كورته‌یه‌ك
له ژیان و فیكرى دكتۆر سروش

سه‌عید به‌شیر خه‌رپانه‌یى
زۆرجار بیرمه‌ندان و لێكۆله‌ره‌وان توشى به‌ربه‌ست و رِووبه‌رِوبونه‌وه ده‌بنه‌وه
ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به رِۆحێكى رِه‌خنه‌گرانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك
لایه‌ن یان ده‌توانین بڵێین چه‌ندین لایه‌ن له كۆمه‌له ى زانسته
ئیسلامیه كلاسیكیه‌كان،،وه‌ك رِاڤه (التفسیر) حه‌دیس و زانستى كه‌لام و
فیقه و ئوسوڵ و.....هتد بووه‌ستن.هۆكارى
ئه‌وه‌ش بریتیه له‌وه‌ى كه ئه‌م زانستانه زۆر چونه‌ته‌وه به‌ناو یه‌كدا،هه‌ربۆیه
ترسى ئه‌وه هه‌یه كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌یه‌كجارى هه‌ره‌س بهێنێت ئه‌گه‌ر
بێت و لقێك له لقه‌كانى كه‌م و كورِى تێدابێت،هه‌ربۆیه ده‌یانبینى دوو
دڵن له نێوان ئه‌رىَ كردن و نه‌رىَ كردن‌دا،له نێوه‌ندى ئازایه‌تى و
ترس‌دا،له نێوان داخوازیه‌كانى مه‌عریفه‌ى نوێى و داخوازیه‌كانى وه‌فادارى
له به‌رامبه‌ر هه‌وڵى پێشیناندا.له نێواندى ئه‌م كێشه‌یه‌دا تێكه‌ڵ بوون
و نادیارى زاڵ ده‌بێت و سه‌رسامى وه‌ده‌رده‌كه‌وێت و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى كه‌ڵه
كه بوو دێنه رِێگه‌ى باوه‌رِدان،به‌لاَم وه‌لاَمى تێر و ته‌واوى پرسیاره
مه‌عقول و رِه‌واكانیان چنگ ناكه‌وێت.ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له بابه‌ته
ئاینیه‌كاندا ده‌نوسن ئازایه‌تى ئه‌وه‌یان تێدا نیه كه‌مه‌سه‌له ئاڵۆز و
كێشه‌داره‌كان بوروژێنن هه‌رچه‌ند تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مافى خۆیانه كه‌ئه‌م
كاره نه‌كه‌ن و كه‌م و كورتیان تێدا بنوێنن،چونكه ناو ئه‌و واقیعه‌ى كه‌نوێگه‌رى
فه‌رزى كردووه و سه‌پاندویه‌تى وایى لێكردوون كه‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ر گه‌لێكى
نوىَ بده‌ن،به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه!!چونكه مه‌نهه‌ج و پرۆگرامى رِه‌خنه‌یى
مێژوویى كه‌لتورى كۆمه‌ڵێك مه‌رجى قورسى هه‌یه،ئه‌وانیش پێكهاته‌ى فیكریان
شیاوى ئه‌وه‌یان پێنادات كه‌له زۆربه‌ى كاته‌كاندا وه‌لاَم بده‌نه‌وه،ئه‌م
پرۆگرامه‌ش په‌یوه‌سته به‌و پرۆگرامه باوه‌ى كه‌له زانسته مرۆڤایه‌تى و
كۆمه‌لاَیه‌تیه نوێكاندایه،كه زیاتر پشت به‌پرسیار كردن ده‌به‌ستێت تاوه‌كو
وه‌لاَمدانه‌وه‌ى دڵنیاكه‌ره‌وه هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆگرامه هه‌وڵى تێگه‌شتنێكى
باشتر ده‌دات نه‌وه‌ك جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر حه‌قیقه‌ته نه‌گۆرِ و
كۆتاییه‌كان،ئه‌گه‌ر بته‌وێت كه‌نارِه‌حه‌تى تێپه‌رِ كردن به‌ناو ئه‌م
چنراوو هێله سورانه رِاسته‌وخۆ یان نارِاسته‌وخۆ بخه‌یته سه‌ر ئه‌م به‌ربه‌سته‌ى
كه‌له پێشه‌وه باسمان كرد كه‌زانا موسڵمانه‌كان به‌درێژایى هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان
دایان ناون (واته هێله سوره‌كان...)به‌باشى له وه تێده‌گه‌یت كه‌ملكه‌چ
پێكردنى شته سه‌لمێنراوه‌كان بۆ رِه‌خنه و شیكارى ئازایه‌تیه‌كى باشى
پێویسته،چونكه
زۆرجار سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئۆپۆزیسیۆنى دژ به‌فیكره نوێیه‌كان شێخه‌كان و
پیاوه ئاینیه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌له فیكرى نوێ‌دا مه‌ترسیه‌ك ده‌بینین بۆسه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ده‌یگرنه ئه‌ستۆ،ئه‌م موعاره‌زه‌یه‌ش له لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه
دروست ده‌كرێت ئه‌مه‌ش بۆ رِازیكردنى زاناكان و رِاكێشانى دڵیان و رِاو
بۆچونه‌كانیان, یاخود جارى واهه‌یه دروست بوونى ئه‌م موعاره‌زه‌یه له
لایه‌ن هه‌ندێك له زانایانه‌وه هۆكاره‌كه‌ى ته‌نها ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مان
پێیان ناخۆشه زانایه‌ك یان كۆمه‌ڵێك زاناى تر له ئاشكرا كردن و گوتنى ئه‌م
بۆچونه‌دا پێش ئه‌وان كه‌وتوون.دروست كردنى موعاره‌زه له لایه‌ن ده‌سه‌لاَت
دارانه‌وه یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كانى بریتیه له وه‌ى كه‌ئه‌م زانا
كلاسیكیانه به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌رگرى كردن له سیته‌مه داپڵۆسێنه‌ر و
نادیموكراسیه‌كانیان.وه جارى واش هه‌یه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه
كۆمه‌ڵێك یان چه‌ند كۆمه‌ڵێكن له خه‌ڵكى كه‌ئه‌م فیكره نوێیانه‌یان پێ
قبوڵ ناكرێت كه‌به‌پێچه‌وانه‌ى فیكره باوه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگاكانیانه،بارودۆخى
كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى بوارى ئه‌وه‌ى نه‌داوه كه‌خوازیارى شێوازێكى تر
بێت له بیركردنه‌وه و دیدێكى جیاوازى بۆ دروست ببێت سه‌باره‌ت به‌كه‌ون
یان سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وته جیاوازه‌كان.
به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌كى تر ئه‌و قۆناغه مێژووییه‌ى كه‌موسڵمانان به‌گشتى
پێدا تێپه‌رِ ده‌بن،وه ئه‌و دواكه‌وتنه‌ى كه‌له هه‌موو بواره‌كاندا توشى
هاتوو، وه نارِه‌حه‌تى رِووبه‌رِوبونه‌وه‌ى پێشكه‌وتن و پێشهاته جۆراو
جۆره ناوه‌كى و ده‌ره‌كیه‌كان،هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى
قوڵبكه‌نه‌وه كه رِووبه‌رِویان ده‌بێته‌وه،له وانه په‌یوه‌ندیان به‌شێوازى
ئاینداریه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه،وه هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رابه‌ریه مه‌ترسى
داره‌ى كه‌له كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا هه‌یه به‌ده‌ست گرتن به‌سیسته‌مه مه‌عریفیه
پرِ بایه‌خه‌كانیانه‌وه له ناو به‌رن و نه‌یهێڵن.
ئه‌مرِۆكه‌ش ئه‌وه سه‌لمێنراوه و رِوون بووه‌ته‌وه كه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر
ئه‌م مه‌ترسیانه‌دا ته‌نها به‌موناقه‌شه‌ى
زانستى و گفتوگۆى هێمنانه و كراوه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى فراوان،چونكه ئه‌مه
ته‌نها شتێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى باش له خراپ و تێپه‌رِ كردن له نارِه‌حه‌تى
و دژییه‌كانبۆچونه بىَ به‌هاكان كه‌پشت به‌به‌ڵگه‌ى به‌هێز نابه‌ستن ده‌بێت
بكرێت،كه‌وابوو حه‌قیقه‌ت له به‌رده‌مماندا نیه، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ت ده‌ره‌نجامى
كێشه‌ى فیكر و بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كانه.
تێرِوانینێكى گشتى بۆ ژیانى
تاكه‌كه‌سى دكتۆر عبد الكریم سروش
ناوى دكتۆر سروش (حوسه‌ین حاجى فه‌ره‌ج ده‌باغه) له رِۆژى عاشوراى ساڵى
1945 له شارى تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامى ئێران له دایك بووه.قۆناغى
سه‌ره‌تایى له قوتابخانه‌ى (قائیمیه) ته‌واو كردووه و پاشان قۆناغى ناوه‌ندى
و دواناوه‌ندى له قوتابخانه‌ى (مورته‌زه‌وى) و پاشان له هه‌مان قۆناغدا
واته (دوا ناوه‌ندى) چووه‌ته قوتابخانه‌ى (رِه‌فاه)
دكتۆر سروش زۆر سودى له مامۆستا (رِه‌زا رِوزبیه) كه‌زۆر كه‌سێكى بلیمه‌ت
بووه له زانسته ته‌تبیقیه‌كان و رِاڤه‌ى قورئاندا بینیوه.
دكتۆر سروش له تافى لاوی‌دا چه‌ندین كتێبى خوێندووه له بابه‌ته‌كانى
عیرفانى و عیلمى و فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسى و زانستى ئه‌خلاق و هه‌ڵسوكه‌وتى
ئیسلامى،له وانه (جامع السعادات) ى مه‌لا مه‌هدى نه‌راقى (المراقبات فی
اعمال السنه) ى میرزا جواد ئاغا مه‌له كى ته‌برێزى.
دكتۆر سروش ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو كتێبه‌م نه‌خوێندایه هه‌رگیز نه‌مده‌توانى
جیاوازى بكه‌م له نێوان زانستى ئه‌خلاقى ئیسلامى ووشك و سارد و نه‌زۆك و
نێوان شیرینى و تام و له زه‌تى قسه‌ى عاریفه‌كان و رِێگه‌ى سالیكه‌كاندا.
زانكۆ سه‌ره‌تاى كرانه‌وه
دكتۆر سروش پاش ته‌واو كردنى دواناوه‌ندى, له هه‌ردوو كۆلێجى (فیزیا)و(ده‌رمانسازى)وه‌رده‌گیرىَ،به‌لاَم
ئه‌م ده‌چێته كۆلێجى ده‌رمانسازى و پاش ته‌واو كردنى خوێندن ده‌چێته ناو
سوپا و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ خزمه‌ت ده‌كات و له گه‌ڵ كۆتایى هاتنى خزمه‌تى
سه‌ربازیدا ده‌كرێته لێپرسراوى تاقیگه ده‌وله تیه‌كان له پارێزگاى بوشه‌هرـ
له باشورى ئێران ـ له وێشدا بۆ ماوه‌ى ساڵ و نیوێك ده‌مێنێته‌وه.
*خوێندن له به‌ریتانیا*
پێشنیارى زه‌ماله‌ى خوێندن له به‌ریتانیا خرایه به‌رده‌م دكتۆر سروش و ئه‌ویش
به‌خۆشیه‌وه ئه‌وه‌ى قبوڵ كرد‌و په‌یوه‌ندى كرد به‌زانكۆى له نده‌ن به‌شى
كیمیاى ئه‌زمونى (تجربی) له هه‌مان كاتدا له هه‌مان زانكۆ سه‌رقاڵى
خوێندنى زانستى مێژوو فه‌لسه‌فه‌ى زانسته‌كان بووه.
