سه‌ره‌تاى
هاتنى جوله‌كه بۆ كوردستان
نووسینى: عادل سدیق عه‌لى
ئاینى جوله‌كه ئاینێكى ئاسمانیه و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى مو‌سا(د.خ) و كتێبى
پیرۆزیان (ته‌وراته)، جول
هكهكان
بۆچونیان وایه كه شه‌ریعه‌ت یه‌ك شه‌ریعه‌ته و ئه‌ویش مو‌سا هێناویه‌تى ء
دواى ئه‌ویش به‌هیچ شیوه‌یه‌ك شه‌ریعه‌تى تر نایه‌ت، چونكه نابێت شه‌ریعه‌تى
خواوه‌ندى گه‌وره بگۆرِدرێت.
هاتنى جوله‌كه بۆ كوردستان ء بڵاوبونه‌وه‌ى ئاینه‌كه‌ى له‌وێدا، له‌هه‌مان
كاتى په‌یدابوونیان بوو له میسۆپۆتامیا و ئێران ء ئاسایى بچو‌وكدا، ئه‌مه‌ش
له ئه‌نجامى سێ شه‌پۆلى كۆچورِه‌وى جوله‌كه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه
روویداوه. كه له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵه و گرووپه ئاینیه دووره په‌رێزه‌كانى
خۆیان له سه‌رانسه‌رى ئه‌م هه‌رێمه به‌رفراوانه دامه‌زراند.
یه‌كه‌م - په‌یوه‌ندى گه‌لى كورد به ئاینى جوله‌كه‌وه، ده‌گه‌رِێته‌وه
بۆ سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى ئاشوورى (911-636پ.ز) كه له‌م ماوه‌یه‌دا
(15) پادشا فه‌رمانرِه‌وایى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان كردووه، هه‌ندىَ له‌م
پاشایانه زۆر به‌هێزبوون ء فه‌رمانرِه‌وایى وڵاتى شام ء میسریشیان كردووه،
ئاشوورییه‌كان له سه‌رده‌مى شه‌لمه‌نه‌ێه‌رى پێنجه‌م (727-722پ.ز)دا ده‌ستیانگرتووه
به‌سه‌ر شانشینى ئیسرائیل دا و زۆر له دانیشتوانه جوله‌كه‌كانیان به‌دیل
گرتووه و هێناونیان بۆ ناوچه شاخاوییه دابرِاوه‌كانى كوردستانى ئێران ء
عێراق ء توركیا.
له‌م باره‌ه‌وه یارۆسلاڤ كراچى ده‌ڵێت: "له‌و هێرشه‌ى ئاشووریه‌كاندا خاكى
به‌نى ئیسرائیل داگیركراو بوونى ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ك پاشایه‌تیه‌كى سه‌ربه‌خۆ
كۆتایى پێهات، نزیكه‌ى له‌سه‌دا حه‌وتى دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌ركرانء به‌دیلكراوى
له باكورى رۆژئاواى ئێران كه ئه‌و كات ماده‌كان له‌وىَ بوون نیشته‌جىَ
كران".
دووه‌م - شه‌پۆلى هاتنى جوله‌كه‌كان بۆ كوردستان، دواى هێرشه‌كه‌ى نه‌بوخز
نه‌سه‌رى پاشاى كلدانیه‌كان بوو، له ساڵى (587پ.ز) بۆ سه‌ر دوو مه‌مله‌كه‌تى
جوله‌كه‌كان (ئیسرائیل ء یه‌هودا)ء به‌دیل گرتنى به‌شێكى زۆرى دانیشتوانه‌كانیان
ء هێنانیان به‌كۆیله‌یى بۆ شارى بابل. پاش رِووخاندنى ده‌سه‌ڵاتدارێتى
كلدانیه‌كان به‌ده‌ستى فارسه ئه‌خمینیه‌كان جوله‌كه‌كان له‌به‌ندى بابلیه‌كان
ئازادكران بۆ وو‌ڵاتى خۆیان گه‌رِاونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌خمینیه‌كان رێگه‌یان
به‌جوله‌كه دوورخراوه‌كانى شارى بابل دا كه بۆ وڵاتى خۆیان بگه‌رِێنه‌وه،
جوله‌كه‌كان
تارِاده‌یه‌ك به‌بىَ حه‌زكردنى خۆیان ء ته‌نیا ژماره‌یه‌كى كه‌میان گه‌رِانه‌وه
بۆ وڵاتى خۆیان. له‌كاتى گه‌رِانه‌وه‌ى جوله‌كه‌كانیشدا، وه‌ك خۆیان ء
زۆركه‌سى دیكه‌ش گێرِاویانه‌ته‌وه چه‌ند تاقمێكیان رێگه‌یان هه‌ڵه‌كردووه
و هاتونه‌ته كوردستان ء له‌وىَ ماونه‌ته‌وه و نیشته‌جێبوون.
سێیه‌م - شه‌پۆلى بڵاوبونه‌وه و ده‌ربه‌ده‌رى جوله‌كه‌كان
له‌ئه‌نجامى له‌شكركێشیه‌كه‌ى (تیتۆ)ى رۆمانیدا بوو، كه‌له‌ساڵى
(70زاینى)دا فه‌له‌ستینى داگیركرد، لێره‌دا شتێكى ئاساییه كه به‌شێكى ئه‌مانه‌ى
یا زۆریان روویانكرده سه‌رزه‌مینى ئێرانى كۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پێشوتر له‌و
ناوچه جیاوازه‌كانى ئه‌م وڵاته‌دا جێگیر بووبێتن ء یه‌كیان گرتبێته‌وه.
هاتنی جوله‌كه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و نیشته‌جێوونیان له‌و شاره:
سه‌باره‌ت به هاتنی جوله‌كه بۆ ناوچه‌كانی شاره‌زوورء هه‌ڵه‌بجه، راسته
ئێمه تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی رِاست ء دروستمان له‌به‌رده‌ستدا
نییه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێین جوله‌كه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا یاخود له‌و ساڵه‌دا
هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه‌ء جێگیر ء نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م
بۆچوونه‌ش له بایه‌خ ء گرنگی ئه‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه جوله‌كه‌كان سه‌دان
ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له ناو خه‌ڵكء
دانیشتووانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ژیانیان پێكه‌وه گوزه‌راندووه،
له خۆشی ء ناخۆشییه‌كانی یه‌كتردا به‌شدارییان كردووه.
ناوچه‌كانی شاره‌زوورء هه‌ڵه‌بجه له رابردوودا به‌هۆی ئاوه‌دانی ء زۆری
ژماره‌ى دێهات ء گونده‌كانیه‌وه هه‌میشه وای كردبوو كه به‌شێكی زۆر له
جوله‌كه‌كانی كوردستان له‌م هه‌رێم ء ناوچه‌یه‌دا كۆببنه‌وه ء نیشته‌جێ
ببن. به‌راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ شاری هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك بوو له‌و ناوه‌ند ء مه‌ڵبه‌نده
سه‌ره‌كیانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر جوله‌كه‌ی تێدابوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ناوچه‌ى شاره‌زوور خاوه‌نى خاكێكى به‌پیت ء ئاوێكى زۆربوو، له‌هه‌مانكاتدا
بێ گیروگرفتیش نه‌بووه، هه‌ریه‌كه له(ریچ، فرایزه‌ر، مێجه‌سۆن، ئه‌دمۆنز)
له‌كات ء سات ء سه‌رده‌مى خۆیاندا باسیان له‌و نه‌خۆشىء كارى دزیكردن ء
تاڵانى ء
گیروگرفتانه‌ى تر كردووه كه‌له‌ناوچه‌كانى شاره‌زووردا بوونیان هه‌بووه،
كه‌نه‌ك به‌ته‌نها دانیشتوانى ناوچه‌كه خۆى، به‌ڵكو ئه‌و رێبوار و گه‌رِیده
ء بازرگانانه‌ش كه‌به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌رِیون تووشى گرفت ء سه‌رئێشه‌كردووه.
