گه‌نده‌ڵى
و چاره‌سه‌رى عه‌قلاَنى
ئاماده‌كردنى: عوسمان عه‌زیز عه‌بدوڵا
گه‌نده‌ڵى به گشتى واته: به‌رژه‌وندى و ئاره‌زو سه‌پاندنى تاك به سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندى و ژیانى گشتی له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆى چه‌ندین كێشه‌و بارى مه‌ترسیدار، بۆ نمونه" گه‌نده‌ڵى ئابورى ده‌بێته‌هۆى
به فیرِۆدانى سامانى ولاَت و چرِبونه‌وه‌ى له گیرفان و كۆمپانیاكانى كه‌سى
یان حیزبێ یان بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش هۆى گه‌شه‌كردنى برسێتى و قاتوقرِی
و هه‌ژاری و په‌یدابوونى چه‌ندان نه‌خۆشى جۆراوجۆره له ئه‌نجامى هه‌بونى
ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ئابورییه‌ى كه هیچ كه‌سێك لێى ناپرسێته‌وه" هه‌روه‌ها
گه‌نده‌ڵى
سیاسى و رِامیارى ده‌بێته هۆى پچرِانى په‌یوه‌ندى میلله‌ت و حكومه‌ت به‌رِاده‌یه‌ك
به‌زیانى گه‌ل ده‌شكێته‌وه، چونكه حكومه‌ت له دوره‌وه ئاگادارى گوزه‌رانى
میلله‌ت نابێت، كه‌واته كه‌ناڵێك نامێنێ بۆ دوكه‌رت نه‌بونى چینى خواره‌وه
و ناوه‌ند و سه‌ره‌وه، له ناو هه‌ر
بسته خاكێكیشدا نرخى تاك له پێش به‌هاى رِاسته‌قینه‌ى كۆوه بووه گومان
هه‌ڵناگرێ له‌و خاكه‌دا هه‌رگیز خۆشگوزه‌رانى نایه‌ته‌دى و هه‌موو به‌رهه‌م
و داهێنانێ له گه‌شه ده‌وه‌ستێ، چونكه گه‌نجینه‌ى ئه‌و میلله‌ته له
بازنه‌یه‌كى داخراودا جوڵه ده‌كات و جگه چه‌ند كه‌سیه‌كى كه‌مى دیارى
كرا‌و كه‌س سودى لێنا بینێ، كه له‌واقیعدا ئه‌م گه‌نده‌ڵیه له هه‌مان وه‌ختدا
جه‌ریمه‌یه و ده‌بێ ئه‌نجام ده‌ره‌كانى رِوبه‌رِوى عه‌داله‌تى دادگا
بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و سه‌روه‌ته‌ى كه ئه‌یخاته خزمه‌ت مه‌رامه‌كانى
خۆیان هینى كۆى ئه‌وانه‌یه كه مافیان هه‌یه تیایدا و رِۆژێ له رِۆژان
خوێنیان ره‌شتووه تیایدا و بوون به قوربانى بۆى. ئه‌وه‌ى كه ئه‌مرِۆ ئه‌گوزه‌رێ
و له سه‌ر رِوپه‌رِى رِۆژنامه و سایت و گۆڤاره‌كان ده‌یبینین ، له سه‌رانسه‌رى
جیهان به رِاسته‌وخۆ یان به نارِسته‌وخۆ كه‌م تازۆر گه‌نده‌ڵى تیاكراوه
ئیتر له هه‌رحاڵه‌ت و بوارێكا بێت, جا هه‌ندێ جار كه‌سانێ گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن
كه له خودى شوێنه حكومیه‌كاندان یان به كرێگیراون یان نیمچه بارمته‌ن
یان هاولاَتیه‌كى ئاساین, بۆ نمونه: گروپى وه‌ك و چه‌ته و مافیاكانى ئاوه‌كانى
سۆماڵ خه‌ریكى فرِاندنى كه‌شتین, یان تاكه كه‌سێ خه‌ریكى ته‌زویركردنى
برِوانامه و عه‌قدى زه‌واج و بارى شارستانى و سوره‌ت قه‌ید و. . .هتد, ئتر
له هه‌ر شێوه و رِوخسارێك دا بووبێ پێویسته به‌قه‌د گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ى
سزاى یاساى بدرێت به سه‌رئه‌نجام ده‌ره‌كه‌یدا, وه‌نا ساڵ به‌ساڵ رِو له
زیادكردن ده‌نێت و وه‌ك كاره‌ساتیه‌كى بوركان ده‌ته‌قێته‌وه به رِوى
مرۆڤایه‌تیدا و ئاسه‌وار گه‌لێكى كوشنده‌ى به ئازار به‌جێ ده‌هێلێت, ئێمه
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كه‌م تا زۆر گه‌نده‌ڵى هه‌یه و هه‌رده‌یشبێ،به‌لاَم
به هه‌ر وسیله‌یه‌ك بێت ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو تاكێكى به‌ویژدانه كه هه‌وڵبدات
بنه‌برِى بكات نه‌ك ته‌نها هه‌ر حكومه‌ت خۆى به‌خاوه‌نى ئه‌و قه‌زیه
بزانیه‌ت هه‌وڵبدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى بێگومان چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى ته‌نها
به‌حكومه‌ت چاره‌سه‌ر نابێت ده‌بێ كۆمه‌ڵگاش هاوكارى بێت، چونكه ده‌بێت ئه‌وه‌مان
له بیر نه‌چێ كه گه‌نده‌ڵى پێچه‌وانه‌ى ئیسلاَحه, له كۆتایدا ئه‌م هه‌وڵه
بچوكه‌ى من ببێته سه‌ره‌تایه‌كى چاك بۆ ئه‌وانه‌ى كه
ده‌یانه‌وێ چاكسازى بكرێ وگه‌نده‌ڵى بنه‌برِ بكرێت, ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌ش
بكه‌م كه به‌ر له من هه‌وڵ گه‌لێكى زۆرى باش چالاك دراوه له‌م رِووه‌وه،
به‌لاَم منیش ئه‌وه‌نده‌ى پێم بكرێت كارى خۆم ده‌كه‌م و داوایشم وایه
خوێنه‌ران له‌وه تێ بگه‌ن كه هیچ كار و چالاكى و رِاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
به ئاسانى نایه‌ته به‌رهه‌م و بێ هه‌ڵه و په‌ڵه‌ش نابێ,
پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى
گه‌نده‌ڵى به چه‌ند جۆرێكى جیاواز پێناسه‌ى بۆ كراوه هه‌رچه‌نده ناوه‌رِۆكى
هه‌موو پێناسه‌كان له‌یه‌ك ده‌چن و لایه‌نى سلبیش ده‌گه‌یه‌نن, هه‌وڵده‌ده‌ین
چه‌ند پێناسه‌یه‌ك بخه‌ینه‌رِوو,
بانكى جیهانى گه‌نده‌ڵى به‌م شێوه‌یه پێناسه كردووه ( گه‌نده‌ڵى وه‌ك نه‌خۆشیه‌كى
ئایدز وایه كه چۆن ئایدز به‌رگرى جه‌سته له ناو ده‌بات گه‌نده‌ڵى
زیندویه‌تى كۆمه‌ڵگا و تواناكانى بۆ به‌ره‌و پێشچوونى چاكسازى و گه‌شه‌كردن.