قومارى عاشقان له نێوان
مه‌وله‌وى و غه‌زالیدا
دكتۆر سروش ده‌ڵێت:ناكرێت بڵێین كه‌گه‌رمى و كڵپه‌ى (مه‌وله‌وى) و ساردى و
ناسكى (غه‌زالى) وه‌ك یه‌كن به‌ڵكو زۆر جیاوازن.(غه‌زالى) (عاریفى ترسا‌و)
خاوه‌ن رِۆحێكى برینداره،و سام و هه‌یبه‌تێكى هه‌یه‌كه‌هه‌ڵگرتنى له
توانادا نیه......
خوداى غه‌زالى (رِوگرژه و،دڵێكى به‌ردینى هه‌یه،تورِه‌ییه‌كه‌ى زاڵه به‌سه‌ر
سۆز و عاتیفه‌كه‌یدا،منیش ناتوانم ئه‌م دیارده‌یه قبوڵ بكه‌م و ته‌حه‌مولى
بكه‌م له بزوتنه‌وه‌ى ژیانى مرۆڤدا،.من به‌شوێن خودایه‌كى به‌خشنده و
میهره‌باندا ده‌گه‌رِام كه‌دڵێكى فراوانى بىَ سنورى هه‌بێت....ئه‌م خودایه‌شم
له لاى مه‌وله وى دۆزیه‌وه،كه عاریفێكى عاشقه و له ئاسمانى ویژدان و
عه‌شق و ئاسۆكانى خۆشه‌ویستى دا ده‌فرِێت ـ به پێچه‌وانه‌ى غه‌زالى (زاهیدى
ترسا‌و) كه‌به‌ترسه‌وه له هه‌مو هه‌ست و قولاَییه‌كانى بوونیدا ده‌ژیا،ئایا
ماوه‌ى نێوان ئه‌م دوو كه‌سه گه‌وره‌یه له واقیعى فیكرى و ئه‌خلاقیدا
چه‌نده؟له رِاستیدا یه‌كێكیان ته‌واوكه‌رى ئه‌ویتریانه،سه‌ره‌رِاى
جیاوازیان له مه‌نهه‌ج و هۆكاره‌كانى مه‌عریفه‌دا.
له وسالاَنه‌ى كه‌له به‌ریتانیا بوو به‌شدارى له چه‌ندین چالاكى سیاسى و
فیكرى و.....هتد له رِیزه‌كانى جالیه‌ى ئێرانی‌دا كردووه،له‌گه‌ڵ
هاورِێكانیدا هاوكارى (كۆمه‌ڵه‌ى لاوانى موسڵمانى) كرد و پاش دروست بوونى
جیاوازى فیكرى له نێوانیاندا شوێنى ووتاردانه‌كه‌ى گواسته‌وه بۆ هۆڵێك
كه‌پێیان ده‌گووت (ئیمام به‌رِاح) كه‌چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى
گه‌وره‌ى تێدا ئه‌نجام درا له سه‌روبه‌رى رِوخانى ده‌سه‌لاَتى پاشایه‌تیدا
له ئێران،شایه‌نى باسه مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى دكتۆر عه‌لى شه‌ریعه‌تى
كه‌ئه‌وكات له له نده‌ن و له بارودۆخێكى ئاڵۆز و نادیاردا مردبوو له و
هۆله دا به‌رِێوه‌چوو.
