سۆفستاییه‌كان و فه‌لسه‌فه‌كه‌یان؛
رِاستكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر دیده هه‌ڵه‌كان

عزیز عه‌بدولاَ
له سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی باس له خودی سۆفیستاییه‌كان و
فه‌لســــه‌فه‌كه‌یان بكه‌م به پێویستی ده‌زانم، باسێك با به كورتیش بێت
له سه‌ر لانكه‌ی فه‌لسه‌فه له یۆنانی كۆن (ئیغریق) بكه‌م، كه
گرنگییه‌كه‌ی په‌یوه‌ست ده‌كه‌م به‌م بزوتنه‌وه فیكرییه‌وه كه
بـــــووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه به دروستبوون و پاشانیش گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌ها
ڕێبازێكی فیكری و فه‌لسه‌فی بدات. ئه‌مه‌ش بۆ سروشتی خودی یۆنان
ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌تایبه‌تیش شار یاخود ده‌وڵه‌ته شاری ئه‌سینا كه ئه‌و
كات ده‌وڵه‌تۆكه‌یه‌ك بوو كه زیاتر له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
یۆنان و جیهانی ناسراویش هه‌ڵگری باوه‌ڕێكی دیموكراتييانه بوو، ئه‌مه
ڕێگه به بوونی بیروڕا و ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاجیاكان ده‌دا و
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێبوردنی
گیانی هاوڵاتی و تاكه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌تۆكه‌یه ڕێخۆشكه‌ر بوون بۆ
دروستبوونی كۆمه‌ڵێك بیریار و مامۆستا به‌ناوی سۆفیستاییه‌كانه‌وه.
سۆفیستاییه‌كان به واتا و مانای لێكدانه‌وه‌ی زاراوه‌یی له وشه‌ی
(ســـــــــــــــوفی) به واتــــــــای (حیكمه‌ت، دانایی) و پاشگری (یست)
به واتای (خاوه‌ن، پیاوانی ئه‌و كار یان ڕێبازه) دێت و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م
دوو وشـــــــه‌یه‌ش دروستبوونی وشه‌ی (سۆفیست)ـه كه ده‌كاته مانای
پیاوی حیكمه‌ت و دانایی یان (حیكمه‌تیار).
له ڕاستیدا سۆفیستاییه‌كان كۆمه‌ڵێك بیریار (مفكر) بوون كه له یۆنان‌دا
به‌هۆی هێرشی فارسه‌كان (كه بووه هۆی دروستبوونی زه‌روره‌تی هونه‌ری
به‌رگری و هونه‌ری باوه‌ڕپێ هێنان (اقناع) و هونه‌ری بێ‌ژان (ختابه) و
هه‌روه‌ها له‌به‌ربوونی ململانێی فه‌لسه‌فی له ساڵانی 450 پێش زایین له
مه‌ڕ كێشه گه‌لێكی وه‌ك چاك و خراپ، بووون و نه‌بوون و... هتد كه لێره‌دا
عه‌قڵیه‌تی سۆفیستاییه‌كان په‌یدا بوو كه ئایدیا و باوه‌ڕێكی نوێ‌بوو و
مرۆڤیان به خودی پێوه‌ر بۆ شته‌كان داده‌نا و به‌مه‌شیان ده‌گووت دانایی.
