ئه‌فسانه‌كانى حه‌قیقه‌ت
نووسینى: م. به‌هرۆز
مرۆڤایه‌تى تا گه‌شتووه‌ته
ئه‌مرِۆ گه‌لێك قۆناغى برِیوه كه هه‌ر قۆناغێك خاوه‌نى تایبه‌تمه‌ندى خۆى
بووه. له چاخى به‌ردینه‌وه كه ژیانى سه‌ره‌تایى مرۆڤه‌كان ده‌ست پىَ ده‌كات
كه مرۆڤه‌كان به دواى خۆراك و رِاو و شكاردا به‌رده‌وام له تێكۆشاندا بوون
بۆ بره‌ودان به ژیان و تێپه‌رِاندنى ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى كه ژیانى مرۆڤایه‌تى
زۆر به ئه‌سته‌م ده‌گوزه‌را. ئیدى تێكۆشانى مرۆڤه‌كان و خۆرِاگرتنیان له به‌رامبه‌ر
كاره‌ساته سروشتییه‌كان و گیانله‌به‌رى درِنده و دواتریش كێشه‌ى نێوان نه‌ته‌وه‌كان
له سه‌ره‌تاكانى مێژووى شارستانییه‌ته‌كانه‌وه و به‌رده‌وامبوونى هه‌تا ئه‌مرِۆش.
له‌و سه‌رده‌مانه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تیدا گه‌لێك ئه‌فسانه له دایك بوون و
زۆرگه‌لان بوونه‌ته خاوه‌نیان.
ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌وىَ بیخه‌مه به‌رچاوى خوێنه‌ران ئه‌و ئه‌فسانانه‌یه كه له
رِىَ و رِچه‌ى یارى (كاكه‌یى)ـدا هه‌ن, هه‌رچه‌نده ئه‌م رِىَ و چه‌یه له
رِووى له‌دایكبوونیه‌وه ساوایه ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌ین به سه‌رده‌مه‌كانى
پێش خۆى, كه ئه‌و سه‌رده‌مانه گه‌لان
له رِووى پێشكه‌وتنه‌وه له منداڵی‌دا بوون, باوه‌رِبوون به هێزى سروشت و په‌رستنى
و تواناى پیاوانى ئاینى (كاهینه‌كان) و په‌رستنى خوداوه‌ندى جۆراوجۆر و
دروستكردنى په‌یكه‌ر بۆیان, ئیدى ئه‌مانه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ له‌دایكبوونى
ئه‌فسانه‌كان, به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه سه‌رده‌مى په‌یدابوونى رِچه‌ى یارى (كاكه‌یى)
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانى (3-7ك) كه له‌م كاته‌دا مرۆڤایه‌تى تا رِاده‌یه‌ك
پێگه‌شتوو بوو, بوونى كه‌سانى شاره‌زا و خوێندنگاى جۆراوجۆر بۆ خوێندنى زانسته‌كان
و فه‌لسه‌فه و هتد...
زۆربه‌ى گرىَ كوێره‌كان و گریمانه‌كانیان بۆ خه‌ڵك ده‌كرده‌وه. ده‌توانین
بڵێین كه (ئه‌فسانه‌كانى حه‌قیقه‌ت) له دواى ئه‌و هه‌موو گۆرِانكارییه و گه‌شه‌كردنه
كۆمه‌لاَیه‌تى و رِامیارى و رِۆشنبیرییه‌وه كه به سه‌ر ولاَتانى گریك (یونانى
كۆن) و رِۆم و رِۆژهه‌لاَت و رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا هات. لێره‌دا هه‌ندێك
له‌و ئه‌فسانانه ده‌خه‌مه‌رِوو:
باوه یادگار
باوه یادگار كه‌سایه‌تییه‌كى زۆر نازدارى رِىَ و رِچه‌ى یارى (كاكه‌یى)ـیه هه‌تا
كاتى هاتنه‌بوونى به شێوه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یى (سان سه‌هاك به‌رزنجى) یه‌كسه‌ر
ناوى ناوه و پىَ گوتووه (باوه یه‌یادگار) ئیدى بووه به (باوه یادگار).