. . له ناو ده‌بات تاك حه‌زى بۆ كارى به‌رهه‌مهێنان نامێنێت یان به شێوه‌یه‌كى
تر خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَت بۆ هێنانه‌دى ده‌سكه‌وتێكى تایبه‌تى.
رِێكخراوى شه‌فافێتى نێوده‌وڵه‌تى پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى كردووه به‌م شێوه‌یه
(خراپ پاوان كردنى پۆستێكى گشتى بۆ سودمه‌ند بوون له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى
تایبه‌تى یان بریتیه له ئیستغلال كردنى ده‌سه‌لاَت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى
تایبه‌تدا.
بواره‌كانى گه‌نده‌ڵى
ئه‌و بوارانه‌ى كه ده‌كرێت گه‌نده‌ڵى تیایدا تۆمار بكرێت زۆرن ، به‌لاَم
لێره‌دا ئاماژه به گرنگترینیان ده‌كه‌ین كه‌بریتیه له‌مانه‌ى خواره‌وه:
1- خراپ به‌كارهێنانى پۆستى گشتى و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كه‌ل و په‌ل و
ماڵ و موڵكى گشتى و وه‌رگرتنى رِه‌شوه و به‌رتیل .
2- به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ى كه له وه‌زیفه گشتییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێت بۆ ترساندن و تۆقاندنى خه‌ڵكان و ده‌ستدرێژى كردنه‌سه‌ریان.
3- ئاودیوكردنى ماڵ و موڵك و سامانى ولاَت بۆ ئه‌و دیو سنورى ولاَت و به‌تالاَن
فرۆشتنیان له رِێگاى نایاساییه‌وه .
4- خزم خزمێنه‌كردن له‌دام و ده‌زگا حكومى و ناكومیه‌كاندا و په‌یرِه‌وكردنى
واسیته بۆ ئه‌نجامدانى كارى رِه‌وا و نارِه‌وا له داموده‌زگا گشتیه‌كاندا.
5- بیرۆكراسییه‌ت و رِۆتینى كوشنده به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ى دواخستن و
په‌كخستنى مامه‌ڵه و ئیشوكاره‌كانى به‌دوادا بێت.
6- خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَت وده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ماڵ و موڵك و زه‌وی
و زار و سامانى ولاَت ئه‌گه‌ربێت و به‌داگیركردن
7- بێت یا خود له رِێگاى شانۆگه‌ریه‌كى كرِینه‌وه بێت كه‌وا بكات ئه‌و سه‌روه‌ت
و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه ببێته موڵكى خاوه‌ن ده‌سه‌لاَته‌كان خۆیان یا خود
خزم و خۆیشیان یا خود هه‌واداره‌كانیان به شێوه‌یه‌ك ئه‌و نرخه‌ى كه ده‌یده‌نه
حكومه‌ت له برى ئه‌و كرِینانه زۆركه‌م تربێت له به‌ها رِاسته‌قینه‌كانى
ئه‌و زه‌وى و زار و سه‌روه‌ت و سامانه نه‌ته‌وه‌ییانه.
8- دانه‌نانى كه‌سى شیاو له شوێنى شیاو دا و دابه‌شكردنى پۆست و وه‌زیفه
گشتیه‌كان له سه‌ربنه‌ماى خزمایه‌تى و خێڵكى و حیزبایه‌تى به بىَ گویدانه
شاره‌زایى و لێهاتووییان.
9- ناعه‌داله‌تى نواندن له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌سه‌لاتداره‌وه له كاتى مامه‌ڵه‌كردندا
له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانان دا وپه‌كخستنى ئیشوكار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌سه‌ر
هۆكارى نه‌ته‌وه‌یى وئایینى و مه‌زهه‌بى و بیروباوه‌رِ و جیاوازى ئینتیماى
حیزبییه‌وه.
9- نه‌بوونى چاودێرى دادوه‌رى له‌دابه‌شكردنى سامان له‌كۆمه‌ڵگاو لاوازى
توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانى.
10- كارگێرِییه به‌رزه‌كانى گه‌نده‌ڵ رِێگه به‌گه‌نده‌ڵى شوێن كه توانى
ده‌ده‌ن
11-ญญญญญญنایه‌كسانى له رِه‌خساندنى هه‌لى كار و نزمى ئاستى رِه‌وشت و نه‌بونى
میدیاى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
هۆكاره‌كانى په‌یدا بوونى گه‌نده‌ڵى:
هۆكاره‌كانى په‌یدابونى گه‌نده‌ڵى زۆرن، به‌لاَم ئه‌كرێت ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان
بكه‌ین به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- دواكه‌وتوویى ئاستى هۆشیارى و كۆمه‌لاَیه‌تى شارستانى هه‌رگه‌لێك، چونكه
وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكى سروشتى
2- ئه‌مجۆره دواكه‌وتووییه رِه‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت بۆ سه‌ر سیسته‌مى
حكومرِانى ولاَت و وا ده‌كات گوىَ نه‌درێت به په‌یرِه‌وكردنى بنه‌ما
ئابوورى و ئیدارییه‌كان له به‌رِێوه‌بردنى دام و ده‌زگا گشتییه‌كاندا كه
ئه‌نجامه‌كه‌ى په‌یدابونى گه‌نده‌ڵیه له
3- ئاسته‌به‌رزه‌كانى ئیداره‌ى ولاَت و دواتر ته‌شه‌نه‌كردنیه‌تى ئاسته
نێوه‌نجى و نزمه‌كانى ئیداره‌ى گشت دام و ده‌زگاكاندا.