ریچ ده‌ڵێت:"ناوچه‌ى شاره‌زوور كه مه‌ره‌زه‌یه‌كى زۆرى تیادا ده‌كرێت،
ئێجگار گه‌رم ء نا ته‌ندرووسته، پرِیه‌تى له‌مێشووله و كێچ ، به‌تایبه‌تیش
مار، به‌رِاده‌یه‌ك زۆره به‌رِۆژى نیوه‌رِۆ و به‌ئاشكرا به‌سه‌ر رێگاكاندا
دێن ء ده‌چن".
هه‌رله‌م باره‌یه‌وه ئه‌دمۆنزیش ده‌ڵێت:" له‌وه‌رزى هاویندا له‌ناوچه‌ى
شاره‌زوور و له‌وجێگایانه‌ى كه‌ئاو هه‌بووبىَ، سه‌ره‌رِاى نارِازى بوونى
حكومه‌تء زیانێك كه‌به‌هۆى مه‌لاریاوه تووشى خه‌ڵكه‌كه ده‌بوو، ده‌وترا
ئه‌م نه‌خۆشیه به‌هۆى جارِه مه‌ره‌زه‌كانه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، وه‌رزێره‌كان
بۆ دابینكردنى بژێوى ژیانیان چه‌ڵتوكیان ده‌چاند" ئه‌مه جگه له‌و چه‌ته‌ء
رێگرانه‌ى كه به‌رده‌وام خه‌ریكى رووتكردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكانه بوون كه‌به‌م
ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌رِین.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه‌بجه به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته جوگرافیه‌كه‌ى كه كه‌وتووه‌ته
گۆشه‌ى باشورى خۆرهه‌ڵاتى ده‌شتى شاره‌زوورء پێده‌شته‌كانى شنروىَ ء
باڵامبۆ، هه‌موو ئه‌و چیایانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى نیوه بازنه‌یى له‌دوورى
(3بۆ5كم) له باشور‌و خۆرهه‌ڵاته‌وه ده‌ورى شاریان داوه, له‌دوورى (30كم)
ریزه چیا سه‌خت ء گه‌ردن كه‌شه‌كانى هه‌ورامان له باكور و باكورى خۆرهه‌ڵاته‌وه
ده‌رِوانن به‌سه‌ر ده‌شتى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ى بوونیه‌تى
ئه‌م چیایانه له‌ده‌ورو پشتى له‌سه‌ر ژینگه و ئاو و هه‌واى شاره‌كه، كه‌واى
كردووه هه‌ڵه‌بجه به به‌رده‌وامى دوور بێت له‌و نه‌خۆشیه باوانه‌ى كه
له ناوچه‌كانى شاره‌زووردا بوونیان هه‌بووه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تره‌وه
هه‌بوونى ده‌یان كانى ء كارێز له ناو شارى هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى
و خاكى به‌پیتى ناوچه‌كه هۆیه‌كى دیكه‌ى به‌هێز بووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌درێژایى
مێژوو ئه‌م شاره ئاوه‌دان
بێت ء رِوو له فراوان بوون ء گه‌وره‌بوون بكات، ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى
كه هه‌ڵه‌بجه ناوه‌ندى كارگێرِى ء به‌رێوه‌بردنى ناوچه‌كه‌بووه و كه‌وتبووه
سه‌ره رێگاى یه‌كێك له‌كاروانه بازرگانیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌م.
هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ى كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ریگه‌یان
بۆئه‌وه خۆشكرد كه ژماره‌یه‌كى زۆر له جوله‌كه‌كانى ئه‌م ده‌ڤه‌ر ء
ناوچه‌یه رِووله هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن ء له‌و شاره‌دا بگیرسێَنه‌وه و
نیشته‌جىَ ببن.
هاتنی ئه‌م جوله‌كانه بۆ شاره‌كه له كاتێكدا بووه كه هه‌ڵه‌بجه دوای
چه‌ندین جار وێرانبوون، سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، هاوكات
جوله‌كه‌كان پاش ئه‌وه‌ى له زۆر شوێن ء جێگه‌ى تردا جێگه‌یان پێ لێژ
ده‌بێت دێنه ئه‌م شاره و له‌پالڕ موسڵمانه‌كاندا به سه‌ربه‌ستی ده‌ژین
(ئه‌گه‌رچی بێ گرفتیش نه‌بوون)، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه خانووی جوله‌كه‌كان به
ته‌نیشت خانووی موسڵمانه‌كانه‌وه بووه. به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نزیكه‌ى (100) ماڵه جوله‌كه دانیشتووی ئه‌سڵی شاری
هه‌ڵه‌بجه بوون، گه‌رِه‌كه‌كه‌شیان كه به گه‌رِه‌كی (جوله‌كان) ناوی
رۆیشتبوو، رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ى له به‌شه نیشته‌جێكه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌م پێك ده‌هێنا. گه‌رِه‌كى جوله‌كه‌كان داخراو و كۆڵانه‌كانیان
زۆر ته‌سك ء دیوارى خانووه‌كانیشیان زۆربه‌رز بووه.
مێجه‌رسۆن له كاتی گه‌شته نهێنییه‌كه‌ی خۆیدا (1909) ژماره‌ى
جوله‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ى به (200) كه‌س له قه‌ڵه‌مداوه، ئێمه پێمان
وایه ژماره‌ى جوله‌كه‌كانی شاره‌كه زۆر له‌و رێژه‌یه زیاتر بووه،
چونكه سۆن ئه‌و رێژه‌یه‌ی به ته‌قدیری (نزیكه‌یی) داناوه ء هیچ ئامارێكی
ره‌سمی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ژماره‌ى گه‌رِه‌كه‌كانى
هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ى كه‌سۆن باسى ده‌كات له چوارگه‌رِه‌ك زیاتر
تێنه‌ده‌په‌رِى ء گه‌رِه‌كى جوله‌كه‌كان یه‌كێك بووه له گه‌رِه‌كه
سه‌ره‌كیه‌كانى شاره‌كه.