رِووداوه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بووه كاتێك (پیر مكایه‌ڵى داودانى) سه‌ر ده‌سپێری
و ده‌بێته یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانى رِچه‌ى یارى كچێكى خۆى به‌ناوى (شارا) ده‌نێرێته
خزمه‌ت (سوڵتان) تاكو خزمه‌تى بكات, رِۆژێك جه‌م ده‌بێت (كه یه‌كێكه له رِىَ
و رِه‌سمه‌كانى رِچه‌ى یارى) دواى ئه‌وه رِىَ و رِه‌سمه‌كه ته‌واو ده‌بىَ (شارا)
شوێنه‌كه گسك ده‌دات ده‌نكه هه‌نارێك ده‌بینىَ هه‌ڵى ده‌گرێته‌وه و ده‌یخوات
ئیدى پاشان سكى پرِ ده‌بىَ و ده‌نگوباس له نێو خه‌ڵكدا بلاَو ده‌بێته‌وه و
زۆر له شوێنكه‌وتوانى (سان سه‌هاك) بێزار ده‌بن و نارِه‌زایى ده‌رده‌برِن،
پاشان (شارا) له ده‌میه‌وه منداڵێكى ده‌بىَ (سوڵتان) فه‌رمان ده‌دات به (داوود)
كه یه‌كێك له فریشته‌كانى سه‌رده‌مى (سوڵتان)ـه كه منداڵه‌كه بخاته ناو
ته‌نورى ئاگره‌وه و سه‌رى بگرێت, ئیدى دواى سىَ رِۆژ(سوڵتان سه‌هاك) خۆى سه‌رى
ته‌نوره‌كه لا ده‌دات منداڵه‌كه یه‌كسه‌ر هه‌ڵده‌سێته سه‌ر پىَ و سلاَو له(سوڵتان)
ده‌كات، ئه‌ویش پىَ ده‌ڵىَ (باوه یادگار) لێره‌دا به‌شێك له‌و سروده پیرۆزانه
ده‌خه‌ینه‌رِوو كه باس له ده‌رهێنانه‌وه‌ى (باوه یادگار) ده‌كات له كووره‌ى
ئاگردا كه ده‌فه‌رمىَ:-
فه‌رما وه داود نه‌عه‌ینم باوه‌رِ
دیش ئاما وه سه‌ر پادشاى پردێوه‌ر
یادگار جه ته‌نوور هۆرێزا ئه‌و پا
وه له‌فزى شیرین سه‌لام دا وه شا
ئیدى له سه‌ر ده‌ستى (سان سه‌هاك به‌رزنجى) له پردێوه‌ر خوێندویه‌تى و پاشان
به فه‌رمانى (سوڵتان) زۆر هه‌وڵى داوه بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ى رِچه‌ى یارى, پاشان
چووه‌ته گوندى (سه‌رانه)، له‌وىَ كوژراوه. ئه‌و گونده ئێستا به (باوه
یادگار) ناسراوه, هه‌رچه‌نده شوێنكه‌وتوانى رِچه‌ى یارى ده‌ڵێن: (باوه
یادگار) له‌گه‌ڵ (سوڵتان سه‌هاك به‌رزنجى) سه‌فه‌رى شامیان كردوه و نه‌گه‌رِاونه‌ته‌وه.
(پشیله رِه‌ش)
له سه‌رچاوه پیرۆزه‌كانى هه‌ڵگرانى رِه‌چه‌ى یارى (كاكه‌یى)ـدا ئاماژه به
رِووداوێك ده‌كه‌ن كه له گوندێكى پێنج كیلۆمه‌ترى رِۆژهه‌لاَتى شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه
رِووى داوه كه گوندى (سه‌ركه‌ن)ـه, ده‌ڵێن ئه‌و گونده زۆر ئاوه‌دان بووه و
سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌شى له شوێنكه‌وتوانى رِه‌چه‌ى یارى بوون كاتێك ئه‌م
گونده رِوو به رِووى نه‌فره‌تى خوایى ده‌بێته‌وه، سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌كه‌ى
له ناو ده‌چن ئه‌ویش به ناوى (پشیله‌یه‌كى رِه‌ش) كه هه‌ر رِۆژێك ده‌چوو
ماڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌میاوێنێت، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خێزانه‌كه ده‌مرن.
شوێنكه‌وتوانى رِه‌چه‌ى یارى به دوو شێوه باس له هۆكارى ئه‌و نه‌فره‌ته
خوداییه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: كاتێك كورِێكى گه‌نج كچێك لاقه (ڕغتێاب)
ده‌كات ئه‌ویش له خواى گه‌وره ده‌پارِێته‌وه كه سه‌رجه‌م گونده‌كه له ناو
ببات و خواى گه‌وره‌ش دوعاكه‌ى قبوڵ ده‌كات. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: كچێكى ولاَتى
ئێران شوو ده‌كات به كه‌سێك كه خه‌ڵكى ئه‌م گونده ده‌بىَ ئه‌و كاته برایه‌كى
ده‌بىَ بچوك ده‌بىَ له‌گه‌ڵ شووكردنیدا و دوركه‌وتنه‌وه‌ى ئیدى خوشكه‌كه‌ى
نابینێته‌وه ساڵ له دواى ساڵ براى كچه‌كه كه گه‌وره ده‌بىَ و ده‌ڵىَ من ده‌رِۆم
به دواى ئیشدا ده‌گه‌رِێم هه‌م ئیش ده‌كه‌م و هه‌میش هه‌وڵ ده‌ده‌م ماڵى خوشكه‌كه‌م
بدۆزمه‌وه, ئیدى له گوندى (سه‌ركه‌ن) خوشكه‌كه‌ى ده‌دۆزێته‌وه و به یه‌كتر
شاد ده‌بنه‌وه. ئیدى ده‌رِواته ماڵیان به رِۆژ ده‌چىَ بۆ ئیش و شه‌ویش ده‌چێته
ماڵى خوشكه‌كه‌ى, خه‌ڵكى به‌د و خراپ پرِوپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كه‌ن و به مێردى
خوشكه‌كه‌ى ده‌ڵێن: درۆ ده‌كات ئه‌مه براى نییه، به‌ڵكو دۆستى ژنه‌كه‌ته و
ناپاكى ده‌كه‌ن, دواتر شه‌وێك مێرده‌كه‌ى به خه‌وتوویى براى ژنه‌كه‌ى خۆى ده‌خنكێنىَ,
كاتێك خوشكه‌كه‌ى خه‌به‌رى ده‌بێته‌وه و به‌مه ده‌زانىَ ده‌یكات به شین و
گریان و یه‌خه‌ى خۆى داده‌درِىَ و له خودا ده‌پارِێته‌وه كه ئه‌م خه‌ڵكه له
ناو ببات، خواى گه‌وره‌ش دوعاكه‌ى قبوڵ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى (پشیله رِه‌شه‌كه) له گونده‌كه‌دا رِۆژ له دواى رِۆژ،
خێزان له دواى خێزان ده‌مرن. خه‌ڵكه‌كه ده‌زانن هۆكارى مردنه‌كه (پشیله رِه‌شه‌كه‌یه)
دواى ده‌كه‌ون و هه‌وڵى كوشتنى ده‌ده‌ن و ده‌چێته كونێكه‌وه له نزیك گونده‌كه
و ئه‌وانیش به به‌رد ده‌رگاكه‌ى ده‌گرن كه تا ئێستاش ئه‌و شوێنه پێى ده‌ڵێن:
چه‌مى (پشیله رِه‌ش). به‌لاَم بىَ سود ده‌بىَ ویستى خواى گه‌وره رِێى لىَ
ناگرێت سه‌رجه‌م گونده‌كه ده‌مرن ته‌نها كورِى پیره ژنێك نه‌بىَ پێى ده‌ڵىَ
خۆت بگه‌یه‌نه (پردێوه‌ر) كه ئه‌و كاته (سوڵتان سه‌هاك به‌رزنجى) له‌وىَ ده‌بىَ,
ده‌كه‌وێته نزیك گوندى شێخان به ئێران ئیدى رِزگارى ده‌بىَ.
