|
هارِی ڤه‌ن بۆمڵ له‌شاری
هه‌ڵه‌بجه پارته‌كه‌مان كارده‌كات تا كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
له هۆڵندا و له‌په‌رله‌مانی
ئه‌وروپاش به‌جینۆساید بناسێنیت .
 
ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵندی هاری ڤه‌ن بۆمل و به‌یاوه‌ری دانا
هه‌ڵه‌بجه و به‌ختیار به‌كر و شاندێك له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد ،
رۆژی دووشه‌ممه رِێكه‌وتی
20-12-2010 گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه خدر
كریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاویی پێشوازیان كرد له‌و شانده‌ی
له‌ولاتای هولنداوه هاتبوونه كوردستان .
شانده‌كه كه‌پیك هاتبوون له هارِی ڤه‌ن بۆمڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی
هوڵنداو دۆستی گه‌لی كورد ، دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی چالاكوان بواری
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،به‌ختیار به‌كرد نوێنه‌ری یه‌كیه‌تی
نیشتمانی كوردستان له‌هۆڵندا ،سه‌رتای سه‌ردانه به‌شه‌كانی
مۆنۆمینتی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد .سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه،
پاشان هارِی ڤه‌ن له‌په‌رِاوی یادگاری هه‌ڵه‌بجه یادگاری خۆی
نوسی .دواتر تایبه‌ت به‌رِاگه‌یاندنه‌كان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی
راگه‌یاند و گوتی "من لێره‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
دانپینانی نیو ده‌وله‌تی بۆ په‌یدا بكه‌م ، دانپینانیك كه له‌په‌رله‌مانی
هۆڵنداوه سه‌ره‌تا و پاشتر له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ،كورده‌كان
له‌هوڵندا هه‌موو ساڵێك یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه‌وه
هیوادارین به‌دروستكردنی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌دانهانخیش
هولندیه‌كان به‌شداری ئه‌و یادكردنه‌وه بن "
بۆمڵ له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی ئاشكر كرد كه‌تایبه‌ته به‌كارێكی
چاره‌سه‌ركردنی ده‌رونی گوتی "زانكۆی رۆتردام له‌گه‌ڵ زانكۆی
هه‌ولێر كارێك ده‌كه‌ن به‌شیوه‌یه‌كی زانستی تیمار و چاره‌سه‌ری
قوربانیانی پاش جه‌نگ ده‌كه‌ن ،هاتووم ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی له‌گه‌ل
زانكۆی رۆتردام و هه‌ولیر هه‌یه گه‌وره‌تر بكه‌ین سلیمانی و
ناوچه‌كانی تریش بگریته‌وه "
لایه‌نی گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی وتی " من كاریكی زۆر گرنگ به‌لامه‌وه
و كاركردنه بۆ به‌جیهانكردنی جینۆسایدی گه‌لی كورد نه‌ك ته‌نها
پاری سۆسیالیستی هولندنی به‌ڵكو سه‌رجه‌م پارته‌چه‌په‌كانی تر
له‌ئه‌وروپا هه‌ن كارده‌كه‌ین تاوه‌ك به‌و كاره‌ساتانه به‌جیهانی
بسه‌لمێنین "
بۆ مه‌به‌ستی دادگایكردنی كۆمپانیاكانی كۆمه‌ك به‌خش به‌چه‌كی
كیمیاویی عیراق ناوبراو گوتی " له‌ریگای ئیمه‌و فرانس 17 ساڵ
زیندانی كرا كه‌بازرگانیكی چه‌كی كیمیاویی بوو به‌عیراق و له‌هولندا
، تاوه‌ك ئیستا لیكۆلینه‌وه و په‌وه‌ندی به‌رده‌وامه ، ئیمه
پشتوانی ئه‌و به‌دواچونه یاساییانه ده‌بین كه ده‌كرێن "
گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی كه‌یسی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق
تایبه‌ت به‌وكۆمپانیانه‌ی كه چه‌كی كۆكوژیان فرۆشتوه به‌عێرا
و رۆڵی حكومه‌ت به‌دادگاگه‌یاندنیان گوتی "به‌نسبه‌ت
دادگایكردنی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه چه‌كی كیمیاویی یان ماده
سه‌ره‌تایی یه‌كانی ئه‌و گازه‌یان به‌عیراق فرۆشیتوه راسته‌و
خۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كردوه بۆ
كۆكردنه‌وه‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه ،ئه‌و لیژنه‌یه
كه له‌چه‌ند به‌شێك پێك هاتوون له‌وانه ، یاساناس .پاریزه‌ر
، پزیشك ، دكتۆری زانكۆ .قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ،پیكهاته‌ی
ئه‌و لیژنه‌یه . وه ئیمه له‌ساڵی نوێ‌دا ئومیده‌وارین كه
كاری ئه‌و لیژنه‌یه به‌روه پێش بچێت و هه‌ر چونه پێشه‌وه‌یه‌كیش
بیت له‌راگه‌یاندنه‌كان بلاو ده‌كه‌ینه‌وه "
پاشان وه‌فده‌كه به‌یاوه‌ری قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاویی سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانی
هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد، تاجه‌گوڵینه‌ی رِێزوو وه‌فایان له‌سه‌ر
گلكۆی شه‌هیدان دانا ،
پاشان سه‌ردانی
قائمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد له‌لایه‌ن گۆران
ئه‌دهه‌م به‌ناوی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌خیرهاتنی وه‌فدی میوانی
كرد و كاره‌كانیانی بۆ شاری هه‌له‌بجه و ئه‌نفال به‌رز نرخاند
هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواستن ، له‌لایه‌ن هاری فه‌ن
بۆمڵ خه‌لاتیكی ریز لینان به‌خشرایه گۆران ئه‌دهه‌م و پرۆژه‌یه‌كی
ته‌ندروستی كه زانكۆی رۆتردام به‌له‌گه‌ل زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌خشی یه قائمقام تاوه‌ك كاری له‌سه‌ر بكات
قه‌زاكانی سه‌ربه‌پاریزگای سلمانی له‌و پرۆژه به‌شداری بكات
كه بریتی بوو له‌چاره‌سه‌كردنی توشبوانی نه‌خۆشی ده‌رونی پاش
كاره‌سات ، گۆران ئه‌دهه‌م به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و
پرۆژه‌ی بۆ سه‌رۆ خۆ پیدان ، له‌لایه‌ن دانا هه‌له‌بجه‌یی
خه‌لاتیكی ریزلینان به‌خشرایه گۆران ئه‌دهه‌م و ئومیدی
سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست .
  
