سایكۆلۆژییه‌تى
ئالوده‌بوون به قوماره‌وه
حسێن مه‌حمود
هه‌ڵه‌بجه‌یى

مه‌سه‌له‌ى قومار كردن داده‌نرێ به‌وشتانه‌ى
كه له‌ناو رِۆشنبیریى عه‌ره‌بیداهاوكات له‌گه‌ڵ رِۆشنبیریى كودیدا له‌چوارچێوه‌ى
تاواندایه كه‌شایانى سزادانه.وه وه‌ك نه‌خۆشیه‌ك ته‌ماشاى ناكرێت كه‌چه‌ندین
هۆكار به‌شدارن له ئه‌نجامدانى له‌وانه هۆكارى ده‌رونى و كۆمه‌لاَیه‌تى و
ئابورى و په‌روه‌رده‌یى و ئاینى و یاسایی یه‌وه.
له‌رِۆژئاوا گرنگیه‌كى زۆر به‌م دیارده‌یه دراوه له‌رِووى ده‌ركردنى ئه‌و
گۆڤار‌و بلاَوكراوانه كه‌سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه ده‌دوێت. ده‌بینین رِابیته‌ى
ئه‌مریكى بۆ پزیشكى ده‌رونى رِێبه‌رێكى ده‌ست نیشانكردنى چواره‌مى ده‌ركردووه
كه‌باس له‌نه‌خۆشى قوماركردن ده‌كات, له‌ئوسترالیا په‌یمانگا هه‌یه بۆ توێژینه‌وه
له‌سه‌ر نه‌خۆشى قوماركردن له‌رِێدى سایكۆلۆژى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى و
سیاسى و مێژوو ییه‌وه.
دیارده‌ى قوماركردن له كۆمه‌ڵگا سه‌رتاسه‌رییه‌كاندا په‌یوه‌ستداره به‌سیحر و
جادو رِۆحه شه‌رِانگێزییه‌كان و ترس و تۆقین له‌شتى نادیار, وبرِوابوون به‌هێزه
له‌رِاده‌به‌ده‌ره‌كان, له‌شارستانیه‌تى كۆنى میسردا پارچه‌ى زاریان له‌یه‌كىَ
له گۆرِى فیرعه‌ونه‌كاندا دۆزیه‌وه ئه‌وه كه‌مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ
سىَ هه‌زار ساڵ پێش زایین. مێژوونووسان له‌شارستانیه‌تى رِۆمانى كۆندا چیرۆك و
سه‌رگوزه‌شته‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره باسى ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هۆزه‌كانى جه‌رمان,
ئه‌وانه‌ى قوماریان كردووه به ژن و منداڵه‌كانیانه‌وه وه‌هه‌تا قوماریان له‌سه‌ر
خۆشیان كردووه...ئه‌نجامى دۆرِاندنه‌كه‌شى بوه‌ته‌هۆى بلاَوبونه‌وه‌ى كۆیلایه‌تى,
وه‌قوماركردن له‌ولاَتى گریكى كۆنیشدا ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندبوو, هه‌تا بوویه خۆیه‌كى
زۆر ناپه‌سه‌ند, تائه‌و رِاده‌یه‌ى ئه‌رستۆ له كتێبه‌كه‌یدا(رِه‌وشت)قوماركه‌رانى
له‌رِیزى دزه‌كان و رِێگره‌كاندا ناوزه‌ند كردووه...وه‌هه‌روه‌ها رِیچادر(دڵى
شێر) له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى خاچ په‌رسته‌كاندا بۆ خۆرهه‌لاَت قه‌ده‌غه‌ى كردووه.
وه‌له‌سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌میشدا واته ماشاى قوماركراوه كه كرده‌وه‌یه‌كى قیزه‌ونه,
باله‌سه‌ر شتێكى زۆر كه‌میش بێت.
وه‌بێگومان له‌ناو كاره‌جوانه ئه‌ده‌بیه‌كاندا كه‌به‌شێوه‌یه‌كى ورد گوزارش له‌رِاسته‌قینه‌ى
قوماركردن ده‌كات, رِۆمانى(قوماركه‌ر)ه له‌نوسینى نوسه‌رى رِوسى دستۆفسكى له‌ساڵى(1866)ز,
كه‌باس له‌مێژوو ژیانى هه‌موه‌ه نه‌خۆشێكى قوماركه‌ر ده‌كات. وه تیایدا جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات كه خاڵى سه‌ره‌كى له‌ویاره‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه سوێندئه‌خۆم
كه‌من ته‌ماحم به‌ماڵ و سامان نیه, هه‌رچه‌نده پێویستیشم پێیه‌تى).
