|
سه‌رزه‌مینى دووپشكه‌كان
نوسینى/ بورهان رِه‌ئوف محه‌مه‌د
ده‌نگى هاوارى ئه‌و رِێبواره‌ى كه له ئاستى په‌نجه‌ره‌ى ژوورى چێشت لێنانه‌كه‌مانه‌وه
تآ په‌رى. ئێستاش له گوێم‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، كاتآ گوتى: ئه‌رآ كاكه به‌خه‌به‌ریت؟
یان تۆش بوون و نه‌بوونت وه‌كو یه‌كه! هه‌رچه‌نده رِووبه‌رِو نه‌مبینى و نه‌شمزانى
كآ بوو، به‌ڵام هارمۆنیاى ده‌نگ و ئاوازى ده‌ربرینه‌كانى په‌رێشانیه‌كى له
راده‌به‌ده‌ریان پێوه دیار بو! به‌ده‌م گه‌رِانه‌وه‌وه دیبۆڵاند: ئه‌م عاله‌مه
مردوون! ئه‌م خه‌ڵكه ئه‌ڵێى خۆڵى خامۆشى به‌سه‌ریاندا باریوه! كه‌سێك نه‌بو
په‌لامارى سه‌تڵێك ئاو، به‌تانیه‌كى ته‌رِ بدات. . . ئه‌و تێ په‌رى و خشپه‌ى پآ
و ده‌نگى گله‌یى و گازنده‌كانى ورده ورده له گوێكان ئاوا ده‌بون، پاش چه‌ند
چركه‌یه‌ك له‌پرِ ده‌نگى هاوار و ناڵه و گریانى ژنان به‌رزو و به‌رزتر بوه‌وه،
رِۆحه ئاسوده‌و بآ ئاگاكانى راچڵه‌كاند.
كاتێك ئاودیوى ده‌رگاى حه‌وشه بووم حه‌شاماتێكى زۆر تێك رِژابونه كۆلانه‌كه‌ى
ئه‌ودیومانه‌وه پاشماوه‌ى دوكه‌ڵێكى ره‌شیش
به‌ئاسمانى ماڵى عه‌ریف تاهیره‌وه به‌ره‌و رِه‌وینه‌وه ده‌چو. پاش چه‌ند
رۆژێك كه رِێوره‌سمى ماته‌مینى كۆتایى هات، هاوسه‌ره‌كه‌م له‌به‌ر خۆیه‌وه:-
ئۆ. . .ف ئه‌و ژنه چۆن ده‌ستى چوه گیانى خۆى؟!.
هه‌ستى كرد كه‌من گوێم لێ بوو ته‌ماشاى كردم و گوتى: حه‌سره‌تى مه‌رگى باجى
تارا ویژدانى هه‌راسان كردووم، هه‌رگیز له خه‌یاڵم ده‌رناچێت، گوتم: وادیاره
شتێك له‌باره‌ى ژیانیه‌وه ده‌زانیت. گوتى: زۆر شت، ته‌نانه‌ت له‌باره‌ى مه‌رگیشیه‌وه!
چونكه ته‌نها كه‌سێك كه هه‌مووشتێكى لا ده‌دركاند، من بووم ئه‌ویش یه‌كه‌م له‌به‌ر
خاڵیكرنه‌وه‌ى هه‌ناوى خۆى و دووه‌م ته‌واوى متمانه‌ى به‌من هه‌بوو هه‌رچه‌نده
من ته‌نها به‌ڵێم بۆ ده‌كرد و گوێم بۆ ده‌گرت. . . كه‌مێك وه‌ستا و پاشان وه‌ك
بیه‌وێت زیاتر بڵێت گوتى: له‌بیرته پار سالڕ كچه ته‌مه‌ن یه‌كساڵانه‌كه‌ى مرد؟
گوتم: به‌ڵآ، ئه‌وه‌ى كه گوتیان به‌و تاریكه شه‌وه چوه‌ته سه‌ربان و كه‌وتۆته
خواره‌وه. گوتى: به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو كه‌هه‌ر ئه‌و شه‌وه پاش ئه‌وه‌ى
عه‌ریف تایه‌ر له‌چه‌ند كایه‌یه‌كى قوماردا به‌خراپى دۆرابوو، له‌گه‌لڕ باجى
تاراى داماو ده‌بێته كێشه‌و هه‌رایان و وه‌ك عاده‌تى هه‌زاران جاره‌یان به‌شه‌ق
و بۆكس به‌رده‌بێته گیانى ئه‌و ژنه‌و به‌وه‌ش واز ناهێنێت به‌یه‌ك ده‌ستى ده‌نه‌وێت
له و ساوایه‌و به‌هه‌موو هێزیه‌وه ده‌یكێشێت به دیوارى ژووره‌كه‌یاندا!
