به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

 

هانا
هێمن له‌تیف
 

له‌ كوێن یاران كه‌وا ئێستا
گوڵى عشقم هه‌ڵده‌وه‌رىَ
چ مه‌رگێكه‌ له‌م میحنه‌تا
ده‌ستىَ نییه‌ ده‌ستم بگرىَ

خۆش به‌ مه‌رگم بۆ رِۆژانىَ
وه‌رزى عه‌شقم سه‌وز و ته‌رِ بوو
بۆ رِژانىَ باخى خۆزگه‌م
ئاودامان و پرِسه‌مه‌ر بوو

خۆ ده‌زانم رِێگاى عه‌شق
بىَ شكست و هه‌ڵدێر نییه‌
به‌لاَم رِێى كه‌س وه‌ك رِێگاى من
بىَ سابات و سێبه‌ر نییه‌

خۆش به‌و كه‌سه‌ى كێوى خه‌مى
هه‌زار ده‌ردى له‌ كۆڵناوه‌
به‌لاَم به‌رپه‌نجه‌ره‌ى عومرى
خه‌مى عه‌شقى تیا نه‌رِواوه‌.

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار