|
ئایا ده‌توانم بگه‌رِێمه‌وه؟!

نووسینى: لوئلوئه سه‌عید
وه‌رگێرِانى له عه‌ره‌بییه‌وه: سه‌بریه ئه‌فراسیاو
له رِارِه‌وى به‌رده‌م ژوورى منداڵه‌كاندا ده‌هاتم و ده‌چووم... وا هه‌ستم نه‌ده‌كرد
كه به سه‌ر زه‌وییه‌وه بم... له‌و كاته‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م برِیارى ژن
هێنانى داوه من به‌ته‌واوه‌تى بێتاقه‌ت بوو بووم. وام لێهاتووه كه هه‌ست به
هیچ نه‌كه‌م، كه هه‌نگاو ده‌نێم ده‌بێت شتێك بكه‌م به له‌نگه‌رى خۆم تا هه‌ست
به بوونى خۆم بكه‌م و وا هه‌ست بكه‌م كه هێشتا له ژیاندا ماوم.
من برِوام به‌چاره‌نووسى هه‌یه، به‌لاَم هه‌ر رووداوێكى ناخۆش كاریگه‌رى خۆیى
له‌سه‌ر تاك هه‌یه و مانه‌وه‌ى له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دى جیاوازه.
كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م ئاگادارى كردم كه برِیارى كۆتایى داوه، زۆر به هێمنى و
له‌سه‌رخۆ كه‌وتمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵیدا: "چیت ده‌وێت و چیت پێ باشه بیكه." ده‌ست
و په‌نجه‌كانم ده‌جولاَند و به‌رزم ئه‌كردنه‌وه وه‌ك بڵێى هیچ باكێكم له‌وه
نییه و خۆم خسته ئه‌و برِوایه‌ى كه زۆر به‌هێز و به‌توانام و هیچ شتێك شكستم
نادات. ئه‌و هه‌میشه ئه‌و باسانه‌ى زۆر ده‌كرد، ته‌نانه‌ت وام لێهاتبوو كه هه‌ست
بكه‌م هه‌موو شتێك ته‌واو بووه.
سالاَنێكى به‌سه‌ردا تێپه‌رِ بوو و واى لێهات هه‌موو قسه و باس و ئیشێكى بوو
بوو به رِێكخستن و ئاماده‌كردنى ماڵى تازه‌ى له ئامێرى كاره‌بایى، چێشتخانه،
ژوورى نوستن و ژوورى میوان و هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى ناو ماڵ. به‌و
پاره‌یه‌ى كه چه‌ند ساڵێكه یارمه‌تى ده‌رى بووم له كۆكردنه‌وه‌ى و ده‌ست
پێوه‌گرتن له هه‌موو شتێك‌دا و به‌كارهێنانى شته‌كانى ناوماڵ به شێوه‌یه‌كى
جوان بۆ ئه‌وه‌ى خراپ نه‌بن و دووباره نه‌یان كرِینه‌وه. هه‌میشه به ژنێكى
وریا و باش وه‌سفى ده‌كردم، به‌ڵام هه‌رگیز گرنگى به‌وه نه‌ده‌دا كه چ شتێك
له ناخمدا شه‌و تا به‌یانى ئازارم ده‌دات. به هه‌موو جۆرێك به شان و
باڵمدا هه‌ڵى ده‌دا كه ژنێكى زۆر باش و وه‌فادارى، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
واى ده‌زانى كه ژنهێًنان مافێكى خۆیه‌تى. ئیتر نه‌یده‌زانى كه
دڵێك هه‌یه و پێویستى به سۆز و خۆشه‌ویستى ئه‌وه، بیرى چوو بوو كه ماڵێك هه‌یه
پێویستى به په‌رژین و سێبه‌رى ئه‌وه. بىَ ئاگایه له‌م سكه‌ى ئه‌مجاره‌م،
هێشتا پێم نه‌گوتووه، چونكه ئه‌وه‌نده گرنگ نییه له لاى. كاتى منداڵبوونم
نزیك بووه‌ته‌وه و ئێش و ئازاریشم رِۆژ له دواى رِۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.
شه‌وێكیان هه‌ستم به گه‌رمییه‌كى بێرِاده ده‌كرد و له ناخیشه‌وه ئه‌سووتام
خه‌ویشم لىَ زرِا بوو. هه‌ستام و به قادرمه‌كاندا چوومه خواره‌وه تا هه‌ندىَ
سه‌هۆڵ وه‌ك مشكێكى برسى له‌ت له‌ت بكه‌م و بیخۆم. له دووره‌وه رِۆشناییه‌كم
به‌دى كرد ده‌بینم ده‌رگاى ژوورى میوان كراوه‌ته‌وه. - خۆزگه ده‌تان بینیم چ
غه‌زه‌بێك له نێو چاوانمه‌وه ده‌بارى- كه‌مێمك نزیك بوومه‌وه له ده‌رگاكه‌و
گوێم گرت.
- "به‌ڵىَ ئه‌زیزم...هه‌موو ئه‌وشتانه و به پێى ئه‌و رِه‌نگانه‌ى كه هه‌ڵت
بژاردون و داوات كردن ئاماده‌ن.
- نا..نا..ئه‌وه هیچ نرخێكى نییه تۆ شایه‌نى زۆر له‌وه زیاترى گیانه‌كه‌م.
- به‌ڵىَ چیت ده‌وێت ؟... نه‌خێر... جیابوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و...بۆچى؟!
- وادایبنىَ به‌خێو كه‌رێك یاخوت كاره‌كه‌رێكى منداڵه‌كان بێت... چونكه من هیچ
پێویستییه‌كم به‌و نه‌ماوه ته‌نها له‌به‌ر منداڵه‌كان... برِوام پێبكه.. بیرى
لێمه‌كه‌ره‌وه.
- باشه.. باشه ئه‌گه‌ر زۆر پێداگرى له‌سه‌ر ده‌كه‌یت ئه‌وا بیرێكى لێده‌كه‌مه‌وه
چونكه من نامه‌وێت سه‌ره‌تاى ژیانم به كێشه ده‌ست پێ بكات.
- گوىَ بگره چ جوانكارییه‌كم له ماڵه‌كه‌مان كردوه و چه‌ند رِازاندومه‌ته‌وه."
له ده‌رگاكه دوور كه‌وتمه‌وه و به هه‌ر چۆنێك بێت خۆم گه‌یانده سه‌ر
كورسییه‌ك و دانیشتم، ده‌بینم بارى ته‌ندروستیم زۆر خراپه.
- "ده‌یه‌وێت كۆتاییم پىَ بهێنێت...
- ته‌نها كاره‌كه‌رێكم..."
هه‌ستم ده‌كرد كه هه‌موو شتێك له به‌ر چاوم وه‌ك زه‌وى ده‌خولێته‌وه. نامه‌وێت
ئاگادارى بكه‌م كه ئه‌مانه ده‌زانم... ده‌مه‌وێت خۆى بیڵێت ئایا ده‌توانێت؟
ئایا ده‌وێرێت؟
هیچ توانایه‌كى نه‌بوو جگه له‌وه‌ى له سه‌ر پارچه كاغه‌زێك كه له سه‌ر
نوێنه‌كه‌ى خۆى به‌جێى هێشتبوو نوسیبووى:
- "تۆ تاكه هاورِێى منى له ژیاندا... نكۆڵى له‌وه ناكه‌م كه تۆ مرۆڤێكى سه‌ركه‌وتوت
لىَ دروست كردم... ئه‌گه‌ر تۆش نه‌بوویتایه هه‌رگیز نه‌ده‌بووم به‌وه‌ى كه
ئێستا هه‌م... وا تێنه‌گه‌یت كه كه‌سێكى گێلم.
- به‌ڵكو ناتوانم به‌هۆى جیاوازى ته‌مه‌نمان یه‌كسانییه‌ك دروست بكه‌م له
نێوانماندا. به‌رپرسیارییه‌تى ماڵه‌وه و منداڵه‌كانم بۆ به‌جێهێشتیت... ده‌زانم
كه له تواناتدا هه‌یه و متمانه‌ت پێده‌كه‌م... به پێى پێویست و توانام سه‌ردانتان
ده‌كه‌م خۆت ژماره‌ى موبایله‌كه‌م ده‌زانیت چیت پێویست بوو داوا بكه. هاوسه‌رى
خۆشه‌ویستت (س)."
جگه له ژماره‌ى موبایله‌كه‌ى هیچ شتێكى دى لێ به‌جىَ نه‌ما. ئایا ئه‌مه منم
ئه‌و نوسراوه‌ش نوسراوى (س)ـه؟ برِوا ناكه‌م! ئه‌و (س)ــه‌ى كه هه‌ر ووشه‌یه‌كى
ده‌دركاند به‌ردێك بوو بۆ بناغه‌ى ژیانمان؟ ئازاره‌كان له جه‌سته‌مدا به‌ره‌و
زیاد بوون ده‌چن، هۆشم لاى خۆم نه‌ما. كاتێك به ئاگا هاتمه‌وه ده‌بینم له
ناو خوێنى خۆمدا مه‌له ده‌كه‌م. خۆم كۆ كرده‌وه و به‌ره‌و نزیكترین بنكه‌ى ته‌ندروستى
به‌رِێ كه‌وتم...
پزیشكه‌كه گوتى: "به داخه‌وه منداڵه‌كه‌ت له‌بارچووه و پێویستیت به نه‌شته‌رگه‌رى
هه‌یه، ئایا كه‌ست له‌گه‌ڵدایه بتگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه یان به ئۆتۆمبێلى
فریا كه‌وتن بتگه‌یه‌نین؟"
بێده‌نگیم نیشانه‌ى ئه‌وه بوو كه هه‌ر خۆمم... هه‌مو شتێك ته‌واو بوو و گه‌رِامه‌وه
بۆ ماڵه‌وه. هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌رِانه‌وه‌م دیسان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به رِێكه‌وتمه‌وه،
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دایكم نه‌خۆش بوو، نه‌خۆشییه‌كه‌ى ئه‌ویش چه‌ند رِۆژێكى
خایاند و ماڵئاوایى له ژیان كرد و كۆچى دوایى كرد...
فرمێسكه‌كان جگه له من كه‌س ناناسن... خه‌مه‌كانم رِۆژ له دواى رِۆژ زیادیان
ده‌كرد و ماڵه‌كه‌م به‌رگى ئاسنگه‌رێكى پۆشیوه و هه‌موو شته جوانه‌كان تیایدا
مردوون. ئه‌و خوشكه بچوكه‌شم كه‌زۆر هۆگرى دایكم بوو، هیچ شتێكى ئێمه‌ى پێ
قبووڵ نه‌بوو، نه من، نه باوكم. هه‌رگیز نه‌مان ده‌توانى سۆزى دایكمى پێببه‌خشین.
هه‌موو كاته‌كانى له به‌ر ده‌رگا بوو. هێشتا خه‌مى دایكم له ناخ و دڵمان
كۆتایى نه‌هاتبوو كه خه‌مێكى تر سه‌رى هه‌ڵدا. سه‌یاره‌یه‌ك داى له
خوشكه‌كه‌م و غه‌رقى خوێنى كرد. نه‌مان زانى كىَ بوو، به‌لاَم گرنگ نییه له
ده‌ستى خودا هه‌رگیز رِاناكات. له پرسه‌ى خوشكه‌كه‌مدا (س) ته‌له‌فۆنى كرد بۆ
براكه‌م و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد. براكه‌مى ئاگادار كرد كه ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ى
ولاَته، چونكه له دواى دوو مانگ له ژن هێنانى گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ژنه‌كه‌ى بێ‌ئاگا بوو له خۆراك و چۆنییه‌تى به‌كار هێنانى ئه‌و خواردنانه‌ى كه
زه‌خت و شه‌كره‌ى پێ به‌رز ده‌بوویه‌وه. من ته‌نانه‌ت وه‌ك په‌رستارێكیش وا
بووم له ماڵه‌وه. هه‌میشه ده‌رمانى (ئه‌نسولین)م بۆ شه‌كره‌كه‌ى به‌كار ده‌هێنا
و زه‌ختم بۆ ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى بارى ته‌ندروستى بم. ئه‌مه‌ش ته‌نها
هۆیه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو هۆیه‌ك زۆر له‌وه به‌هێز تر بوو كه بوكه خانى
نازدار... هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه بۆى كردبوو له زێرِ و ئاڵتون و ته‌نانه‌ت
ئه‌و خانووه‌ى كه به ناویه‌وه بوو بردى و داواى جیابوونه‌وه‌ى له (س) كرد،
به‌و مه‌به‌سته‌ى كه گوایه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كورِێكى گه‌نجدا ژیان به‌سه‌ر
به‌رێت، نه‌ك ئه‌و نه‌خۆش و ئه‌میش ببێته په‌رستار...
منداڵه‌كانم نارد بۆ سه‌ردانى... من ته‌نها ژنێكى بیانیم. هیواى چاك بوونه‌وه‌م
بۆ نارد. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه... له‌پاش تێپه‌رِ بوونى ئه‌م قه‌یرانه،
رِۆژێك له ناكاو له درگاى دا و گووتى: "ئایا ده‌توانم بگه‌رِێمه‌وه؟"
سه‌رچاوه: www.saaid.net <http://www.saaid.net>
|