|
گۆران ئه‌دهه‌م ئۆفیسی كرده‌وه‌رِێكخراوی (S.P.I)
 
به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی منالانی
خاوه‌ن پێداروستی تایبه‌ت ریكخراوی (S.P.I) ئۆفیسێك ده‌كاته‌وه ،سه‌رله‌به‌یانی
رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 15-12-2010 به‌ئاماده‌بونی گۆران ئه‌دهه‌م
قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه خدر كریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه
ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه ،
ئه‌مه‌و سه‌رۆكی ریكخراوی (S.P.I) به‌ناوی ( جون دیباسكویلی ) به‌شداریكرد
له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسه‌دا ، هه‌ر یه‌ك له قائمقامی قه‌زای هه‌له‌بجه
و سه‌رۆكی شاره‌وانی وێرای پیرۆزبای كردنه‌وه پشتوانی خۆیان بۆ
هاوكاریكردن و سه‌رخستنی پرۆژه‌كانیان دووپاتكرده‌وه ،
.jpg) 
سه‌ركۆ هه‌له‌بجه‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به‌بونی
ئه‌م ئۆفیسه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه و كاره‌كانی گوتی " مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی
ئه‌م ئۆفسه هاندانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌رپرۆژه‌یه‌ك
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه كه به‌رِێوه‌بچێت ، كاری سه‌ره‌كیشمان
هاوكاریكردنی مناڵانی خاوه‌ن پیداوستی تایبه‌ته له‌م شاره‌دا "
تایبه‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاری نوێیان هه‌له‌بجه‌ی گوتی "له‌نزیكترین
ماوه‌دا چه‌ندین عه‌ره‌بانه بۆ مناڵانی خاوه‌ن پیداوستی تایبه‌ت
دێنین دابه‌ش ده‌ركین كه له‌توركیاوه ده‌یهێنین ، ساڵانه‌ش چه‌ندین
دیاری له‌لایه‌ن مناڵانی ئه‌مریكاوه بۆ مناڵانی هه‌ڵه‌بجه هێناوه‌مانه
له‌ماوه‌ی پێشودا كه ئۆفیشمان نه‌بووه ده‌هێنین و زیاتریشی ده‌كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به‌مناڵانی خاوه‌ن پیداوستی تایبه‌ت بكه‌ین
له‌م شاره‌دا "
به‌رپرسی ئۆفیسی (S.P.I) له كاره‌ناوازه‌كانی كه ئه‌م ئۆفیسه ئه‌یكات
له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد كه "هه‌ڵده‌ستن به‌هێنانی تیمێكی
پزیشكی تایبه‌ت له‌ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی كه نه‌خۆشی
دڵیان هه‌یه "
ریكخراوی (S.P.I) ریكخراویكی گه‌روه‌ی جیهانی ئه‌مریكی یه بنكه‌ی
سه‌ره‌كی له‌ئه‌مریكایه له 15-12-2010 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ئۆفیسی
تایبه‌تی خۆی بۆ خزمه‌تكردن كرده‌وه .
|