پاش نیوه‌رِۆ
14-4 -2011 له هۆڵی (خاوه‌ر ) مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به بیست و
سێ هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌نفال به‌رِێوچوو .
مه‌راسیمه‌كه كه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای
شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌هاوكاری ده‌سته‌ی
ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه رِێكخرابوو .
به‌ئاماده‌بوونی
گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه فازیل به‌شاره‌تی
به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی
جكومی و حیزبی و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی شاری
هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیم به‌وه‌ستانی ساتێك بۆگیانی پاكی شه‌هیدان
ده‌ستی پێكرد . پاشتر چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز
خوێندرایه‌وه . بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال 14 مۆم
داگیرسا . به‌پێش كه‌شكردنی ووتاری به‌خێرهاتن له لایه‌ن
به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان (سعدوون حه‌مه ساڵح )
مه‌راسیم به‌رده‌وام بوو له‌ووته‌كه‌یدا گوتی "داواكارین
حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی زیاتر پێش كه‌ش به‌سه‌رجه‌م وارسی
شه‌هیدانی ئه‌نفال بكات ،وه هه‌وڵی خزمه‌تكردنی زیاتر بدات بۆ
كه‌س و كاری شه‌هیدانی ئه‌نفالكراوی شاری هه‌ڵه‌بجه ، ئیمه
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كاریك كه خزمه‌ت به كه‌س و كاری
شه‌هیدان بكات ماندوو نه‌ناسانه كارده‌كه‌ین "
گۆرا ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسی كه‌یسی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه له‌ووته‌یه‌كیدا كه پێش كه‌شی كرد جیاوزا
له‌ووته‌كه‌ی چه‌ند دیمه‌نی شایه‌تحاڵێكی كاره‌ساتی ئه‌نفالی
بۆ ئاماده‌بووان گیرِایه‌وه ئه‌وو له‌ووته‌كه‌یدا گوتی "
به‌دادگا گه‌یاندنی تاونبارانی ئه‌نفال جیگای دڵخۆشی بوو كه
ئه‌وان به‌سزای عادیلانه‌ی خۆیان گه‌شتن ،لیره‌وه داوا
ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستیان هه‌بوو
له‌ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی بێدیفاعی كوردستان به‌سزای عادیلانه‌ی
خۆیان بگه‌یه‌نیت .
وه پێوسته
به‌گرنگی یه‌وه له‌هه‌ردوو كه‌یسی (كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ) برِوانێت و كاری جدی له‌سه‌ر بكات
تاوه‌ك ئه‌و دوو گه‌وره تاوانه كه به‌جینۆساید ئه‌مرِۆ
له‌عێراق ناسێنراون كاری بۆ بكات له‌ته‌واوی جیهان
به‌جینۆسایدی بناسێنێنت "
قائمقامی قه‌زای
هه‌ڵه‌بجه له‌ووته‌كه‌یدا سۆراخكردنی ئه‌نفالكراوانی شاری
هه‌ڵه‌بجه به‌كارێكی هه‌میشه‌ی خۆی زانی وه‌ك حكومه‌ت و گوتی
" شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سه‌رجه‌م شاره‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و
بادینان له‌و گه‌وره ئازاره بی به‌ش نه‌بوو، چه‌ندین
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌م شاره تائێستا بی ناونیشان
ماونه‌ته‌وه گه‌رچی ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵی
به‌رده‌وامان داوه‌و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین وه‌ك كاری خۆمان
له‌خه‌میان به‌رده‌وام بین تا ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ڵگه‌یه‌كی
برِوا پێكراو له‌مانیان یاخود له‌شه‌هیدبوونیان به‌دست بهێنین
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندینجار كارمان بۆكردوه"
گۆران ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌ووته‌كه‌یدا داوای كرد وانه‌ی
ئه‌نفال و كیمیاباران بچیته ناو قوناغی خوێندنه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌م ئازارانه زیاتر ئاشنا بێت .
پاشتر له‌لایه‌ن
عبدلقادر شادی ووتاری ده‌سته‌ی زیندانه‌كانی نوگره سه‌لمان
وته‌یه‌كیان پێش كه‌شكرد وگوتی "ئیمه وه‌ك سه‌رجه‌م گیراوانی
ئه‌نفالكراوه له به‌ندینخانه‌ی نوگره سه‌لمان زیاتر له
(1200) زیندانین وه كه‌س وكاری ئیمه له لایه‌ن ئه‌منه‌كان
براونه‌ته نوگره سه‌لمان له 9-8-1988 سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ
ده‌ستگیركردنیان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی داخه ئیمه به‌پێ ی
ئه‌و ئازاره‌مان هاوكاریمان نه‌كراوه"
شادی داویی كرد
كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری سه‌ره‌كیان بكات وه‌ك
سه‌رجه‌م ئه‌نفاكراوه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان
خزمه‌تگوزاری و قه‌ره‌بووی حكومه‌تی عیراق بیانگرێته‌وه .
له‌لایه‌ن فازیل
به‌شاره‌تی به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پاشتر ووته‌یه‌كی پێش كه‌شكرد و گوتی
"ئیمه وه‌ك نوسینگه‌ی په‌رله‌مان پشتگیری سه‌رجه‌م داوا
ره‌واكانی ئه‌نفالكراوه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین به‌پێ ی
یاسا هه‌رچی پێمان بكرێت درێخی ناكه‌ین "
مه‌راسمی به‌رز
راگرتنی یادی ئه‌نفال له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامی بوو .
له‌لایه‌ن خوێندكارانی خوێندنگه‌ی نێرگزی كچان سرودی نیشتیمانی
یان پێش كه‌شكرد ، پاشتر له‌لایه‌ن خوێندكارانی ( حمدوون ) ی
سه‌ره‌تایی شانۆگه‌ری (حیله‌ی ئه‌سپه‌كان ) نمایشكرا ،
به‌نمایشی (
به‌هاری سور ) له‌لایه‌ن خویندكارانی كیمیابارانی كچان كۆتایی
به‌مه‌راسیم هێنرا .