(گه‌رِانه‌وه بۆ ئێران)
له گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى شۆرِشى ئێران و سه‌ركه‌وتنى له ساڵى 1979 زاینى
دكتۆر سروش گه‌رِایه‌وه ئێران و كتێبى (قیمه المعرفه) (به‌هاى مه‌عریفى)
بلاَوكرده‌وه و هه‌روه‌ها كرایه به‌رِێوه‌به‌رى رِێكخراوى رِۆشنبیرى
ئیسلامى،پاشان چویه زانكۆى تاران،برِوانامه‌ى دكتۆراى له فه‌لسه‌فه‌ى
ئیسلامی‌دا به‌ده‌ست هێنا.
له گه‌ڵ زیاد بوونى دله رِاوكىَ و كێشه‌كاندا ئه‌مه‌ش له به‌ر نه‌بوونى
پرۆگرامێكى گونجاو له‌گه‌ڵ شۆرِشدا له زانكۆكانى وولاَتدا هه‌ربۆیه بۆ
ماوه‌یه‌ك زانكۆكان داخران بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى له په‌یرِه و
پرۆگرامه‌كانى خوێندندا بكرێت،له سه‌ر رِاسپارده‌ى ئیمامى خومه‌ینى دكتۆر
سروش كرایه ئه‌ندامى ئه‌و رِێكخراوه‌ى كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
پێكهێنرابوو.وه‌له ساڵى 1983 دا‌و له به‌ر جیاوازى بۆچونى له گه‌ڵ
هاوكاره‌كانیدا له و ده‌زگایه وازى هێناو له رِێكخراوى توێژینه‌وه و
خوێندنه رِۆشنبیریه‌كاندا دامه‌زرا كه تا ئێستاش ئه‌ندامه له و
رِێكخراوه‌دا.
((دكتۆر سروش و رِووبه‌رِوبونه‌وه‌كانى واقیع))
شۆرِشى ئێران وه‌ك هه‌موو شۆرِشه‌كانى تر بویه‌هۆى ده‌ركردن و ئاواره‌كردنى
چه‌ندین رِۆڵه‌ى ئه‌و شۆرِشه،هه‌ربۆیه زرێك له قوتابیانى دكتۆر سروش
به‌وولاَتانى جیهاندا بلاَو بوونه‌وه و له زۆرێك له یاداشت و
نوسینه‌كانیاندا باسیان له مامۆستا و پێشه‌واى خۆیان دكتۆر سروش كردووه.
زۆرێك له بیرمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌داران و رِیفۆرم خوازانى
ئێران سودیان له بیر و بۆچون و فیكره‌كانى ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه
بینیوه و هه‌وڵى بلاَو كردنه‌وه‌ى فیكره‌كانیان له ناوه‌نده رِۆشنبیرى و
جه‌ماوه‌ریه‌كاندا داوه،ئه‌مه‌ش بوویه هۆى ئه‌وه‌ى كه‌له‌لایه‌ن زۆرێك
له‌پارێزگاران (المحافیزین) واته باڵى موحافیزكاره‌وه له ئێران دژایه‌تى
خۆیى و فیكر و قوتابى و هاوبیره‌كانى بكرێت،به‌لاَم ئه‌م دژایه‌تى كردنانه
بىَ ئاكام ماونه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بینین رِۆژ له دواى رِۆژ هاوبیر و
لایه‌نگرى فیره‌كانى ئه‌م پیاوه له زیاد بووندان،ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه
ئێسته دكتۆر سروش له چه‌ندین زانكۆى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا
كارده‌كات و به‌رده‌وامه له كاره نوێگه‌رى و رِۆشنگه‌ریه‌كه‌ى له
رِێگه‌ى وانه ووتنه‌وه و،دانانى كتێب،و نوسین و ووتاردان له كه‌ناله
بینراو بیستراو نوسراوه‌كاندا،وه‌هه‌روه‌ها ئاماده‌بوون له مێزگرد و
كۆنفرانسه جیهانیه‌كان و باسكردن و رِه‌خنه گرتن له هه‌ستیار ترین
مه‌سه‌له ئاینى و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌هێڵى سورن و
به‌زاندیان تاوانه و له سنور ده‌رچونه.