ئینجا
هه‌ره‌شه له‌ژن و منداڵه‌كانى ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌خه‌ونیشدا ئه‌م چیرۆكه
ببیسێته‌وه هه‌مویان به‌و ده‌رده ده‌بات.
گوتم: مرۆڤ چه‌ند درِنده‌یه به‌رامبه‌ر هاورِه‌گه‌زه‌كانی!
گوتی: ئه‌ی بۆ ناڵێیت به‌رامبه‌ر به خودی خۆیشی؟ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌چێته
خوێنی خه‌ڵكی به‌ده‌گمه‌ن ده‌وێرن خۆیان بكوژن! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن
زۆر ده‌گمه‌نتر ده‌ست ده‌به‌ن بۆ رِۆحی خه‌ڵكی.
گوتم: مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو بوژانه‌وه شارستانی و ئابوری و كولتوری و په‌روه‌رده‌یی
یه هێشتا له عه‌قڵی دووپشكه‌كان تێی نه په‌رِاندووه! ئه‌میش وه‌ك ئه‌وان كه
ده‌بینێت چوار ده‌وری به ئاگر گیراوه ژه‌هری ده‌سه‌ڵاتی ده‌رِژێنێته‌وه ناو
سه‌ری خۆی. گوتی: زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌وه لاوازترن به‌رگه‌ی ئاگره‌كه‌ی چوار
ده‌وریان بگرن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاگرانه‌ی كه به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ڵیان
گیرساندون. گوتم: بڵێسه‌كانی ناوه‌وه كه‌متررنین، هه‌رچه‌نده وه‌همیش بن!
ئه‌و رِۆژه‌ی كه ژنه دراوسێكه‌ی پشته‌وه‌مان خۆی سوتاند، برِیارمدا چی دی له‌ماڵ
نه‌چمه ده‌رێ. دیمه‌نی دوكه‌ڵی ئه‌و ئاگره هه‌تا ئێستاش له‌به‌ر چاوانم خول
ده‌خوات، له ساته‌كانی گۆشت برژاندندا، له‌جه‌ژنی ئاگری نه‌ورۆزدا، له‌كاتی
نانكردن و حه‌مام گه‌رمكردن و سه‌رو پێ پاككردندا، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ى
هاوسه‌ره‌كه‌م مه‌نجه‌ڵى بوخاره‌كه‌ى ده‌خسته سه‌ر ئاگر، گیانى من به‌چزه چز
و هه‌ڵمه خه‌سته‌كه‌ى په‌رێشان و بآ حالڕ ده‌بوو!
یان شه‌وانى رِه‌مه‌زان كاتێك مه‌لاى مزگه‌وتى گه‌ره‌كه‌كه‌مان باسى كڵپه‌و
بڵێسه‌كانى ئاگرى دۆزه‌خى بۆ ده‌كردین، من گومانم هه‌بو له‌وه‌ى كه‌خوداى میهره‌بان
به‌و جۆره‌ى مامۆستا ده‌یفه‌رموو كه‌ڵك له‌ئاگر وه‌ربگرێت!
