|
هه‌میشه نهێنییه‌كانى
رِه‌شه‌با

ئه‌مین محه‌مه‌د
1.
رِه‌شه‌با
له گه‌رووی ئه‌شكه‌وته‌كانا
خۆی به ته‌نیا رِاكشاوه
خه‌وی ترسناك ده‌بینێ
بۆیه زوو .. زوو رِاده‌چه‌نێ.
2.
رِه‌شه‌با
توورِه‌بوونی خوایه له دارستانء باخچه‌كان
ئه‌و هه‌میشه
گه‌لاَو پرچیان ده‌رِنێته‌وه.
3.
هه‌میشه رِه‌شه‌با
زۆران له‌گه‌ڵ دره‌خت ئه‌گرێ
به‌لاَم ده‌گمه‌ن ده‌یباته‌وه.
4.
سروشت چه‌نده،
بۆ په‌لكه‌زێرِینه پێده‌كه‌نێ
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش
به ده‌ست رِه‌شه‌باوه ئه‌گری.
5.
رِه‌شه‌با ده‌یه‌وێ
به توورِه‌بوونی له دره‌خت
مێژووی رِق بنوسێته‌وه.
6.
په‌پوله‌ء تۆ
چه‌ند جیاوازن ئه‌ى رِه‌شه‌با
كه هه‌ڵده‌كه‌یت
تۆ چڵى گوڵىَ ئه‌شكێنی.
ئه‌و بۆی ده‌گرى.
7.
سوپاس بۆ تۆ
ئه‌ى رِه‌شه‌با
كه ئه‌م بێده‌نگیه‌ت شكاند
به گڤه گڤ
منت فێری گرِوگاڵ كرد
8.
له ناوه‌ختا
خۆت ئه‌كه‌یت به ماڵ به ماڵء
كۆلاَن به كۆلاَنی شارا وه‌كو شوناس.
تۆ له مێژه بۆ شاره‌كه‌م
بوویت به پێناس.
9.
كه شه‌وان دێی
له زریكه‌ی هه‌ڵوه‌رینی گوڵه هه‌نارو
ناڵه ناڵى پیره‌داری حه‌وشه‌كه‌مان
به ئاگا دێم،
له شریخه‌ی قامچی ده‌نگء
حیله‌حیلء كۆرِژنی وه‌رینی گه‌لاَ
به ئاگا دێم.
10.
هێنده پرچت شێواندووه
تۆ ناترسیت
رِۆژێ شانه لێت رِاپه‌رِىَ؟ !
11.
سه‌د هێنده‌ی تر به توانا بیت
تۆ نا‌توانیت تا هه‌تایه
سه‌ری دره‌خته‌كان نه‌وی كه‌یت.
12.
به هه‌ر جێیه‌كدا رِابووری
گڵ ده‌نگی گریانی لێ دێ
ئاو بینایی خۆی ون ده‌كا
باڵنده ماڵ وێران ده‌بێ
منیش دڵم پرِ ئه‌بێ له ته‌رمی گه‌لاَ.
13.
بۆ یه‌ك چركه چاوت لێكنێ
ئه‌و كوكوختیه ده‌یه‌وێ
ته‌رمی به‌چكه‌و چڵء چێوی
هێلانه‌كه‌ی كۆكاته‌وه.
14.
چه‌ند دزێوی ئه‌ی رِه‌شه‌با
كاتێ كه دێیت
نه دره‌ختێ چاوه‌رِێته و
نه باخچه‌یه‌ك
گوڵ ده‌نێرێت بۆ پێشوازیت.
15.
زۆر ئێواران
تۆ مانشێتی ده‌نگوباسیت
ئاى چه‌ند ماڵت كاول كرد و
چه‌ند هێلانه‌ی عه‌شقت شێواند!
16.
كه تۆ ئه‌مریت ئه‌ى رِه‌شه‌با
نه په‌پوله دڵگیر ئه‌بێء
نه كۆترێ باڵى فرِین نه‌وی ئه‌كا.
17.
تۆ پرِ چنگێ گڤه گڤء
چارۆكه‌یه‌ك وژه‌وژو
قولانجء نیوێ ته‌مه‌نی
ئیتر به چی خۆت ده‌نازیت؟
18.
من ئه‌و هێزه‌م كه رِا ده‌بم،
له به‌ر پێما دار خۆی گرمۆڵه ئه‌كاتء
باخ وه‌ك شۆرِه بێ ده‌له‌رزێ
گوڵ ده‌ستی له سه‌ر دڵیه‌تی.
19.
دواهه‌مین نامه‌ی رِه‌شه‌با
بۆ په‌پوله پایزه‌یه‌ك
- نه‌كه‌س توانی قۆڵبه‌ستم كاو
نه‌ئه‌شتوانێ
سنوورێ بۆ ده‌سته‌لاَته‌كانم دانێ.
20.
ئه‌بێ رِۆژىَ، به‌تاڵى پرچێ بتبه‌ستم
باخ پێوه‌ندت بكاته پێ
هه‌ڵوه‌رینی خۆت ببینی،
بێگومانم ئه‌و رِۆژه دێ.
21.
رِه‌شه‌با، رِاكردنی كۆی سه‌رنجه،
یاخی بووه‌كانی منه،
به شوێن پارچه‌ى جه‌سته بزربووه‌كه‌ی ئه‌ودا
بۆیه كاتێ كه هه‌ڵده‌كا
ئه‌و هه‌میشه ده‌ستی له سه‌ر دامێنیه‌تی.
22.
گه‌ر ده‌ته‌وێ پێشوازیت كه‌ین
له دڵماندا جێگه‌ت هه بێ
ئه‌ى رِه‌شه‌با
ئه‌مجاره كه هاتیته‌وه
چه‌توونیه‌كانت دوور دانێ
دڵى په‌نجه‌ره مه‌شكێنه‌و
به دیواردا هه‌ڵمه‌گه‌رِىَ
په‌نجه بنێ به جه‌ره‌سدا و
له ده‌رگاوه وه‌ره ژوورێ.
|