|
هه‌ڵه‌بجه داوایه‌ك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی 140
ده‌كات .
.jpg)
لیژنه‌ی مادده‌ی (140) بڕیارێكی ده‌ركردوه به‌پێدانی (10) ملیۆن دینار
به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ر شاڵاوی (ڕاگواستن) بونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عێراق، هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كێكه له‌و شارانه چه‌ندین جارا
ڕووبه‌رووی ڕاگواستن و ماڵكاوی بوه‌ته‌وه قائیمقامی شاره‌كه‌ش داوایه‌ك
ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی (140) ده‌كات.
گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به ناوه‌رۆكی داواكه‌ی
ڕایگه‌یاند " به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988 تا ڕاپه‌رینه
مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 له‌سه‌دا سه‌دی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگوێزراون و ده‌ركراون
نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی (140) ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌بێ جیاوازی سود مه‌ندی ئه‌م بڕیاره ببن كه منحه‌ی
(10) ملیۆن دیناری بیانگرێته‌وه چونكه 100% خه‌ڵكه‌كه بۆ چه‌ند ساڵێك
لێره ڕاگوێزراون بێ به‌ش كراون له‌ژیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان "
تایبه‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م منحه‌یه زیان به‌قه‌ره‌بوه‌كانی دیكه
ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌بجه بدرێت ، قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
ووتی " ئه‌مه جیاواز هه‌ر بڕیارێك كه بدرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه
له‌گه‌ل پێدانی منحه جیاوازه و هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌قی خۆیه‌تی هه‌م قه‌ره‌بوو
بكرێته‌وه وه له‌هه‌مانكاتدا هه‌م منحه‌كه‌ی پێبدرێت بۆیه ئێستا
نوسراوێكی چه‌ند خاڵی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی
ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌م داوایه چونكه مافێكی گشتی هاووڵاتیانی
شاره‌كه "
|