
بۆ سه‌رجه‌م : كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندن
بابه‌ت : رِونكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت .
رِونكردنه‌وه‌یه‌ك له ( گۆران ئه‌دهه‌م رِه‌حیم ) قائمقامی
قه‌زای هه‌ڵه‌بجه _ تایبه‌ت به رِوداوه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك
شه‌ممه 24-4-2011 له‌گه‌ڵ ستافی ته‌له‌فزیۆنی (نالیا )
له‌ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌یه‌كی خوێندكارانی خوێندنگای
(ناوه‌ندی گۆران ) له‌رِۆژی یه‌ك شه‌ممه رِێكه‌وتی (24-4-2011
) بۆ رِووماڵكردنی هه‌واڵ ته‌له‌فزیۆنی ( نالیا ) سه‌ردانی
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد، له‌لایه‌ن (گۆران ئه‌دهه‌م رِه‌حیم )
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه بانگهێشت ده‌كرێن كه وتووێژێكیان
له‌گه‌ڵ بكات تایبه‌ت
به وێنه‌گری هه‌مان كه‌ناڵ به‌ناوی ( سه‌لام علی ) كه
كارمه‌ندی حكومییه له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی‌دا فه‌رمانگه‌كه‌ی
خۆی جێده‌هێڵت . به‌ڵام به‌بێ هیچ ئیتیكێكی رِۆژنامه‌وانی و بێ
پرس كردن به جه‌نابی قائمقام له‌دووره‌وه ده‌ست ده‌كات
به‌وێنه‌گرتن و داواى لێده‌كرێت كه وێنه نه‌گرێت بێ گوێدانه
داواكه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌تۆماركردن به نهیًنی بۆیه
قائیمقام فه‌رمانی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و كامێرایه
ده‌رده‌كات .
پاشتر ئه‌م هه‌واڵه له‌میدیاكان شێوێنرا
بۆیه به‌پێوستمان زانی ئه‌م رِونكردنه‌وه‌ی بڵاو بكه‌ینه‌وه
.
1. به‌بێ رِه‌زامه‌ندنی ( گۆران
ئه‌دهه‌م ) قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه وێنه گیراوه‌و
له‌م كاته‌دا بۆیان نی یه به بێ رِه‌زامه‌ندنی
تایه‌تی خۆی وێنه بگرن و ئه‌م كاره‌بكه‌ن
دووره له هه‌موو ئیتیكێكی رِۆژنامه‌وانی یه‌وه.
2. به‌رِێوه‌به‌ری خوێندنگاكه
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتنی كامیرای ئه‌و كه‌ناڵه هۆكارێك
بوو بۆ هاندانی خوێندكارانی ئه‌و خوێندنگایه وه تێكدانی
بارودۆخی خوێندنگاكه.
3. هه‌ریه‌ك له كامیرا مان و
په‌یامنێر به‌ناوه‌كانی ( سالم حه‌مه‌خان و سه‌لام عه‌لی )
كارمه‌ندی حكومین و بێ رِێگه‌پێدانی
رِه‌سمی (ئیجازه ) ده‌وامه‌كانیان جیهێڵاوه .
4. سالم حه‌مه‌خان له‌لایه‌ن
به‌رِێوه‌به‌ری خوێندنگاكه‌یه‌وه داوایی لێكراوه پابه‌ند بێت
به ده‌وامی رِه‌سمی یه‌وه به‌ڵام گوێ ی نه‌داوه به‌یاسا و
خوێندنگای جێهیڵاوه ، وه سه‌لام عه‌لی به‌ناوی بردنی دایك بۆ
لای دكتۆری لیزه‌ر درۆی له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ی كردوه و
هاتوه‌ته ده‌ر ، به‌پێ ی كاره‌كانیان هه‌ریه‌ك له (سالم
حه‌مه‌خان ) یه‌كگرتووه و (سه‌لام عه‌لی ) له‌بزوتنه‌وه‌ی
گۆران ه .
5. هه‌ردوو كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی
نالیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سانی بێ لایه‌ن نین به‌ڵكو
باكگراوندێكی سیاسیی یان هه‌یه و پێشتر له‌م دووكارمه‌نده
یه‌كێكیان به‌ناوی ( ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باخی ئازادیی )
داوای مۆڵه‌تیان كردوه بۆ خۆپیشاندان وه (سه‌لام عه‌لی )
رِومالی هه‌واڵی بۆ كه‌ناڵێكی تری ئۆپزسیۆن كردوه .
6. ناوبراوان هه‌ڵگری نوسراوێكی
به‌رِێز (شیخ جه‌عفه‌ر ) وه‌زیری پێشمه‌رگه بوون به‌ڵام پاش
په‌یوه‌ندی كردن باس له‌وه‌كراوه ئه‌و نامه‌یه بۆ هه‌ڵه‌بجه
نیه به‌ڵكو خراپ به‌كارهێنراوه تایبه‌تیش بووه به‌پۆلیس و
ئاسایش بۆ ناو شاری سلێمانی .
7. قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و
بنبرِكردنی ده‌كرێت ئێمه‌ش هاورِین و پشتگیری ئه‌وه ده‌كه‌ین
به‌ڵام پێویسته له‌خۆمانه‌وه دست پێبكه‌ین ئیمه ده‌پرسین
ئایا ئیهمالكردن و جێهیڵانی ده‌وامی رِه‌سمی چ ناوێكی لێ
ده‌نرێت ئه‌مه گه‌نده‌ڵی نی یه؟ .
8. به‌پێ ی یاسایی ژماره (159) ی ساڵی
(1969 ) له‌ده‌سه‌ڵاتی پاریزگار و قائمقام و به‌رِێوه‌به‌ری
ناحیه هه‌یه كه خه‌ڵك ته‌وقیف بكات به‌ڵام ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌شمان به‌كار نه‌هێنا وه‌ك رِێزێك بۆ رِۆژنامه‌نوسان
.
9. پێوسته ته‌له‌فزیۆنی نالیا
ئاگاداری ئه‌وه بێت ناكرێت ئه‌م جۆره كه‌سانه له‌یه‌ك ساتدا
هه‌م فه‌رمانبه‌ری حكومی و وه ستافی ده‌زگای رِاگه‌یاندن بن و
سه‌رپێچی یاساش بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی دژ به‌گه‌نده‌ڵی به‌رز
بكه‌نه‌وه كارمه‌نده‌كانیان به‌م شێوه‌یه هه‌لس و كه‌وت
بكه‌ن بۆیه ناكرێت له‌م حاله‌تدا ده‌وری (خورمژ ) ببینرێت .
10. وه ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ریه‌ك له
به‌رِیِوه‌به‌ری خوێندنگای ناوه‌ندی (گۆران ) ی دژ به تێكدانی
بارودۆخی خوێندنگاكه سكاڵا تۆمار بكات وه قائیمقامیه‌تی
قه‌زای هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م رِێگا یاسایه‌كان به‌رامبه‌ریان
بگرێته به‌ر
قائمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه
25- 4-2011
.jpg)
.jpg)