((ئاین له دیدى سروشدا))
دكتۆر سروش له جیهانى ئیسلامی‌دا به‌یه‌كێك له مه‌شخه‌ڵدارانى ئیسلاَح
دێته هه‌ژمار،چونكه تیۆره زانستیه گه‌وره‌كه‌ى باس له‌و گۆرِانه
ده‌كات كه‌سه‌باره‌ت به‌ناسینى كارورباره ئاینیه‌كان هاتووه‌ته
ئاراوه،واته (مه‌عریفه‌ى ئاینى)،له به‌رئه‌وه‌ى كه‌مه‌عریفه‌ى مرۆڤ
سه‌باره‌ت به‌كاروباره‌كانى ژیانى دوونیا شتێكى گۆرِاوه
(المتغییر)،هه‌ربۆیه مه‌عریفه‌ى مرۆڤه‌كانیش سه‌باره‌ت به ئاینه‌كانیان
شتێكى گۆرِاوه،واته گۆرِانى به‌سه‌ردا دێت،كه‌وابوو مه‌عریفه هه‌میشه
په‌یوه‌ندى به‌كات و به‌ئاستى زانستى مه‌عریفه‌وه هه‌یه (ئبستمولوجیا).
دكتۆر سروش لێره‌دا مه‌به‌ستى له‌وه‌یه كه‌به تێپه‌رِبوونى كات چه‌ندین
رِاڤه و ماناى نوىَ بۆ ئاین ده‌رده‌كه‌ون،هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م
مانایانه له گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌دا بگونجێت كه‌رِاڤه‌كارانى تێدا ده‌ژى.
له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانى دكتۆر سروش له بوارى ئاین و مه‌عریفه‌ى
ئاینیدا بریتین له‌سىَ كتێب:(القبچ و البسگ فى الشریعه)،(بسگ التجربه
النبویه)،(ێراگات المستقیمه).
((تیۆرى دكتۆر سروش سه‌باره‌ت به(ژاتى،و عه‌ره‌چی) له ئایندا.))
بۆ نیشاندانى تیۆر و تێرِوانینى دكتۆر سروش بۆ زاتى (جه‌وهه‌رى) و عه‌ره‌زى
و نزیك كردنه‌وه‌ى بۆ تێگه‌شتن،سروش سىَ هه‌ڵویسته له‌سه‌ر سىَ په‌ند
ده‌كات له‌سىَ زمانى جیاوازدا،كه‌یه‌ك مانا ده‌كه‌یه‌نن،واته رِۆح و زات و
جه‌وهه‌ر،(كرۆك)،كه‌بریتین له مانه‌ى خواره‌وه:
*وه‌ك هه‌ڵگرى ته‌پله‌كان بۆ كرمان (په‌ندى فارسى).
*وه‌ك هه‌ڵگرى خه‌ڵوزى به‌ردین بۆ نیوكاسیل (په‌ندى ئینگلیزى).
*وه‌ك گوازه‌ره‌وه‌ى خورما بۆ به‌سره (په‌ندى عه‌ره‌بى).
ماناى جه‌وهه‌رى یان رِۆحى تاك (الژات) بۆ ئه‌م نمونانه یه‌كێكه،به‌لاَم
ده‌بینین كه‌ئه‌م رِۆحه سىَ به‌رگى جۆراوجۆرى له به‌ر
كردووه،كه‌رِه‌نگه جۆراو جۆره‌كانى ئه‌و سىَ گه‌له ى له خۆ گرتووه
كه‌تێكه‌ڵیان كردووه له گه‌ڵ زمانى رِۆشنبیرى و جوگرافیایاندا.هه‌ربۆیه
دكتۆر هه‌وڵى موقاره‌نه و به‌رابه‌رى كردن له نێوان ئه‌م سىَ نمونه‌یه
ده‌دات،به‌سىَ تێبینى مه‌نهه‌جى:
1ـ كرۆك و شوناسى ئه‌م نمونانه وه‌ك ناوكرۆك نه‌گۆرِه
2ـ دیارده عه‌ره‌زیه‌كان به‌چه‌ندین جۆر و شێوه‌ى جۆراو جۆرى نوێوه
ده‌رده‌كه‌ون.