ده‌ڵێن: كاتێك خێزانێك ده‌مرن پشیله‌كه ون ده‌بوو تا سه‌رجه‌م خێزانه‌كه له‌لایه‌ن
خه‌ڵكییه‌وه ده‌خرانه گۆرِه‌وه و دواتر ده‌چوو ماڵێكى تر و ئه‌وانیش به‌هه‌مان
شێوه ده‌مردن. ئێستاش ئه‌و گونده دانیشتوانه‌كه‌ى خۆى دیار نین و ته‌نها
گورِستانێكیان لىَ به‌جىَ ماوه، سه‌رجه‌م باغ و بێستانه‌كانى له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى
گونده‌كانى تره‌وه خاوه‌ندارى ده‌كرێت كه لێوه‌ى دوورن, لێره‌دا ئه‌گه‌رى ئه‌وه
هه‌یه كه توشى به‌لاَیه‌ك بووبن و له ناو چووبن دواتر باغ و بێستانه‌كانیان
بىَ خاوه‌ن مابنه‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى گونده‌كانى تره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا
گیرابىَ
(به‌رازه سپییه‌كه‌ى بىَ زه‌ل)
بێزه‌ل گوندێكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى تاوگۆزییه‌وه. هه‌ڵگرانى رِچه‌ى یارى
ئاماژه به بوونى (به‌رازێكى سپى) ده‌كه‌ین له‌وگونده‌دا و ده‌ڵێن: ئه‌و به‌رازه
كه‌سێكى نه‌فره‌ت لىَ كراوه و بوو به به‌راز كه مردنى بۆ نییه تا رِۆژى
دوایى كه كاكه‌ییه‌كانى پێى ده‌ڵێن: (كرد و كه‌ره‌م). هۆى نه‌فره‌ته‌كه ده‌گه‌رِێته‌وه
بۆ رِووداوێك له گوندێگى ناوچه‌ى هه‌ورامان له باشورى كوردستان رِووی داوه
كه ناوى(سه‌رگه‌ت)ـه كه كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌و گونده ناوى (شێخ جگیر) كه له
هه‌ندىَ سه‌رچاوه‌دا به (شێخ شێره) یا (شێره) ناوى هاتووه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه
ته‌كییه‌ى ده‌بىَ و چه‌ندان موریدى ده‌بىَ, كاتێك كه (بابا ناوس) كه ناوى (ئیبراهیمى
كورِى ئه‌حمه‌د)ـه و به (بله) ناوى هێنراوه وه‌ك ده‌فه‌رمىَ
"ناممه‌ن بله شۆره‌تم ناوس
بابم ئه‌حمه‌ده‌ن ێاحب جاووكووس
پێكانم وه سه‌ر جوقه‌ى په‌رِ تاوس
زات ئاسواره‌نان چه‌نى كه‌یكاوس"
(واته: ناوم بله‌یه و شۆره‌تم ناوسه.. باوكم ناوى ئه‌حمه‌ده و په‌رِى تاوسم
له سه‌ر ناوه.. له‌گه‌ڵ كه‌یكاوسدا یه‌ك رِه‌چه‌ڵه‌كین)
ئیدى بابا ناوس مێرد منداڵ ده‌بىَ له‌لایه‌ن شێخ شێره (شێخ جگیر)ـه‌وه زۆر ده‌چه‌وسێنرێته‌وه
و زۆر دژایه‌تى ده‌كرێت و دایه خه‌زانیش به‌هه‌مان شێوه دژایه‌تى ده‌كات و
داوا له شێره ده‌كات كه رِێى نه‌دا بیرورِاكانى ده‌رباره‌ى رِچه‌ى یارى
بلاَو بكاته‌وه. وه‌ك له‌م چوارینه‌یه‌دا ئاشكرا و دیاره، كه ده‌فه‌رمىَ:
"شێره كریا جه‌ور شێره كریا جه‌ور
نه ده‌ست بله مه‌ردوم كریا جه‌ور
دادمان رِه‌سان به ده‌ست ئىَ گه‌ور
ده‌ستى وه‌ش ئافات دندانش هزه‌ور"
واته(شێره فریامان كه‌وه بله سته‌م ده‌كات له خه‌ڵك له ده‌ستى ئه‌م گاوره
رِزگارمان بكه)
بۆ ناشرینكردنى به بله شێته ناوى ده‌به‌ن زۆر بیگارى پىَ كراوه له‌لایه‌ن (شێخ
شێره)ـوه هه‌ر میوانێكى بهاتایه ئه‌بوایه (بله) به‌رده‌سى بكردایه و
دواتریش بۆ هه‌ر شوێنێك برِۆشتایه ده‌بوایه رِىَ به‌رى بكردنایه, سه‌رچاوه
پیرۆزه‌كانى كاكه‌یى ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به جلوبه‌رگى شێره‌وه و به
پێى په‌تى به ناو به‌فردا رِێبه‌رى میوانه‌كانى ته‌كیه‌كه‌ى پىَ كردووه, ئیدى
ژیانى (باباوس) زۆر ناخۆش بوو به ده‌ست شێره‌وه.