سۆن تێكرِاى ژماره‌ى دانیشتووانی شاره‌كه‌ى به(2202) كه‌س له‌قه‌ڵه‌م
داوه، له‌و رێژه‌یه، (2000)ی موسڵمان (كورد)ء (200) جوله‌كه‌ء (2)
مه‌سیحی(پێموایه
ئه‌م دوو موسیحیه‌ش عه‌لی ئه‌فه‌ندی هه‌مپه‌لڕ ء ئه‌مین ئه‌فه‌ندی
هه‌مپه‌ڵی برای بوون كه هه‌ردووكیان ئه‌ڵمانی بوون ءخزمه‌تكاری ماڵی
عادیله‌خانم بوون)، ئه‌مه له كاتێكدا شه‌مسه‌دین سامى له به‌شى پێنجه‌مى
قامووس و له علامه‌كه‌ى خۆیدا كه‌تایبه‌ته به‌ناوچه‌كانى كوردستان ء
له(1896)دا له‌شارى ئه‌سته‌مبوڵدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ژماره‌ى دانیشتووانی
هه‌ڵه‌بجه‌ى به (3000) كه‌س دیاریكردووه، ته‌نانه‌ت ئامارێكى دیكه‌ى
سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ژماره‌ى دانیشتوانى شاره‌كه‌ى به(7000)
ئه‌ژماركردووه ئه‌گه‌رچى نازانرێت له‌كام ساڵ ء له‌لایه‌ن كام گه‌رِیده و
كاربه‌ده‌ستى عوسمانیه‌وه ئه‌م كارى سه‌رژمێری كردنه ئه‌نجام دراوه،
به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و ئاماره بگه‌رِێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانى ده‌وڵه‌تى
عوسمانى. نزیكه‌ى یانزه ساڵ (1920) دواى ئه‌و نوسینه‌ى مێجه‌سۆن له‌سه‌ر
ژمێریه‌كدا كه ئینگلیزه‌كان یۆ دانیشتوانى لیواى سلێمانى ئه‌نجامیان داوه
ژماره‌ى دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به (6509) كه‌س له‌قه‌ڵه‌مداوه. هه‌ر
چۆنێك بێت ئه‌م ئامارانه‌ى كه له‌پێش ء پاشى سۆندا ئه‌نجام دراون
ده‌مانگه‌یه‌ننه ئه‌و راستیه‌ى كه‌سۆن له‌م بۆچونه‌یدا نه‌ك هه‌رله‌دیارى
كردنى رێژه‌ى ژماره‌ى جوله‌كه‌كانى شاره‌كه‌دا به‌هه‌ڵه‌داچووه، به‌ڵكو
ژماره‌ى دانیشتوانى شاره‌كه‌ش بۆئه‌و سه‌رده‌م زۆرله‌و رێژه‌یه زیاتربووه
كه‌ئه‌و باسى ده‌كات.
به‌و پێیه‌ش بێت جوله‌كه‌كان له دوای كورده موسڵمانه‌كان دووه‌م
نه‌ته‌وه بوون له شاره‌كه‌دا، له‌م باره‌ه‌وه مێجه‌رسۆن ده‌ڵێت:"له ناو
بازارِی هه‌ڵه‌بجه‌دا دوو نه‌ته‌وه (ره‌گه‌ز) به‌رچاو ده‌كه‌وتن كه
ئه‌وانیش (كوردء جوله‌كه) بوون، هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه پێشوازییان له
خه‌ڵكی نامۆء غه‌ریبه ده‌كردء به‌خێرهاتنیان لێده‌كردن، له‌م
پێشوازیكردنه‌شدا هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه وه‌ك یه‌كبوون."
جوله‌كه‌كان له تاراوگه‌كانیان زیاتر خه‌ریكی پاراستن ء قایمكردنی
كۆمه‌ڵه‌كانی خۆیان بوون، نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ى ئایین ء دوگماكانیان له‌ناو
میلله‌تانی تردا. به‌پێچه‌وانه‌ی
گاوره‌كانه‌وه، ئاینى جوله‌كه له‌ناو میلله‌تی كورددا نه‌بووه، و ئه‌و
جوله‌كانه‌ش كه له كوردستاندا ء له نێویشیاندا له شاری هه‌ڵه‌بجه
ژیاون، نه خۆیان ء نه كه‌سی تریش به كوردی دانه‌ناون، بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى
ئایینه‌كه‌شیان ره‌نگه له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بێت:
یه‌كه‌م/ ئایینه‌كه‌یان نه‌ته‌وه‌یی (ئیتنیكی) بووه‌ء تاكی جوله‌كه
ده‌بوایه له‌دایك ء باوكه‌وه جوله‌كه بێت.
دووه‌م/ جوله‌كه‌كان له‌و باره‌دا نه‌بوون، نه له‌لایه‌ن ژماره ء
هێزیانه‌وه ء (ره‌نگه) نه له رووی دوگما ء لۆژیكی ئاینیانه‌وه، كه
ململانێ ء زۆرانبازی له‌گه‌لڕ كۆمه‌ڵه ئایینیه‌كانی تردا بكه‌ن، له‌وانه
(زه‌رده‌شتیء مه‌سیحی)ء دواتریش موسڵمانه‌كان، جا بۆیه ئامانجی سه‌ره‌كی
ئه‌مان پاراستنی (پاكیء خاوێنی) ئایین ء ره‌گه‌زه‌كه‌یان بووه.
رِۆحیه‌تی تێكه‌ڵاوبوون له‌ناو دراوسێكانی جوله‌كه‌كاندا، هه‌موو لایه‌نێكی
گرتبووه‌وه، گرنگتر له‌هه‌موویان ئه‌وه‌بوو كه خاكی به‌ڵێنپێدراو ء
(فه‌له‌ستین) له سه‌نته‌ری شه‌رِ ء په‌ره‌پێدانی قه‌ڵه‌مرِه‌وی حكومه‌ت ء
وڵاتانی زۆر گه‌وره‌ء به‌هێزی جۆراوجۆردا بوو. ئه‌گه‌رچی جووله‌كان له
تاراوگه‌كانیان تا راده‌یه‌ك له هه‌ندێ شوێندا نه‌ریت ء ره‌وشتی
ناوچه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی
شوناس ء پارێزگاریكردن لێی، له به‌رامبه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كاندا به‌شی هه‌ره
گه‌وره‌ی توانای گه‌لانی عیبری به خۆیه‌وه خه‌ریك كردبوو.
لێره‌دا به سه‌رنجدان به شوناسی جوله‌كه پارادۆكسێكی گرنگ په‌یدا
ده‌بێت، له كاتێكدا كه جوله‌كه‌كان له وڵاتی خۆیاندا هه‌تا سه‌ده‌ی
پێنجه‌می پ.ز پاریزگارییان له زمان ء دابءنه‌ریتی خۆیان كردووه‌ء له
هه‌مان كاتدا حه‌زیان له قبوڵكردنی ئایینی ء بیرۆكه‌گه‌لی بێگانه‌ش بوو،
له دوای ئاواره‌بوونیان ء له ده‌ره‌وه‌ى نیشتمانی خۆیاندا،
بارودۆخه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بوویه‌وه، جوله‌كه‌كان له
ده‌ره‌وه‌ى نیشتمانی خۆیان هه‌وڵیان ده‌دا پاكێتیء ره‌سه‌نایه‌تی ئایینی
خۆیان بپارێزن ء له هه‌مانكاتدا زمان ء نه‌ریتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی، كه
میوانداری ئه‌وانی ده‌كرد قبولڕ بكه‌ن ء به‌كاری بهێنن. له
نیشتمانی جوله‌كه میلیه‌گه‌رایی باڵاده‌ست بوو، له ده‌ره‌وه‌شی ئایین
پله‌ى یه‌كه‌می هه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئایینی سوننه‌تی، ئه‌وله‌ویه‌تی به
مه‌زهه‌ب ده‌دا (هه‌تا به میللی گه‌رایی)، شوناسی جوله‌كه به شێوه‌یه‌كی
پارادۆكس (ناكۆك) له ناو جه‌ماوه‌ری جوله‌كه بڵاوه پێكراو له وڵاتانی
دیكه‌دا پارێزراوتر بوو.
هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى ره‌وشتی جوله‌كه‌كان له ئاسیای بچووك ء ئێران ء
نێوان دوو زێ دا ده‌گوترێ ئه‌مانه‌ی كوردستان ء له نێویشیاندا شاری
هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه، به‌و پێودانگه‌ی كوردستان هه‌میشه له
چوارچێوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دا بووه.
له‌رِووى ئاینیه‌وه جوله‌كه‌كان له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا كڵێسه‌ى تایبه‌ت
به خۆیان هه‌بووه ء خواپه‌رستیان تێداكردووه، ئه‌وانبه پیاوانی ئایینی
خۆیان ده‌گوت (مالوم) كه واتای (مامۆستا) ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌م مالومانه
خوێندنی ئایینیان به منداڵانی جوله‌كه ده‌وته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى
ژماره‌یه‌ك له‌منداڵه‌كانیان هاوشانى منداڵانى تر‌ى شاره‌كه خه‌ریكى كارى
خوێَندنى رۆژانه‌ى خۆیان بوون له نێو قوتابخانه حكوومیه‌كانى شاره‌كه‌دا
به‌شێوه‌یه‌ك له‌ساڵی 1938دا له‌كۆی (120) قوتابی هه‌ردوو قوتابخانه‌كه‌ی
شارى هه‌ڵه‌بجه (17)یان جوله‌كه بوون.
ساڵێك جوله‌كه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌یانه‌وێت (كڵێسه‌یه‌ك) بۆ خۆیان
دروست بكه‌ن(هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن خۆیان كڵێسه‌یان هه‌بووه‌ء
ویستوویانه نۆژه‌نى بكه‌نه‌وه)، ده‌رِۆن بۆ خورمالڕ ء سه‌ردانی ماڵی شێخ
(حوسامه‌دینی نه‌قشبه‌ندی) ده‌كه‌ن، كه ئه‌وكات ماڵیان له خورمالڕ بووه،
جوله‌كه‌كان داوا له شێخ ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك داری سووره چناریان بداتێ
له باخه‌كه‌ی خۆی بۆ داره‌رِاكردنی بیناى كڵێسه‌كه‌یان، كه ئه‌و داوایه
ده‌كه‌ن، شێخ حوسامه‌دینیش داوا له‌چه‌ند موریدێكى ده‌كات كه برِۆن
له‌گه‌ڵیاندا ء چه‌ند داریان پێویست بوو بیانده‌نێ، موریده‌كانیش (40) داری
سووره‌چناری گه‌وره‌ی زۆر
باشیان ده‌ده‌نێ. ئه‌و كلێسایه دواى گه‌رِانه‌وه‌ى
جوله‌كه‌كان بۆ وڵاتى خۆیان كراوه به‌مزگه‌وتء ناونراوه مزگه‌وتى
(ئه‌حمه‌دى) كه‌هه‌مووى چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌مزگه‌وتى (ته‌كیه)وه
دووربووه. .
جوله‌كه‌كان له‌گه‌لڕ خه‌ڵكى شاره‌كه‌دا به زمانی كوردى زۆرباش ده‌دوان ء
له‌ناو خۆشیاندا بۆ نوێژ ء دوعا ء به‌رِێوه‌بردنی سه‌ریمۆنیا (سرووتی)
ئایینیان زمانی (ئارامی)یان به‌كارده‌هێنا. ته‌نانه‌ت جوله‌كه‌كان دوای
گه‌رِانه‌وه‌شیان كه له وڵاتی خۆیاندا ده‌ژیان، له سه‌رده‌مه‌كانی دوای
دوورخستنه‌وه‌یان زمانی ئارامیان كرده جێگره‌وه‌ی زمانی عیبری، چونكه
زمانی ئارامی رۆڵی زمانێكی هاوبه‌شی له په‌یوه‌ندیدارێتی خه‌ڵكی
ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌رِاستی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
ده‌گێرِا.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییان له‌گه‌لڕ خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ر
جۆره ده‌ستدرێژیكردنێكی نارِه‌وا یاخود چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك كه تووشی
جوله‌كه‌كانی ئه‌م شاره هاتبێت، زیاتر له‌و روانگه‌یه‌وه بووه كه
نه‌ته‌وه‌ى كورد له رووی بیروباوه‌رِ ء ئایینه‌وه له‌گه‌لڕ ئه‌واندا
جیاوازبوون. هه‌ندێك له‌و جوله‌كانه‌ی كه له كوردستاندا ژیاون وازیان له
ئایینی خۆیان هێناوه ء هاتوونه‌ته سه‌ر بیروباوه‌رِی ئایینی ئیسلام ء
موسڵمان بوون، واش هه‌ڵكه‌وتووه كه زۆر كورِى موسوڵمان ژیانی خێزانی ء
هاوسه‌رى خۆی له‌گه‌لڕ ئافره‌تێكی جوله‌كه‌دا ده‌ستپێكردووه، ئه‌وه‌ش له
به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ى كه ئایینی ئیسلام رێگه به كه‌سی موسڵمان ده‌دات
كه ژن له خه‌ڵكی سه‌ر به ئایینه ئاسمانییه‌كانى تر (جوله‌كه‌ء مه‌سیحی)
بهێنێ، له شارێكی وه‌كو هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ندینجار خه‌ڵكی موسڵمان ژنیان له
جوله‌كه‌كانى شاره‌كه خواستووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌س ژنی
نه‌داونه‌تێ، له نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ژنیان له جوله‌كه‌كان خواستووه:
(كچی یه‌عقوب كه ئه‌شرافی جوله‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بووه، شوویكردووه به
مه‌لا ئه‌مینی كه‌ریمی ره‌زا، هه‌روه‌ها حه‌لاوه‌خانی كچی (بله یه‌عقوب)
ژنی حامید به‌گ بوو، (ئه‌ستێره‌ی كچی دووده) دوای موسڵمانبوونی ناوى خۆى
گۆرِیوه به (ئامینه‌خان) ء شووى كردووه به‌باقى حاجى مورادخانى میرزاى
ماڵى عوسمان پاشای جاف. . . هتد.ره‌نگه هه‌رئه‌م كارى ژن و ژنخوازى ء
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌هێزه بێت رێگه‌ى بۆ ئه‌وه خۆشكردووه
كه جوله‌كه‌كانى ئه‌م شاره هه‌روه‌ك شاكیر فه‌تاح ء محه‌مه‌د ره‌سڵ هاوار
ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ن سه‌ربه‌ستر و ئازادتر بن به به‌راورد به
جوله‌كه‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان.
جوله‌كه‌كان له شاره‌كه‌دا گۆرِستانى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه و
له‌گۆرِستانى موسوڵماناندا مردووى خۆیان نه‌ناشتووه، گۆرِستانه‌كه‌شیان
ده‌كه‌وته گه‌رِه‌كى (مۆردانه)ى شاره‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتى ناشتنى
مردووه‌كانیاندا دوعاى ئاینى تایبه‌تى خۆیانیان به‌سه‌ریاندا
ده‌خوێنده‌وه، گۆرِه‌كه‌شیان بۆ مردووه‌كانیان هه‌ڵده‌به‌ست بۆئه‌وه‌ى
لاشه‌ى مردووه‌كانى خۆیان له له‌ناوچوون بیپارێزن، سه‌رنیگاى
مردووه‌كانیشیان به‌پێچه‌وانه‌ى مردووى موسوڵمانه‌كانه‌وه له‌ناو
گۆرِه‌كانیاندا داده‌نا، سه‌رى ده‌كه‌وته خۆرهه‌ڵاته‌وه، له‌سه‌ر
ته‌نیشتى راستى درێژیان ده‌كرد و رِوشیان له رۆژهه‌ڵات ده‌كرد.
جوله‌كه‌كان تا ئه‌و راده‌یه سه‌ربه‌ست ء ئازادبوون كه قه‌سابخانه‌ى
تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه له شاره‌كه‌دا و گۆشتى قه‌سابى
موسوڵمانه‌كانیان نه‌خواردووه.
جوله‌كه‌كان گه‌لێك داب و نه‌ریتى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه كه له
كلتوور و داب ونه‌ریتى دانیشتوان ء خه‌ڵكى ناوچه‌كه جیاواز بووه، ره‌نگه
یه‌كێك له‌و داب ء نه‌ریتانه‌یان بریتى بێت له رێ‌و ره‌سم ء یادكردنه‌وه‌ى
جه‌ژنه‌كانیان، له گرنگترین جه‌ژنه‌كانیان ئه‌مانه بوون:
یه‌كه‌م/جه‌ژنى كه‌پره شینه: جوله‌كه‌كان بۆیادكردنه‌وه و به‌رزرِاگرتنى
ئه‌م جه‌ژنه ئاهه‌نگ ء به‌زم ء ره‌زمى خۆشیان سازده‌كرد، ئه‌وه‌یان
كه‌ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوایه له سه‌ر سه‌كۆیه‌ك یان له ژێر كه‌پرى ناو
حه‌وشه‌كه‌یدا ساباتێكى خۆشیان سازده‌كرد و به گه‌ڵا ء شتى تر‌ى
ره‌نگاوره‌نگ ده‌یان رازانده‌وه و له ژێریدا مێزێكى درێژى نزمیان داده‌نا
و به‌چوارده‌وریدا له سه‌ر دۆشه‌ك داده‌نیشتن، هه‌موو جۆره خواردن ء
خواردنه‌وه‌یه‌ك ء سه‌وزه و میوه‌یه‌كیان له‌سه‌ر مێزه‌كه داده‌نا و
ده‌ستیان ده‌كرد به گۆرانى وتن، كه ته‌نها گۆرانییه ئاینییه‌كه‌یان
به‌زمان عیبرى ده‌وت، باقى گۆرانیه‌كانى تریان هه‌مووى كوردى بوون، به‌ڵام
زۆر جوله‌كه ئامێزانه ده‌یان ووت.
به‌زۆرى هه‌موو ساڵىَ له كۆتاییه‌كانى مانگى ئه‌یلوولدا ئه‌م جه‌ژنه‌یان
سازده‌كرد، جوله‌كه‌كان زۆر خۆشحاڵ ده‌بوون به رێورِه‌سمێكى له‌م
شێوه‌یه، به جۆرێك هه‌تا بارانى ساڵى نوىَ نه‌یدایه له كه‌پره‌كه،
لایان نه‌ده‌برد. ئه‌وه‌ى جوله‌كه‌كانى تورِه و نیگه‌ران ده‌كرد، ئه‌وه
بوو كه منداڵه موسوڵمانه‌كان بۆ تورِه‌كردنى ئه‌وان به‌م جه‌ژنه‌یان
ده‌وت (كه‌پره سه‌وزه)، ره‌نگه ئه‌مه‌ش له به‌رئه‌وه بوو بێت كه
جوله‌كه‌كان زیاتر له هه‌ر شتێكی تر گه‌ڵاى سه‌وز و قوماشى سه‌وزیان
به‌كارهێناوه بۆ رازاندنه‌وه‌ى كه‌پره‌كانیان.
دووه‌م/جه‌ژنى چه‌قاله.
سێیه‌م/جه‌ژنى كاورِ: ئه‌م جه‌ژنه هه‌موو ساڵێك له (22ئازار)دا ئاهه‌نگى
بۆ سازده‌دراو، مه‌راسیمى جه‌ژنه‌كه‌ش له شه‌ودا به‌رِێوه‌ده‌چوو، كه
گۆشتى (كاورِ)ى تیادا ده‌خورا.
چواره‌م/ جه‌ژنى كفته: جوله‌كه‌كان له‌م جه‌ژنه‌دا به زۆرى هه‌رچى تفاق ء
قاپ ء قاچاغى كۆنیان هه‌بووایه له‌و رۆژه‌دا ده‌یان هێنایه ده‌ره‌وه و
ده‌یان فرۆشت، له برى ئه‌وانه‌ش، شتى نوێیان ده‌كرِى. له‌م جه‌ژنه‌دا كه
ده‌یكرده رۆژى شه‌ممه‌ى جوله‌كه‌كان به‌درێژایى شه‌و و رۆژى هه‌ینى خۆیان
ئاماده ده‌كرد و ئاگریان نه‌ده‌كرده‌وه، هه‌تا یه‌كێك له‌موسوڵمانه‌كان
نه‌رۆیشتایه ئاگریان بۆ دابگیرسێنێت. داب و نه‌ریتیان وابوو رۆژانى
شه‌ممه دوكانه‌كانیان نه‌ده‌كرده‌وه و به رۆژى پشووى خۆیانیان ده‌زانى.
جوله‌كه‌كان به زۆرى له جه‌ژن ء بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانیاندا، گۆرانى
(چه‌له‌بان)ـیان ده‌گووت ء به لایانه‌وه زۆر خۆش‌بوو هه‌میشه ده‌یان
وته‌وه، به‌تایبه‌تى له ئاهه‌نگى ژنهێناندا:
چه‌له‌بان.....چه‌له‌بان ئه‌وه كىَ بوو زاوا
بووكیان بۆ هێنا ماڵى بووك ئاوا
شه‌وى پێش بووك بردنیان پێیان وتووه (خه‌نه‌به‌ندان)، له‌م شه‌وه‌دا قاچ ء
ده‌ستى بووكىَ له خه‌نه گیراوه (پێم وایه ئه‌م دابوونه‌ریته‌یان
له‌كورده‌وه وه‌رگرتووه). له‌و شه‌وه‌دا به تایبه‌تى كچانى هاورِێى بووك
له‌لاى بووك ء كورِانى هاورێى زاوا له‌لاى زاوا بوون ء گۆرانى خه‌نه
به‌ندانیان وتووه:
خه‌نه.... خه‌نه به‌ندانه ئه‌م شه‌و
به مه‌رگى براكه‌ت لیمۆ هه‌رزانه ئه‌م شه‌و
گۆرانیه‌كى تریان هه‌بووه:
له‌گه‌ڵ تۆمه ئه‌ى كانیه‌كه كه میوان هات زوو به رِێى كه ئه‌گه‌ر
گه‌رمبوو، به‌فرى تێكه ئه‌گه‌ر ساردبوو، دووباره‌ى كه جوله‌كه‌كانى
هه‌ڵه‌بجه به به‌راورد به جوله‌كه‌كانى تر‌ى ناوچه‌كانى كوردستان زۆرتر
سه‌ر به‌ده‌ره‌وه و كراوه بوون له‌گه‌ڵ له‌خه‌ڵكیدا، هه‌میشه
ماڵه‌كانیان جێگه‌ى به‌زم ء ره‌زم ء خواردنه‌وه بووه، یه‌كێك له‌وكچه
جوانه جوله‌كانه‌ى كه له شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا بوو، ناوى (شێوه)بووه،
شێوه خوشكى (ێدیق)ـى پیاوى ێاڵح به‌گى كاتبى مه‌حكه‌مه بووه، له ماڵى
(شێوه)دا هه‌موو كات خواردنه‌وه هه‌بووه، خۆى ده‌یگرته‌وه و
ده‌شیفرۆشت، رێگه هه‌بوو بۆ هه‌موو دۆست ء ناسراوێك كه به سه‌ربه‌ستى
له ماڵه‌كه‌یدا بخۆنه‌وه، جار و باریش مریشكى بۆ ده‌برژاندن
به(رِووبه‌هه‌نار)ه‌وه، ده‌نگیشى خۆش‌بوو، كه سوارى حۆیلانكێى گوریس
ده‌بوو ئه‌م گۆرانیه‌ى ده‌وت:
هه‌ى به‌لار و به‌لار هه‌ى به‌لاراوه تو سه‌رى دایكت وه‌ره ماڵاوه‌ماڵمان
ماڵاوسێ چیخێكمان به‌ینه چاویش ئاگاداره له‌م كه‌ین ء به‌ینه
. . .هتد.