3ـ تایبه‌تمه‌ندى (عه‌ره‌زى) بریتیه له ده‌ركه‌وتنى به‌شێوه‌یه‌كى تر.
هه‌ربۆیه دكتۆر سروش ئه‌یه‌وێت ئه‌م پرۆگرامه به‌سه‌ر ده‌قى قورئانیدا
جێبه‌جىَ بكات،به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌رِۆشنبیرى و زمانى باو له كاتى
دابه‌زینى قورئاندا بریتى بووه له دیارده عه‌ره‌زى و شێوازه دیاره‌كانى
ماناى (جه‌وهه‌رى).ئه‌م زمان و رِۆشنبیریه عه‌ره‌بیه له قورئاندا
ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ئه‌و شتانه‌ى به‌كار هێناوه كه‌له گه‌ڵ كه‌لتورى
عه‌ره‌بیدا ئاشنایه.
لێره‌دا پرسیارێكى گرنگ خۆى قوت ده‌كاته‌وه،ئه‌ویش بریتیه له وه‌ى ئایا
عه‌ره‌زیاته‌كانى قورئان ئه‌گه‌ر بهاتایه و به‌زمانێكى تر بهاتایه‌ته
خواره‌وه هه‌ر ئه‌م عه‌ره‌زیاته ده‌بوون كه‌ئێستا بوونیان هه‌یه؟
پێویسته زۆر به‌خێرایى و به‌بىَ دودڵى وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه
و بڵێین به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئیسلام له هیندو وولاَتى رِۆم نازڵ
بوایه له برى نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى،ئه‌وكات عه‌ره‌زیاته‌كانى ئیسلامى
یۆنانى و هیندى ده‌بوون كه‌له قولاَیى و ناوه‌ندى فیكر و هزرى ئه‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌دا رِۆچووبون،زۆر جیاوازتر بوو له ئیسلامى عه‌ره‌بى......
((رِۆشنبیرى فیقهى لاى دكتۆر سروش))
دكتۆر سروش هه‌روه‌ك غه‌زالى پێى وایه كه‌فیقه زانستێكى
دونیاییه‌وله‌عه‌ره‌زیاته‌كانى ئاینه.
سروش پێى وایه ئه‌گه‌ر بێت و فیقهزانه‌كان ئیجتیهاد له بنه‌ما و
ئوسوڵیاته‌كاندا نه‌كه‌ن و مه‌عریفه گه‌لێكى نوىَ نه‌خه‌نه‌رِوو سه‌باره‌ت
به زانسته‌كانى مرۆڤ گه‌رایى و بوون،هیچ كات ناتوانن وه‌لاَمى
رِووبه‌رِوبونه‌وه‌كانى واقیع و پێویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى
هاوچه‌رخ بده‌نه‌وه،چونكه فیقهى ته‌واو كامڵ كه پێویستى نه‌بێت
ئیجتیهادى تێدا بكرێت،ته‌نها لاى خودا ئه‌و جۆره فیقهه‌هه‌یه،به‌لاَم
زانستى فیقه زانستێكى مرۆڤانه‌یه،وه‌هه‌موو زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانیش
به‌ره‌و كه‌ماڵ درِۆن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن ئه‌گه‌ر فیقه زانه‌كان په‌رۆشى گۆرِانكارى نه‌بن له
جیهان و كۆمه‌ڵگه‌دا،ئه‌وكات ئه‌م گۆرِانكاریانه‌ى كه‌له جیهانى
هاوچه‌رخدا بونیان هه‌یه و رِووده‌ده‌ن،به‌دیدێكى ئیعتیباره‌وه له فتواو
بۆچونه‌كانیاندا وه‌رى ناگرن،و واى بۆ ده‌چن هه‌موو كۆمه‌لگا
مرۆڤایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كى گه‌وره‌كراوى كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ن،هه‌ربۆیه هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى ئه‌و حوكمه شه‌رعیانه ده‌ده‌ن
كه‌له كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رده‌مى وه‌حیداجێبه‌جێكراون،بىَ گومان ئه‌مه‌ش شتێكى
مه‌حاڵ و نه‌گونجاوه و پێوانه‌یه له گه‌ڵ نه‌گونجاو جیاوازدا
(قیاس مع الفارق).