سۆفیستاییه‌كان نه‌ك هه‌ر هونه‌ری بێ‌ژان و بابه‌ته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی
(چاكه و خراپه) و (بوون و نه‌بوون)، به‌ڵكو له بابه‌ته بابه‌تی (موزوعی)
یه‌كانی تریشدا وانه‌یان ده‌گوته‌وه و به گه‌ڕۆكی ده‌ژیان و هه‌ر بۆیه
بڕێك پاره‌ی دیاریكراو كه ده‌كرێ كه‌م یان زۆر بوو بێت وه‌ریان ده‌گرت
له خوێندكاره‌كانیان و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه چ بۆ سه‌رده‌می خۆیان و چ بۆ
سه‌رده‌می نوێ و هاوچه‌رخ، یه‌كه‌مین شت بوو بێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن به ده‌ست
ناحه‌ز و نه‌یارانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه و به‌وه‌ش تاوانبار ده‌كران كه
زانستیان فرۆشتووه، به‌ڵام لێره دا نابێ ئه‌وه له یاد بچێت كه ناچاری
ئابووری و ناله‌باری باری گوزه‌ران وای له‌وان (له
سۆفیستاییه‌كان) كردووه كه له پێناو ده‌ستخستنی بڕێك پاره‌ی دیاریكراو
ئه‌م كاره بكه‌ن (واته پاره له خوێندكاره‌كانیان وه‌ربگرن)، هه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی بژین و نه‌مرن، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه
كۆیبكه‌نه‌وه و ماڵات و باخات و كانزا گرانبه‌هاكان و هۆكار و
ئامرازه‌كانی خۆشگوزه‌رانی ئه‌و ســه‌رده‌مه‌ی پێ‌بكڕن، چونكه زۆرینه‌ی
هه‌ره زۆری سۆفیستاییه‌كان كه‌سانی كۆچه‌ر و گه‌ڕۆك بوون و له
مه‌مله‌كه‌تی فـــــارس (بلاد الفارس) و مه‌مله‌كه‌تی شام (بلاد
الشام)ـه‌وه هاتبوون و خاوه‌ن زه‌وی و موڵك و ماڵ نه‌بوون له ئه‌سینادا و
نه‌شده‌كرا بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان، واز له پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان كه
فكر و فه‌لسه‌فه و بابه‌ته هاو په‌یوه‌نده‌كانی بووه بهێنن و
ده‌ست بده‌نه كرێكاری یان چه‌ته‌یی.
هه‌ر چه‌نده ئه‌فلاتون له كتێبه‌كه‌یدا (كۆمار) باس له سۆفیستاییه‌كان
ده‌كات و تاوانباریان ده‌كات به وه‌رگرتنی پاره له به‌رامبه‌ر فێركردنی
زانست و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌نوسێت كه ئه‌وان خودی خۆیان ده‌كه‌نه
پێوه‌ر (معیار، مقیاس) بۆ چاكبوون یان خراپبوونی شته‌كان و ئه‌و
بابه‌تانه‌ش كه دڵیان خۆش ده‌كات به چاك و ئه‌وانه‌ش كه په‌ستیان ده‌كات
به خراپ له قه‌ڵه‌م ده‌دةن. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌فلاتون له‌گه‌ڵ سوكرات
یه‌كده‌گرنه‌وه و باس له هیچ و پوچی و له‌ق و لۆقی فه‌لسه‌فه‌كه‌یان
ده‌كه‌ن، به‌ڵام با ئه‌وه‌ش له یاد نه‌چێت كه سۆفیستاییه‌كان له‌گه‌ڵ
گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی (هیگڵ)ـدا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ده‌ڵێ:
"ئاده‌میزاد پێوه‌ری هه‌موو شتێكه"، هــــه‌روه‌ها گه‌وره
فه‌یله‌ســـــــــــــوف (فريدریـــش نیچه) له باسكردنی ئاكاردا ده‌ڵێت:
"ئاكاری باش ئه‌وه‌یه كه به عه‌قڵیيه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یكات باش
بێت".
جگه له‌م ڕه‌خنانه هه‌ریه‌ك له ئه‌فڵاتون و سوكرات، ئه‌وان به دووری
فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له زانست و زانین ( العلم و المعرفه )
تــــــــاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕاســتیدا وا نییه، چونكه
سۆفیستاییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی كه باسیان له هونه‌ری بێ‌ژان ده‌كرد، بابه‌ته
زانستیه‌كانیان نه‌ده‌خسته ڕوو و ئامانجی سه‌ره‌كیان فێركردنی خه‌ڵك بوو
بۆ وتاردان و فێركردنی فێركاری هونه‌رى بێ‌ژان و له‌مه‌شدا جارێكی تر
نیازپاكی ســـــــــــــــــــۆفیستاییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه به‌وه‌ی
كه زانستیان قۆرخ نه كردووه.