به‌درێژایى ئه‌و ساڵه‌ى كه له‌ماڵه‌وه مامه‌وه، هاورِێیه‌تیم له‌گه‌ڵ خۆم و
كتێبه‌كانم دا توند‌و به‌تینتر كرده‌وه، به‌هۆى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كانمه‌وه
بومه هاوده‌مى هه‌زاران پێغه‌مبه‌ر و فه‌یله‌سوف وپاشاو ژه‌نه‌رِاڵ و كچان و
كورِانى جوان و ناشرین. هه‌ر له‌ناو ژوره‌كه‌مدا ده‌یان ولاَت و سه‌دان شار‌و
دارستان و لێره‌وارِ گه‌رِام... پاش ئه‌و ماوه دورو درێژه‌ى كه سه‌رقاڵترین و
پرِ په‌یوه‌ندى ترین ساڵى ژیانم بو، ئێواره‌یه‌ك له دوكانى ئه‌میرى وێنه‌گر
دانیشتبووم پیاوێك به‌پرتاو خۆى كرد به‌دوكاندا و داواى شۆردنه‌وه‌ى وێنه‌ى
ژماره هه‌شتى مارسى كرد و ئه‌میرى وێنه‌گرى مژوڵى دۆزینه‌وه‌ى كۆدى وێنه‌كۆنه‌كان
كرد.
له‌وساته‌دا چاوى هه‌ڵهێناو ته‌ماشاى منى كرد و گوتى: ئه‌وه تۆیت؟ مامۆستا
گیان چۆنیت؟ هه‌زار ره‌حمه‌ت له پایزه براكان! هه‌ستامه سه‌رپآ و ده‌ستى ته‌وقه‌م
بۆ درێژ كرد‌و و گوتم: سوپاس به‌رێزم، بمبوره وێنات ده‌كه‌مه‌وه به‌ڵام. . .بڵێم
چى. . .ماوه‌یه‌كه هه‌ست ده‌كه‌م یاده‌وه‌ریم كالڕ بوه‌ته‌وه، پآ ده‌چێت ده‌ردى
پیرى بێت (به‌پێكه‌نینه‌وه) گوتى: ده‌ى قه‌یدى نیه، پیاو كه‌ژیانى ئاسووده
بوو ئاگاى له حاڵى هه‌ژاران نامێنێت! چه‌ند چركه‌یه‌ك وه‌ستاو ئینجا گوتى: من
حه‌سه‌نى مینه‌م، دێته‌وه یادت؟ ئه‌و به‌یانیه‌ى ماڵى دراوسێكه‌تان سوتا ئه‌وه
من بووم له‌په‌نجه‌ره‌كه‌تانه‌وه با‌نگم كردیت. . . ئێستا له‌گه‌لڕ رێكخراوێكى
تایبه‌ت به‌مافى ئافره‌تان كارده‌كه‌م و به‌دواى ئه‌و هه‌والڕ و به‌ڵگه نامانه‌وه‌م
كه‌باس له خۆكوشتن و خۆسوتاندنى كچان و ژنانى ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
گوتم ئه‌رآ به‌رِاست، چى له‌باره‌ى مێردى ئه‌و ژنه‌وه ده‌زانیت؟ گوتى: شتێك له‌باره‌ى
ئه‌وه‌وه نازانم، به‌ڵام ئه‌و خانوه زوَرتر موڵكى عومه‌رى خه‌جآ بوو، سآ ده‌یه
پێش ئێستا بوكه‌كه‌ى، هه‌ر له‌و ژووره‌دا خۆى سوتاند كه‌باجى تاراى تیا سوتا!
ئه‌و بوكه داماوه‌ش یه‌ك ساڵى له‌و خانوه‌دا نه‌برده سه‌ر، له‌گه‌لڕ خه‌سوى
دا زۆر ناكۆك بوو، نیوه رۆیه‌ك ته‌نها دوو به دوو له‌ماڵه‌وه ده‌بن، خه‌سوه‌كه‌ى
پێى ده‌لێت: ئه‌گه‌ر یه‌ك رۆژ له‌ته‌مه‌نیشم مابێت ئه‌بآ ژنێك بۆ ئارامى كورِم
بهێنم به‌سه‌رتا! تۆ ئه‌گه‌ر ژنى چاك بویتایه مێرده‌كه‌ى پێشوت ته‌ڵاقى نه‌ده‌دایت!
