|
زایه‌ڵه‌ى غوربه‌ت

حه‌كیم مه‌لا ساڵح
دڵم وه‌ك به‌رماڵ رِاخست له به‌رتا
نوێژى ئه‌ڤینى له سه‌ر دابه‌ستى
كه‌چى بێ ده‌ستنوێژ هاتیته سه‌رى
دیاره له باتى خوا، خۆپه‌رستى.
***
وه‌نه‌وشه‌ى قسه‌م له پاى دارگوێزى
رِێزتا، وه‌ستا بوو به گه‌ردنكه‌چى
بۆنى هه‌ڵئه‌دا بۆ گیاى په‌رچه‌مت
كه‌چى هه‌ڵتكه‌ند نازانم بۆچى؟
***
پارچه شیعرێ بووم زریانى غوربه‌ت
هێنامى به ئه‌م شاره‌ى گه‌یاندم
كاتێ كه ویستم له عیشقم بدوێم
چۆرِچۆرِ شه‌رابی مه‌یلت رِژاندم.
***
ویستم وه‌ك كه‌وێ به‌م نزاره‌وه
سۆزێ بۆ جوانیت تێ چریكێنم
گره‌و له عه‌شقى فه‌رهاد به‌رمه‌وه
كه‌ف و كوڵى دڵ دابمركێنم.
***
بۆ نه‌تهێشت له ناو هه‌ردى بالاَتا
چنوورى قسه‌م بێته شنه شن؟
ئه‌گه‌ر غه‌ریبى ناو ئه‌نرێ تاوان
ئه‌وا یه‌كه‌مین كافرم ئه‌من.
***
چه‌ند جارێ وتت (ده‌روێش عه‌بدوڵلاَ)
به‌سته‌یه‌ك بڵێ بله‌رزێ گه‌ردوون
سێ جار من ده‌ستم دایه شمشاڵ و،
تۆ نه‌تهێشت لێیده‌م به كامى ده‌روون
***
من له عیشق ئه‌دوێم، تۆش به نیگاى چاو
تۆمارى حه‌زى خۆتم بۆ باس كه
قه‌زات له گیانم مه‌مرِه‌نجێنه، تۆ
نازانى دڵى غه‌ریب چه‌ند ناسكه.
***
ته‌ورى گله‌یی ده‌مه‌زه‌رد ئه‌كه‌م
زرِگوێزى فریودانت هه‌ڵپاچێ
جارِستت كردم له هه‌وارى ژین
خوا لێت بسێنێ حه‌قم، كناچێ.
20/6/1988 سنه
|