گه‌شتێك
بۆ هیندستان
.JPG)
و: له‌فارسییه‌وه: مه‌سعود محه‌مه‌د هانه‌وژاڵه‌یى
هندستان وه‌ك مه‌مله‌كه‌تێك
یه‌كێكه له كونترین شارستانیه‌ته‌كانى جیهان و كلتورێكى مه‌یدانى
جیهانى بۆ خۆى رِاكێشاوه. پێشكه‌وتنى شارستانى ده‌گه‌رِێته‌وه
(4000)ساڵ پێش كه (كه به‌پێچه‌وانه‌ى شارستانیه‌ته كۆنه‌كانى
تر)رِێچكه‌ى ئه‌مانه به‌بىَ پچرِان تاكو ئێستا به‌رده‌وامه. له‌م
رِۆژگاره‌دا هندستان به پێشرِه‌وى زانستى و پیشه‌سازى زیاد به‌ره‌وپێش
چووه و له‌نێوان ولاَتانى پیشه‌سازى دا ده‌یه‌مین ولاَته و له‌رِووى
فراوانى رِووبه‌ره كه‌یه‌وه حه‌وته‌مین ولاَتى جیهانه.
زه‌وى هندستان به‌شاخى زۆر و ده‌ریاو ئۆقیانوسى هند له به‌شه‌كه‌ى تر‌ى
ئاسیا جیاوازه شاخه‌به‌رزه‌كانى هیمالایا له‌سنورى باكورى ئه‌م
ولاَته بۆ باشور كشاوه و له‌باشور ئۆقیانوسى
هندى تێدایه. زنجیره چیاى به‌رزى (ڤیندیا) ئه‌م ولاَته ده‌كاته
دووبه‌شه‌وه. له‌سه‌ر تا سه‌رى ولاَت جیاوازى كلتور و گۆرِانى
جوگرافیا به‌چاوده‌بینرىَ ده‌ره‌نجامى سه‌ده‌كانى پێكه‌وه ژیانى
مرۆڤه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه به‌ئاینى و زمانى جیاواز و نه‌ریتى
جۆراوجۆره.
له‌كاتێكدا له باشورى هند به‌ساختمان و بینا له‌گه‌ڵ
ده‌روازه‌كانیاندا جوانترى كردووه. وه‌هه‌روه‌ها په‌یكه‌رانێكى زۆر
ده‌توانرىَ ببینرىَ. ئه‌م ولاَته‌وه‌هه‌روه‌ها له رِۆژئاواى ئه‌م
ولاَته لادێی بچوك بچوك ده‌بینرىَ كه‌له‌بیاباندا بلاَوبونه‌ته‌وه.
كه‌لتورى هند به‌شیوه‌یه‌كى گشتى بیروباوه‌رِى بودائیزمى له‌خۆگرتووه
وه‌كه‌لتورى شارى هندى ده‌توانرىَ له‌ناوچه رِه‌نگینه‌كانى به‌شى
باكورى رِۆژهه‌لاَتى ئه‌م ولاَته له‌گه‌ڵ ئاواز و سه‌ماى رِه‌سه‌ن
ده‌توانرىَ ببینرىَ.
شوێنێكه كه شوێنى فلیمه‌كان و په‌رستگاكان له‌پاڵ كۆمپیوته‌رى
پێشكه‌وتوو هابه‌شیان هه‌یه. بیناكۆنه‌كانى هند پشتیوانى گه‌وره‌ترین
ده‌وڵه‌تى دیموكراسى جیهانه جێگایه‌كه وزه‌ى ئه‌تۆم ته‌نیا
بۆمه‌به‌ستى پیشه‌سازى به‌رهه‌م ده‌هێنرىَ...
(ئاو و هه‌وا)
له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى مه‌ملكه‌تى هند چوار وه‌زر ده‌توانین ببینین.