4- كه‌مته‌رخه‌مى نواندن له په‌یرِه‌وكردنى شێوازى به‌رِێوه‌بردنى هاوچه‌رخ
،
5- سستى و لاوازى كاروچالاكى پلان سازى و رِێكخستن و هاندان و چاودێرى كردن
6- خۆ هێشتنه‌وه‌ى خاوه‌ن پۆسته‌كان له قاڵبێكى ئیدارى ته‌قلیدى دواكه‌وتودا
و خۆ گه‌شه‌پێنه‌دان له رِێى ئیدارییه‌وه له رِێگاى مه‌شقكردن له سه‌ر
رِێبازى ئیدارى نوىَ و نه‌بینینى خولى فێربونى به‌رده‌وام وسوود وه‌رنه‌گرتن
له شێوازى به‌رِێوه‌بردنى مۆدێرن و هاوچه‌رخ له‌ودام و ده‌زگا و
كۆمپانیانه‌ى كه له رِوى ئیدارییه‌وه سه‌ركه‌وتنى به‌رچاویان تۆمار
كردوه.
7- به‌هۆى سستى و لاوازى كار و چاودێرى لێپێچینه‌وه و مانه‌وه‌ى خاوه‌ن
پۆستێك و له پۆسته‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌كى دور و درێژ كه‌شوو هه‌واى به‌ستنى
هاوپه‌یمانیه‌تى نا مووقه‌ده‌س و ه‌سه‌رهه‌ڵدانى مافیا كه ئه‌ندامه‌كانى
پێكدێن له فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر ده‌زگایه‌ك و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى
ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ده‌زگایه، دیاره سه‌رهه‌ڵدنى ئه‌و جۆره دیارده‌یه ده‌بێته‌هۆكارى
ئه‌وه‌ى كارى رِه‌سمى ئه‌و ده‌زگایه و كارى مافیایى، مافیا كه ببێته ئه‌ركى
سه‌ره‌كى ئه‌ندامانى ئه‌و ده‌زگایه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان
زاڵ ده‌بێت به سه‌ر به‌رژه‌وه‌نی ئه‌و ده‌زگایه.
8- بوونى دیكتاتۆریه‌ت له حوكمرِانى دا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ودیكتاتۆریه‌ته
دیكتاتۆریه‌تى تاكه‌كه‌سى بێت یاخود دیكتاتۆریه‌تى بنه‌ماڵه‌یى یان
دیكتاتۆریه‌تى خێڵه‌كى ئه‌وه‌ى لاى هه‌موو لایه‌ك رِون و ئاشكراشه كه په‌یدابوونى
ده‌سته‌لاَتى دیكتاتۆرى و به‌رده‌وامبوونى ئه‌م جۆره ده‌سته‌لاَته گه‌نده‌ڵى
له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت و په‌ره‌ى پێده‌دات و دواتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات بۆ
گشت ئاسته‌كانى تر، چونكه پێدانى وه‌زیفه گرنگ و هه‌ستیاره‌كان له سه‌ر
بنه‌ماى هه‌واداربوون ده‌بێت بۆ ده‌سه‌لاَتى
9- دیكتاتۆرى، نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویى و شایسته‌یى بێت.
10- نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت له‌كار و چالاكییه‌كانى دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا
كه‌واده‌كات لێپرسراوه گه‌نده‌ڵه‌كان كاره گه‌نده‌ڵه‌كانى خۆیان بشارنه‌وه
كه نه‌هێڵن كه‌س و لایه‌نى تر پێیان بزانن، سه‌رئه‌نجام زیاده‌رِۆیى بكه‌ن
له كاره گه‌نده‌ڵكانیاندا.
جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى
هیچ میلله‌تێ سودى له‌بوونى جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى نه‌بینیووه, چونكه هه‌میشه
ولاَتێك به خۆی وچاره‌نوسی و جوانى و پیرۆزى و هاولاَتیه‌كانى یه‌وه ده‌بنه
باجده‌رى هه‌ڵه‌ى چه‌ند كه‌سێكى نابه‌رپرس, ئه‌ویش ته‌نها له به‌ر خاترى
به‌رژه‌وه‌ندیه تاكه كه‌سى و بنه‌ماڵه و خێڵه‌كى و گروپ و رِێكخراو و
حیزب ومیلیشیا و بانده‌كان, به نمونه گه‌نده‌ڵى سیاسى ده‌بێته هۆى لێك
هه‌ڵوه‌شانى خه‌بات و به‌هه‌ده‌رچوونى رِه‌نج وخوێنى میله‌تێك, كه له‌وانه‌یه
به برِیارێكى هه‌ڵه له‌ژوره داخراوه‌كان و له‌كاته تاریكه‌كاندا خاكێك
بفرۆشێت, یان له پێناوى ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه به سه‌ركرده‌یه‌ك بناسرێت
و به كه‌سێكى دیموكراتخواز و لێهاتوو ناوبانگ په‌یدا بكات چه‌ندین گه‌نده‌ڵى
دارایى ئه‌سازێنێت و باخه‌ڵى میلله‌تى رِه‌جاڵ و بێ پاڵپشت ئه‌ته‌كێنێ,
بوونى گه‌نده‌ڵى ئیدارى و سیاسى و دارایی و كۆمه‌لاَیه‌تى و سه‌ربازى و
بازرگانى و ئابورى . . .هتد هۆى رِاسته‌وخۆ به‌ره‌و هه‌ڵدێر په‌لكێشكردنى
كۆى دانیشتوانى هه‌ر خاكێك كه چه‌ته و رِێگر هه‌ڵماقۆ بكه‌ن به‌سه‌روه‌رى
وپاره و سامان و كانزا و هه‌ست و ژیانى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌ركێكدا مافه‌كانیشیان له خشته‌نه‌برێت جێبه‌جێ بكرێت له ولاَته
