|
ره‌ِنگى سوورى عه شق

نووسینى: عه‌باس قه‌درى موحسینى
له فارسییه‌وه:حه‌سه‌ن نازدار
شه‌و بوو. هه‌موو شوێنێك تاریك بوو، دارستان بوو، ساره‌ش به خێرایى رِاى ده‌كرد
و سه‌یرى ئه‌م لاوئه‌ولاى خۆى ده‌كرد، دوور تا دوورى ته‌نها تاریكى بوو، دره‌ختانێكى
پان و به‌رز و هه‌مووى هاوشێوه‌ى یه‌ك، هانكه‌هانكى بوو، سینه‌ى خاڵى و پرِ ده‌بوو
له هه‌وا، دووباره ته‌ماشاى دواى كرده‌وه، ته‌نها تاریكى بینى و بێده‌نگى،
دامێنى درێژى كراسه سپیه‌كه‌ى به سه‌ر زه‌ویدا ده‌كێشرا، كونه شه‌به‌كه‌یه‌كانى
جله‌كانى زیاتر گه‌وره‌تر ده‌بوون، تاجه زێرینه‌كه‌ى له سه‌ر نه‌بوو پرچه‌كانى
به‌ربووبوونه‌وه بۆ سه‌ر شانه‌كانى و پێى په‌تى بوو، ژێرپێى ده‌سووتایه‌وه،
پێلاَوه سووره‌كانى له پێى كه‌وتبوون. دڵۆپه ئاره‌قى له سه‌ر رِووى
نێوچاوانى ئه‌هاتنه‌خواره‌وه و به‌چه‌ند رێچكه‌یه‌كى باریك و رِه‌ش و سوور ده‌هاتنه‌خواره‌وه
تا ژێر چه‌ناگه‌ى و ده‌تكانه سه‌ر جله سپیه‌كانى،گه‌رووى وشك بووبوویه‌وه،
چاوه‌كانى ته‌رِ بوون، هه‌موو شوێنێكى به تاریكى ده‌بینى دره‌خته‌كان به
خێراى به‌لایدا گوزه‌ریان ده‌كرد و جێگاى خۆیان ده‌گۆرِى،كاتێكیش دره‌ختێكى قه‌د
گه‌وره هاته به‌رده‌مى نه‌یتوانى به‌لایداتێپه‌رِى و خۆى
پێداكێشا كه‌وته سه‌ر زه‌ویه‌كه و دره‌خته‌كه‌ش به‌سه‌ریه‌وه رِاوه‌ستا
رِێگایه‌كى باریكى رِه‌نگ سوورى خوێن له سه‌ر نێوچاوانى به‌رِىَ كه‌وت چاوه‌كانى
به ئارامى داخران دڵى به‌ره‌و لاوازى ده‌چوو، جه‌سته‌ى ته‌رِ بوو بوو، سه‌رى
ئازارى هه‌بو، چاوه‌كانى به ئاسته‌م كرده‌وه ته‌ماشایه‌كى ئاسمانى رِه‌شى كرد
و گوێى بۆ بێده‌نگى رِادێرا، ئێستا ئه‌و خاڵێكى سپى بوو له ناو تاریكییه‌كاندا.
***********
شه‌و بوو، هه‌موو دونیا تاریك بوو. دارستان بوو. پیره‌داربه‌رِووه‌كه كه یه‌ڵماز
پاڵى پێوه دابوو، یه‌ڵماز و دووتاره‌كه‌ى له ئامێز گرتبوو،ئه‌سپه‌كه له كه‌نار
دره‌خته‌كه‌وه و وه‌ستا بوو گیاى ده‌خوارد هه‌ردووكیان سپى بوون، ته‌ماشایه‌كى
ده‌وروبه‌رى و پاشان ئاسمانى كرد، هه‌موو شوێنێك رِه‌ش بوو، رِه‌ش.. رِه‌ش، دره‌خته‌كان
وه‌ك میله‌كانى زیندان چوارده‌ورى ته‌نى بوو، مۆڵه‌تى بزاوتنیان به هیچ كه‌سیان
نه‌ئه‌دا، هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵى هه‌ڵكێشا و دووتاره‌كه‌ى بۆ سه‌ر سینه‌ى به‌رزكرده‌وه
و چاوه‌كانى لێك نا و ماچێكى دووتاره‌كه‌ى كرد، ده‌ستى رِاستى بۆ سه‌ره‌وه به‌رز
كرده‌وه به توندى ده‌ستى به سیمه‌كاندا هێنا و كه‌وته لێدانى. ده‌نگه‌كانى
تێكه‌ڵ به تاریكى یه‌كه‌بوون به دواى ئه‌و ده‌ستانه كه سه‌روخواریان ده‌كرد
ئاوازێكى جوان دروست
ده‌بوو، ده‌نگه‌كه ئارام ئارام، به‌رز تر ده‌بوونه‌وه به‌خێرایى رِێى خۆى له
نێو دره‌خته‌كاندا ده‌كرده‌وه و ده‌چووه پێش ئه‌سپه سپیه‌كه سه‌رى به‌ره‌و
سه‌ره‌وه گرتبوو،ته‌ماشاى ئه‌و هه‌ورانه‌ى ده‌كرد كه پارچه‌پارچه ده‌بوون
شوێنى خۆیان ده‌دا به ئه‌ستێره‌كان.
