رِێنیسانسێكى
ئیسلامى

ن. موحه‌مه‌د رِافى
له ئینگلیزییه‌وه: گۆران عومه‌ر
رێنیسانسى ئیسلامى دیارده‌یه‌كى نوێى كۆمه‌لاَیه‌تیه
كه گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ داهاتووى شارستانیه‌تى ئیسلامى و تارِاده‌یه‌كیش
په‌یوه‌ندى پته‌وى به هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه. سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه دى
زۆربه‌ى جولاَنه‌وه رِۆشنبیرى و كه‌لتورییه‌كانى دونیاى رِۆژئاوا وه‌ك,
رِێنیسانس و ریفۆرمخوازى پرۆتستانته‌كان و رِۆشنگه‌رى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌م
و بزوتنه‌وه‌ى رِۆمانتیكى سه‌ده‌ى نۆزده, نه‌ده‌توانراو گونجاو نه‌ده‌بوو
بهێنرێنه دى به‌بى بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ فیكرى
ئیسلامی‌دا. له‌مرِۆدا مسوڵمانان له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به سه‌رله‌نوىَ
بوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ها ئیسلامیانه هه‌یه كه قورئان دوایان لێده‌كات.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له زانا ئیسلامیه‌كان زۆر حه‌زیان به‌و زاراوه‌و
ئایدیایانه نیه كه په‌یوه‌ندیان به "رێنیسانس"ـه‌وه له ئیسلامدا هه‌یه.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "رِێنیسانس" یه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ى كه
زۆر به‌گه‌رموو گورِى گفتوگۆى له‌سه‌ركراوه‌و بووه‌ته جێى قسه‌له‌سه‌ركردن
له ناو كۆرِو كۆبونه‌وه ئیسلامیه‌كاندا له سێ ده‌یه‌ى رِابردوودا. ئه‌م
زاراوه‌یه به گشتى بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌و جولاَنه‌وه گشتیانه به‌كاردێت
كه له نێو مسوڵمانانداو له ژێركاریگه‌رى هه‌ندىَ له بیریار‌و چالاكه‌وانى
به‌هێزدا رِوویدا له ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا.
رِێنیسانس بریتیه له پرِۆسه‌ی به مۆدێرنكردنه‌وه‌ى دونیاى ئیسلامى به
دیدێكى ئیسلامیانه و رِێكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى مۆدێرنه به شێوه‌یه‌ك
كه له‌گه‌ڵ به‌ها و نۆرمه ئیسلامییه‌كاندا بگونجێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه
له رِێنیسانسى ئه‌وروپى و رِێنیسانسى ئیسلامى زۆر جه‌ختیان له سه‌ر
پێشخستنى لایه‌نى رِۆشنبیرى و سیاسیى و ئابورى و ته‌كنۆلجی كردووه‌ته‌وه
به‌لاَم
هه‌ریه‌كه‌یان به بۆچوون و تێرِوانینى تایبه‌تى خۆى ئه‌م جه‌غدكردنه‌وه‌یان
دربرِیوه. له ئیستادا سىَ ته‌وژم له ئارادان كه پێكه‌وه لایه‌نى گشتى
بزووتنه‌وه‌ى بوژانه‌وه‌وهه‌ستانه‌وه‌ى ئیسلامى پێك ده‌هێنن ئه‌وانیش نوێگه‌رى(reformism)
و رِۆشنگه‌رى (intellectualism) و خه‌باتگه‌رى(activism) ین . هه‌ریه‌ك له‌م
سىَ ته‌وژمه‌ش
پێناسى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه, به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجیان هاوشێوه‌و
نزیكه له یه‌كه‌وه تارِاده‌یه‌ك پاڵپشت و پشتگیرى یه‌كترن و یه‌كتر به‌هێز
ده‌كه‌ن.
زاراوه‌ى نوێگه‌رى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و هێزانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت نوێگه‌رى
بكه‌ن له ناو كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا له رِێگه‌ى باشتركردنى چالاكى ده‌زگا
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانى وه‌ك خێزان و مزگه‌وت وقوتابخانه‌كانه‌وه .....هتد.