نفوس چرِو مه‌وداى عه‌قڵكورت و دواكه‌وتوو هه‌ژار نشینه‌كاندا به درێژایى
زه‌مه‌نى مێژوو ئه‌م سیناریۆیه دوباره ئه‌بێته‌وه، چونكه كه‌س بۆى نییه
داواى هه‌قى خۆى بكات و یاسا و په‌رله‌مان و دادگا لێره‌دا دیوارى تۆكمه‌ى
لایه‌نى به‌هێزن نه‌ك سته‌م دیده ، به‌لاَم له‌و ولاَتانه‌دا كه رِێژه‌كه‌ى
له‌سه‌روى (90%) مافه‌كانى مرۆڤى تێدا جىَ به‌جێ ده‌كرێت، بۆیاخ چییه‌ك ده‌توانىَ
له‌رِێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه سكالاَ بكات له دژى زه‌وتكردنى مافه سه‌ره‌تایه‌كانیشی،
ئه‌گه‌ر حه‌قخۆر سه‌رۆكى ولاَتیش بێت،
لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێ جۆرى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌م گه‌رچى جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى
زۆرن
(1) گه‌نده‌ڵى ئیدارى
به‌كارهێنانى پله و پایه‌ى ئیدارى بۆ كارى شه‌خسى له سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كى تر بڵَێین له پێناو به‌رێوه‌بردنى هه‌ر
رێكخراوێك پێویسته هه‌موو پره‌نسیپه ئیدارییه‌كان په‌یرِه‌و بكرێت له
پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى ئه‌و رِێكخراوه، به‌لاَم ئه‌گه‌رهات و هه‌ر
لادانێك رِوبدات له په‌یرِه‌وكردنى ئه‌و بنه‌ما و پره‌نسیپه ئابوریانه،
رِاسته‌وخۆ گه‌نده‌ڵى ئیداره به‌دواى خۆیدا دێنىَ هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵى
ئیدارى هه‌موولادانێك ده‌گرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌هۆى سستى نواندنه‌وه بێت
یا خود به‌هۆى لاوازى ئیدارییه‌وه بێت ، به‌لاَم گه‌نده‌ڵى ئیدارى زۆرتر و
زیاتر له دامووده‌زگا حكومیه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و شێوازى ناشیرین ده‌گرێته‌خۆ
بۆ نموونه، به‌رتیل وه‌رگرتن و واسیته‌كردن و په‌یرِه‌وكردنى خزم خزمێنه
یان به‌كارهێنانى پۆستى ئیدارى بۆ ترساندن و تۆقاندنى خه‌ڵكى
جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى ئیدارى
1- به‌رتیل (الرشوه ) / به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر پاره‌یه‌كه یان هه‌ر سوودێكه
له پێناو جێبه‌جێكردنى كارێكدا كه ئه‌وكاره پێچه‌وانه‌ى شێوازى میهنه‌كه‌ى
بێت ئه‌مه‌ش بلاَوه له ده‌وڵه‌ته عه‌ربیه‌كان و تازه فراژوبووه‌كان .
2- خزم خزمێنه (المحسوبیه) جێبه‌جێكردنى هه‌ركارێكه له به‌رژه‌وه‌ندى
تاكێك یان جیهه‌تێك كه كه‌سه‌كه وه‌لائى بۆى هه‌یه وه‌ك حیزبه‌كه‌ى یان
خێزانه‌كه‌ى یان رِێكخراوه‌كه‌ى كه به‌بێ ئه‌وه‌ى موسته‌حه‌قى ئه‌و كاره
بێت كه بۆیان ئه‌كات ئه‌مه‌ش له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى
گشتى به‌ربلاَوه.
3- لایه‌نگیرى (المحاباه ) خۆشه‌ویستى و لایه‌نگیرى و به گه‌وره‌دانانى
جیهه‌تێك یان تاكێك و كار بۆ كردن به‌بێ ئه‌وه‌ى شیاوى ئه‌وه بێت كه ئه‌وكاره‌ى
بۆ بكرێت.
-4 وا سیگه/ جێبه‌جێكردنى هه‌ركارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێك بێت یان كۆمه‌ڵێك
به‌بىَ پابه‌ندبوون به‌شێواز و لێهاتوویى ئه‌وكاره كه بۆى داده‌نرێ وه‌ك
دامه‌زراندنى كه‌سێك له شوێنێكدا به‌هۆى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى یان حیزبایه‌تى
به‌بێ ئه‌وه‌ى تواناى جێبه‌جىَ كردنى ئه‌وكاره‌ى هه‌بێت كه‌بۆى دامه‌زراوه
ئه‌مه‌ش به‌ربلاَوه له جیهاندا به تایبه‌تى له ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان
وعێراق
5- به‌تالاَن بردنى دارایى گشتى ( نهب مال العام ) به‌كارهێنانى دارایى ده‌وڵه‌ت
بۆ هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت و به هه‌ده‌ربردنى و
خه‌رجكردنى به بىَ ئه‌وه‌ى هیچ مافێكى به‌و پاره‌وه هه‌بێت به شێوه‌یه‌كى
ژێر به ژێر یان له ژێر هه‌ر ناوێكدابێت نموونه‌ى ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه‌مان
زۆره به‌لاَم لێره‌دا نمونه‌یه‌كى رِۆژنامه‌ى هاولاَتى دێنینه‌وه.