گه‌وره نووسه‌ری سه‌ده‌ی بیســــــته‌م (برتراند ڕاسڵ) باسی سؤفستاييه كان
ده‌كات به‌وه‌ی كه سۆفیستاییه‌كان هیچ كات پێداگریه‌كی كوێرانه‌یان له
سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان نه‌كردووه و هه‌رده‌م ملیان بۆ ڕاستیيه تازه
ده‌ركه‌وتووه‌كان كه‌چ ده‌كرد و دژایه‌تی ئه‌فڵاتونیش له‌به‌ر ترس بوو
له‌وه‌ی كه نه‌بادا
سۆفیستاییه‌كان جێگه‌ی باوی ئه‌و بگرنه‌وه هه‌ر بۆیه به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك ڕه‌دی ده‌دانه‌وه.
وه‌نه‌بێ سۆفیستاییه‌كان ته‌نها پاره‌یان وه‌رگرتبێت و خه‌ڵكیان فێری
وتار بێژی كرد بێت، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه توانیویانه بنچینه‌یه‌ك بۆ
مه‌سه‌له فه‌لسه‌فيیه‌كانی په‌یدابوون و دروستبوونی زمان دابنێن و بۆ
یه‌كه‌مین جار ئه‌وه سۆفیستاییه‌كان بوون كه سیاسه‌تیان له ئه‌خلاق
جیاكرده‌وه و مامۆستایه‌تیشیان له یۆنان‌دا داهێنا و خودی خۆیان كرد بووه
زانستگا و به شێوه‌یه‌ك كه كار و كردار و كێشه و گیروگرفت و مه‌سائیلی
ڕۆژانه‌یان بۆ خه‌ڵك شی ده‌كرده‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له
یۆنانی ئه‌و كاته‌دا كه له ئه‌نجامی تێكشانی ده‌روونی (الانكسار
المعنوي)ـی یۆنانه‌وه كه ئه‌میش ده‌رئه‌نجامی داگیركرنی بوو دروست بوو
بوو پڕكرده‌وه.
ماوه‌ته‌وه بنوسین و بڵێین كه سۆفیستاییه‌كان خاوه‌ن عه‌قڵێكی جیا له
خه‌ڵك و بیریار و فه‌یله‌سوفه‌كانی تر بوون و له ناو خودی خۆشیاندا
جیاوازی فیكری هه‌بوو و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی له موماره‌سه و
پیاده‌كردنی فه‌لسه‌فه‌كه‌یاندا كه له توندڕه‌و (متترف) و میانڕه‌و
(معتدل) یان تێدابوو.
له كۆتایی دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه له دوو توێی وه‌ها نووسیندا
ئاسته‌مه بتوانرێت به تێر‌و ته‌سه‌لی باس له‌وه‌ها ڕێبازێكی گرنگی
فه‌لسه‌فی بكه‌ین كه جێگه‌ی خۆی له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا جێگیركردووه و
ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه هه‌زاران و بگره زیاتریش كتێب و نووسراویان
له‌باره‌وه نوسراوه، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م كه توانیبێتم تیشكێك بهاومه
سه‌ر باسه‌كه و هه‌ندێ ڕاستیشم خستبێته ڕوو و سۆفیستاییه‌كانم وه‌ك
خۆیان باسكرد بێت و لێره‌شه‌وه ده‌خوازم كه ئه‌مه دوا بابه‌ت نه‌بێت
له‌سه‌ریان بنوسرێت و هه‌ر كه‌سێكی دیش له توانایدایه با بێت و
له‌سه‌ریان وه‌ك خودى خۆيان بنووسێت.
سه‌رچاوه‌كان
1- حه‌مید عه‌زیز سه‌عید، سه‌ره‌تایه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی
یۆنان،سلێمانی1979.
2- افلاطون، الجمهوریه، ترجمه الی العربیه: حناخناز، بیروت.
3-فردریك نیتشه، وه‌های گووت زه‌رده‌شت، وه‌رگێڕانی: عه‌لی
نانه‌وازاده،سلێمانی2001
4- ڕێبوار سیوه‌یلی، سۆفستاییه‌كان، هه‌ولێر.