ئیدى ساڵ له دواى ساڵ چه‌ند ده‌روێشێك له شوێنكه‌وتوانى رِه‌چه‌ى یارى خه‌و
ده‌بینن كه پێیان ده‌ڵێن: برِۆن له هه‌ر گوندێك ته‌پڵتان لىَ دا و زكرى
خواتان كرد ئه‌گه‌ر ده‌نگى ته‌پڵه‌كه زۆر به‌رز بوو ئه‌وه ئه‌و كه‌سه ده‌دۆزێته‌وه
كه زاتى خودایى تێدا جێگیر بووه. ئیدى گوند له دواى گوند تا ده‌گه‌نه (سه‌رگه‌ت)،
ده‌بینن (باباناوس) دانیشتووه له سه‌ر فه‌رده‌یه‌ك په‌موو. ده‌ست ده‌كه‌ن به
ته‌پڵ لێدان و زكرى خودا ده‌نگى ته‌پڵه‌كه له ئاستى ئاسایى خۆى زیاتر ده‌بىَ
، یه‌كسه‌ر به سرِى قودره‌ت (باباناوس) ده‌ناسنه‌وه و ده‌نگى ته‌پڵ و زكرى
خودا و الله الله گونده‌كه ده‌هه‌ژێنىَ كه به ده‌م زكره‌وه بانگى
باباناوس ده‌كه‌ن و ده‌فه‌رمون:
"هه‌ى بله شێته هه‌ى بله شێته
خاك گڵه زه‌رده گڵ ئامێته"
هه‌روه‌ها بانگى شێخ شێره (شێخ جگیر) ده‌كه‌ن كاتێك له ده‌نگى ته‌پڵ و ناڵه‌ى
ده‌روێشه‌كان له‌گه‌ڵ موریده‌كانى له ته‌كییه‌كه دێنه ده‌روه پێى ده‌ڵێن:
"شێخ جگیر یانه‌ت وێرانه شام نیشته‌ن جه په‌مانه
شێخ جگیر ته‌حقیق بزانه یانه‌ت وێرانه"
واته: شێخ جگیر ماڵت وێرانه.. ئه‌وه شا (مه‌ولا)ـم دانیشتووه له سه‌ر په‌مانه
سزاى سه‌رجه‌م تاوانه‌كانت وه‌رده‌گرى. ئیدى له‌م كاته‌دا شێخ ده‌بىَ به به‌رازێكى
سپى و سه‌رجه‌م موریده‌كانى ده‌بن به سه‌گ، دواى ده‌كه‌ون هه‌تا بێزه‌ل له‌وىَ
موریده‌كانى ده‌بنه‌وه به بنیاده‌م، به‌لاَم شێخ به به‌رازى ده‌مێنێته‌وه,
له‌دواى ئه‌م رِووداوه‌وه، دایه خه‌زان سه‌ر ده‌سپێرىَ و داواى لێبوردن ده‌كات.
(ناوى چه‌ند گوندێك)
لێره‌دا ناوى هه‌ندێك له گونده‌كانى شاره‌زوور و ده‌وروبه‌رى باس ده‌كه‌ین.
شاره‌زوور ئه‌و زه‌ویه فراوانه‌یه كه له سه‌رده‌مه جیاجیاكانى مێژوودا
بووه‌ته شوێنى نیشته‌جێبوونى مرۆڤه‌كان. بوونى چه‌ند شوێنه‌وارى مێژوویى ئه‌و
رِاستییه ده‌سه‌له‌مێنن. به‌هۆى بوونى زه‌وى به پیت بۆ كشتوكاڵ و ئاو بۆ
ئاودێرى و بوونى له‌وه‌رِگا بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ، هه‌میشه یه‌كێك بووه له
شوێنه گرنگه‌كانى مێژوو كه ده‌سه‌لاَتداران و فه‌رمانرِه‌وایان گرنگى زۆریان
پىَ داوه.
ئه‌وى مه‌به‌ستى باسه‌كه‌مانه ئه‌و هه‌موو گونده جوان و رِه‌نگینانه، ناوه‌كانیان
له كوێوه هاتوون و سه‌رچاوه‌یان له چییه‌وه گرتووه؟ وه‌ك (شه‌كرالى, ته‌په
كورِه, ته‌په رِێزینه, قوماش و...هتد) له په‌رتوكى پیرۆزى سه‌رئه‌نجامدا
ئاماژه به ناوى زۆر له‌و گوندانه ده‌كات كه وه‌لاَمى ئه‌م پرسیارمان ده‌داته‌وه.