رِۆژنامه‌ى هاولاَتى ژماره (367) له‌به‌روارى 31/10/2007هاتووه كه‌باس له
رِاپۆرتێكى ئه‌مریكى ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن ( ستیوارت بووین ) پشكێنه‌رى گشتى
ئه‌مریكى بۆكاروبارى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ئاماده‌كراوه و ئاماژه به‌وه
ده‌كات ( گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانى عێراقدا هه‌یه و نیوه‌ى
فه‌رمانبه‌رانى حكومى رِۆژانه ناچنه سه‌ركاره‌كانیان و زۆرى دیكه‌یشیان
رِۆژانه ته‌نها دوو تا سىَ كاتژمێر له فه‌رمانگه‌كانیان دا ده‌مێننه‌وه
هه‌روه‌ها رِۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆستیش ) له‌م باره‌وه نوسیویه‌تى به‌پێى
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غداد ده‌ركه‌وتووه سىَ
یه‌كى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق به‌ده‌ست فه‌رمانبه‌رى وه‌همى یه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌وكه‌سانه مووچه وه‌رده‌گرن به‌لاَم ده‌وام ناكه‌ن
(2)گه‌نده‌ڵى دارایى
به‌گرنگترین جۆری گه‌نده‌ڵى داده‌نرێت له مێژوودا به‌كارهێنانى دارایى
گشتى به‌شێوه‌یه‌كى خراپ بۆبه‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى یان به‌شێوه‌یه‌كى تربڵێین
به‌كارهێنانى پاره و موڵكى ده‌وڵه‌ت و به‌گه‌رِخستنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى
بایه‌خنه‌دان به پرۆژه‌كان وئیستغلالكردنى و سودوه‌رگرتن بۆ مه‌به‌ستى خۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، ئه‌گه‌ر چى گه‌نده‌ڵى دارایى زۆرلایه‌ن ده‌گرێته‌وه، به‌لاَم
ده‌كرێت ئاماژه بۆ هه‌ندێك لایه‌نى گه‌نده‌ڵى دارایى بكه‌ین به‌م شێوه‌ى
لاى خواره‌وه
ا: به‌كارهێنانى سه‌رچاوه داراییه‌كانى ده‌زگایه‌ك له لایه‌ن به‌رپرسێكى
ئه‌و ده‌زگایه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیى و دوور له به‌رژه‌وه‌ندى
خودى ده‌زگاكه
ب : هه‌ندێكجار له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى دیاریه‌ك یاخود به‌رتیلێك به‌رپرسى
ده‌زگایه‌ك به‌نهێنى رێكه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نێكى تردا به‌مه‌به‌ستى
رِێ خۆشكردن بۆئه‌ولایه‌نه، كه له سه‌ر حسابى ئه‌و ده‌زگایه قازانجێكى
ماددى بكات جارى وا هه‌یه ئه‌م جۆره‌هه‌ڵسوكه‌وته له نێوان لێپرسراوێكى
حوكمى ولاَتێك و لایه‌نێكى ده‌ره‌كى دا رِوو ده‌دات و گه‌نده‌ڵیه داراییه‌كه
ئه‌وده‌مه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رژه‌وه‌ندى به‌رزى وولاَت
ج/ به‌كارهێنانى سه‌رچاوه داراییه‌كانى ولاَت له لایه‌ن به‌رپرسێكى
حوكمیه‌وه بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى و له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت
د/ رِێخۆشكردن له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى ساخته‌كارى ئه‌گه‌ر بێت
و ئه‌و ساخته‌كاریانه له پرۆسه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى جێبه‌جێكردنى
پرۆژه‌یه‌كدا بێت .بۆ نمونه: ئه‌نجامدانى ته‌زویركردن بێت یا خود له
رِێگاى ئه‌نجامدانى شانۆگه‌ریه‌كى كه‌م كردنه‌وه بێت, كه ئه‌نجامه‌كه‌ى
به‌زه‌ره‌ر و زیانى رِه‌وتى دارایى ولاَت بشكێته‌وه
ه : پرۆسه‌ى سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌ى رِه‌شى هه‌ندێ كه‌س ولایه‌ن ، كه به‌كورتى
و پوختى بریتیه له‌شه‌رعیه‌ت پێدانى ئه‌وپاره ناشه‌رعیانه‌ى كه كه‌سێك
یاخود لایه‌نێك ده‌ستى ده‌كه‌وێت, ئه‌ویش له‌رِێگاى داخڵكردنى ئه‌و پارانه‌وه
ده‌بێت بۆ نێو كه‌ناڵى شه‌رعى, ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه
كه ئه‌م پرۆسه‌ى پاره‌سپى كردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و جۆرێك بێت له جۆره‌كانى
تاوانى ئابورى له هه‌مانكاتیشدا جۆرێكیشه له جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى دارایى,
چونكه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه پاره‌ى ره‌ش سپى ده‌كه‌نه‌وه، یا به‌رپرسى
حوكومین، یاخود ده‌ستیان تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حكومیه‌كاندا كه له‌وانه‌یه
شه‌ریكه قازانجیان بن یاخود برِى كارى نهێنى و نارِه‌سمیان بن بۆ كاروبارى
سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌ى رِه‌شیان پرۆسه‌ى سپى كردنه‌وه‌ى پاره زیاتر له‌و
ولاَتانه ئه‌نجام ده‌درێت كه ولاَتێكى دواكه‌وتون. ده‌توانین لێره‌دا
پێناسه‌یه‌كى سپیى كردنه‌وه‌ى پاره بكه‌ین به‌م جۆره, (تبیچ المال)(سپى
كردنه‌وه‌ى پاره)بریتیه: له به‌كارهێنانى پاره‌یه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وتنى سود
و چنگخستنى هه‌رجۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى مادى ومه‌عنه‌وى له ناوخۆ و ده‌ره‌وه,
كه‌هی به‌كارهێنه‌ر نییه و به‌بىَ هیچ چاودێریه‌ك ته‌راتێنى پێده‌كات و له
پرۆژه‌ى نا مه‌شروع و ناته‌ندروست دا ئه‌یخاته گه‌رِ . به‌داخه‌وه ئه‌م
هه‌ڵه گه‌وره‌و تاوانه قه‌بانه كه‌سى گه‌وره‌ئه‌نجام ده‌ریین ، كه
زۆرجار به‌قوربانى و رِاپه‌رین و كوده‌تاو شێواندنى بارى ئه‌منى و
خۆپیشاندان و خوێن رِشتن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت چونكه به‌دیلى هه‌روا ئاسان
نییه یان هه‌ندێ كات حكومه‌ت پشتگیرى له پرۆژه‌ى به‌رپرسێكى ده‌كات
هاوكارى ده‌كات پاره‌ى خۆى ده‌خاته خزمه‌تى كۆمپانیایه‌كى ئه‌و , ئه‌مه‌ش