وه‌له‌ساڵى1930, ده‌نگه‌كان به‌رزبوونه‌وه بۆ رِێگه‌پێدانى لاو شه‌رعیه‌تدان
به قوماركردن له‌وولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا... بۆیه 21ویلایه‌ت له‌ئه‌مریكایانه‌ى
قوماركردنیان كرده‌وه, وه‌هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كانى قوماركردن ده‌ستى پێكرد و
گرنگیان ده‌دا به‌هۆكارى ده‌روونى و كه‌سایه‌تى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى گرنگى بده‌ن
به‌هۆكاره‌كانى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى. زانایانى پسپۆرِ جیاوازیان هه‌یه له‌دیاریكردنى
چه‌مكى وردى قوماركردن, له‌وجۆرانه قوماركردنى ئه‌گه‌راوى و زۆره‌ملىَ و كێشه
و موعتادبوون به‌قماركردنه‌وه كه‌زۆر مه‌ترسیداره, وه‌هه‌روه‌ها قوماركردنى
كۆمه‌لاَیه‌تى, وه‌تێكچووناته‌واو...له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ئه‌م نامانه
رِیزكران له‌ژێر ناونیشانى(نه‌خۆشى قوماركردن)دا ( Pathological )
هۆكاره‌كانى قوماركردن:
گومانى تێدانیه كه هه‌ڵوێستى دروست سه‌باره‌ت به‌قوماركردن, به‌رپرسه له
توش بوون و به‌شداریكردن له‌و په‌تاكۆمه‌لاَیه‌تیه مه‌ترسیداره‌دا, كه‌واده‌كات
له‌وكه‌سه زۆر لێپرسراوانه هه‌ستێت به‌قوماركردن و گره‌وكردن تاده‌گاته ده‌رده‌داربوون
به‌قوماركردنى زۆره ملێوه...وه‌قوماركه‌ر پێى وایه كاتىَ به‌رامبه‌ره‌كه‌ى
سه‌رده‌كه‌وىَ به‌سه‌ریدا پێى وایه كه‌به‌تواناو دوو دیلن ولێزانتره بۆیه په‌له‌ده‌كات
له‌لاسایى كردنه‌وه‌ى و لێكچوونى له‌هه‌موو نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وتێكدا. به‌لاَم
ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى كه‌سه‌كه به‌رامبه‌ر به‌قوماركردن نادروست بوو, ئه‌وه‌له‌ژێرپه‌ستانى
هاورِىَ و دۆستانیدا یان له‌ژێرپه‌ستانى بارودۆخى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى ده‌ورو
و به‌ریدا قومارده‌كات.
ئه‌و هۆكارانه‌ى كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر بلاَو بوونه‌وه‌ى قوماركردن, ئه‌و
نه‌ریته رِۆشنبیرییه دیاریه باوه یه‌له كۆمه‌ڵگادا كه مانایه‌كى دروستانه
یان نادروستانه ده‌دات به‌رِه‌فتارى قوماركردن له‌رِووى نه‌ریت و لاسایى كردنه‌وه,
له‌ئوسترالیا نه‌ریتى كۆمه‌لاَیه‌تیان هانده‌ره بۆ قوماركردن, منداڵ كاتێك ده‌گاته
قۆناغى هه‌رزه‌كاری , پێویسته مووماره‌سه‌ى قوماركردن بكات تاله‌به‌رچاوى كۆمه‌ڵگا
و خه‌ڵكى ده‌ور و به‌رى به‌پیاو ته‌ماشابكرێت. وه‌هه‌مان شتیش ده‌سه‌پێت به‌سه‌ر
خواردنى(كات)دا له‌یه‌مه‌ن...له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووهه‌ولاَنه‌دا بۆسنوردانان له‌بلاَوبوونه‌وه‌ى
ئه‌و په‌تامه‌ترسیداره, به‌لاَم هه‌موو هه‌وڵه‌كان شكستیان هێنا چونكه جوینى
كات ده‌چیته ژێردیاره‌ده‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى یه‌وه و پاڵ به‌لاوانه‌وه ده‌نێت
كات به‌چوون بۆ سه‌لماندنى جوامێرى و پیاوانیان به‌سه‌ر به‌رن ...وه‌هه‌روه‌ها
هۆكارى خێزانى رِۆلێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له ئالوده بوون به‌قوماره‌وه...ئه‌گه‌ر
دایك یان باوك قوماربكه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه كه‌منداڵه‌كه‌شیان
ئالوده بن به‌قوماركردنه‌وه, به‌تایبه‌تى باوك...بۆیه ئه‌و جۆره قوماره‌پێى
ده‌وترێت لاسایى كردنه‌وه...له‌وه‌ش زیاتر توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه‌زۆربه‌ى
قوماركه‌ران له‌ناو خێزانه هه‌ڵوه‌شاوه‌كانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه كه‌پرِیه‌تى
له‌توندوتیژى و په‌روه‌رده‌یه‌كى سه‌پێنه‌رانه و رِكابه‌ر و ناحه‌زانه, بۆیه
كورِ په‌ناده‌باته به‌رقومار مه‌به‌ستى ئازاردانى دایك و باوكن ، كۆبوونه‌وه‌ى
خزمان و دۆستان له‌وهۆكاره گرنگانه‌یه كه‌هانده‌رن بۆ قوماركردن...به‌تایبه‌تى
ئه‌گه‌ر ئه‌وتاكانه له‌ناخیاندا دروستانه برِواننه قوماركردن...بۆیه ده‌یان
بینین هاورِێكانیان هان ده‌ده‌ن كه‌بچن به‌و ئه‌زمونه‌دا به‌پاڵنه‌رى
خۆتاقیكردنه‌وه و خۆگونجان له‌گه‌ڵ بارودۆخى كۆمه‌لاَیه‌تیدا...وه‌ك ئاشكرایه
هۆكارى رِه‌گه‌ز زۆرگرنگه, ده‌بینین پیاوان زیاتر موماره‌سه‌ى قومارده‌كه‌ن,
به‌پێى رِوناكبیرى كۆمه‌ڵگه‌یى و ژیارى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات كه
قوماركردن زیاتر له ژنان تایبه‌ته به‌پیاوانه‌وه
به‌لاَم هۆكاره‌كانى قوماركردن به‌لاى قوماركه‌ران خۆیانه‌وه بریتیه‌له:
*حه‌زكردن له‌ده‌ستكه‌وتنى پاره و سامانێكى زۆر
*زاڵ بوون به‌سه‌ر تێكچونه نا ئارامى و تورِه‌یى و سۆزداریه‌كاندا.
*گونجان له‌گه‌ڵ بارودخى كۆمه‌لاَیه‌تیدا.
*رِزگار بوون له‌هه‌ستكردن به خه‌مۆكى و بێ ئومێدى
*رِاكردن له كێشه‌كه‌سێتى و خێزانى و په‌ستانه ده‌رِونیه‌كان
كه‌سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن لێیه‌وه.
*هه‌ستكردن به‌هه‌یبه‌ت و پێگه‌و هه‌ستكردن به پێزانینى خود‌و داپیانان
له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه...
كه‌ى ده‌بیته قوماركه‌ر:
قوماركه‌ران دوو چارى هه‌ندىَ رِه‌فتار و نیشانه‌ن كه‌جیایان ده‌كاته‌وه له
كه‌سانى ئاسایى له‌وانه:
*نه‌توانینى وازهێنان له‌یاریكردن و قوماركردنه‌كه به‌بىَ رِه‌چاوكردنى
ده‌ستكه‌وته‌كه
*بیركردنه‌وه‌ى نائه‌قلاَنى و هه‌ستكردن به تاوان و حه‌زكردن له خۆخستنه
مه‌ترسیه‌وه.
*خۆكێشانه‌وه له كۆمه‌ڵگا له‌حاڵه‌تى وازهێنان له قوماركردن
*دووچار بوون به‌تێكچونه ده‌روونیه‌كان وه‌كو خه‌مۆكى و كه‌سێتى دژ
به‌كۆمه‌ڵگه‌و دڵه‌رِاوكىَ و بىَ توانایى و ناكۆنترۆڵ بوون و كه‌سێتى نێرگزى.
*(مكورمك و تایر)پێنج تایبه‌تمه‌ندى كه‌سێتى دیاریكردووه بۆ كه‌سی
په‌یوه‌ستدار به‌نه‌خۆشى قوماركردنه‌وه
1-حه‌زكردن و رِه‌وته وه‌سواسیه زۆره ملێییه‌كان.
2-كاراى مه‌زاج و حه‌زلێكردن
3-هه‌ستكردن به‌بوونى به‌ركه‌وتنه‌كان و په‌ستانه‌كانى ژیان.
4-هۆكارى كۆمه‌لاَیه‌تى
5-كێشه‌ى ئالوده بوون و هه‌ستكردن به ئازاردان.
ئایا چاره‌سه‌ر هه‌یه؟
كه‌واته كۆمه‌ڵگاى رِۆژئاوایى وه‌ك مرۆڤێكى نه‌خۆش ته‌ماشاى قوماركه‌ر ده‌كات
كه پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت, ئه‌مه‌ش پاڵ به‌زانایان و پسپۆرِانه‌وه ده‌نێت
بۆ توێژینه‌وه‌ى زانستیانه و دانانى به‌رنامه‌ى چاره‌سه‌ركردن بۆقوماركه‌ران و
كردنه‌وه‌ى دامه‌زاراوه و نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌ركردنى تایبه‌ت پێیان.
وه هه‌روه‌ها یاسا ئاینیه‌كان هاورِان له‌گه‌ڵ یاساكانى ناوكۆمه‌ڵگه‌و رِۆڵى
باشیان هه‌یه له سنودانان بۆ بلاَو بونه‌وه‌ى دیارده‌ى قوماركردن له
كۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا, به‌لاَم كاتىَ قوماركه‌ر ده‌گاته قۆناغى
نه‌خۆشیه‌وه ئه‌ویش سودى نابێت, لێره‌دا پێویسته چاره‌سه‌ربگرێته‌به‌ر به‌پىَ
ى ئه‌م ستراتیژیانه:
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌رى سایكۆدنیامیكى:
ئه‌م شێوازه هه‌ڵ ده‌سێت به‌چاره‌سه‌ركردن له‌سه‌ر شیكارى ده‌روونى
كه‌ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وازهێنانى قوماركه‌ر رِه‌فتارى قوماركرد
هه‌ندىَ جار زیاتر خه‌مۆكى ده‌كات و پاڵى پێوه‌ده‌نێت به‌ره‌ورِه‌فتارى تر كه
خودى خۆیى پىَ ده‌رِوخێنىَ.
دووه‌م: چاره‌سه‌رى رِه‌فتاریى:
چاره‌سه‌رى رِه‌فتارى پێى وایه كه‌مه‌سه‌له‌ى قوماركردن رِه‌فتارێكى بوانه‌یه
ده‌توانێت زاڵ ببێت به‌سه‌ریدا له‌میانى ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى
قوماركه‌ره‌كه‌وه, وه‌رِێگردنه‌وه‌ى رِه‌فتاره‌كانى له‌رِێگاى ته‌كنیك و
شریته كلاسیكیه‌كان له‌وانه.
1-چاره‌سه‌ر كردن به‌نه‌فره‌ت لێ‌كردن:
مه‌به‌ست له‌دروست كردنى رِاوبۆچوونه كه قوماركردن رِه‌فتارێكى خراپه و
ده‌ره‌نجامى خراپى لىَ ده‌بێته‌وه, وانیشانى بدرێت كه‌هه‌ر نه‌هامه‌تیه‌ك دێت
به‌سه‌ریدا له‌ئه‌نجامى قوماركردنه‌وه‌یه.
ب-شێوازى خۆكۆنترِۆڵكردن:
ئه‌م شێوازه پشت به‌سىَ هۆكارده‌به‌ستىَ:
*تێبینى خودى ئه‌وكه‌سه به‌دیارى كردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى رِه‌فتارى قوماركه‌رى
تیاده‌رده‌كه‌وێت, هه‌ندىَ رِه‌فتارى گشتى هه‌یه كه‌رِه‌فتارى
هه‌مووقوماركه‌رانه وه رِه‌فتارى تایبه‌ت به‌هه‌موو قوماركه‌رێكه ,
له‌مه‌رجه‌گشتیه‌كان بریتیه له‌حه‌ز كردن له‌سه‌روه‌ت و سامانى زۆر
وه‌حه‌زكردن وروژاندن و رِاكردن له په‌ستانه‌كانى ژیان
*پلاندانانى ژینگه :
هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنى ژینگه‌ى سه‌ره‌كى قوماركه‌ر كه‌تواناى هه‌یه
دووركه‌وێته‌وه له‌قوماركردن, له‌پاڵ سزاندانى له وساته‌دا كه‌نزیك
ده‌بێته‌وه له قوماركردن.
*چاره‌سه‌ر كردن به‌تێركردن:
ئه‌مه‌ش بریتیه له‌موماره‌سه‌كردنى قومار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌پىَ ى
حه‌زى مرۆڤه‌كه, وه‌زۆرى قوماركردن ده‌بێته هۆى جۆرێك له‌كوژانه‌وه بۆ
پاڵنه‌ر ناوه نسبیه‌كان, ئه‌وه‌ش له‌رِێگاى گرنگى وازهێنان له‌قوماركردن كاتىَ
فرسه‌ت گونجاوه بۆى, وازهێنان له‌حاڵه‌تى دۆرِاندن وه‌گه‌رِان به دواى چالاكى
تردا كه‌جىَ ى ئه‌م بگرێته‌وه.
