|
گۆران
ئه‌دهه‌م ره‌حیم پێشوازی له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
.jpg) .jpg)
به‌مه‌ستی ئاگاداربوون له‌به‌رِێوه‌چوونی پرۆژه‌و كاره‌كانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌گه‌ل چه‌ند وه‌زیری
حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و پاریزگاری سلێمانی سه‌ردانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد ،
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 16-12-2001
گۆران ئه‌دهه‌م ره‌حیم قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م
یه‌كه ئیداریه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه و نوێنه‌ری ریكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی حیزبی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌یاریگایی
نێوده‌وڵه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه پێشوازیان كرد له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ،
سه‌ره‌تایی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆشاری هه‌ڵه‌بجه یاریگایی نێو ده‌وڵه‌تی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م
یاریگایه‌ی له‌نزیكه‌وه بینیی له‌وته‌یه‌كیدا بۆ خه‌ڵكانی شاری هه‌ڵه‌بجه
له‌یاریگای نێو ده‌ڵه‌تی گوتی " ساڵێك به‌رله ئیستا من سه‌ردانی
ئه‌مشاره‌یه‌م كرد و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره‌یه
كۆبومه‌وه، قسه‌مان له‌سه‌ر پیداوستی یه‌كانی شار كرد و كیشه‌و
گرفته‌كانیشمان قسه‌له‌سه‌ر كرد ، سه‌ردانی ئه‌مرۆم و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
پرۆژه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه هیوادارم نیشانه‌یه‌ك بێت له‌ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حكومه‌ت و پاریزگاری سلیمانی كه په‌رۆشی نواندنیان بیت
بۆ خزمه‌تكردن به‌م شاره "
به‌رهه‌م ساڵح له‌دریژه‌ی وتاره كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه دا حكومه‌تی
هه‌رێم به‌ری خوێنی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یه گوتی " له‌بیرمان نه‌چیت
ئه‌م ناوچه‌یه ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مانه ئه‌م حكومرانیه‌ی ئه‌مرۆ
به‌ده‌ستهاتوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ری ره‌نج و ماندوبونی
خه‌لكی كوردستانه ،هه‌ڵه‌بجه نازی زۆره به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانه‌وه
و هه‌ڵه‌بجه ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ری كرا بویه ناسنامه بۆ گه‌لیك
، من خۆشحاڵم به‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانه به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان
هێناوه هیوادارین كاری جوانتر بكه‌ین ،هیوادارین خزمه‌تی شار‌و
شارۆچكه‌كانی كوردستان بكه‌ین ، خه‌ڵكی به‌ویژدان شته‌كان به‌ویژدان
ئه‌بینیت ،من وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنم
كه خه‌لكی كوردستان شایه‌نی زیاتره و داواكارین خه‌لكان و جه‌ماوه‌ری
كوردستان هاوكاری كه‌ری حكومه‌تی كوردستان بن ، هیوادارین بتوانین
ئه‌و خه‌لكانه خزمه‌ت بكه‌ین و قه‌ره‌بووی رابوردوی بۆ بكه‌ینه‌وه
، ئه‌م یاریگایه بۆخۆم وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
مایه‌یی سه‌ربه‌رزی یه هه‌ڵه‌بجه شایه‌نی زیاتره هیوادارین جاری
داهاتوو كه‌هاتمه شاری هه‌ڵه‌بجه پرۆژه‌ی جوانتر و شیاوتر پێش كه‌ش
بكه‌ین ،
پاشتر له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری و یه‌كه‌ی ئیداریه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه
سه‌ردانی چه‌ند شوێنیكی تری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد له‌وانه سه‌ردانی
پرۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كیمیاویی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد
كه چه‌ند مانگیكه كاركردن تیدا راوه‌ستاوه ،
تایبه‌ت به‌راوه‌ستان و كارنه‌كردن له پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی
كیمیاویی شاری هه‌ڵه‌بجه دكتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه كیشه‌كانی خسته
رِوو گوتی " ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ته‌نها كیشه‌كه‌ی به‌ڵێنده‌ره‌كه‌یه
دووجار ئاگادارمان كردوه‌ته‌وه كه ده‌ست بكاته‌وه به‌ته‌واو
كردنی وه ئیمه لای خۆشمانه‌وه جاریكی دیكه ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه
گه‌نا ئه‌و پرۆژه‌یه له‌و كۆمپانیایه وه‌رده‌گرینه‌وه‌و ناوی ده‌خه‌ینه
لیستی ره‌شه‌وه "
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل شاندی یاوه‌ری له وه‌زاره‌ت
و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردستان وپاریزگاری سلیمانی سه‌ردانی
پرۆژه‌ی دروست كردنی قوتابخانه‌ی 27 پۆلی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
كه‌له قۆناغی ته‌واو بوندایه ،
پاشتر سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدانیان كرد و تاجه‌گوڵینه‌ی رِێزوو وه‌فایان
بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانا ، تایبه‌ت به‌میدیان وتارێكی پێش كه‌شكردو
گوتی ،ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لیك له‌هه‌ڤالاَنم له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
له‌گه‌ل پاریزگارى سلیمانى وله‌گه‌ل كۆمه‌لیك له‌به‌رپرسى ده‌زگاكانى
حكومه‌ت هاتوین بۆسه‌ردانى هه‌له‌بجه‌و سه‌یدسادق بۆبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ى
ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌م ناوچانه جێبه‌جىَ ده‌كرێن هه‌روه‌ها بۆبه‌دواچونى
هه‌ندێك كێشه‌و گیر‌و گرفت كه‌هه‌ن هه‌روه‌ها دڵخۆشم به‌و به‌و
پیشكه‌وتنه‌ى كه‌ده‌یبینم ده‌ستخۆشى له‌كارمه‌ندانى حكومه‌ت وئه‌ندازیاره‌كان
ده‌كه‌م كه‌ئه‌و كاره جوانانه‌یان به‌ده‌ستهیناوه له‌م ناوچانه
به‌لاَم له‌هه‌مانكاتدا هه‌له‌بجه‌و شاره‌زووروهه‌مو شار‌و شارۆچكه‌یه‌كى
كوردستان پیویستیان به‌خزمه‌تگوزارى زیاتر هه‌یه هه‌نیك پرۆژه
باش چوه‌ته پیش هه‌ندیكى تر به‌داخه‌وه ده‌لیم پیویسته گورج
وگۆل بیت من هه‌ندێك راسپارده‌م ده‌ركردوه‌بۆوه‌زیره‌كان وقایمقام
وبۆپارێزگا ربه‌دواچونى ئه‌و پرۆژانه بكه‌ن هه‌مومان همه‌ت بكه‌ین
بۆقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى سالاَنى رابردوو كه‌ئه‌م میلله‌ته دوچارى نه‌هامه‌تى
وویرانكارى بوه له‌به‌شیكى تر‌ى وته‌كه‌یدا ووتى
من داواكارم له‌كۆمه‌لاَنى خه‌لك ئه‌وه ببینن كه‌ئیمه ده‌مانه‌وىَ
به‌جدى خزمتیان بكه‌ین داواكارم له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان وله‌میدیاكان
به‌هه‌مان شیوه قه‌درى كاره باشه‌كان بزانن له‌كاتى كه‌م وكوریه‌كان
كه‌هه‌ن ئه‌و كه‌م وكورتیانه ده‌ست نیشان بكه‌ن به‌لام به‌زمانى
گول به‌زمانى چاك كردن به‌زمانى به‌ره‌و پیش بردن هه‌مو كه‌سیكى به‌ویژدان
ده‌لیت هه‌له‌بجه‌ى ئه‌مرۆبه‌راورد به‌سالاَنى رابردوو هه‌نگاوى
زۆر گه‌وره‌ى ناوه به‌لام من وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌لیم هه‌له‌بجه
شایسته‌ى زیاتره وئه‌و یاریگا نیو ده‌وڵه‌تیه كه‌دیمان هیوادارم
زۆر نه‌بات ئه‌وه ببیته ناوه‌ندیكى چالاكى وه‌رزشى وئه‌كادیمیاى
وه‌رزشى كه‌تیمه‌كانى كوردستان وعیراق وولاتانى ده‌رو دراوسىَ لیره
یارى بكه‌ن ساڵبه‌ساڵ به‌ره‌و ئاوه‌دانى زیاتر پشت به‌خوا وبه‌خه‌لكى
خۆمان له‌ئه‌ركه‌كانمان سه‌ركه‌وتو ئه‌بین .