هه‌ر ده‌چێته هه‌مان بازنه‌وه چونكه تاوان هه‌رتاوانه هه‌ركه‌س
بیخولقێنىَ , چ جاى كه‌سه بالاَده‌سته‌كان و ئه‌وانه‌ى شه‌و و رِۆژ باسى
ملكه‌چكردن بۆ یاسا ده‌كه‌ن
(3) گه‌نده‌ڵى سیاسى :-
بریتیه له به‌كارهێنانى رِۆڵى گشتى یان ده‌سه‌لاَت له‌كاتى كاركردنى
سیاسى دا بۆ قازانجى خۆت یان حیزبه‌كه‌ت وه‌ك تمویل كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن
یان هاوكارى كردنى حیزبه‌كه‌ت له خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت
ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى تر بڵێن بریتیه له‌خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَتى
گشتى له‌دام وده‌زگا حوكمیه رِه‌سمیه‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى ئه‌م
جۆره گه‌نده‌ڵیه زیاتر له‌و ولاَتانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه سیسته‌مى
حوكم تیایدا دیكتاتۆریه یاخود خێڵه‌كیه یان ولاَتێكه دواكه‌وتووه له
رِوى كۆمه‌لاَیه‌تى و شارستانیه‌وه، به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى تر بڵێن به‌كارهێنانى
هێزه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مه‌به‌ستێك كه جیاوازه له‌و مه‌به‌سته‌ى كه‌ئه‌م
هێزه‌ى له پێناودا دروست بووه یان به‌كارهێنانى ده‌سه‌لاَتى رِه‌سمى له
ژێر سێبه‌رى یاسا كه مه‌به‌ست له به‌كارهێنانى ئه‌م ده‌سه‌لاَته بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى نیه به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ته. نمونه‌ى گه‌نده‌ڵى
سیاسى زۆره به‌لاَم ده‌كرێت ئاماژه بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت بكه‌ین ، بۆنمونه
هه‌ندىَ جار لێپرسراوێك له به‌رزترین ئاستى لێپرسراوێتى دا وه‌ك سه‌رۆكى
ده‌وڵه‌ت یان سه‌رۆكى حكومه‌ت یا خود وه‌زیره‌كان كارى گه‌نده‌ڵى ئه‌نجام
ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و به‌رپرسه گه‌ورانه گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ
كۆمپانیایه‌كى بیانى گه‌وره‌دا یاخود كۆمپانیایه‌كى فره‌نه‌ته‌وه‌دا به‌مه‌به‌ستى
كرِینى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى یان كرِینى ئامێروكه‌ل وپه‌ل بۆ ولاَت ببه‌ستێت
یاخود لێپرسراوێك له‌و لێپرسراوانه‌ى ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌ت گرێبه‌ستێك له
گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى بیانى بۆئه‌نجامدانى كارى سه‌رمایه‌گوزارى له ولاَتدا
به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وگرێبه‌سته‌ى كه‌ئه‌نجام ده‌درێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى
تایبه‌تى ئه‌و لێپرسراوه گه‌وره‌یه‌ى تێدا بێت له سه‌رحسابى به‌رژه‌وه‌ندى
به‌رزى ولاَت دیاره ئه‌م كارانه كه‌ئه‌نجام ده‌درێت ده‌چنه نێو خانه‌ى
گه‌نده‌ڵى سیاسیه‌وه
بۆ نمونه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى وكه‌لو په‌لانه كه‌ده‌كرِێت له جوَرى
خراپ بن و كارا نه‌بن ، به‌پێى پێوه‌ره‌ها وچه‌رخه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه
یان ئه‌و كاره سه‌رمایه گوزاریانه كه له ولاَتدا ئه‌نجام ده‌درێت به
شێوه‌یه‌كى خراپ ئه‌نجام بدرێن و دور بن له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رزى ولاَت
یاخود ئه‌گه‌ر بێت ئه‌وگرێبه‌ستى كرِینانه یاخود ئه‌وكاره سه‌رمایه‌گوزاریانه
كه‌ئه‌نجام ده‌درێن له ولاَتدا به‌تێچونێكى گه‌وره
ته‌واو بن و قورساییه‌كى گه‌وره بخه‌نه سه‌ر بودجه‌ى ولاَته‌وه به‌شێكى
زۆر له‌سامانه داراییه‌كانى به‌م بیانوانه دزه بكاته ده‌ره‌وه‌ى ولاَت
و ببنه قازانج بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان
(4) گه‌نده‌ڵى دادوه‌رى:-
ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه له قۆناغى یه‌كه‌مدا له گه‌نده‌ڵى پۆلیسه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات
له‌كاتى ته‌حقیقكردن هه‌تا ده‌گاته قۆناغه‌كانى كۆتایى له دادوه‌رى دا
نمونه‌ى ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه‌ش زۆره به‌لاَم لێره‌دا نمونه یه‌كى
بۆدێنینه‌وه. له‌هاوینى ساڵى( 2000)پۆلیس له‌شاره بچوكه‌كانى سرِبیا
لاوێكى خوێنگه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى ( ئۆتپۆرى ) گرت باپیرى ئه‌وكورِه لاوه ده‌یزانى
كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه گه‌لێك زۆره كه كورِه‌زاكه‌ى له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
لێدانێكى باش بخوات له به‌رئه‌وه چوو بۆماڵى دراوسێیه‌كى كه پۆلیس بوو
ماوه‌ى سێ ساڵێك بوو ده‌ى ناسى سه‌د ماركى ئه‌ڵمانى دا به پۆلیسه‌كه و
داواى ئه‌وه‌ى لێ‌كرد كه كورِه‌زاكه‌ى ئازار نه‌درێت پۆلیسه‌كه پاره‌كه‌ى
وه‌رگرتو و بۆ سبه‌ینىَ لاوه‌كه‌ى ئازادكرد به بێئه‌وه‌ى له‌شى شین
ومۆربێته‌وه
(5) گه‌نده‌ڵى رِۆشنبیرى و رِاگه‌یاندن
( ناشه‌فافیه‌ت له رِاگه‌یاندندا)
ئه‌مه‌كاتێك رِووده‌دات كه هه‌ڵسن به‌تاریك كردن و ته‌شویش یان تێكه‌ڵكردنى
هه‌ردو چه‌مكى تیرۆر و پارێزگارى یان ته‌زویركردن یان یارى كردن به
زانیاریه رِاستیه‌كان وه‌ك كردنه‌وه‌ى سه‌فحه‌یه‌ك له نێو ده‌زگاى رِاگه‌یاندن
و لایه‌نێكدا به مه‌به‌ستى بلاَوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێك له به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسێك
(6) گه‌نده‌ڵى ئابورى : -
ئه‌وه‌یه كه تۆرِى تاوانكارى گروپى رِێكخراوى مافیاپێى هه‌ڵده‌سێت له‌كاتى
دابینكردنى پاره بۆ پرۆژه‌یه‌ك وه‌ك گه‌شتوگوزار و ئوتێله‌كان و بانكه‌كان
و وه‌ئه‌م گه‌نده‌ڵیه كاریگه‌ری یه‌كى سلبى ئه‌بێ له سه‌ر گه‌شه‌كردن و
پایه‌كانى وه‌به‌رهێنان یان ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى تر ئاماژه‌ى پێبكه‌ین
به‌كارهێنانى پاره و موڵكى ده‌وڵه‌ت و به‌گه‌رِخستنى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى
و بایه‌خ نه‌دان به پرِۆژه‌كان و ئیستغلال كردنى و سودوه‌رگرتن بۆ مه‌به‌ستى
خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى سه‌ره‌وه‌مان بسه‌لمێنین هه‌وڵده‌ده‌ین
چه‌ند نمونه‌یه‌ك بخه‌ینه‌رِو ، له نێجیریا سامى پاشا‌و براده‌رانى هه‌زاران
ملیۆن دۆلاریان له پیشه‌سازى نه‌وت دزى كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى
سامانه له‌ولاَتدا له (80%) ى داهاتى ده‌وڵه‌ته بردن وكێشكردنى ئه‌وسامانه
بۆ ده‌ره‌وه په‌یكه‌ر و ژێرخانى خزمه‌تگوزارى كۆمه‌لاَیه‌تى شپرزكرد ،
پالاَوگه‌كانى نه‌وت كه موڵكى ده‌وڵه‌ت بوون گه‌یشته كه‌نارى وه‌ستان و
داروخان ، داهاتى سالاَنه‌ى تاك گه‌یشته كه‌متر له ( 300) دۆلار له
سالاَنى هه‌شتاكاندا ( 800) دۆلار بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن نه‌وته له
ئابورى دا تێكشكاو له بوارى وزه و سوته‌مه‌نى دا تووشى قه‌یران بو هه‌روه‌ها
له كۆریا پاش ئه‌وه‌ى كۆگایه‌كى گه‌وره رِووخا له ساڵى (1995) پاشان
ئاشكرا بوو به‌ڵێنده‌ره‌كان ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی كه به‌كاریان هێنا بوو بۆ
سه‌بكردن جۆره چیمه‌نتۆیه‌كى خراپ بوو كه‌فه‌رمانبه‌رو به‌رپرسانى حكوومه‌ت
رِێگه‌یان به‌و كۆمپانیایانه‌دا بوو سه‌رپێچى یاساكانى سه‌لامه‌تى بكات و
چاوپۆشیان لێ‌كرد چه‌ند نمونه‌یه‌كى تر هه‌رله‌كۆریا له به‌ر به‌كارهێنانى
چیمه‌نتۆى خراپ باله‌خانه‌یه‌كى نیشته‌جێبون رِوخاو (28) هاولاَتى كوشت هه‌روه‌ها
پردێك له سیئۆل كه‌وته خواره‌وه (31)هاولاَتى كوشت هه‌روه‌ها له‌توركیاش
پاش رِودانى بومه‌له‌رزه له مانگى شه‌شى ساڵى(1998) كه‌بوو به‌هۆى
رِوخانى چه‌ندین باڵه‌خانه و به‌هۆى خراپ به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌ى
بیناكردن ئاشكرابوو كه گه‌لێك له‌و قوتابخانه و نه‌خۆشخانانى كه حكومه‌ت
دروستى كردبون روخان ئیتر خه‌ڵك ده‌ستى كرد به‌گومان له‌وه‌ى كه پشكنه‌رانى
باڵه‌خانه و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رنى حكومى هه‌موى گه‌نده‌ڵ بوون
رِێگه‌و شێوازى رِیفۆرم بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه مێژویه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه گه‌نده‌ڵى به‌درێژایى
بوونى مرۆڤایه‌تى له ئارادابووه و دیارده‌یه‌كه به پێى سروشتى سیسته‌مى
سیاسى و ئابوری و بالاَده‌ست و هه‌مه‌لایه‌نى و توندوتۆڵى یاساكان ته‌شه‌نه‌ى
كردووه یان له‌ناوچووه, به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دیارده‌یه‌كى كۆنه ,كه
ئیمپراتۆرى چین (شن تسونج) ساڵى 106(راجم ئان یشیه)ى بانگهێشتى كۆشكه‌كه‌ى
خۆى كرد و رِایسپارد به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چاك سازى به‌رِێوه‌به‌ریى دابنێ, به
مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى مه‌سه‌له‌هه‌نوكه‌یه‌كان, به‌تایبه‌تى كێشه‌ى گه‌نده‌ڵى,كه
له هه‌موئاسته‌كانى خزمه‌تگوزارى شارستانیدا ته‌شه‌نه‌ى كردبو، بۆیه لێره‌دا
چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ینه‌رِو به‌هیواى ئه‌وه‌ى كه ببێته‌هۆى سود بینین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى
گه‌نده‌ڵى
1-ئاڵ‌و گۆرِكردنى پله‌ى وه‌زیفى له دام وده‌زگا حكومییه‌كان چونكه مانه‌وه‌ى
به‌رپرسى ئیدارى له جێگه و شوێنێكدا بۆماوه‌یه‌كى دورو درێژ
ده‌رهاوێشته‌ى نێگه‌تیڤى ده‌بێت به تایبه‌تى له هه‌ندێ شوێن (گومرگ, به‌رِێوبه‌رى
كاروبارى دارایى, لیژنه‌ى مشتریات... هتد)
2-به‌رزكردنه‌وه‌ى موچه‌ى ئه‌وانه‌ى له داموده‌زگاى ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن
موچه‌كه‌ى نه‌یه‌ت ئه‌وه ناچارده‌بێت بچێت له‌كه‌رتى تایبه‌ت كاربكات به‌مه‌ش
كادره باشه‌كان له‌دام و ده‌زگاى حكومت دێنه ده‌ره‌وه, دبێت رِێگرى له‌و
فرمانبه‌رانه بگرێت كه له كه‌رتى گشتى كارده‌كه‌ن له‌هه‌مانكاتیشدا
برِوات له كه‌رتى تایبه‌تیش كاربكات.
3- دانانى بنه‌ماى یاسایى به‌هێز, بۆئه‌وه‌ى وه‌ها له‌كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران
بكات پابه‌ندبونیان هه‌بێت به مۆرِاڵه گشتیه‌كان كاركردن له‌داموده‌زگا
حكومییه‌كاندا به مه‌به‌ست له پابه‌ندبون به مۆرِاڵه گشتیه‌كان ئه‌مانه
ده‌گرێته‌وه (جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانیان, دڵسۆزى له‌كاركردنیان,كاتى ده‌وام
به‌فیرِۆ نه‌درێت, جێبه‌جێكردنى یاسا‌و رِێنمایه‌كانى كاركردن, پاراستنى
مومته‌له‌كاتى گشتى, هه‌ڵس وكه‌وت و ئاكارى به‌رز)
4-چاكسازى كارگێرِى وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌رِێگه‌ى كارێكى رِه‌مه‌كى
ناكرێت یاخود دامه‌زراندنى داموده‌زگاى بۆ سكالاَى هاولاَتیان, به‌ڵكو ده‌بێت
به شێوه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى چاكسازى بكرێت له هه‌مو داموده‌زگاى حكومییه‌كاندا.