(زستان)
له‌دیسه‌مبه‌ر تامایس, له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هنددا, وه‌رزى زستان
كاریگه‌ره. پله‌ى گه‌رما هاوسه‌نگه‌و هه‌ندىَ جار به‌شێوه‌ى مام
ناوه‌نده(2-3) پله‌ى ژێر (سفر) نیشانده‌دات. له‌باشورى ولاَت ئاو
هه‌وا خۆشه‌و له‌به‌شه‌كانى رِۆژهه‌لاَت و رِۆژئاوا. ئه‌م مام
ناوه‌ندیه‌ى هه‌وا له‌وه‌رزى زستان زۆر سازگار و خۆشى به‌خشه‌و پله‌ى
گه‌رما(18)سانتى گراد به‌ره‌وژووره و ده‌توانرىَ به‌هار له زستاندا
بزانرىَ.
(به‌هار و هاوین)
به‌هار و هاوین له زستاندا پێكه‌وه‌یه و گه‌رم وسوتێنه‌ره
له(ته‌وریل, كانونى دووه‌م) تاژوئن(ناوه‌رِاستى نیسان)پله‌ى گه‌رما
له‌به‌شه‌كانى باكور, رِۆژهه‌لاَت, رِۆژئاواى ولاَت كاریگه‌ره
كه‌پله‌ى گه‌رما جارىَ تا48پله سانتیگراد ده‌گات, له‌باشورى هند هه‌وا
قه‌تیسكراو گردبووه گه‌رما له ده‌ور و به‌رى 35پله‌یه. سه‌رتاسه‌رى
هندستان له مانگه‌كانى روئیه تاسێپته‌مبه‌ر(هاوین)له‌كاتى بایه
وه‌رزیه‌كاندایه.
(پایز)
مانگه‌كانى ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌ر مانگه‌كانى پایزه. ئاوهه‌وا
له‌سه‌ر تاسه‌رى ولاَت دڵگیر و خۆشى به‌خشه.
(كاتى ناوچه‌كان)
كاتى پێوانى هندستان(5)سه‌عات و نیو پێشتره له‌كاتى گرینچ(GMT)
له‌كاتێكدا له كوردستان 3 سه‌عات پێشتره له سه‌عاتى گرینچ.
(شاره گرنگه‌كانى)
هندستان دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر(225) پارێزگا‌و (7) ناوچه‌ى یه‌كگرتوو.
پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى هند(نیوده‌لهى )یه, شاره‌گرنگه‌كانى بۆمباى,
موده‌ریس, كلكته, بنگالو, حه‌یده‌رئاباد, هایپور, لوكنو, چانیگار,
ئه‌حمه‌دئابا ئه‌لاَئاباد, ئالیگار, كانیپور, تریواند رووه.
(زمان)
زمانى هندى زمانى رِه‌سمیه وه زمانى ئیگلیزى زمانى هاوبه‌شى خه‌ڵكه
و زمان و له‌هجه‌ى جیاجیا له به‌شه‌جیاوازه‌كانى هند به‌كار
ده‌هێنرىَ. هه‌ربۆیه(18) زمان ماده‌ى هه‌شته‌مى یاساى سه‌ره‌كى
تۆمارگراوه كه پێك هاتوون له(ئاسامى, بنگالى گجرانى, هندى, كان
ناداد, كنكانى كشمیرى, مالایالام, مانیپورى, ماراتى, سیالى, ئه‌وریا,
پنعابه نگریت, سندى, تامیل, تگرادا.
(پرِۆگرامى (سیسته‌م) خوێندنى هندى)
له‌تایبه‌تمه‌ندیه نایابه‌كانى هندستان بونى سىَ یه‌مین سیسته‌مى
گه‌وره‌ى خوێندنى بالاَى جیهانى ئه‌مرِۆیه. سىَ زانكۆى هندستان
له‌ساڵى (1875)ز. له‌كلكت, بۆمباى, موده‌ریس. بنیادنرا. ئێستا ولاَتى
هندستان خاوه‌نى(97)زانكۆیه‌و (7000) كۆلێژى په‌یوه‌ست پێیانه‌وه‌یه.