دوایی نیوه‌رِۆی هه‌مان رِۆژ له‌هۆڵی مۆنۆمینتی شاری هه‌ڵه‌بجه
به‌چاودیری گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
سیمینارێك به‌رِێوه‌چوو . ئه‌مه‌و سیمیناره‌كه كه‌به‌وه‌ستانی
ساتێك بۆگیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن
له‌لایه‌ن قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌وه پێش كه‌شكرا له‌وتاره‌كه‌یدا
پشتگیری ته‌واوی قائمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌پرۆژه ته‌ندروستی
یه‌كه‌ی زانكۆی رۆتردام كرده‌وگوتی " به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌و
پرۆژه ته‌ندروستی یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مان هاری فه‌ن
پێشكه‌شی قائمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه كراوه سه‌باره‌ت به‌فراوانكردنی
سنوری توێژینه‌وه و چاره‌سه‌ری گرفته‌ده‌رونی یه‌كانی پاش
كاره‌سات ئیمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندی داره‌كان
رِێگای یاسایی بۆ ده‌گرینه به‌ر "
پاشتر سیمینارێك له‌لایه‌ن هاری فه‌ن بۆمڵ و به‌یاوه‌ری به‌خیتار
به‌كر به‌رِێوه‌چوو سه‌باره‌ت به " به‌جیهانی كردنی جینۆسایدی
گه‌لی كورد ، له‌به‌ره‌ده‌م رۆشنبیران و خه‌ڵكانی شاری هه‌ڵه‌بجه
به‌ڵێنی دا پارته‌كه‌یان به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ركاركردن بۆ به‌جیهانی
كردنی جینۆسایدی گه‌لی كورد و سه‌ره‌تا له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یه‌وه
كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن "
دواتر دروستكردنی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌دانهانخ و چۆنیه‌تی
كاركردن بۆی سیمینیارێك بوو له‌لایه‌ن دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی
رونكرایه‌وه ناوبراو له باسكردنه‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر سه‌ره‌تای
كاركردن و هه‌ڵدانیان وه‌ك رۆحێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی له دانهانخ
تاوه‌ك به ئه‌نجام گه‌یاندی ئه‌و مۆنمینته به‌ڵێنی به‌رده‌وامی
دا ،
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه خه‌ڵاتی رِێزلێنان به‌خشرایه میوانا
و كه له‌لایه‌ن گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
خه‌ڵاتی رِێزلینان به‌خشرایه هاری فه‌ن بۆمڵ و خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی چه‌كی كیمیاویی به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له هاری و
دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی ، تیپی مۆسیقای شنروی،
خه‌لاتی شاره‌وانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و دیاریه‌ك له‌لایه‌ن
مامۆستا فخرالدین خاوه‌نی 5 شه‌هیدی كاره‌ساتی 88 خه‌ڵاتی
رِێز لینانی به‌خشی یه هه‌ردوو میوانی ئاماده‌بوو ،















|