((بنه‌ماكانى تیۆرى دكتۆر سروش له مه‌عریفه‌ى ئاینیدا))
1ـ ئاین و مه‌عریفه‌ى ئاینى دوو شتى جیاوازن به‌لاَم دژى یه‌كتر نین.
2 ـ ئاین نه‌گۆرِه (سابت)،مه‌عریفه‌ى ئاینیش مه‌عریفه‌یه‌كى
مرۆڤانه‌یه،كه‌واته مه‌عریفه مرۆڤایه‌تیه‌كان گۆرِاون (متغییر).
3 ـ فیقه زانستێكى دونیاییه و له عه‌ره‌زیاتى ئاینه.
4 ـ شه‌ریعه‌ت بىَ ده‌نگه،و ته‌نها له به‌رامبه‌ر پرسیار و پێویستیه‌كانى
ئێمه‌دا دێته گۆ.
5 ـ وه‌حى و په‌یامه ئاسمانیه‌كه‌ى خودا په‌یوه‌ندیان به‌كه‌سایه‌تى
پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه واته له ده‌ركه‌وتن و به‌رگوىَ كه‌وتندا
كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر رِۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێرِێت.
6 ـ كۆتایى پێغه‌مبه‌رایه‌تى ئه‌وه ناخوازێت كه پێغه‌مبه‌ر ئاماده‌باشى
مه‌عنه‌وى نه‌بێت له گۆرِه‌پانى ئاینداریدا،به‌ڵكو خوازیارى پێویستى ئه‌م
ئاماده‌بوونه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌زمونه ئاینیه به‌سوده‌كان.
7 ـ كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كى ئاینیه ئیتر له ته‌شریعدا بێت
یان له ئه‌زمونى ئاینی دا.
8 ـ مه‌عریفه‌ى ئاینى وه‌ك هه‌موو مه‌عریفه مرۆڤایه‌تیه‌كانى تر ده‌گۆرِێت
و كامڵ ده‌بێت.
واته له به‌ر ئه‌وه‌ى زانست ومه‌عریفه‌كان رِووبه‌رِوى هاتنه‌وه‌یه‌ك و
كرانه‌وه ده‌بنه‌وه‌وكه‌م و زیاد ده‌كه‌ن،مه‌عریفه‌ى ئاینیش هه‌ربه‌م
شێوه‌یه.
9 ـ پاڵفته كردن و له بێژنگدانى ئاین پێویستى به‌وه هه‌یه كه‌زانیارى
وورد و فراوان له سه‌ر مه‌عریفه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئاین كۆبكه‌ینه‌وه.
10ـ یه‌كه‌م كه‌سێك كه‌تۆوى فره‌یى (پلورالیزمى) له جیهاندا چاند خوداى
گه‌وره‌بوو،ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى كه
پێغه‌مبه‌رانێكى زۆرى نارد، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه و هۆزێكى
جیاواز،و له بیر و هزرى هه‌ركام له و پێغه‌مبه‌رانه‌دا رِاڤه‌یه‌كى
تایبه‌تى به‌خۆى بۆ تێگه‌شتن له شه‌ریعه‌ت و جێبه‌جێ كردنى دان.
سه‌رچاوه: (العقل و الحریه) د. سروش، لاپه‌ره 5 بۆ 27