|
گۆرا ئه‌دهه‌م
پێشوازی له جه‌ی یاكووب كرد

گۆران
ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه و سه‌رخێڵ غه‌فار به‌رِێوه‌بری یادگاری
هه‌ڵه‌بجه پێشوازیان كرد له پرۆفیسۆر ( جه‌ی یاكوب
)
رۆژی
چوار شه‌ممه ریكه‌وتی 15،12،2010به‌مه‌ستی له‌نزیك بینی نی شاری
هه‌ڵه‌بجه
(
جه‌ی یاكوب )پرۆفیسۆری بواری نه‌خۆشی یه‌كانی ( ژنان و مناڵان )
له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا و وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم هاتنه هه‌ڵه‌بجه ،
سه‌ره‌تا
له‌لایه‌ن قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌خێرهاتن كرا و پاشان
سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركردوه ، پاش بینی
نینی دیمه‌كانی كاره‌ساتی
16-3
پرۆفیسۆر پرسیاری باری ته‌ندروستی شاری هه‌ڵه‌بجه كرد به‌تایبه‌ت
مناڵان و ژنان ،
سابات
باراوی سه‌رۆكی لقی ژنان و مناڵبوون له‌كۆلیژی پزیشكی هه‌ولێر
تایبه‌ت به‌هاتنیان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری
هه‌ڵه‌بجه گوتی
"ئامانجی
سه‌ردانه‌كه‌مان و هینانی پرۆفیسۆر له‌نزیكه‌وه بینینی سه‌رجه‌م
راستی یه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و روداوه‌ی كه لیره رویداوه
،وه له‌گه‌رانه‌وه‌ی (( جه‌ی یاكوب ) بۆ دانیمارك كۆنفراسێك
ئه‌نجام ده‌دات بیگومان باسكردنی ژیان و باری ته‌ندروستی له‌شاری
هه‌ڵه‌بجه بینی نی راستیه‌كان ته‌وه‌ری قسه‌كردنی ده‌بیت"
دكتۆره
سابات له‌پرسیارێكی تری ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی و
تایبه‌ت ژنان و كچان به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاویی دكتۆره گوتی
"
به‌راستی تائیستا ئه‌وه‌ی من بزانم هیچ شتیك له‌روی زانستی یه‌وه
له‌و بواره‌دا نه‌كراوه ، راسته كچان و ژنانی به‌ركه‌وتی ئه‌و
چه‌كه گرێ یه‌كی درونیان لادروست بوه بۆ رزگاركردنیان له‌و گرێ
ده‌رونیه نه‌خێر هیچ نه‌كراوه ئایا له‌سه‌ر مناڵ بوون پاش زه‌واج
گرفتیان بۆ دروست ده‌بیت یان نا ئه‌مه پرسیارێكه‌له‌رِووی زانستی
یه‌وه وه‌لام نه‌دراوه‌ته‌وه
"
به‌هۆی
ئه‌و گازه ژه‌هراویانه‌ی له‌كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی شاری
هه‌ڵه‌بجه دژ به‌خه‌لكی بی‌تاوانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌كارهاتوه
رِێژه‌یه‌كی زۆر له‌چاو شاره‌كانی تری كوردستان به‌دی ئه‌كریت
به‌تایبه‌ت ( ژێرپه‌نجه ، له‌دایك بونی منداڵی شیواو ، چه‌ند
نه‌خۆشی یه‌كی دیكه‌ی تر ) كه به‌زیاتر له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌دی
ده‌كریت ،
 
  |