وه‌ك پلانێكی نوێ
ی قائمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌كاره‌كانی ساڵی نوێ ی و به‌مه‌ستی
زیاتر گوێگرتن له‌كێشه‌كانیان قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ
رادیۆناوخۆكانی شاری هه‌ڵه‌بجه كۆبویه‌وه ،
گۆران ئه‌دهه‌م
رِه‌حیم به‌میدیاكارانی رِاگه‌یاند" مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌م
كۆبونه‌وه‌یه وه‌رگرتنی رِاوو بۆچونی راگه‌یاند كارانه له‌سه‌ر پیداوستی
خه‌ڵكانی شار ، داواكارم ئیوه له‌رِێگای رِادیۆكانتانه‌وه زیاتر هه‌واڵ
بده‌ن ببنه په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌یاندنی دواكاریه‌كانی خه‌ڵك
به‌لایه‌نی به‌رپرس ،وه پێوسته هه‌موومان له‌نزیكه‌وه خزمه‌تكارێكی
به‌رده‌وام بین بۆزیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار "
.jpg)
له‌به‌شێكی دیكه‌ی
دانشتنه‌كه‌دا گۆێگیرا له‌كیشه‌و پێداویستی یه‌كانی رادیۆناوخۆكانی شار‌و
برِیار درا به‌گوێره‌ی پێوست چاره‌سه‌ری شیاو بۆكێشه‌كانیان بدۆزیته‌وه و
هاوكاری زیاتر بكرێن له‌دابینكردنی كاره‌بایی به‌رده‌وام بۆزیاتر
خزمه‌تكردن ،
لای خۆشیانه‌وه
نوێنه‌رانی رِادیۆناوخۆیه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه پێانوابوو ئه‌م جۆره
دانشتن و كۆبونه‌وه‌یه گرنگ خۆی ده‌بیت هیوایان خواست به‌رده‌وام بیت ،
له‌به‌شێكی دیكه‌ی
داواكاریه‌كانی نێدراوی رِادیۆناوخۆیه‌كانی شار داوایانكرد بۆزیاتر گوێگرتن
له‌خه‌ڵكای شاری هه‌ڵه‌بجه قائمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه مانگانه یاخود 15 رۆژ
جارێك له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی 30 خوله‌كی له‌یه‌كێك له‌رِادیۆكانی
شاری هه‌ڵه‌بجه گوێ له‌كه‌م و كورتیه‌كان و پیداوستی یه‌كانی خه‌ڵك بگرێت
،
له‌كۆتایی
دانیشتنه‌كه‌دا گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه وێرِای پشتوانی
وهاوكاری به‌ڵێنی دا به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌یانه‌وه بێت ، داوای
له‌میدیاكاران كرد كه هه‌ڵه‌بجه رِۆژانه میوانی به‌رده‌وام دێت وه
كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ناوازه له‌م شاره‌دا ئه‌نجام ده‌درێت پێوسته ته‌واوی
خه‌ڵكانی شاره‌كه له‌م شتانه ئاگاداربن بگوازرێته‌وه ،