كاتێك سىَ ده‌روێشه‌كه ده‌چنه خوازبێنى (دایراك خاتوون) بۆ شێخ (عیساى به‌رزنجى)
باوكى (حسێن به‌گى جاف)، بۆئه‌وه‌ى كچه‌كه‌یان نه‌داتىَ داواى زۆر شتى ده‌گمه‌ن
ده‌كات، وه‌ك داواى چه‌ند بارى حوشتر زێرِ و هه‌زار سه‌ر مه‌رِ (شه‌ك) و هه‌زار
سه‌ر كوورِ و (جوانووى ئه‌سپ) و ده‌ڵىَ: له شاره‌زووره‌وه هه‌تا به‌رزنجه ئه‌بىَ
قوماش رِاخرىَ.
ئیدى ده‌روێشه‌كان ده‌رِۆنه ئه‌و گونده مه‌رِ (شه‌ك) ده‌هێنن كه ئێستا به(شه‌كرالى)
ناسراوه, ده‌رِۆنه ئه‌و گونده دواى (كورِوو) و (جوان‌و) ده‌كه‌ون له گرده‌كه
دێنه ده‌ره‌وه دواتر ئه‌و گونده به (ته‌په‌كورِوو) (ته‌په‌كورِه) ناسراوه.
له‌و گوندانه‌ى كه قوماش و زێرِیان هێناوه ئێستا به(قوماش) و (ته‌په‌زێرِینه)
ناو ده‌برێن, ئیدى له‌گه‌ڵ شه‌به‌قى به‌یانیدا سه‌رجه‌م داواكارى باوكى (دایراك
خاتوون) جىَ به‌جىَ ده‌كه‌ن و ئه‌ویش ناچار ده‌بىَ كچه‌كه‌ى بدات به (شێخ
عیساى به‌رزنجى). شوێنكه‌وتوانى رِىَ و رِه‌چه‌ى یارى ئه‌و گوندانه‌ى كه ئه‌و
ناوانه‌یان هه‌یه (قوماش, شه‌كرالى, ته‌په‌كورِه, ته‌په رِێزینه) ده‌یگه‌رِێننه‌وه
بۆ ئه‌و رِووداوه‌ى سىَ ده‌روێشه‌كه و خوازبێنى (خاتوو دایراك) و داواكارییه‌كانى
(حسێن به‌گ).
(پیر ته‌یمورى هه‌ورامى) كه یه‌كێكه له شوێنكه‌وتوانى یارى ئاماژه به شاره‌زوور
ده‌كات و ده‌فه‌رمىَ شام (سان سه‌هاك به‌رزنجى) كه دایكى له شاره‌زووردا
ژیاوه, له شاره‌زوور دابه‌زێوه و یاران به رِووسورییه‌وه شوێنى كه‌وتوون
له‌م چوارینه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌فه‌رمىَ:
ئه‌و شاره‌زووره ئه‌و شاره‌زووره
بارگاى شام وسته‌ن ئه‌و شاره‌زووره
مێردان جه‌م بووان گرد وه رِووسورى
بگندىَ وه شوون پیر وه سه‌بوورى.
" له‌دایكبوونى شاخۆشێن 406 ك "
به پێى سه‌رئه‌نجام، كه كتێبێكى پیرۆزى هه‌ڵگرانى كاكه‌ییه، به شێوه‌یه‌كى
ئه‌فسانه‌یی باسى له‌دایكبوونى (شاخۆشێن) ده‌كه‌ن .
كاتێك (جه‌لاله خاتوون) كچى (میرزا لورستانى) ده‌بی له‌به‌ر هه‌تاو داده‌نیشت
تیشكێ له خۆر ده‌بێته‌وه و ده‌چێته ده‌مییه‌وه و له‌ناكاو سكى پرِ ده‌بێ،
ئیدى ده‌نگوباس زۆر به خراپی بلاَو ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش خێزانێكى ناودارى
لورِستان بوون باوكى ( جه‌لاله خاتوون) برِیارى ده‌دات كه له‌ناو ببرێت ئیدى
براكانى ده‌یبه‌ن بۆ چۆڵه‌وانییه‌ك تا بیكوژن له‌وێ له نێو خۆیاندا ده‌بێ به
كێشه‌یان و ده‌ڵێن با نه‌یكوژین له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا به‌جێى ده‌هێڵین، به‌لاَم
یه‌كێك له براكانى كه ناوى (كاكه‌ردا) ده‌بێ ده‌ڵێ: ئێوه برِۆنه‌وه من ده‌بێ
فرمانى باوكم به جێ بهێنم ئیدى چه‌ند جارێك شیره‌كه‌ى بۆ ده‌وه‌شێنێ، به‌لاَم
به‌رى ناكه‌وێن به‌م لا و ئه‌ولایدا ده‌كه‌وێت، ئیدى ترس دایده‌گریت و ده‌وه‌ستێ،
جه‌لاله خاتوون پێى ده‌ڵىَ:
"كاكه‌ردا سوارى دانا
تۆ غه‌ڵه‌تت وات غه‌ڵه‌تت وانا
به حوكمىَ ئاما جه هه‌فت ئاسمانا
خه‌ڵكى لورِستان به زۆڵش مزانا"
واته(كاكه‌ردا له ئه‌نجامى حوكمێكى ئاسمانییه‌وه سكم پرِ بووه كه چى خه‌ڵكى
لورِستان به زۆڵى ده‌زانن)
ئیدى شاخۆشێن له دایك ده‌بىَ و به‌و منداڵییه هاتووه‌ته گوَ و خۆى ناساندوه
و سلاَوى له (كاكه‌ردا) كردوه، وه‌ك له‌م چوارینه‌دا ده‌فه‌رمىَ:
"مامم جه‌لالىَ و كاكم رِه‌نگینه
دۆن وه دۆن ئامام چین وه چینه
ها ئێسا و شوَره‌ت نامم خۆشێنه
هه‌ر كه‌س بشناسوَم پاكژه‌ن جه كینه"
واته: دایكم جه‌لاله خاتوونه و كاكیشم ناوى رِه‌نگینه به دۆن وه دۆن گه‌شتومه‌ته
ئه‌م له‌شه كه ناوى خۆشێنه هه‌ر كه‌س بم ناسىَ كینه له دڵیدا نامێنىَ.