5-ده‌بێت ئه‌و رِیفۆرم وچاكسازییه‌ى له‌كارگێرِى ده‌كرێت هه‌مو بونیادى هه‌یكه‌لى
ئیدارى
بگه‌رِێته‌وه,هه‌روه‌ها میكانیزمى كاركردن وكه‌ره‌سه و ئامێره‌كانیش...هتد.
6-له‌چاكسازى كارگێرِیدا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌بێت هه‌وڵ
بدرێت بایه‌خ به (عونسرى به‌شه‌رى),واتا كه‌سه‌كه جێگه‌ى بایه‌خدان بێت
له‌رِوى چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى كه‌سێك بۆ وه‌زیفه‌یه‌كى دیاریكراو, كه ده‌بێت
له‌سه‌ربنه‌ماى توانا و كه‌فائه‌تى بێت و هه‌روه‌ها له سه‌ر بنه‌ماى
پێدانى ده‌رفه‌تى یه‌كسانى له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هه‌موو
مافه‌كانى ئه‌و كه‌سه دابنرێت، كه كارى پێ ده‌سپێرێت...هتد
7-گرنگه بو چاكسازى كارگێرِی بایه‌خ به‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت بدرێت
یاخود به گوزارشتێكی دیكه پێدا ده‌سته‌لاَت به به‌شكان بۆ ئه‌وى بتوانن
به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
8-رِۆشنبیركردن و وشیاركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و ئاگاداركردنه‌وه‌ى له
یاسا,ده‌ستوره كارپێكراوه‌كان هه‌تا بزانێ ماف و ئه‌ركه‌كانى كامانه‌ن.
9-یارمه‌تیدانى خه‌ڵك بۆ خستنه‌رِوى ئه‌و شكاتانه‌ى تایبه‌تن به
خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ناشایسته‌كان, مامه‌ڵه‌كردنه رِه‌واكان له‌لایه‌ن
هه‌ندێك فرمانبه‌رى ده‌وڵه‌ته‌وه.
10-ملكه‌چكردنى فه‌رمانبه‌ره‌كانى خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و گه‌وره به‌رپرسان
بۆ لێپێچینه‌وه, سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ى موڵك و ماڵیان پێش و پاش ته‌واوكردنى
خزمه‌ت كردنى گشتیان.
11-رِێگه گرتن له هه‌ڵهاتنى سه‌رمایه‌ى دارایی بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت له
رِێگاى گه‌شه‌پێدانى سیسته‌مى داراییه‌كارپێكراوه‌كان.
12-دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌كى چاودێرى كردنى سه‌ربه‌خۆ كه بایه‌خ ده‌دات
به دۆزینه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى گه‌نده‌ڵی و لێپێچینه‌وه له تاوان كاران,
ته‌نانه‌ت ده‌سگرتن به سه‌ر ئه‌و موڵك و ماڵه‌یاندا.كه به شێوازى نارِه‌وا
به‌ده‌ستیان هێناوه.
13-باشترین جه‌نگه‌دژى گه‌نده‌ڵى سه‌روه‌رى یاسایه‌و,هه‌تا یاسا به‌هێز بێ
دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى رِوله پووكانه‌وه ده‌كات.
14-كارابون ئازادى ده‌سه‌لاَتى چواره‌م رِاگه‌یاندن و ئازادى بیروباوه‌رِ.
15-بوونى شه‌فافیه‌ت واته نه‌بونى كار و به‌رنامه‌ى ژێربه‌ژێر و نهێنى له
ده‌زگاى حكومى وناحكمییه‌كاندا به تایبه‌تى له كار و به‌رنامه داراییه‌كاندا,
ئالێره‌دا رِۆڵى رِاگه‌یاندن ئاشكرا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
16-رِاهێنانى رِۆژنامه‌نوسان له بوارى ئاشكراكردن و رِیسواكردنى گه‌نده‌ڵى
, هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
17-زه‌مینه خۆشكردن بۆ په‌یدابونى حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى, كه ئه‌گه‌رچى ده‌بێته
هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كان و رِاپه‌رِاندنى مامه‌ڵه‌كان به خێراتر
له هه‌مانكاتیشدا رِۆتین و ناعه‌داله‌تى و بیروكراسیه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه ,
ده‌رگا له‌به‌رده‌م واسیته‌و خرم خزمێنه داده‌خات.
سود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه
1) ئومێد عوسمان ,تۆرِه جیهانیه‌كانى گه‌نده‌ڵى,2007,ده‌زگاى ئاراس,چاپى
یه‌كه‌م.
2) د. احمد ابو دیه : الفساد سبله والیات مكافحه . گبع الاولى.القدس ..شباگ
2004 .
3) حه‌سه‌ن جه‌بارى:گه‌نده‌ڵى وچاره‌سه‌رى ئه‌قلاَنه‌ى.گ( ئابورى
سیاسى).چاپخانه‌ى هیوا. ژ(12) . نیسانى 2006.
4) غازى عوسمان حاجى محمود:الفساد الاداری.گ(ئابورى سیاسى). چاپخانه‌ى
هیوا.ژ(15).به‌هارى 2007.
5) رِۆژنامه‌ى هاولاَتى.ژ(367). به‌روارى 31/10/2007.
6) گۆران ێباح غفور:گه‌نده‌ڵى و حوكمه‌ت.چاپخانه‌ى ئاراس.ساڵى 2007.
7) كامیل محمد قه‌ره‌داغى ,رِێكه‌وتن نامه‌كانى بنه‌برِكردنى گه‌نده‌ڵى له‌رِۆژهه‌لاَتى
ناوه‌رِاستوباكورى ئه‌فه‌ریقا ، 2008,ده‌زگاى چاپ وپه‌خشى حه‌مدى,چاپى یه‌كه‌م,
8) پرِۆفیسۆر د.محمد رِه ئوف سه‌عید:گه‌نده‌ڵى و هۆكاروچاره‌سه‌ره‌كه‌ى.گ(ئابورى
سیاسى). چاپخانه‌ى هیوا.ژ(18).زستانى 2007.
9) محمد مێتفى قه‌ره‌د اغى:گه‌نده‌لى له‌سربیا.چاپخانه‌ى كارد ۆ.به‌بێ ساڵ.
10) هه‌ڵكه‌وت عبدولله,دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى,ده‌زگاى چاپ‌و په‌خشى سه‌رده‌م,سلێمانى,2004.