جگه له (شێوه)، به وته‌ى (حه‌میده‌ى كچى ئه‌حمه‌د موختارجاف) ژنێكى
جوان ء شۆخ ء شه‌نگى تر‌ى جوله‌كه‌ش له شاره‌كه‌دا به‌ناوى (گورجیه)
هه‌بووه، ناو و ناوبانگى جوانى (گورجیه) بووبووه باس ء خواسى زۆرێك له
دانیشتوانى شاره‌كه.
هه‌ر له‌م باره‌وه شاكیر فه‌تاح كه خۆى له ئابى ساڵى (1933)دا سه‌ردانى
شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردووه ده‌ڵێت: "جوله‌كه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، له هى
سلێمانى، ئافره‌تیشى دیسانه‌وه له‌هى گه‌لىَ جێگاى تر سه‌ربه‌سترن. كانى
ژنان (مه‌به‌ستى كانى نه‌واڵه‌ى ناوباخى گشتى هه‌ڵه‌بجه‌یه) كه له ماڵى
پاشاوه دیاربوو، زۆر ژنى جوانى ئه‌هاته سه‌ر. ژن له هه‌ڵه‌بجه‌دا زۆر
خۆیان ئه‌رِازێننه‌وه. له كاتى كار و فرمانیشدا هه‌ر به‌رگى جوان
ئه‌پۆشن. سه‌رى ژنى هه‌ڵه‌بجه‌یى، جوانترین سه‌رى ژنانى كورده كه من
دیبێتم. جوانیان زۆره پیاوانیش له به‌ر ئه‌وه سه‌ربه‌ستن".
بیگومان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و ژنانه‌ى كه شاكیر فه‌تاح ئه‌و رۆژانه
به‌چاوى خۆى بینیونى ء هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و كانییه جوله‌كه بوون،
چونكه گه‌رِه‌كى جوله‌كه‌كان به‌رامبه‌ر به ماڵى پاشا و كانى نه‌واڵه
بووه‌و، كانى نه‌واڵه‌ش نزیكترین كانى بووه له ئه‌وانه‌وه. شاكیر فه‌تاح
درێژه به باسه‌كه‌ى خۆى ده‌دات ء ده‌ڵێت: "هه‌ڵه‌بجه خۆى دڵته‌رِانه
هه‌ڵكه‌وتووه. ئاو و هه‌واى سازگارى، چاوئه‌ندازى ره‌نگینى، كچ ء ژنى
شیرینى نازه‌نینى، تێكرِا كارى له هه‌موو هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك كردووه".
جوله‌كه‌كان له زۆربه‌ى شایى ء سه‌یرانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ء سه‌یرانگاكانى
ده‌وروبه‌رى شاردا به‌تایبه‌تى سه‌یرانگاى (زه‌ڵم) به‌شدارییان كردووه،
كوژراوى هه‌ڵپه‌رِكىَ بوون، به‌تایبه‌تى ژنانیان له پاڵ ژنانى دیكه‌ى
شاره‌كه‌دا به‌وه ناسرابوون كه له رازاندنه‌وه و خۆگۆرِین ء جوان
به‌خشیدا ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه، له ده‌ستوورى به‌رگ ء جل پۆشیندا
شاره‌زا بوون. له ئارایشت ء كه‌لوپه‌ل رازاندنه‌وه و خشڵ و بابه‌تى
بۆندار له خۆداندا وه‌ستابوون، گونجاندنى ئه‌وانه له رِوویه‌كه‌وه ء
به‌كارهێنانیان له‌لایه‌كى تره‌وه شاره‌زایى باشى ده‌وىَ ئه‌وكات
سیمایه‌كى جوان به ئافره‌ت ده‌به‌خشىَ.
ژنانى جوله‌كه له شاره‌كه‌دا جلوبه‌رگى ئاڵء واڵاى كوردیان له
به‌رده‌كردو له رِه‌شبه‌ڵه‌كدا هه‌ڵده‌په‌رِین. ئه‌دمۆنز كه له ساڵى
1922دا بۆماوه‌یه‌كى كه‌م حاكمى سیاسى هه‌ڵه‌بجه بووه، له دواى ساڵى
(1945)ه‌وه كه
ئیشوكارى له‌عێراق ته‌واو بوو، سه‌ردانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستانى كرد
به‌وحسابه‌ى كه ده‌یه‌وێت به یه‌كجارى ماڵئاوایى بكات ء بگه‌رِێته‌وه بۆ
وڵاته‌كه‌ى، یه‌كێك له‌وشوێنانه‌ى كه سه‌ردانى كرد شارى هه‌ڵه‌بجه بوو،
ئه‌دمۆنس كه هاته هه‌ڵه‌بجه له‌وێشه‌وه سه‌ردانى گوندى عه‌بابه‌یلێى
كرد به‌مه‌به‌ستى بینینى داودبه‌گى حه‌مه‌سه‌عیدبه‌گى كورِى عوسمان پاشاى
جاف، ژنه‌كه‌ى ئه‌دمۆنز زۆرى حه‌زده‌كرد له‌ناو ره‌شبه‌ڵكى كوردیدا
وێنه‌یه‌ك بۆیادگارى بگرێت، بۆئه‌م مه‌به‌سته ناردوویانه لۆرییه‌ك كچه
جوله‌كه‌یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه هێناو ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌یان سازكردووه‌و
له‌گه‌ڵ ده‌هۆڵء زوورِنادا كردبوویان به‌ره‌شبه‌ڵه‌كء ژنه‌كه‌ى ئه‌دمۆنزیش
وێنه‌كه‌ى خۆى گرتبوو.