ئیدى (كاكه‌ردا) بىَ گوناهى خوشكه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ولاَتى خوشكه‌كه‌ى ده‌داته‌وه
ده‌فه‌رمىَ:
"نه‌مامى توَ زۆڵ نییه‌ن به زۆڵیش مه‌زانا
ساحیب هه‌فت ته‌وه‌ق زه‌مین هه‌فت ئاسمانا
ئێمه كرده و میهمان میرزا ئامانه"
واته: ئه‌و نه‌وه‌یه‌ى تۆ زۆڵ نییه به زۆڵى نازانم، به‌ڵكو خاوه‌نى هه‌ر حه‌وت
چینى زه‌وى و ئاسمانه, ئێمه كرده میوانى ماڵى میرزا ئامانه.
ئیدى ده‌گه‌رِێنه‌وه رِووداوه‌كه بۆ باوكى ده‌گێرِنه‌وه ئه‌ویش هێور ده‌بێته‌وه.
شاخۆشێن له منداڵی‌دا له (هه‌مه‌دان) خوێندنى له سه‌رده‌ستى زانایانى ئه‌و
كاته ته‌واو كردووه و گه‌وره بووه و ده‌ستى كردوه به بانگكردنى خه‌ڵكى بۆ
سه‌ر رِچه‌ى یارى. ده‌گێرِنه‌وه و ده‌ڵێن (900) مورید و ته‌موورژه‌نى هه‌بووه،
له‌وانه (باباتاهیرى هه‌مه‌دانى, كاكه‌ردا, لزاخانمى جاف و...هتد) شاخۆشێن له
ته‌مه‌نى (61ساڵیدا) ده‌بىَ كه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانى ده‌چنه نزیك رِووبارى (تاماسپ)
ده‌چێته رِووباره‌كه‌وه. ئیدى بزر ده‌بىَ و نایه‌ته ده‌ره‌وه. شوێنكه‌وتوانى
رِه‌چه‌كه ده‌ڵێن: غه‌یب بووه.
(بێده‌نگكردنى رِووبارى سیروان)
كاتێك كه باوكى (سوڵتان سان سه‌هاك به‌رزنجى) كۆچى دوایى ده‌كات، براكانى رِقى
لىَ هه‌ڵده‌گرن و ده‌رى ده‌كه‌ن ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سىَ ده‌روێشه‌كه‌دا كۆچ ده‌كه‌ن
به هه‌وراماندا ده‌رِۆن له هیچ كوىَ لا ناده‌ن تا ده‌گه‌نه (پردێوه‌ر) له
نزیك گوندى شێخان له سه‌ر رِووبارى سیروان له ئێران, له‌وىَ ده‌س ده‌كه‌ن به
خانوو دروستكردن. له‌م كاته‌دا له‌لایه‌ن (پیر مكایه‌ڵى داوودانى)ـیه‌وه رِێگه‌یان
لىَ ده‌گرێت و ده‌ڵىَ: ئه‌مه خاكى منه نابىَ خانوو دروست بكه‌ن. ئیدى (سوڵتان)
بانگى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى وتووێژ بكه‌ن, له‌گه‌ڵ (سوڵتان) ده‌چنه نزیك رِووباره‌كه
له‌م كاته‌دا رِووباره‌كه ئه‌وه‌نده هاژه هاژ و ده‌نگى لێوه دێت ئه‌وان
گوێیان له ده‌نگى یه‌كترى نابىَ, (سوڵتان) پێى ده‌ڵىَ (ئه‌ها سیروان خرۆشا، ده
پێى بڵىَ با بىَ ده‌نگ بىَ). ئه‌ویش له ولاَمدا ده‌ڵىَ (ئه‌وه له ده‌سته‌لاَتى
مندا نییه. له‌م كاته‌دا (سوڵتان سه‌هاك) دارێك ئه‌كێشىَ به ئاوه‌كه‌دا یه‌كسه‌ر
بىَ ده‌نگ ده‌بىَ و فه‌رشێك به سه‌ر ئاوه‌كه‌وه رِاده‌خات و به (پیر مكایه‌ڵى
داوودانى) ده‌فه‌رمىَ دانیشه و (سوڵتان) ده‌ست ده‌كات به ئاوه‌كه‌دا ماسییه‌كى
بر‌ژاو ده‌ردێنىَ و ده‌ڵىَ بیخۆ به‌لاَم ئێسقانى نه‌شكێنى. دواى خواردنى ماسییه‌كه
له ئاوه‌كه‌وه سه‌ر ده‌ر دێنىَ و ده‌ڵىَ (ئه‌ى شاه، هاورِێكه‌مت ده‌ردخواردى
پیره‌ى داوودانى داوه ئه‌مه‌وێته‌وه). (سوڵتان) به سرِى قودره‌ت ماسییه‌كه
زیندو ده‌كاته‌وه و ده‌چێته‌وه ناو ئاوه‌كه‌وه. ئیدى (پیر مكایه‌ڵ) سه‌ر ده‌سپێرىَ