تیرى ئه‌م قسه‌یه خراپ جه‌رگى ئه‌و ژنه گه‌نجه‌ى له‌ت كردبوو.
بآ باكى و ده‌مار گرژى عه‌ریف تایه‌ر و خۆسوتاندنى باجى تارا پاڵیان به‌منه‌وه
نا دواى چیرۆكى ژیانى ئه‌و خێزانه‌بكه‌وم به‌درێژایى مێژوى دراوسێیه‌تیمان ته‌نها
چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م پێكه‌وه بوین، ئه‌ویش دوانیوه‌رۆى رۆژێكى هه‌ینى بو، پاش
نوێژى هه‌ینى بۆ ماڵ ده‌گه‌رِاینه‌وه، پۆلێك باڵنده به‌رِاسه‌رمانه‌وه ده‌فرِین،
عه‌ریف تایه‌ر گوتى: ئا. . .خ ئێستا بۆ تاپرِێك، مه‌رج بێت تا په‌نجا دانه‌یانم
لىَ ده‌خستنه خواره‌وه 0گوتم: عه‌ریف گیان
ئه‌وانیش وه‌ك من و تۆ حه‌زیان له‌ژیانه.گوتى: ئۆ . . .هۆ. . .ومامۆستا، تۆش
شاعرانه بیرده‌كه‌یته‌وه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌موشتێك نه‌خه‌یته خزمه‌تى خۆته‌وه
هیچ نیت، هیچ.
پاش ئه‌م وت‌و وێژه كورته، ته‌واوى رِێگاكه‌مان به‌بىَ ده‌نگى برِى. . .
شه‌وێكیان حاجى سلێمانى كۆنه هاورِێم به‌میوانى هاته دیدارمان و داوام لىَ
كرد چى له‌باره‌ى عه‌ریف تایه‌ره‌وه ده‌زانیت؟
گووتى: له‌كاتى كۆرِه‌وه‌كه‌دا ماڵى هه‌ردو لامان كه‌وتینه (گه‌یلان غه‌رب) كه‌ناومان
نابوو (سه‌رزه‌مینى دوپشكه‌كان) زۆرجار كه له‌گه‌لڕ ئه‌و پیاوه ده‌چوینه ده‌شت
به‌رده‌وام مژوڵى ئه‌وه‌بوو ورده پوش و په‌ڵاشى له‌ده‌ورى دوپشكێك كۆده‌كرده‌وه
و ئاگرى پێوه ده‌ناو دوپشكى قورِ به‌سه‌ر كه‌به هه‌رچوار لادا ده‌سورِایه‌وه
هه‌ر ئاگر بوو! دواجار چزوه‌كه‌ى خۆى له‌پشته‌وه ده‌هێنایه‌وه و ده‌ینوساند
به‌ته‌وقى سه‌رى خۆیه‌وه‌و خۆى ده‌كوشت! هه‌ربه‌م شێوازه عه‌ریف تایه‌ر هه‌زاران
دوپشكى ده‌كوشت! به‌منداڵیش له‌گوند پێكه‌وه توتنمان ده‌كرد، وا. . .ى ئه‌گه‌ر
له‌وآ بویتایه! ئه‌و ملى جوجكه‌كانى باده‌دا و ئه‌وانیش
به‌راستى ده‌خنكان! ئه‌م به‌شۆخى و پێكه‌نینه‌وه منداڵانى ده‌دایه به‌ر زلله‌و
ئه‌وانیش به‌راستى ده‌گریان! ئه‌م به‌چێژو خۆشه‌ویستیه‌وه شه‌قى له زه‌كه‌رى
گوێدرێژه‌كان هه‌لڕ ده‌داو ئه‌وانیش به‌ئازارو ره‌نجه‌وه غاریان ده‌دا! كه‌مێك
وه‌ستاو پاشان گوتى:- خودا به‌و راسه‌ره‌وه ئاگاداره، له دونیادا كه‌سێكى
ترم نه‌دیوه هێنده‌ى ئه‌و پیاوه سوكایه‌تى به‌به‌رامبه‌ره‌كانى بكات و به‌هه‌موو
كه‌سێك رابوێرێت! ئه‌و گه‌وره‌ترین چێژى له كوشتنى ئاژه‌ڵاندا و دیمه‌نى شه‌ره
كه‌ڵه‌شێر وه‌رده‌گرت.