جارێك له(گوڵان) كه‌سه‌یرانگایه‌كى زۆردڵگیره(گوڵان ده‌كه‌وێته باشورى
شارى هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌ءكات نزیكه‌ى دووكیلۆمه‌ترێك له‌شاره‌كه‌وه
دووه‌ربووه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى وه‌گه‌وره‌بوونى شاره‌كه ئه‌و
سه‌یرانگایه لكاوه به‌قه‌راغى شاره‌ه‌وه) سه‌یران ده‌بىَء خه‌ڵكێكى زۆر
خه‌ریكى هه‌ڵپه‌رِكىَء گۆرانى وتنء لوولك ژه‌نىء كه‌وشه‌كء سىَ بازده‌بن.
كورِێكى فه‌قىَ له‌یارى(یه‌كه‌و حه‌یزه‌ران)ه‌كه‌دا تێده‌كه‌وىَء
جوله‌كه‌یه‌ك بازى به‌سه‌ردا ده‌داو گۆتێكى لێده‌دا. یه‌كێك له‌ولاوه
هاوار ده‌كاتء ده‌ڵێت:" بژى برایه‌تى كورد‌و جوله‌كه"، ئه‌و رۆژانه‌بوو
كه‌له خۆپیشانه‌كاندا تازه‌به‌تازه دروشمى (بژى برایه‌تى كوردوعه‌ره‌ب)
په‌یدا بووبوو.
له‌رءءى ئابورییه‌وه جوله‌كه‌كان خه‌ڵكێكى كاسبكاربوون، له‌ماڵء سامان
په‌یداكردندا زۆر زه‌حمه‌ت كێشء به‌ده‌ستء بردبوون، یارمه‌تى هه‌ژارو
كه‌مده‌سته‌كانى خۆیان ده‌دا، نه‌یان ده‌هێشت كه‌سیان موحتاجى سواڵكردن
ببىَ.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵى جوله‌كه‌كان له‌نێوبازارِو كایه‌ى بازرگانیدا، بوونى
كه‌مایه‌تیه‌كى وه‌كو جوله‌كه له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا، خۆى له‌خۆیدا
به‌ڵگه‌یه‌كى گرنگه بۆكاریگه‌رى
فاكته‌رى بازرگانى له‌شه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى شاره‌كه، بوونى
كه‌مایه‌تى جوله‌كه وه‌ك پێوه‌رێك بۆ چالاكى بازرگانى ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ى
هه‌ڵه‌بجه له‌و راستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌جوله‌كه وه‌كو نه‌ریتى
خۆیان چ له‌رۆژهه‌ڵاتء چ له‌رۆژئاواشدا زیاتر سه‌رگه‌رمى كارى بازرگانىء
كرِینء فرۆشتنء كارى سه‌رِافى(پاره‌گرِینه‌وه)ء زه‌رِه‌نگه‌رى ده‌بوون،
هه‌تا ساڵى 1948 هه‌ندىَ ئیشوكارهه‌بوو نه‌ك هه‌رله‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌ڵكو له‌هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستاندا تایبه‌ت بوون
به‌جوله‌كه‌كانه‌وه وه‌ك(خومخانه‌گه‌رى، زه‌رِه‌نگه‌رى) موسوڵمانه‌كان
ئه‌م جۆره كارانه‌یان نه‌ده‌كرد،چونكه به‌لایانه‌وه زۆر عه‌یبء شووره‌یى
بوو. ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌دا كه‌پێشتر به‌شێك بوون له‌ناوچه‌كانى
ژێرده‌سه‌ڵاتى ئه‌رده‌ڵانیه‌كان بازرگانیكردنء پاره گۆرِینه‌وه هه‌ر
جوله‌كه‌كان ده‌یانكرد، كارى دكتۆرىء حه‌كیمى بۆ موسوڵمانه‌كان شووره‌یى
بوو. بۆئاغه‌واتء به‌گزاده‌ى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان(فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت)
ئه‌گه‌ر بیانكردایه ئابرِویان له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ده‌ما.
له‌هه‌ندىَ له‌گونده‌كاندا ماڵه‌جوله‌كه هه‌بوو، ئه‌م جوله‌كانه ئیشى
گرانى گونده‌كانیان نه‌ده‌كرد، چه‌ند پریاسكه‌یه‌كى داوده‌رمانء ده‌رزىء
ده‌زوو خه‌نه‌و وسمه(كه‌به‌هه‌موویه‌وه بارى گو‌ێدرێژێك نه‌ده‌بوو)
سه‌رمایه‌ى ژیانیان بوو كه‌چى له‌ئاغاو مسكێنى گونده‌كه باشتر‌و رێك‌وپێك تر
ده‌ژیانء رایان ده‌بوارد.
جگه‌له‌وكارو پیشانه جوله‌كه‌كان كارى (چه‌رچى)شیانكردووه‌و شتیان
گێرِاوه به‌كۆڵانه‌كاندا، یه‌كێك له‌وجوله‌كانه‌ى كه‌له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا
ئه‌وكاره‌ى كردووه ناوى(كاكه‌حه‌ى) بووه، ژنانى شاره‌كه به(كاكه‌جوو)
ناویان ده‌برد. ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌و كۆڵگێرِانه له‌گونده‌كانى
هه‌ڵه‌بجه‌ء هه‌ورامانء شاره‌زووردا قوماشیان ده‌گێرِاو ده‌یان فرۆشت.
جوله‌كه‌كان كه‌متر خۆیان به‌كشتوكاڵء كاره قورسه‌كانى تره‌وه خه‌ریك
ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و رێژه نایاساییه‌یان له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت
به‌رێژه‌ى ئه‌م كه‌مایه‌تیه له‌شارێكى وه‌كو سلێمانیدا ئه‌و راستیه‌مان
بۆده‌رده‌كه‌وێت كه‌تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك چالاكى بازرگانى له‌م شاره‌دا بوونى
هه‌بووه. ئه‌مانه‌ش ناوى هه‌ندىَ له‌جوله‌كه‌ده‌وڵه‌ندو ناوداره‌كانى
شاره‌كه‌یه:
1-حه‌كیم خوایه/زۆرشاره‌زابووه له‌بوارى پزیشكىء داوده‌رماندا،
جگه‌له‌وه‌ى ناوبراو ماوه‌یه‌ك پزیشكى تایبه‌تى ماڵى عادیله‌خانء عوسمان
پاشابووه له‌شاره‌كه‌دا.
2-ئیسحاق ئاشێر/بازرگان.
3- دانا مووسا/ بازرگان بووه‌و، براكه‌شى له‌سلێمانى كه‌ناوى(شاقى بابا)
بووه، كارى عه‌تارى كردووه.
4-خواجه دووده/بازرگان بووه.
5-خواجه یایه‌ر/ فرۆشیارى ده‌رمانى گژوگیابووه.
6-عه‌زیزى وسووى ناتان/ بازرگان بووه.
7-بنه‌ى باتىَ/ دووكاندارو بازرگان بووه.
8-خواجه نه‌سیم/بازرگان بووه.
هه‌ژارترین جوله‌كه له‌شاره‌كه‌دا ناوى (شه‌مه‌ى شاوڵ) بووه، كه‌كارى
باجگرى كردووه.
مێجه‌رسۆن كه‌له‌ساڵى( 1909)دا به‌خۆگۆرِینء به‌ناوى بازرگانێكى
شیرازیه‌وه هاتووته شاره‌كه‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات
كه(عادیله‌خانم)له‌ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا قه‌یسه‌رییه‌كى جوانى له‌خشتى
سوور درووستكردووه، كه‌سه‌قفه‌كه‌ى له‌شێوه‌ى گومه‌زیدا بووه.