و رِێگه ده‌دات خانوو بكات كه تا ئێستاش ماوه‌ته‌وه. لێره‌دا چه‌ند كۆپله‌یه‌ك
له‌و هۆنراوه ده‌خه‌ینه رِوو كه (پیر مكایه‌ڵ داودانى) ده‌ڵىَ: قبوڵم نییه
له پردێوه‌ر خانوو بكه‌ن كه ده‌فه‌رمىَ:
"ئاوازش كه‌رد هه‌ى شێخ سه‌هاك
قه‌بووڵم نیه‌ن تۆ نه‌ى ماوا خاك
قه‌بووڵم نیه‌ن تۆ نه پردێوه‌ر
بسازى یانه بنمانى هونه‌ر"
لێره‌دا ئاماژه به بێده‌نگكردنى سیروانى شێخان له‌لایه‌ن (شێخ سه‌هاك)ـه‌وه
كه ده‌فه‌رمىَ:
"شاه سوڵتان سه‌هاك ڤه ئاڤازى به‌رز
خورِا ڤه سیروان و سیروان نیشت ڤه مه‌رز"
لێره‌دا ئاماژه به زیندوكردنه‌وه‌ى ماسییه‌كه ده‌كا كه ده‌فه‌رمىَ:
"شاه سوخان ماهى گرد ڤه بانى ده‌سنوێژ
ماهى زینده كرد پادشاى ته‌له‌ست
ڤه سیرِى قودره‌ت نوورى ئیلاهى
ماهى زینده كرد به‌ى جیفتى ماهى"
ئێستا گوندى پردێوه‌ر له شێخان نه‌زه‌رگه و پاشماوه‌ى خانووه‌كه‌ى (شێخ سه‌هاك)
و كورِه‌كانى لێیه و ئاوه‌دانى نییه و رِووبارى سیروان زۆر خورِه و هاژه و
گرمه‌ى دىَ به‌لاَم له‌و شوێنه كه(سوڵتان سه‌هاك به‌رزنجى) پىَ ى گوتووه بىَ
ده‌نگ به، بۆ25 مه‌ترێك ده‌نگى لێوه نایه‌ت. هیوادارم خوێنه‌ران بتوانن سه‌ردانى
ئه‌و شوێنه بكه‌ن و به چاوى خۆیان ئه‌و جێگایه ببینن.
(داره لارىَ)
داره لاره كه حه‌وت ماڵه له گوندى (ده‌ره توىَ) داده‌نیشن پێى ده‌ڵێن (داره
لارىَ) كه ئاماژه به رِووداوێك ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه لار بووه ئه‌ویش به‌م
شێوه‌یه:
كاتێك (سان سه‌هاك به‌رزنجى) له (پردێوه‌ر) جێگیر ده‌بىَ یاران و هاوه‌لاَنى
له ده‌ورى كۆ ده‌بنه‌وه ئیدى ده‌بێته شوێنێكى گرنگى شوێنكه‌وتوانى رِه‌چه‌ى
یارى له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ى كه هه‌ڵگرانى رَه‌چه‌ى یارى بوون سه‌ردانى ده‌كه‌ن
و ده‌چنه حزوور (سوڵتان) تا له نزیكه‌وه رِێنمایى بكرێن و زۆربه‌شیان بۆ
خوێندن ده‌رِۆشتنه ئه‌وىَ پێش زۆر له‌و خه‌ڵكانه له رِێگه‌ى هاوار - ده‌ره‌توىَ
ـوه ده‌چوونه پردێوه‌ر پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه ده‌ره‌توىَ له لایه‌ن (وێسووى
كورِى نورى)ـیه‌وه كه له جێگایه‌ك كه (حه‌وت ماڵه) پێى ده‌ڵێن: (كه‌لى شه‌رِى)
پێشوازییان لىَ كراوه و زۆر خزمه‌ت كراون, ئیدى ساڵ له دواى ساڵ (وێسوو) به‌رده‌وام
بووه له خزمه‌تكردنى رِێبوارانى رِێگاى (پردێوه‌ر) سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌یش هه‌ژار
ده‌بىَ.
ئیدى یاران دۆعاى بۆ ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ند ببىَ تاكو بتوانىَ زیاتر خزمه‌تى
رِێبواران بكات هه‌رچه‌نده (سوڵتان) ئه‌فه‌رمىَ (ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند ببىَ به‌و
شێوه‌یه نامێننه‌وه) به‌لاَم یاران سوور ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وى كه دوعاى بۆ
بكات.