،
له‌كۆتایی گه‌شته‌كه‌یدا بۆشاری هه‌ڵه‌بجه پرۆژه‌ی دروستكردنی
بینایی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌وی له‌لایه‌ن
راگرایه‌تی كولیژی بنه‌ره‌تی هه‌ڵه‌بجه وه به‌خێرهاتن كرا له‌گه‌ڵ
به‌ڵێنده‌رو ئه‌ندازیارانی پرۆژه‌كه چۆنیه‌تی كاركردن و به‌ریوه‌چونی
پرۆژه‌ی باس لیوه‌كرد ،
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح
له‌سه‌رجه‌م شوینه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راده‌سپارد
بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی كیشه‌و چاره‌سه‌ركردنی هه‌رگرفتیك كه بوبێته
به‌ربه‌ست ، تایبه‌ت به كه‌مووكورتیه‌كانی حكومه‌ت له‌پرۆژه‌كانی
گوتی "ئیمه راسته كاری باشمان كردوه هه‌قه باسی كه‌موكورتیه‌كانیشمان
بكه‌ین ، كه‌مووكورتیمان هه‌یه بۆنمونه له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه
ته‌واو بوه تاوه‌ك ئیستا ته‌نده‌ری تاسییكردنی بۆ ته‌واو نه‌كراوه
بۆیه ئه‌مرۆ وه‌ازره‌تی ته‌ندروستیم راسپارد كه كاربكه‌ن ئه‌و ته‌ندره
رابكێشن و كاری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆتایی پێبهێنن "
له‌پرسیارێكی تایبه‌تی ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه له كاركردنیان بۆ
پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گوتی "
تایبه‌ت به‌پاریزگا بونی هه‌ڵه‌بجه كارمان بۆكردوه به‌لام ئه‌و
به‌پاریزگا بونه پێوستی به‌كاركردن هه‌یه بریار لیدان هه‌یه له‌لایه‌ن
حكومه‌تی عیراقه‌وه ئیمه به‌به‌رنامه كاری بۆ ئه‌كه‌ین ، تاوه‌ك
سه‌رجه‌م یه‌كه ئیداریه‌كانی بۆ تۆكمه بكه‌ین ، وه هه‌ڵه‌بجه
ژیًژخانی ئابووری خزمه‌تگوزاری روو له‌چاكبوون پێشكه‌وتنه ،
هیوادارم زۆر نه‌بات ببیته پاریزگایه‌كی نمونه‌یی له‌كوردستاندا ،
تایبه‌ت به‌گه‌راندنه‌وه‌ی به‌رِێوه‌به‌ریتی یه گشتی یه‌كانی شاری
هه‌ڵه‌بجه دكتۆر وتی " ئیمه كارمان كردوه بنه‌ماكانی داده‌مه‌رزێننیه‌وه
و ئیمه ئه‌و به‌به‌رنامه ئه‌و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی یه گشتیانه
له‌هه‌ڵه‌بجه بونیاد ئه‌نینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌پاریزگابوونیدا
گرفتی ئیداری بۆ نه‌یه‌ته پێش
.jpg) .jpg)
.jpg) .jpg)
.jpg) .jpg)
.jpg) %20-%20Copy.jpg)
%20-%20Copy.jpg) %20-%20Copy.jpg)
%20-%20Copy.jpg) %20-%20Copy.jpg)
%20-%20Copy.jpg) .JPG)
.jpg)
|