چۆنت ده‌وىَ
تورِه به!
شیعرى: نه‌زار قه‌بانی
وه‌رگێرِانى: سه‌بریه ئه‌فراسیاو
چۆنت ده‌وىَ
تورِه به!
چۆنیشت ده‌وىَ هه‌سته‌كانم برِوشێنه.
گوڵدان و ئاوێنه‌كان تێك بشكێنه!
به خۆشه‌ویستى ئافره‌تێكیتر، هه‌رِه‌شه بكه!
هه‌رچییه‌ك كه ده‌یكه‌یت، وه‌ك یه‌ك وایه.
هه‌رچییه‌كیش كه ده‌یڵێیت، هه‌ر وه‌ك یه‌ك وایه؛
كه تۆ وه‌ك منداڵ وه‌هایت، ئه‌ى خۆشه‌ویستم.
خۆشمان ده‌وێن، ئه‌گه‌رچى بۆمان خراپن.
تورِه به!
كه تۆ به رِاستى جوانیت، كاتێك كه هه‌ڵده‌شاخێیت.
تورِه به!
كه ئه‌گه‌ر شه‌پۆل نه‌بوایه، ده‌ریاكانیش نه‌ده‌بوون.
تورِه به!
ببه به زریان، باراناوى به. كه دڵم به‌رده‌وام لێبورده‌یه.
تورِه به!
كه هه‌رگیز به به‌ره‌نگارییه‌وه وه‌لاَمت ناده‌مه‌وه،
كه تۆ منداڵێكى لاساریت و پرِاوپرِیت له خۆبه‌گه‌وره‌زانین،
چۆنیش ده‌كرێت كه مندالاَن تۆڵه له باڵنده‌كان بسێننه‌وه؟
برِۆ!
ئه‌گه‌ر رِۆژێك لێم وه‌رِه‌ز بوویت.
چاره‌نووسه‌كان تۆمه‌تبار بكه!
من تۆمه‌تبار بكه!
به‌لاَم بۆ من، فرمێسك و خه‌مه‌كانم به‌سن؛
كه بێده‌نگى مه‌زنییه و
خه‌میش هه‌ر مه‌زنى.
برِۆ!
ئه‌گه‌ر مانه‌وه ماندووى كردوویت،
كه زه‌وى پرِه له عه‌تر و له ژن،
له چاوسه‌وز و گه‌نمرِه‌نگ.
كاتێكیش كه ویستت بمبینى،
كاتێكیش كه وه‌ك منداڵێك پێویستیت به سۆزم هه‌بوو،
ئه‌و ده‌م، كه‌ى ویستت، بگه‌رِێوه بۆ دڵم؛
كه تۆ له ژیانمدا خۆشه‌ویستیت،
كه تۆ له لاى من ئاسمانیت و زه‌وى.
چۆنت ده‌وىَ تورِه به!
بشرِۆ!
كه‌ى ویستت؛
هه‌ڵبه‌ت، رِۆژێك ده‌گه‌رِێیته‌وه و ده‌زانیت كه ئه‌مه‌ك چییه.