ئیدى بۆى ده‌پارِێته‌وه (وێسو كورِى نورى) زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بىَ و ده‌بێته
خاوه‌ن چه‌ندین سه‌ر مه‌رِ و بزن و مانگا. (پردێوه‌ر) به لا ده‌نىَ و گوێیان
پىَ نادات سه‌ره‌رِاى ئه‌ویش چه‌ند سه‌گێك رِاو ده‌گرىَ و ئازارى رِێبواران
ده‌دات. رِۆژێك (سوڵتان سه‌هاك) جوابى بۆ ده‌نێرێت و ده‌ڵىَ (بۆ نیوه‌رِۆ
میوانى ئێوه بن) ئیدى ئه‌ویش سه‌ره‌رِاى ئه‌و هه‌موو مه‌رِ و بزن و سه‌روه‌ت و
سامانه, ئاژه‌ڵێكى حه‌رام سه‌ر ده‌برِىَ و كه‌كاكه‌ییه‌كان ده‌ڵێن (پشیله)
بووه. هه‌ر كه (سوڵتان) و یارانى ده‌گه‌نه ئه‌وىَ خوانیان بۆ ئاماده
ده‌كات، به‌لاَم به سرِى قودره‌ت ئاژه‌ڵه حه‌رامه‌كه به سه‌ر خوانه‌كه‌وه
زیندو ده‌بێته‌وه ده‌رِوات, ئیدى (وێسوو) شه‌رمه‌زار ده‌بىَ و نازانىَ چى
بكات. (سوڵتان) و یارانى ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ پردێوه‌ر, كاتێك شه‌و دادىَ گورگێك
نزیك ده‌بێته‌وه به ناوى هه‌موو مه‌رِ و ئاژه‌لاَن تێده‌په‌رِىَ به‌ره‌و
رِووى (وێسو) دێت, ئه‌ویش ده‌زانىَ كه گورگه‌كه كه بۆ خواردنى ئه‌و هاتووه
ئه‌نجامى ئه‌و كاره نابه‌جێیه‌یه كه به‌رامبه‌ر به (سوڵتان) و یارانى
ئه‌نجامى داوه, ئیدى رِا ده‌كات و گورگه‌كه‌ش دواى ده‌كه‌وێت، (وێسوو)
ده‌چێته سه‌ر داربه‌رِوویه‌كى به‌رز، به‌لاَم هه‌ر كه گورگه‌كه دێته بن
داره‌كه, داره‌كه لار ده‌بێته‌وه تا به‌رده‌مى ئیدى (وێسو) ده‌خوات و كۆتاى
پىَ دێت, دواتر (سوڵتان) بۆ دڵدانه‌وه‌ى برا و كه‌سوكارى چه‌ند ماڵێكى تر
ده‌هێنىَ و به براكه‌ى (وێسو) ده‌یانكات به حه‌وت ماڵ. ئه‌و گونده به حه‌وت
ماڵه ناسراوه. له‌وكاته‌دا دواتر به تێپه‌رِبوونى كات ناوه‌كه‌ى گۆرِاوه بۆ
(ده‌ره‌تفىَ) پىَ ئه‌چیت له‌لایه‌ن به‌گزاده هه‌ورامییه‌كانه‌وه ئه‌و ناوه‌ى
لىَ نرا بىَ كه سه‌رده‌مانێكى كۆن فه‌رمانرِواییان كردوه له هه‌وراماندا.
به‌لاَم ناوى(حه‌وت ماڵه) تا ئێستاش ماوه و دانیشتوانى ئه‌و گونده له‌لایه‌ن
كاكه‌ییه‌كانى تره‌وه به حه‌وت ماڵه ناو ده‌برێن. سه‌باره‌ت به داره‌لاره
كه هه‌تا1986ما بوو دواتر دارستانه‌كانى ئه‌وىَ به‌هۆى جه‌نگى ئێرانه‌وه
وێران بوون و له‌ئه‌نجامدا ئاواره‌یه‌كى زۆرى كوردستانى ئێران له ساڵه‌كانى
1986-1988له‌و گونده‌دا گیرسانه‌وه و كه‌وتنه برِینى دار و دره‌خت بۆ سوتاندن
پىَ ئه‌چىَ داره‌لاره‌كه‌ش اه‌و كاته‌دا له‌ناو چوو بێت.
له كۆتایی دا ده‌ڵێم ناوزه‌دكردنى ئه‌م رِووداوانه به (ئه‌فسانه) له‌لایه‌ن
هه‌ڵگرانى رِچه‌كه‌وه په‌سه‌ن نییه و به ئه‌فسانه زانینى لاى هه‌ڵگرانى
رِچه‌ى یارییه‌وه بوونى نییه و سه‌رجه‌م رِووداوه‌كان به رِاستى
حه‌شاهه‌ڵنه‌گر ده‌زانن و به به‌شێك له په‌رجووى ئاینى (معجزه) كه له
سه‌رده‌مه‌كانى په‌یدابوونى رِچه‌كه‌یاندا رِوویان داوه، ده‌زانن.
رِه‌نگه باسكردنى ئه‌م رِووداوانه و ناوهێنانیان به ئه‌فسانه له‌لایه‌ن
به‌نده‌وه توشى رِه‌خنه ببم، به‌لاَم مه‌به‌ستى من ئه‌وه‌یه كه گه‌لى كورد
وه‌ك زۆربه‌ى گه‌لانى دونیا ببێته خاوه‌نى ئه‌فسانه كه رِه‌نگه كورد بێجگه
له (ئه‌فسانه‌كانى حه‌قیقه‌ت) خاوه‌نى ئه‌فسانه نه‌بێ وه‌یان رِنگه
ئه‌وه‌نده كه‌م بن من پێم نه‌زانى بن.
سه‌رچاوه‌كان
· كاكه‌یی، م . محمد امین هه‌ورامانى
· یارسان، م . ایوب رِوسته‌م
· مێژووى وێژه‌ى كورد به‌شى یه‌كه‌م (ێدیق بوره‌كه‌ى)
· هه‌ندێ له سه‌رچاوه پیرۆزه‌كانى كاكه‌یی به‌تایبه‌تى (كۆچ)