

به‌مه‌به‌ستی
له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له گه‌وره‌ی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه
دیمه‌نه‌كانی 16-3 نوێنه‌ری خوێندنگا ئاینی یه‌كانی مه‌زهه‌بی
شیعه له نه‌جه‌ف سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یانكرد .
رۆژی سێ شه‌ممه
رِێكه‌وتی 29 ی ئازار.گۆران ئه‌دهه‌م
قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی یادگاری
هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری ناوچه‌كه پێشوازی كرد
له‌نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی زیندانه ئازادكراوه‌كانی عێراق و
نوێنه‌ری خوێندنگا ئاینی یه‌كانی شیعه مه‌زهه‌ب له نه‌جه‌فی
پیرۆز ، هه‌ریه‌ك له‌كامه‌ندانی یادگاری هه‌ڵه‌بجه ،كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیان و نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی 9 شاره‌زوور له‌پێشوازی
میواناندا به‌شداربوون ،
(شیخ سعید فیاز )
كه‌سایه‌تی ئاینی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م وه‌فده‌یه‌ی شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌گرد و له‌گه‌ڵ خۆیدا (دكتۆر ناسر ئه‌سه‌دی )
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زیندانه ئازادكراوه‌كانی عێراق و چه‌ند
كه‌سایه‌تیه‌ك دیكه یاوه‌ری شانده‌كه‌یانكرد ،
تایبه‌ت
به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یادگاری هه‌ڵه‌بجه (ناسر ئه‌سه‌دی )
تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنه‌كان گوتی"سه‌ردانه‌كه‌ی ئیمه بۆ
كوردستان به‌گشتی دووپاتكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ییستی بوو بۆ
براكانمان ،وه تایبه‌ت بۆشاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاره‌ی
به‌درندانه‌ترین شێوه له‌ناوچوو ( سه‌دام حسین ) تاوانی
به‌رامبه‌ر ئه‌نجامداوه ،تاوانێك كه سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی
نیگه‌رانكرد ،نامه‌ی ئیمه بۆ جیهان له‌م شاره‌یه‌وه
ئه‌وه‌یه بابێن خۆیان سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانه درندانانه‌یه
ببین چ كاره‌ساتێكیان ئه‌نجامداوه ،چۆن خوێندنگاكانیان كاول
كرد و چۆن مناڵان شه‌هید ده‌كه‌ن "
تایبه‌ت به‌رِۆڵی
ئیستای به‌عسی یه‌كان له‌دووباره نكوڵكردنیان به‌رامبه‌ر ئه‌و
تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه هه‌وڵدانیان بۆ
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان ئه‌سه‌دی گوتی "ئه‌وانه‌ی ئێمه ئه‌یانبینن
به‌رگری له‌و ده‌ستانه ئه‌كه‌ن بابێن سه‌رجه‌م په‌رِاوه
پیسه‌كانیان ببینن بزانن ئه‌وانه چ جۆره كارێكیان كردوه "
پاشتر له‌لایه‌ن
گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه سمبولی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر سنكیان دراو به‌ره‌مزی نه‌مری و پیرۆزی
قبوڵیان كرد و پێشوازیان لیكرد ،له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یاندا
تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانا .



