رِۆژنامه‌وان و
توندوتیژى

و. له ئینگلیزییه‌وه:
دانا ئه‌حمه‌د
ئه‌م بابه‌ته بریتییه له چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ بۆ
ئێستاى رِۆژنامه‌وان به‌گشتى و به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ناو عێراقء كوردستاندا
كارى رِۆژنامه‌وانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه زرۆترین حاڵه‌تى توندوتیژى رِوده‌داتء
رِوبه‌رِوو ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرترین قوربانییه‌كانى رِوداوه‌كاندا، بۆ یه
زۆر گرنگه بۆیان كه زانیارى ئه‌وه‌یان لابێت چۆنء له‌چى كاتێكدا قسه له‌گه‌ڵ
قوربانىء كه‌سءكارى قوربانییه‌كانى ناو رِوداوه‌كاندا ده‌كه‌ن. چى بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى
باشترین رِاپۆرت بنرێنه‌وه بۆ ئه‌و رِۆژنامه‌و كه‌نالاَنه‌ى كاریان بۆده‌كه‌ن،
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى توشى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى
توند نه‌بن له‌كاتى كاره‌كانیاندا له‌لایه‌نى كه‌سءكارى قوربانییه‌كانه‌وه ؟
چى بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى هاوسه‌نكى خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ؟ بۆیه به‌گرنگمانزانى
ئه‌و رِێنمایانه له‌چه‌ند خاڵێكدا بخه‌ینه به دیده‌ى خوێنه‌رو رِۆژنامه‌وانان.
· چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان:
1. هه‌میشه به رِێزو كه‌رامه‌ته‌وه رِه‌فتار له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان بكه، به‌هه‌مان
ئه‌و شێوه‌یه‌یى كه تۆ بته‌وێت رِه‌فتارت له‌گه‌ڵً بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بكه‌ویته
هه‌مان حاڵه‌ته‌وه.
رِۆژنامه‌نووس هه‌میشه به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌رِێت له قوربانییه‌كان نزیك
ببێته‌وه، ده‌بێت زۆر به‌هه‌ستیارى نزیك بیته‌وه له قوربانییه‌كان به‌جۆرێك
بزانیت كه‌ىء چۆن پاشه‌كشه ده‌كه‌یت.
2. خۆت به‌رِوونى بناسێنه به‌قوربانییه‌كان، توشى سه‌رسامى نه‌بیت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تایى
خۆناسینه‌كه‌تدا توشى كاردانه‌وه‌یه‌كى دڵرِه‌قانه‌و بێره‌حمانه بویت به‌تایبه‌تى
له‌لایه‌ن دایكء باوكى منداڵه قوربانییه‌كانه‌وه، به‌هه‌رحاڵ هه‌رچۆنێك بوو
تۆ به‌شێوه‌یه‌كى دڵرِه‌قانه كاردانه‌وه‌ت نه‌بىَ.
3. تۆ له‌كاتى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كان ئه‌توانیت بڵێیت ((به‌داخه‌وه‌م
بۆ له‌ده‌ستدانى.......))، به‌لاَم هه‌رگیز نه‌ڵێیت (( من تێده‌گه‌م.)) یان، ((
من هه‌ستى تۆده‌زانم )).
توشى سه‌رسامى نه‌بیت،ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا خاوه‌نى قوربانییه‌كه وه‌لاَمدانه‌وه‌ى
بۆتۆ داواى لێبووردن بوو، به‌تایبه‌تى ئه‌وكاتانه‌ى رِوماڵى رِوداوێك ده‌كه‌یت،كه
له‌نجامى زه‌برو زه‌نگێكى سیاسیه‌وه رِویداوه.
4. سه‌ره‌تاى قسه‌كردنت به پرسیارى وروژاندنء قورس ده‌ست پێمه‌كه وه‌ك، ئه‌توانیت
پێم بڵێیت (جێرى) چۆن ژیا‌و؟ یان (جێر) حه‌زى له‌چى كردووه؟ یان ئاره‌زووى چى
كردووه؟
خراپترین هه‌ڵه‌ى رِیپۆرته‌ر ئه‌وه‌یه زۆربڵىَ ى بكات......
· چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ نوسین ده‌رباره‌ى قوربانییه‌كان:
1. تیشك خستنه سه‌ر ژیانى كه‌سه‌كه (قوربانییه‌كه): زانیارى وه‌ربگره ده‌رباره‌ى
قوربانییه‌كه (كه‌سایه‌تى،بیروباوه‌رِ، ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ر ، خولیا (ئاره‌زوو)،
خێزانء هاورِىَ، حه‌زلێبوونء حه‌ز لێنه‌بوون).
ئه‌وه‌نده به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ى ژیانى كه‌سه‌كان بكه وه‌ك ئه‌و مامه‌ڵه‌ى
وێنه‌گریێك ده‌یكات له گرتنى وێنه‌ى پۆرترێتدا.
2. هه‌میشه وریابه ، له پشكنینى قورباىء نوێنه‌رى قوربانییه‌كه‌و دڵنیابه
له حونجه‌كردنى ناوه‌كان،و رِاستییه‌كانء ته‌نانه‌ت وته وه‌رگیراوه‌كانیش،
چونكه تۆ كاتێك یه‌كه‌مجار قسه بۆ قوربانییه‌كه ده‌كه‌یت له‌وانه‌یه ئه‌و
شپرزه‌بێت (سه‌رى لێ تێكچوبێت)و ته‌ركیزى له‌ده‌ست دابێت.
پشكنینه‌وه‌ى دووباره دڵنیات ده‌كاته‌وه له ورده‌كارییه‌كانء ، له‌وانه‌شه
له‌وكاته‌شدا زانیارى زیاترت بداتىَ ده‌رباره‌ى رِوداوه‌كه.
3. بارودۆخێك برِه‌خسێنه بۆ درێژه‌پێدانى بابه‌ته‌كان، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیت ده‌دات
له‌ناساندنى قوربانیه‌كانء ده‌ستكه‌وتنى وێنه‌یه‌ك له ژیانى ئه‌وان، بۆنمونه
(جۆى) ، له ئێواراندا بۆ به‌سه‌ر بردنى كاتێكى خێزانه‌كه‌ى حه‌زده‌كات (گیتار
) بژه‌نێت.........
4. دوركه‌وتنه‌وه له درێژه پێدانى ناپێویستى تۆقێنه‌ر له‌باره‌ى مردنى
قوربانییه‌كانه‌وه، پاش بۆمبارانكردنى شارى (ئۆكلاهۆما) په‌یامنێره‌كان
دڵنیابوون له هه‌ڵنه‌بژاردنء ئاشكرانه‌كردنى ئه‌وه‌ى ،كه شوێنه‌وارى پارچه‌ى
لاشه‌ى قوربانییه‌كان له‌سه‌ر دره‌خته‌كانى نزیك بیناى فدرِاڵییه .
پرسیار له‌خۆت بكه، وێنه‌كان په‌یوه‌ندیدارن یان ئازارى ناپێویست بۆ ئه‌ندامه
دڵنیاكان (خوێنه‌رانء ته‌ماشاكه‌ران) په‌خش ده‌كه‌ن.
5. به‌كارهێنانى وته‌ى وه‌رگیراو له‌خزمء كه‌سءكارى قوربانییه‌كانء گێرِانه‌وه‌ى
به‌سه‌رهاته‌كانیان له‌لایه‌ن هاورِێكانیانه‌وه بۆ وه‌سفكردنى ژیانى قوربانییه‌كان،
به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێت: چۆن كه‌سه‌كه زاڵبووه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا
، گه‌رِان به‌شوێن وێنه‌یه‌كى به‌رده‌ستى قوربانییه‌كه‌دا،
به‌لاَم هه‌میشه گه‌رِانه‌وه بۆ ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ى گونجاو بێت. ئه‌م رِێگه‌یه
فێرت ده‌كاتء پێت ده‌ڵێت: كه‌سه‌كه شێوه‌ى چۆنه له ژیاندا.
· زانیارى بۆ ئاگادر بوون له‌خۆت:
1. سنوره‌كانى خۆت بزانه: ئه‌گه‌ر رِۆژێك ئه‌ركێكى كێشه‌دارت بده‌نىَء هه‌ست
ده‌كه‌یت نا‌توانیت ئه‌نجامى بده‌یت، به‌ئه‌ده‌به‌وه دڵه‌رِاوكێى خۆت باسبكه
بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌تء پێى بڵىَ كه تۆ له‌وانه‌یه باشترین كه‌س نه‌بیت بۆ
ئه‌و كاره، هۆكاره‌كه‌ى بۆ رِونبكه‌ره‌وه.
2. له‌كاتى كاره‌كه‌تدا بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌عاتێك پشوبده له‌و
بارودۆخه‌ى كه‌تێیدا كارده‌كه‌یت. له‌وانه‌یه ئه‌مه یارمه‌تیت بدات بۆ
لابردنى ئه‌و فشاره‌ى كه له‌وكاته‌دا كه‌وتۆته سه‌رت.
3. كه‌سێك بدۆزه‌ره‌وه كه گوێگرێكى هه‌ستیاربێت، له‌وانه‌یه (موحه‌ریر) یان
هاوپیشه‌كه‌تبىَ، به‌لاَم ده‌بێت دڵنیابیت له‌وه‌ى كه گوێگره‌كه‌ت حوكم نادات
به‌سه‌رتا، له‌وانه‌یه ئه‌و گوێگره كه‌سێك بێت كه هه‌مان ئه‌زمونى دیبێت وه‌ك
تۆ.
4. فێربه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فشارى ده‌روونى خۆت ده‌كه‌یت،( هه‌ندێك رِێگه
چاره) ، هیوایه‌تێك بۆ خۆت بدۆزه‌ره‌وه ، رِاهێنانى وه‌رزشى بكه، یان برِۆ
عیباده‌ت بكه (سروته ئاینییه‌كان جىَ به‌جىَ بكه)، له‌مانه‌ش گرنگتر كات له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌تدا به‌سه‌ربه‌ره، یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى قسه‌كانیان گرنگه لاى تۆ
وه‌ك هاورِێكانت، یان وه‌رزشى هه‌ناسه‌دان بكه( ده‌توانیت بۆ ئه‌م كاره سود
له رِێنمایى یۆگا وه‌ربگریت) به‌م شێوه‌یه:
هه‌ناسه‌یه‌كى درێژى قوڵى خاو هه‌ڵمژه بۆ ماوه‌ى (5) ژماردن بێت، به‌هه‌مان
شێوه بۆماوه‌ى (5) ژماردن له‌سه‌رخۆ بیده‌ره‌وه. له خه‌یاڵى خۆتدا ئه‌و ته‌سه‌وره‌ت
بۆ دروست ببێت، كه به‌هه‌ناسه‌دانه‌وه‌كه‌ت گرژبوونى له‌شت نامێنێت، ئه‌مانه
هه‌موو ده‌توانن كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌رونیت.
سه‌رچاوه:
Tragedies & Journalists (a guide for more effective coverage), Frank Ochberg
Overholser, Elana Newman and Roger Simpson.