.jpg)
.jpg)
بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هید عه‌لی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هاوسۆزی و هاوخه‌می بونیان
له‌كۆستی شه‌هیده‌كه‌یان 26-3-2011 له‌مه‌راسیمێكدا چه‌ندین
خه‌لاتی رِێزلێنانیان به‌خشی یه چه‌ندین لایه‌ن و ده‌زگاو
فه‌رمانگه .
له‌دیوانی
قائمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ئاماده‌بوونی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوستان له‌لیسی كوردستان گۆران
ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و به‌رِێوبه‌ری پۆلیسی
هه‌ڵه‌بجه و به‌رِێوبه‌رانی ناحیه‌ی سیروان و خورماڵ و
نوێنه‌ری به‌رِێوه‌به‌ریه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن مه‌راسێمك به‌رِێوچوو .
سه‌ره‌تای
مه‌راسێمه‌كه به‌وه‌ستانی ساتێك بۆگیانی پاكی شه‌هید ( عه‌لی
ره‌سول ) ده‌ستی پێكرد و پاشتر له‌لایه‌ن گۆران ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ووته‌یه‌ك پێش كه‌شكرا و وێرای
هاوخه‌می بوونی بۆ بنه‌ماڵه گوتی " له‌كاتێكدا بنه‌ماڵه‌ی
به‌رِێزیان كۆستێكی وا جه‌رگ برِیان لی كه‌و ت و ئه‌مرۆش
هه‌ڵویستێكی مه‌ردانه‌و كوردانه‌یان لی ده‌بینیریت ئیمه
سه‌بوریمان بۆدێت كه خانه‌واده‌ی شه‌هید جارێكی تر به‌ڵێنی
خزمه‌تكردن بۆئاسایش و ئاشتی شاری هه‌ڵه‌بجه دووپات
ده‌كه‌نه‌وه "
ناوبراو به‌ڵێنی
دا كه له‌رِێگه‌ی یاساوه كاربكه‌ن وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان تاخوێنی (شه‌هید عه‌لی ) به‌فیرۆ نه‌روات ،گۆران
ئه‌دهه‌م له‌كۆتای وته‌كه‌یدا گوتی " ئاشتی و ئارامی بۆ شاری
هه‌ڵه‌بجه ده‌خوازین ته‌نها به‌ئاشتی شارێكی جه‌سته خوێناوی
زیاتر برینه‌كانی سارێژ ده‌كریت و ده‌ستی ئاوه‌دانی و پیگه
فراوانكردنی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیده‌گات "
پاشتر له‌لایه‌ن
سه‌ردار ره‌شید ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان وته‌یه‌كی پێش
كه‌شكردو گوتی "ئیمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مانانی كوردستان
له‌م سنوره‌دا كاره‌ساته‌كان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه جیگای داخه
كه كۆست له‌دوای كۆست له‌م شاره ده‌كه‌ویت ئیمه تێناگه‌ین چ
ناخێكی ره‌شه پاریزه‌ری سه‌رماڵی هاوڵاتیان شه‌هید ده‌كات ،
وه ئێمه له‌پیگه‌ی خۆمان هه‌ركارێكمان پی بكریت ئاماده‌ین
ئه‌نجامی بده‌ین و قبوڵمان بكه‌ن به‌كه‌س و كاری خۆتان و سه‌ری
رِێزو نه‌وازش بۆ شه‌هید دا ئه‌نه‌وێنین "
پاشتر ئه‌كبه‌ر
ئیناخی به‌رِێوبه‌ری به‌رِێوه‌به‌رێتی پۆلیسی به‌رگیری و
فریاكه‌وتن له‌هه‌ڵه‌بجه وته‌یه‌كی پێش كه‌ش كرد و گوتی "زۆر
هه‌وڵماندا بۆ سه‌لامه‌تی گیانی خوپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ
سه‌رپه‌رشتیارانی خوپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه شوێنێكمان
بۆپێشنیار كردن له‌وی خوپیشاندان بكه‌ن و له‌وی كۆبونه‌وه‌ی
خۆیان بكه‌ن چونكه ئیمه گیانیان ئه‌پارێزێن ،به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌ده‌م داوكاریه‌كانمانه‌وه ناهتن ، ئه‌وان
له‌پاش نوێژی عه‌سر له 22-3-2011 خوپیشاندانیان ده‌ست پێكرد و
ئومیده‌واربوین گولبارانمان بكه‌ن وه ك پێشوو به‌ڵام ئه‌وان
به ووشه‌ی (الله اكبر ) به‌یاوه‌ری دوو مامۆستای ئاینی
روبه‌رِویی هیزه‌كانی ئێمه‌بونه‌ته‌وه پاشتر گوله‌بارانیان
كردوین ، به‌ڵێن ئه‌ده‌ین له‌رِێگه‌ی یاساوه نه‌هێڵێن خوێنی
شه‌هید به‌فیرۆ بروات “
له‌لایه‌ن نامیق
هه‌ورامی ووتاری بنه‌ماڵه پێش كه‌شكرا كورته‌یه‌ك
له‌ژیاننامه‌ی شه‌هید باس كرد‌و گوتی "ئیمه وه‌ك بنه‌ماڵه
خوازیارین خوێنی كاكه عه‌لی به‌فیرۆ نه‌روات و خوێنی شه‌هید
ببێته هه‌وێنی ئاشتی له‌كوردستاندا ،ئه‌و كه‌پاش پرۆسه‌ی
ئازادكردنی هه‌ورامان له‌ده‌ست تیرۆرستانی سه‌رقاعیده بۆیه
پێشمه‌رگه و له‌و ساته‌وه تا ساتی شه‌هیدبوونی خزمه‌تی
به‌خاكی كوردستان كردوه "
پاشتر له‌لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان خه‌ڵاتی رِێزلێنان به‌خشرایه سه‌رجه‌م
كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه هاوكار و هاوخه‌م بون و له‌ساته‌وه‌ختی
ئه‌م كوسته له‌گه‌ڵیابوون له‌وانه خه‌لات به‌خشرایه "
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لیستی كوردستان بریتی بوون
له (خه‌لیل عوسمان .سه‌ردار ره‌شید ، فازیل به‌شاره‌تی )
خه‌لات به‌خشرایه (گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نوه‌ر حاجی عومه‌ر به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه )
پاشتر خه‌لات به‌خشرایه به‌رِێوبه‌ریه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور
یاریده‌ریه‌تی خورماڵ و به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی خورماڵ و سیروان
.هیزه‌كانی پۆلیسی مه‌ده‌نی له‌خورمال و سیروان
،به‌دابه‌شكردنی خه‌لات به‌سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن دایكی شه‌هیده‌وه كۆتایی
به‌مه‌راسیم هینرا ,
پاشتر خه‌ڵات
به‌خشرایه كه‌نالی راگه‌یاندن ( ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان
، كوردسات و كوردستان تیفی )
شه‌هید عه‌لی
له‌دایك بوونی ساڵی 1984 و له‌ساڵی 2003 په‌یوه‌ندیكردوه
به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رِێزه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی
كوردستان و له‌ساڵی 2005 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پیك هیناوه و
خاوه‌نی 2 منداڵه كوروكچێك ه .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)