ئاوازه‌كان دووباره هه‌م خێراتر و جوانتر ده‌بوون. مانگیش كه‌مێك دواتر هاته
ته‌ماشا.
************
شه‌و بوو هه‌موو شوێنێك تاریك بوو دارستان بوو ده‌نكى حیله‌ى ئه‌سپىَ كه درێژ
و كێشدار بوو ده‌گه‌شته گوىَ، دووتاره‌كه ئارام بوو، یه‌ڵماز ته‌ماشاى ئه‌سپه‌كه‌و
پاشان ساره‌ى كرد. له به‌رده‌میدا وه‌ستا بوو، هه‌ستا و دووتاره‌كه كه‌وته
سه‌ر زه‌وى، چاوه قاوه‌ییه‌كانى ساره ته‌رِ بووبوون و ته‌ماشاى ئه‌ویان ده‌كرد،پرچه
رِه‌شه‌كه‌ى له‌ژێر رِوناكى مانگدا ده‌بریسكایه‌وه و چه‌ند ئه‌گریجه‌یه‌كى ته‌رِیش
لكابوون به نێوچاوانیه‌وه، ده‌سته‌كانى یه‌ڵماز به‌ره‌وپێشه‌وه چوون ده‌ستانێكى
سارد
و نه‌رمیان گرت، به‌لێوه‌كانى ده‌سته‌كانى رِاموسى ئه‌سپه‌كه حیله‌یه‌كى درێژى
كێشا و ده‌نگى پێى ئه‌سپه‌كان به‌رز بووبوونه‌وه دووتاره‌كه دووباره چه‌ند
ئاوازێكى ساز كرده‌وه، به‌بىَ یه‌ڵماز ساره ته‌ماشاى چه‌ند ئه‌سپێكى رِه‌شى
كرد كه له نێو تاریكیه‌كه‌وه ئه‌هاتنه پێشه‌وه، یه‌ڵماز رِاى كرد بۆلاى ئه‌سپه
سپیه‌كه‌و ساره‌ش بۆ نێو دره‌خته‌كان هه‌ڵهات. ئه‌سپه سپى و رِه‌شه‌كان
هێرشیان كرد. ده‌نگى دووتاره‌كه هه‌موو دارستانه‌كه‌ى داگرت بوو، ئه‌سپه رِه‌شه‌كان
نزیكتر ده‌بوونه‌وه گوریسه‌كان ئاماده ده‌كران، ساره ته‌ماشاى پشته‌وه‌ى سه‌رى
خۆى كرد كه‌مه‌نده‌كان به‌سه‌رسه‌رى ئه‌سپه‌كانه‌وه به‌رز بوونه‌وه و لێك
پێچران ساره چووه پاڵ دره‌ختێكى سنه‌وبه‌رى جوان هه‌ناسه‌برِكێى بوو كه‌مه‌نده‌كان
كرانه‌وه ساره هاوارى كرد گوریسه‌كان ئه‌ویان گرت، ده‌نگى ته‌قه‌ى فیشه‌كێك
هه‌مووانى بێده‌نگ كرد.
دووتاره‌كه خامۆش كراسه سپیه‌كه‌سوور سووربوو، دوكه‌ڵ له لووله‌ى تفه‌نگه‌كه‌ى
یه‌ڵماز به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوویه‌وه .
سه‌رچاوه / رِۆژنامه‌ى ( جام جم ) ژ. 746
|