حاجى سلێمان به‌ده‌م گێرانه‌وى هه‌ڵوێسته ناخۆشه‌كانه‌وه برێك نوكته‌ى سه‌یر
و خۆشى ئه‌و پیاوه‌ى ده‌گێرایه‌وه، منیش خه‌یاڵم كه‌وته سه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان
ژیانى عه‌ریف تایه‌رو كورِه گه‌وره‌كه‌ى، كه دوو ساڵ له‌مه‌وپێش به‌هۆى شه‌رِكردنى
له‌گه‌لڕ مامۆستایه‌كى دا له خوێندنگاكه‌ى فه‌سڵ كرابو، ئێستا وێڵى سه‌ر شه‌قام
و كۆڵانه‌كانى ئه‌م شاره‌یه، ره‌دووى كچه خوێندكاره‌كان ده‌كه‌وێت و ئاره‌زوومه‌ندى
كۆكردنه‌وى ئه‌و كلیپانه‌یه كه له‌رێگاى موبایله‌كانه‌وه وێنه‌ى سێكسى و
كرده‌وه‌ى ناشیرین و كوشتن و سه‌ربرینه‌كانى باشور بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. . .
جارێكیان به‌پێكه‌نین و زه‌وقێكى زۆره‌وه بانگى كردم و سیناریۆى كوشتن و
سوكایه‌تى پیآ كردنى ئافه‌رتێكى له‌مۆبایله‌كه‌یدا پآ نیشان دام كه‌چۆن حه‌شاماتێكى
زۆر به‌تێهه‌ڵدان و قژ راكێشان و له‌سه‌ر بان خستنه خواره‌وه و جنێوى خراپه‌وه
ئه‌وه‌ى خودا پێى ناخۆش بێت پێیان كرد! ده‌یگوت: ئه‌و كچه عاشقى كورێكى جیاواز
له‌مه‌زهه‌ب و عه‌شره‌ته‌كه‌ى خۆى بوه!
به‌كه‌وتنه خواره‌وه‌ى كتێبى (ئه‌نسكلۆپیدیایى خۆكوژان) به‌سه‌ر ره‌فه‌ى په‌نجه‌ره‌كه‌مانه‌وه
حاجى سلێمان وتوێژه‌كه‌ى رِاگرت و منیش له‌ئه‌ندێشه‌كردن به‌ئاگا هاتمه‌وه.
حاجى سلێمان پرسى: ئه‌رآ مامۆستا ئه‌و كتێبه قه‌به‌یه باسى چى ده‌كات؟
گوتم: باسى خۆكوشتنى شاعیره‌كان و فه‌یله‌سوف و نوسه‌رو ده‌رونناسه‌كان ده‌كات.
گوتى: مامۆستا من ده‌ساڵه په‌یوه‌ندیم به‌عه‌ریف تایه‌ره‌وه نه‌ماوه ته‌نها
سڵاوێكى سه‌رپێى نه‌بێت ئه‌ویش هه‌ركات لوتمان بته‌قآ به لوتى یه‌كتره‌وه!
چونكه بۆم ده‌ركه‌وتوه هه‌ركه‌سێك له‌گه‌لڕ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا هاورآ بێت،
هه‌ر له‌كرمێكه‌وه هه‌تا دوپشكێك و هه‌تا ئافره‌تێكیش دواجار خۆى ده‌كوژێت.
|