زاراوه‌ى خه‌باتگه‌ریش ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ستانه‌وه سیاسیانه‌ى كه
ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كانى ئێستا بگۆرِن بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
ئیسلامى رِاست و رِه‌سه‌ن. بزووتنه‌وه رِۆشنگه‌ریه‌كانیش ده‌یانه‌وێت
بیروو تێرِوانینه‌كانى ئیسلام بۆ ژیان پێشبخه‌ن و په‌ره‌ى پێبده‌ن له
رِێگه‌ى پێشخستنى زانینى هه‌موو بواره‌كانى مۆدێرنه وه‌ك فیزیك و زانسته
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان, به‌م پرِۆسه‌یه‌ش ده‌وترێت رِۆشنگه‌رى ئیسلامى یان به
ئیسلامیكردنى زانسته‌كان. ئه‌مه‌ش نابێت له‌گه‌ل ئه‌و جه‌غدكردنه‌وانه‌ى ده‌سته‌لاَته
ئۆلیگارچیه ئایینیانه‌دا تێكه‌ڵ بكرێت كه به‌ته‌نها له‌سه‌ر دابوونه‌ریته
ئایینى وكۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان دایانده‌نا. ئه‌وروپا له دواى پێنج سه ده له
سرِبوون و تاریكى و زوڵم و زۆردارى ده‌سه‌لاَتى كلێسا, له سه‌ده‌كان 14
و15 و16 دا سه‌ره‌تاى رووناكى وئازادى وفێربوونى ژیان و خۆشیه‌كانى به‌ده‌ركه‌وتن
.
هه‌موو ئاره‌زوو داواكاریه‌كانى رِێنیسانسى ئه‌وروپا كه گه‌رانه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى
بۆ مرۆڤـ و سرووشت وهه‌سته‌كان, باوه‌رِبه‌خۆبوون وبۆچوون ده‌ربرِین,
گومانگه‌رایی ئایینى و ئازادی رِاده‌ربرِین, داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان ده‌گرێته
خۆى, به شێوه‌یه‌كى رِوون هه‌مویان دژ به نۆرم و به‌هاكانى مه‌سیحى سه‌ده‌كانى
ناوه‌رِاست بوون, كه به جه‌غدكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ژارى و ملكه‌چ بوون و
زه‌واج نه‌كردن ناسرابوون. پیاوانى ئاینى مه‌سیحى له ماوه‌ى زیاتر له هه‌زار
ساڵى رِابردوودا رێگرێكى سه‌ره‌كى بوون له ئازادى بیركردنه‌وه‌و ئازادى هه‌ڵبژاردنى
ئایندا. له رِاستیدا بۆ ئێمه‌ش خه‌ریكه وایلێدێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ده‌كانى
ناوه‌رِاستى ئه‌وروپا ژیان ده‌گوزه‌رێنین, كه تێیدا مرۆڤه‌كان به شێوه‌یه‌كى
گشتى هیچ مافێكیان نه‌بوو بۆ بیركردنه‌وه‌و ئازادى رِاده‌ربرِین. وتاره‌كانى
رِۆژانى هه‌ینى نمونه‌یه‌كى به‌رچاوه له كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كاندا. بۆ ئه‌وه‌ى
تێگه‌یشتن و بۆچونێكى رِوونمان هه‌بێت ده‌رباره‌ى ماناى رِاسته‌قینه‌ى
بزووتنه‌وه‌ى بوژانه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ى ئیسلامى, پێویسته له رِوانگه‌ى