ئه‌وقه‌یسه‌رییه (54) دووكانى باشى له‌خۆده‌گرت، خانم مانگى به‌دوو قرِان
داویه‌تى به‌كرىَ به‌هاوڵاتى(مه‌به‌ستى كورده موسوڵمانه‌كانى دانیشتووى
شاره‌كه‌یه)ء جوله‌كه، بیست له‌و دوكانانه كاریان فرۆشتنى قوماشى
كه‌تانء بازرگانى كوتاڵ بووه‌و، زۆربه‌شیان له‌جوله‌كه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌و
شاره پێكهاتبوون. هه‌ربۆیه شتێكى سرووشتى بووه كه‌جوله‌كه‌كانى شاره‌كه
له‌رِووى داهاتء ئاستى ئابوورىء كاروباریانه‌وه له‌دیارترینء
ده‌وڵه‌ندترین دانیشتوانى شاره‌كه بن، به‌جۆرێك زۆربه‌ى دووكانء بازارِى
شاره‌كه به‌ده‌ستى ئه‌وانه‌وه بووه.
ئه‌م جوله‌كانه هه‌تا ساڵى 1950 له‌شاره‌كه‌دا مانه‌وه له‌م ساڵه‌دا
حكومه‌تى عێراقى یاسایه‌كى ده‌ركرد، رێگه‌ى به‌جوله‌كه عێراقیه‌كاندا
ره‌گه‌زنامه (جنسیه)ى عێراقیان پوچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌ء كۆچ بۆ ده‌وڵه‌تى ساواى
جوله‌كه‌ى عیبرى بكه‌ن. ده‌رچونى یتستكه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
بڵاوكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك هه‌رِه‌شه‌ء گورِه‌شه بۆسرسء بیم خستنه دڵى
جوله‌كه‌كانى دانیشتووى شاره جیاجیاكانى عێراقء به‌تایبه‌اى شارى به‌غداد،
بۆئه‌وه‌ى وایان لێبكه‌ن كه‌ده‌ستبه‌ردارى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیان ببنء
بگه‌رێنه‌وه بۆ ئیسرائیل. به‌م شێوه‌یه ئه‌وجوله‌كانه‌ى كه‌چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ك بوو له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌داء له‌پاڵ دراوسىَ موسوڵمانه‌كانیاندا
نیشته‌جێبووبوون وه‌كو هه‌موو جوله‌كه‌كانى تر‌ى عێراق ناچاركران
كه‌شاره‌كه چۆڵبكه‌نء بگه‌رِێنه‌وه بۆزێدى ره‌سه‌نى خۆیان.
سه‌رچاوه‌كان
1- محه‌مه‌د ره‌سوڵ هاوار: بیره‌وه‌رى، ئاماده‌كردنى سدیق ساڵح، ب1، بنكه‌ى
ژین، سلێمانى، 2007.
2- میجرسون(میرزاغلام حسین شیرازى): رحله متنكر الى بلاد مابین النهرین
وكردستان، ت.فوادجمیل، ج1،بغداد، 1970.
3- میجه‌رسۆن: سلێمانى ناوچه‌یه‌ك له‌كوردستان، و.مینه، مه‌ڵبه‌ندى
كوردۆلۆجى، سلێمانى،2007.
4- سیسل جۆن ئیدمۆندس: كورد تورك عه‌ره‌ب، و.حامیدگه‌وهه‌رى،ده‌زگاى
چاپءبڵاوكراوه‌ى ئاراس، هه‌ولێر،2004.
5- كوردوكوردستان له‌یه‌كه‌مین ئینسكلۆپیدیاى توركى له‌مێژوودا،
قاموسولئه‌علامى شه‌مسه‌دین سامى، و.ئه‌حمه‌د تاقانه، چ1، هه‌ولێر،2008.
6- یارۆسلاڤ كاراچى: شارستانیه‌تى ئاسیا‌و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست، و.یوسف
خزرچوپان، چ1، چاپخانه‌ى مناره،هه‌ولێر، 2007.
7- عادل ێدیق على: هه‌ڵه‌بجه(1889-1930)، چ1، چاپءپه‌خشى نوسه‌ر،2008.
8- شوان عوسمان مسته‌فا: كوردستانء پرِۆسه‌ى به‌ئیسلامكردنى كورد، چ1،
سه‌نته‌رى چاپء په‌خشى نما، سلێمانى، 2002.
9- ره‌شادمیران: ره‌وشى ئاینى ءنه‌ته‌وه‌یى له‌كوردستاندا،
چ1،كوردستان،2000.
10- شاكرفتاح: گه‌شتى هه‌ڵه‌بجه‌وهه‌ورامان له‌ساڵى 1933 دا، چاپخانه‌ى
كامه‌رانى، 1974.
11-عه‌بدولكه‌ریم حه‌مید عه‌بدولكه‌ریم: ئه‌حمه‌دموختارجاف شاعیرومرۆڤ،
چاپءپه‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى،2000.
12- فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ: كوردستان له‌چاپكراوه عوسمانیه‌كاندا،
13- عه‌لادین سه‌جادى: رشته‌ى مروارى، ب6، چاپوپه‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى،
2005.
14- به‌كرحه‌مه‌ێدیق عارف: لاپه‌رِیه‌ك له‌مێژووى هه‌ڵه‌بجه(1700-1958)،
چ1، سلێمانى،1997.
15- ئه‌حمه‌دباوه‌رِ: جوله‌كه‌كانى كوردستان(بنه‌چه‌یان-دابءنه‌ریتیان-هۆى
كۆچكردنیان)، چ1،2000.
16- كلۆدیۆس جیمس ریچ: گه‌شتى ریچ ۆكوردستان 1820، و.محه‌مه‌د
حه‌مه‌باقى،چ1، ته‌ورێز، 1992.
17- جیمس بیللى فره‌یزه‌ر: گه‌شته‌كه‌ى فره‌یزه‌ر بۆكوردستانء میسۆپۆتامیا
ساڵى 1834ز، و. ئومێدئاشنا، چ1، چاپخانه‌ى تیشك،1998.
18-به‌هادین نورى: بیره‌وه‌ریه‌كانى به‌هادین نورى، و.سه‌ردار ێاڵح، چاپى
یه‌كه‌م، سلێمانى،1995.
گۆڤاره‌كان:
1- فه‌یروزحه‌سه‌ن: هه‌ڵه‌بجه نشینگه‌ى جافء گۆران، گۆڤارى هه‌ڵه‌بجه،
ژماره‌ى تایبه‌ت، 16/3/2002.
2- سه‌لاحى حه‌مه‌ى زه‌ینه‌ب: هه‌ندىَ له‌جوله‌كه‌كانى خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌و
شارى هه‌ڵه‌بجه، گۆڤارى سلێمانى، ژماره(73)،2006.
3- جه‌مال ئیبراهیم لۆلۆ: مێژووى جوله‌كه له‌كوردستاندا، گۆڤارى
خاك،ژماره(113)، 2006.
رۆژنامه:
1- پێشكه‌وتن، ژماره(29)، 11/نۆڤه‌مبه‌رى/1920.
چاوپێكه‌وتنه‌كان:
1- چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌میده‌ى كچى ئه‌حمه‌دموختارجافى شاعیر،
سلێمانى،16/12/2006.
2- چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حاجى تۆفیق، هه‌ڵه‌بجه، 9/2/2006.