.jpg)
.jpg)
به‌رِێوه‌به‌ریه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌بۆنه‌ی (40 )
هه‌مین رۆژ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی مفوره‌زێكی پۆلیسی له
خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمێكی ماته‌مگێرِانی
به‌رِێوبرد ،
رۆژی یه‌ك
شه‌ممه 3-4-2011 به‌ئاماده‌بوونی قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی حكومه‌تی هه‌رێم (نوسینگه‌ی
هه‌ڵه‌بجه ) به‌رِێوه‌به‌رانی ناحیه‌ی (سیروان .خورماڵ
.بیاره ) به‌رپرسی حیزبی و حكومی یه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه
مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌رِێوه‌چوو .
مه‌راسیم له‌هۆڵی
(خاوه‌ر ) له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی یادگاری هه‌ڵه‌بجه تیپی
مۆسیقای سریه‌ی ئینزبات سرودی (ئه‌ی رِه‌قیب ) یان پێش كه‌شكرد
،به‌داگرساندی (40 ) مۆم بۆ گیانی پاكی شه‌هید مه‌راسیم ده‌ستی
پێكرد .پاشتر
له‌لایه‌ن مامۆستا (ئومێد ) چه‌ند ئایه‌تێك خوێنرایه‌وه .
به‌وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان مه‌راسیمه‌كه
به‌رده‌وام بوو ،
گۆران ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌و بۆنه‌یه‌وه ووته‌یه‌كی پێش
كه‌شكرد له‌وته‌كه‌یدا گوتی "لیره‌وه به‌ڵێنی به‌جه‌ماوه‌ری
شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ده‌ین هه‌میشه له‌هه‌وڵدابین بۆ
خزمه‌تكردنی زیاتر ئه‌م شاره ،شه‌هید كردنی سه‌ركاره‌كان له‌م
شاره‌دا هیچ كات له‌كاروانی خزمه‌تكردن داوامان ناخات و زیاتر
رِۆحی جوانكردنی شارمان پێده‌بخشێت ، ئه‌وانه‌ی كه نه‌وه‌ی
ئه‌م شاره شه‌هید ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه دژ به دۆسی
رِه‌وای گه‌لی كورد كارده‌كه‌ن و پلانی تیكدانی ئارامی و
ئاسایش داده‌نێن ،شه‌هیدان كاكه ( سه‌ركار و عه‌لی )
دووشه‌هیدی پاریزه‌ری یاسا بوون هه‌ر به‌یاساش خوێنی پاكی یان
ده‌سێنین "
پاشتر له‌لایه‌ن
هێمن له‌تیف هاورِی شه‌هید پارچه‌یه‌ك شیعر پێش كه‌شكرا ،
به‌رِێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه (ملازم به‌رزان )
ووتاری به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش كه‌شكرد و
گوتی "ئێمه وه‌ك هاورِێیانی شه‌هید جوانه‌مه‌رگ له‌م یاده‌دا
به‌ڵێنی پاراستی ئاسایش و هێمنی شاری شه‌هیدان نوێ
ده‌كه‌ینه‌وه ،به‌ڵێن ده‌ده‌ین ماندوو نه‌ناس بین له‌سه‌ر
رِیبازه‌كه‌ی شه‌هید ( سه‌ركار ) داوكارین باهه‌مووان پیكه‌وه
خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
بین ،رِێگه‌نه‌ده‌ین دوژمنانمان به‌گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر
رِۆله‌یه‌كی گه‌لی كورد خۆشحاڵ بێت "
دكتۆر یاسین
راگیر په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ووته‌یه‌كی پێش كه‌شكرد
و گوتی "سه‌ركار خوێندكارێكی زیره‌كی ئیمه بوو ، جیاواز
له‌ئه‌وه‌ی پۆلیس بوو هه‌مان كات خوێندكاربوو ئه‌وه‌ی جیگه‌ی
داخه شه‌هید كردنی سه‌ركا به‌ده‌ستی میلله‌تی كورد بوو "
پاشتر كورته
فیلێك كه‌به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه بوو
نمایشكرا ، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ( سه‌ركار حه‌مه سه‌عید )
چه‌ندین خه‌ڵات به‌خشرایه ( قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ،
پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ،پۆلیسی به‌رگری میللی هه‌ڵه‌بجه ، چه‌ندین
ده‌زگای راگه‌یاندن .
له‌لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌وه ووته‌یه‌ك پێش كه‌شكراو تیدا ئاماژه‌یان كرد
ئه‌وه‌ی شه‌هید تۆماریكرد میژوویه‌كی سه‌روه‌ری بوو بۆ كورد و
بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان جیگای شانازیه كه كوری ئیمه له‌پێناوی
سه‌روه‌ری یاسا شه‌هید بوو گیانی سپارد ، دڵنیاین شه‌هید ناوی
ته‌نها به‌ردی سه‌رگۆره‌كه‌ی رای ناگرێت به‌لكوو بویه سمبوڵیك
كه‌میژوو له‌یادی ناكات .
به سرودی ( ئه‌ی
شه‌هیدان ) كۆتایی به‌مه‌راسیم هات ..
سه‌ركار حه‌مه
سه‌عید كه پله‌ی مفورز بوو له‌پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له‌رِێكه‌وتی
23-2-2011 له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و توندوتیژیه‌ی له‌خۆپیشاندانی
شاری هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه به‌به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی
له‌ده‌ست دا .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)