میژووی رِاسته‌قینه‌ى خۆیه‌وه هه‌ڵیبسه‌نگێنین. له رِووى مێژووییه‌وه
بزووتنه‌وه رِیفۆرمیه‌كان له ئیمام غه‌زالیه‌وه(1058-1111) ده‌ستیان
پێكرد كاتێك زانى بیریاره مسوڵمانه‌كان وا خه‌ریكه له سنور ده‌رده‌چن به
هۆى ئایدیا‌و فیكره‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى كۆنه‌وه, كه تارِاده‌یه‌كى
زۆر تێكه‌لاَوى و سه‌رلێشێواویه‌كى دروست كردبوو له بواره‌كانى ئیمان و
بیروباوه‌رِدا. دواتریش ئیبن خه‌لدون ده‌ستى كرد به هه‌وڵدان بۆ چاككردنه‌وه‌و
رِێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و تێكه‌لاَوى و شێواویه‌ى كه له بوارى رِۆشنبیریدا
هاتبووه ئاراوه. ئه‌م هه‌ولاَنه‌شى له رِێگه‌ى ئاماده‌كردن و خستنه
رِووى كۆمه‌ڵێك پرنسیپ و رِێساى بنچینه‌ییه‌وه بوون له بوارى فه‌لسه‌فه‌ى
ئیسلامی‌دا. لێكۆڵینه‌وه‌كانى غه‌زالیش له‌سه‌ره‌تاوه زۆر به‌باشى كه‌وتنه
كار‌و بوون به یاسا‌و پێره‌وێكى زۆر گرنگ له بلاَوكردنه‌وه‌ى ئیسلامدا له
زۆرێك له ولاَته‌كانى ئاسیادا. به‌لاَم هه‌ر ئه‌و سیسته‌م و رِێسایانه
دواى نزیكه‌ى چوار سه‌ده ده‌ستكارى كران وشێوێنران و بوون به سه‌رچاوه‌ى
كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى نوىَ له دونیاى ئیسلامی‌دا. له هیندستانیشدا شێخ ئه‌حمه‌د
سار هیندى (1563-1624) كه به نوێكه‌ره‌وه‌ى سه‌رده‌مى دووه‌مى زێرِین
ناسراوه, له‌كاتێكدا به‌رپرسیاره‌تى گه‌رِانه‌وه‌ى رِیفۆرمى رِۆحى و
رِۆشنبیرى و كۆمه‌لاَیه‌تى گرته ئه‌ستۆى خۆى كه شارستانیه‌تى ئیسلامى خه‌ریك
بوو ده‌توایه‌وه له ناو كه‌لتورى هیندیدا له رِێگه‌ى هه‌وڵه شێواو و به
هه‌ڵه‌دابردنه‌كانى (ئه‌كبه‌ر)ه‌وه. هه‌روه‌ها شێخ ئه‌حمه‌د هه‌وڵیشى دا
بۆ ئه‌وه‌ى سۆفیزم بخاته‌وه سه‌ر رِێگه‌ى رِاستى خۆى. شا وه‌لیولاَ(1703-1763)
قورئانى وه‌رگێرِایه سه‌ر زمانى فارسى, سه‌رِه‌رِاى رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى
به رِق و تورِه‌یی هه‌ندىَ له مسوڵمانه ساویلكه‌كانى ئه‌و كاته, چونكه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرێك
له هیندیه‌كان قورئان تێنه‌ده‌گه‌یشتن چونكه به‌زمانى عه‌ره‌بى بوو, هه‌ستى
به‌وه‌ش كردبوو كه نزیك بوونه‌وه‌و فێربوونى رِه‌وشته قورئانیه‌كان
پێویستیه‌كى سه‌ره‌كى مسوڵمانانن. دواتریش شا عبدالقادرى كورِى شا وه‌لیولاَ
قۆرئانى وه‌رگێرِایه سه‌ر زمانى ئۆردو چونكه زمانى فارسیش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى
كه‌م لێی تێده‌گه‌یشتن.