سێه‌م:چاره‌سه‌رى زانیارى:
ئه‌م له‌م بنچینه‌دا هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریكردنى ئامانجه‌كانى ژیانى مرۆڤ
حه‌زبه‌داهێنانى ده‌كات, له‌وكاته‌دا ده‌رك به‌بێمانایى رِه‌فتاره شازه‌كه‌ى
خۆى ده‌كات...بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره پشت به‌دووشێواز ده‌به‌ستێت:
ڕ-هه‌وڵدان بۆ پێچه‌وانه‌كردن كه هه‌ڵده‌ستێت به‌سوك كردنى بارى سه‌رشانى
قوماركه‌ر له هه‌ستكردن به‌تاوان و سه‌رزه‌نشتى خۆى وه‌ئه‌ولاوازیه‌ى هه‌ستى
پىَ ده‌كات
ب-گۆرِانى سه‌رنجدان, كه‌هه‌ڵده‌سێت به‌بنه‌مایه‌كى گرنگ ئه‌ویش((كه‌مى گرنگى
پێدان گرنگى پێدان ده‌مرێنێت))بازۆر بیر له‌رِه‌فتارى قوماركردن نه‌كاته‌وه,
به‌ڵكو ده‌توانىَ بیر‌و هۆشى ببرێت به‌لاى باس و خواستى تردا.(لادۆسیر)و
زانایانى تر چوارته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى داناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى زانیارى بۆ
نه‌خۆشى قوماركردن كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له.
1-تێگه‌یشتنى تێكه‌ڵ
2-بۆ چوونه هه‌ڵه‌كانى قوماركه‌ران
3-هۆشیارى به‌ده‌رك پێكراوه دووره‌كان.
4-رِاست كردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان سه‌باره‌ت به بۆچوونه هه‌ڵه‌كان.
چواره‌م: به‌رنامه‌كانى رِێنمایكردن و چاره‌سه‌ركردن:
ئه‌م به‌رنامه ئامانجمان رِزگاركردنى قوماركرده له‌تێكچوونه ده‌روونى و
رِه‌فتارى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابوریه‌كانى, له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى به‌رنامه‌كاندا,
یه‌ك به‌رنامه‌نیه كه‌بشێت بۆ چاره‌سه‌رى هه‌موو حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشى
قوماركردن, له‌به‌ر ئه‌وشته سروشتى به‌رنامه به‌كارهاتوه كه‌ده‌كات بۆ
چاره‌سه‌ركردن بریتیه له‌سروشتى ئیكلینیكى و دنیامیاتى ده‌روونى
قوماركه‌ره‌كه هه‌نده له‌هۆكارى كه‌سێتیه‌كان, دامه‌زراوه‌ى كالیفۆرِنیا بۆ
قوماركردن ساڵى 1982یه‌كه‌م به‌رنامه‌ى چاره‌سه‌رى رِێكخه‌رى دیاریكرد
بۆنه‌خۆشى قوماركردن, كه‌ئامانجى یارمه‌تى دانى قوماركه‌رانه بۆ وازهێنان له‌و
رِه‌فتاره و كاركردن له‌سه‌ر رِێنومایكردنى به‌شێوه‌یه‌كى دروست به‌پێى ئه‌م
بنه‌مایانه:
1-چاندنى هیوا و ئومێد له ناخیاندا
2-سنوردانان بۆ په‌ستانه مادیه‌كان (دارایى)
3-گه‌شه‌كردنى هه‌ستكردن به‌رِێزلێنانى خود
4-چاره‌سه‌ركردنى هه‌ستكردن به تاوان و شه‌رمنى و په‌شیمانى
5-وازهێنان له قوماركردن
6-گونجاندن له‌گه‌ڵ حه‌زه‌كان ، ئه‌و داپاڵنه‌رانه‌ى یارمه‌تى قوماركردن
ده‌ده‌ن
7-گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى نوىَ و دروست
8-زاڵ بون به‌سه‌ركێشه‌كانى رِۆژانه‌ى ژیاندا
9-گه‌رِانه‌وه‌ى متمانه به خۆبوون
10-گه‌شه‌پێدانى نه‌ریت و تواناى نوىَ
11-دوركه‌وتنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ى خه‌یاڵى و گه‌شه‌پێدانى بیركردنه‌وه‌ى
لۆجیكانه
سایكۆلوجیه ڕدمان المقامره
د. ولیدڕحمدمێرى: ڕستاژ مساعدعلم النفس التربویى جامعه‌القێیم - السعودیه
مجله‌العربى/ع:593/اربیل2008/ێ154-15