتی "وه‌ك پێداوستی یه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه
ئیمه چه‌ند دواكاریه‌كمان كرد له‌وانه وه‌رگرتنی به‌شێك
له‌خوێندكارانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا بۆ
درێژه دان به‌خوێندن ،بره‌و دان به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ،وه
ئاسانكاری بۆخه‌لكی هه‌ڵه‌بجه له‌پیدانی ڤیزا، هه‌وڵدانیان بۆ
داكۆكیكردن له‌كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌په‌رله‌مانی
ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا بۆ به‌جینۆساید ناساندی "
له‌به‌رامبه‌ردا شتیفان بانتله‌ركۆنسۆڵی گشتی وه‌لامی قائمقامی
هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌وه به‌وه‌ی كه "حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر
دوو پرۆژه‌ی گرنگ له‌كوردستان كارده‌كات ،به‌شی ئاو‌و ئاوه‌رِۆ
و بواری په‌روه‌رده‌یی ((راهێنان به‌مامۆستایان)) له‌م دوو
پرۆژه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پرۆژه‌یه‌كیان تایبه‌ت بكه‌ین
به‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه "
له‌دواكاری
قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌دابینكردنی كورسی
خوێندن بۆ خوێندكارانی هه‌ڵه‌بجه كۆنسوڵی گشتی گوتی "ساڵانه
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا 100 كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد
دابین ده‌كات هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێكی گرنگی به‌رخوێندكارانی
هه‌ڵه‌بجه بكه‌وێت ."
تایبه‌ت
به‌وه‌ڵامی داواكاری گۆران ئه‌دهه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌ی
وه‌به‌رهێن بانتله‌ر گوتی "له‌رِێگه‌ی خۆمه‌وه په‌یوه‌ندی
ده‌كه‌م به‌چه‌ند سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیای وه‌به‌رهێن تاوه‌ك
بزانین كێ ده‌توانیت له‌وی كاری وه‌به‌رهێنان بكات بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی چرتر و زیادتر ده‌ده‌م "
له‌پیدانی ڤیزا و ئاسانكاری بۆ سه‌فه‌ركردنی خه‌ڵكی شاری
هه‌ڵه‌بجه بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كونسۆڵی گشتی گوتی "ئیمه
تایبه‌ت به‌ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێداوستیان به ڤیزای
ئه‌ڵمانیا هه‌یه ته‌واوی ئاسانكاری ده‌كه‌ین له‌رِێگه‌ی
خۆمانه‌وه هه‌رچیه‌كمان پێبكرێت زیاد كاری بۆده‌كه‌ین "
تایبه‌ت
به‌پشتوانیكردنی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال كۆنسۆڵ به‌ڵێنی دا كه ئه‌م داوایه كاری له‌سه‌ر بكات
هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئه‌ڵمانیش بیته كوردستان سه‌ردانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان پێبكات "
له‌به‌رامبه‌ردا گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
نوسخه‌یه‌ك له‌برِیاری به‌جینۆساید ناساندی دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه
له‌برِیاری دادگای بالای تاوانه‌كانی عێراقی به‌خشی یه
كۆنسوڵی گشتی له‌به‌رامبه‌ردا بانتله‌ر گوتی "من ته‌واوی ئه‌م
برِیاری دادگایی یه ده‌خوێنمه‌وه وه بۆ سه‌ری خۆشم به‌رزی
ده‌كه‌مه‌وه به‌جینۆساید ناساندنی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و
ئه‌و روپا كاری یاساناسه‌كانی وڵاته‌كه‌مه ،وه به‌شه‌خسی خۆم
پێم وایه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه جینۆسایده "
له‌سه‌ر
رۆشنای ئه‌م داواكاریه كۆنسۆڵی گشتی ئه‌ڵمانیا گوتی "من
له‌هه‌وڵدام له‌چه‌ند مانگی داهاتوو وه‌فدێكی سه‌رجه پارته
جیاوازه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاسه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن
له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا له‌نزیكه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه ببینن "
شتیفان
بانتله‌ر كۆنسۆڵی گشتی له‌داواكاریه‌كی له‌قائمقامی هه‌ڵه‌بجه
گوتی "پێم خۆشه له‌مانگی 2 له‌گه‌ل نوینه‌ری ریكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ری كه‌س و
كاری قوربانیان كۆبمه‌وه "
له‌به‌رامبه‌ردا گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
ناوی سه‌رجه‌م ریكخراوه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئاراسته‌ی
كۆنسۆڵی گشتی كرد تیدا بریار درا له‌مانگی 2 ئه‌و
كۆبونه‌یه‌ئه‌نجام بدرێت له‌شاری هه‌ولێر