دواى رِوخانى (قوسته‌نتینیه)له‌لایه‌ن هێزى مسوڵمانانه‌وه له ساڵى
(1453) دا, ئیمپراتۆریه‌تى رۆمان له رِۆژئاوا كه‌به ئیمپراتۆریه‌تى بیزه‌نتینیه‌كان
ناسرابوو, به‌ره‌و كۆتایی و له‌ناو چوون ده‌چوو. دواتریش مه‌سیحیه‌كانى
رِۆژئاوا ده‌ست به‌ردارى زه‌وى و سه‌ركه‌وتنه‌كانى مسوڵمانان بوون و رِویان
له ده‌ریاكان كرد.كۆلۆمبۆس له سالىَ (1492)دا ئه‌مریكاى دۆزیه‌وه و
ڤاسكۆدیگاماش له ساڵى(1498)دا له رِێگه‌ى گه‌شتێكى نوێى ده‌ریاییه‌وه گه‌یشته
هیندستان. دۆزه‌ره‌وه ئه‌وروپیه‌كان برَێكى زۆر له ئاڵتوون و زیویان له
قاره‌ى ئه‌مریكادا دۆزیه‌وه‌و زۆرێك له ولاَتانى ئه‌مریكاو ئه‌فریقاو
ئاسیایان داگیركرد‌و توانیشیان له رِێگه‌ى بازرگانى شتومه‌كه‌وه قازانج و
سودێكى زۆر كۆبكه‌نه‌وه. مسوڵمانه‌كانیش به پێى تێپه‌رِینى كات زۆرترینى
بازرگانیه ده‌ریاییه‌كانیان له ده‌ستداو بوون به كۆیله‌و ژێرده‌سته‌ى ئه‌وروپیه‌كان
له زۆرێك له ولاَته‌كاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سوپاى ده‌وڵه‌تى عوسمانى
توانیان رِێگرێكى باش بن له‌به‌رده‌م به‌ره‌و
پێشچونى ئه‌وروپیه‌كاندا به‌لاَم بارودۆخ له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بوو. له
ناوه‌رِاستى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مدا شارستانیه‌تى ئیسلامى له بارودۆخێكى
رِۆشنبیرى شێواو و بێ سه‌روبه‌ریه‌كى سیاسی و ئابورى سست و لاوازدا بوو. له‌ده‌ستدانى
ناوه‌ندێتى رِۆشنبیریش كۆسپی سه‌ره‌كى بوو له به‌رده‌میدا بۆ هه‌ر جۆره
پێشكه‌وتنێك و بوون به ناوچه‌ى پیشه‌سازى.
شارستانیه‌تى ئیسلامى له‌وماوه‌یه‌دا واده‌ر ئه‌كه‌وت كه به‌ره‌و له‌ناو
چوون نه‌مان بچێت و خه‌ریك بوو ده‌بوو به به‌شێك له مێژوو, به‌لاَم خۆشبه‌ختانه‌و
به ده‌ركه‌وتنى چه‌ند بیریار و زانایه‌ك ئه‌وه رِوینه‌داو توانیان ئه‌و
كه‌شتیه(شارستانیه‌تى ئیسلامى) رِزگار بكه‌ن كه خه‌ریك بوو نوقوم ده‌بوو.
بزووتنه‌وه‌ى سانوسى له باكورى ئه‌فریقاو و بزووتنه‌وه‌ى وه‌هابى, كه له‌لایه‌ن
محمدى كورِى وه‌هابه‌وه رِبه‌رایه‌تى ده‌كرا, له سعودیه و بزووتنه‌وه‌ى
مه‌هدى له سودان و بزووتنه‌وه‌ى رِیفۆرمى مه‌دحه‌ت پاشا له توركیا, ئه‌مانه
هه‌موویان پێكه‌وه كار ئاسانى و یارمه‌تیه‌كى زۆری ئه‌و پرِۆسه‌ى هه‌ستانه‌وه‌یاندا
له نێو مسوڵماناندا. بزووتنه‌وه‌ى رِیفۆرمى ورِۆشنبیرى كه سه‌ید ئه‌حمه‌د
خان رِێبه‌رى بوو له هیندستان و جولاَنه‌وه‌و چاكسازیه‌كانى جه‌مال ا‌لدین
افغانیش ده‌ورو كاریگه‌ریه‌كى به‌رچاو و باشیان هه‌بوو له‌سه‌ر پرِۆسه‌ى
هه‌ستانه‌وه‌و بوژانه‌وه‌ى ئیسلامى, هه‌روه‌ها یارمه‌تی
ده‌روكارئاسانیكه‌رێكى باش بوون بۆ بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كانى سه‌ده‌ى
بیسته‌م. (محمد رشید ره‌زا و شێخ محمد عبد)ه‌و هه‌ندێكى تر له بیریاران
توانایه‌كى باشیان هه‌بوو له گۆرِینى فیكرى مسوڵماناندا له رِێگه‌ى هه‌وڵ
وته‌قه‌لاكانیانه‌وه بۆ له رِیشه‌كێشكردنى نه‌زانى و ئازادكردنى كۆى
خه‌ڵك له دواكه‌وتنى كوێرانه(تقلید).
كاتى ئه‌وه هاتووه كه مسوڵمانان هه‌ست به گرنگیه‌كانى په‌روه‌رده‌ى
قورئانى رِاسته‌قینه بكه‌ن كه جه‌غد له‌سه‌ر په‌روه‌رده و زانست و
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌كات بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌كان.
بریفاولت(Briffault) له كتێبه‌كه‌یدا ؛
دروستكردنه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى؛ ده‌ڵێت " رِۆشنایی و به‌ره‌و پێشچوون له هه‌ر
شارستانییه تێكه‌وه به‌رزبێته‌وه‌و ده‌ربكه‌وێت, ئه‌وه هه‌رگیز نه له
پاشماوه‌ى كه‌لتورى شێواوى گریك و رِۆمانه‌كانى ناو ئه‌وروپاى وێرا بوو وه
نه له ئیمپراتۆریه‌تى مردووى بیزه‌نتینیه‌وه جارێكى تر به‌رز
نابێته‌وه‌و ده‌رناكه‌وێته‌وه"
هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ى كه له رِۆژئاوادا جێبه‌جىَ ده‌كران وه‌ك
سه‌ربه‌رزى مرۆڤ و عه‌قلانیه‌ت و یه‌كسانى و دادگه‌رى و مرۆڤایه‌تى و
ئازادى و هاولاَتى بوون .....هتد, تێكرِایان له به‌هاو نۆرمه
ئیسلامیه‌كانه‌وه نزیكترن وه‌ك له‌وانه‌ى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاستى
مه‌سیحیه‌ت. پێویسته مسوڵمانان جه‌غدكردنه‌وه‌كانى ئیسلام له‌سه‌ر
رِێزگرتن له ژیانى مرۆڤ و دادگه‌رى به‌بىَ جیاوازى رِه‌گه‌زایه‌تى و
ده‌مارگیرى ئاینى له‌به‌رچاو بگرن, چونكه له‌مرِۆدا له هه‌موو كات زیاتر
پێویستمان به بنیاتنانه‌وه‌ى فیكرى ئیسلامى رِاسته‌قینه هه‌یه. هه‌موو
بۆچوون و به‌ها ئه‌خلاقى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى و مرۆڤایه‌تیه‌كان له
قورئاندا باسكراون و پێغه‌مبه‌رمان (دخ) له ژیانى
رِۆژانه‌ى خۆیدا هه‌موویانى جێبه‌جىَ كردووه. خودا‌ش له قورئاندا
ده‌فه‌رموێت "لااكراه فى ا‌لدین"(البقره-256) واته "هیچ زۆركردنێك نیه
له دیندا" له ئایه‌تێكى تریشدا ده‌فه‌رموێت "كونوقوامین لله شهداء بالقسگ
ولا یجرمنكم شنان قوم على ڕلا تعدلوا"(المائده-8)واته "زۆر به رِێكوپێكى
هه‌ستن به ئه‌نجامدانى فه‌رمانه‌كانى خوا, شایه‌تى ده‌ربن به داد و
رِاستى, با رِق و كینه‌تان له ده‌سته‌و كۆمه‌ڵێك هانتان نه‌دا له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ى رِاست نه‌رِۆن و دادگه‌ر نه‌بن".
یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگ و پێویسته‌كان بۆ به مۆدێرنكردنه‌وه‌ى دونیاى
ئیسلامى بریتیه له لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و هۆكار و
راستیانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له
زۆربه‌ى بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كانى ئێستادا كه‌م و كورتى و كێشه‌ى وزه‌و
بۆچونى نوىَ هه‌یه, به‌لاَم پێویسته كار‌و پرِۆژه‌و مه‌به‌ستى ئه‌م
هه‌ولاَنه به شێوه‌یه‌كى رِێك و پێك و یه‌ك له دواى یه‌ك بێت و
بالاَنسیش رِابگیرێت له شێوازى كاركردنیان له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌سه‌له‌كاندا.
به‌لاَم هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م بزووتنه‌وانه مسوڵمانان ده‌پارێزن و وشیاریان
ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه رِۆحى و ئه‌خلاقى
وكۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانداو رِێگریه‌كى باشیشن بۆ هێزه دژه ئیسلامیه‌كان كه
به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ به سیكۆلاریزه‌كردنى (به عیلمانیكردنى)
دونیاى ئیسلامى له ژێرناوى به مۆدێرن كردن‌دا.
سه‌رچاوه:www.islamicity.com