خوێندنى زانكۆكانى هند بابه‌تى زۆر له‌باره‌ى شیعر و شاعیرى له
خۆگرتووه تا كۆمپیوته‌ر و زانستى گه‌ردوونناسى له خۆده‌گرىَ زانكۆ و
دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت سودمه‌ندده‌بن, به‌لاَم له كاره‌كانیاندا
به‌ته‌واوى سه‌ر پشكن. زۆرتر زانكۆكانى هند خاوه‌نى بیناى تۆكمه‌و
كۆلیژى په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه و به‌شه‌ئیداریه‌كانیان له قۆناغێكى
تردان. هه‌ندىَ له زانكۆكان و كۆلیژه‌كان به‌بىَ پسپۆرِى
هه‌ریه‌كه‌یان له‌به‌شى تایبه‌تى خۆیان كارده‌كه‌ن بۆ نمونه: زانكۆى
كشتو‌كاڵى (پانتناكاد) زانكۆى هونه‌رى ئه‌م شاره‌یه.
(كورسیه‌كانى خوێندن)
ئه‌م كورسیانه به‌گشتى شه‌هاده‌ى به‌كالیۆرۆس به‌شه‌كانى هونه‌ر,
زانست, بازرگانى و به‌شه‌كانى تر ده‌درێت و ماوه‌ى به‌كالیۆرۆس له هند
سىَ ساڵه. له ساڵى یه‌كه‌م (5- 6) بابه‌ت تێكه‌ڵ به‌به‌شه‌كان
ده‌كرێت و له ساڵه‌كانى رِێك, ته‌نیا له‌بابه‌تێكدا رِێك ده‌بێت
له‌ساڵى یه‌كه‌مدا رِوون ده‌بێته‌وه كه قوتابى داواكه‌ر بۆ مه‌رجى
خوێندن له‌كۆرسى هه‌ڵبژێرراوى خۆیه یان نا.
له كورسى یه‌كانى ئه‌ندازیارى, پزیشكى, دان سازى, ده‌رمانسازى و
هه‌روه‌ها نیو درێژه ده‌كێشىَ.
(كورسى یه‌كانى دیبلۆم)
هه‌ندىَ له زانكۆكان كورسیه‌كانى دیبلۆم بۆ به‌شه‌جیاوازه‌كانى
ئه‌ندازیارى, كۆمپیوته‌ر و پیشه‌سازى داده‌نێت. كه‌به‌درێژاى ماوه‌ى
خوێندنى زانكۆكان له زانكۆیه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر ده‌گۆرىَ. له‌رِووى
سیستمى خوێندنیشه‌وه. پله‌ى (B.E.D) (Edue atimn of Bacleler) ده‌درىَ
به قوتابیانىَ كه قۆناغه‌كانى خوێندنیان ته‌واوكردبىَ.
(مه‌رجى پێویست بۆ وه‌رگرتن)
بۆوه‌رگرتنى له كورسیه یه‌كه‌میه‌كانى زانكۆ به‌شى
(به‌كالریۆس)هندستان پێویسته كه قوتابى(12) ساڵ قۆناغى ناوه‌ندى و
ئاماده‌یى ته‌واوبكات(دبلۆم)ى وه‌رگرتبىَ بۆ وه‌رگرتن له‌م قۆناغه‌ى
زانكۆدا داواكاران ده‌بێت له تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى گشتى كۆتایى دا
نمره‌كانیان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له(70%)بێت. بۆ وه‌رگرتن له
كورسیه‌كانى ماسته‌رى له هونه‌ر و پیشه‌ى دا ده‌بێت قۆتابى نمره‌ى 80%
كه‌متر نه‌بێت. وه بۆ وه‌گرتنیش له كورسیه‌كانى دواى ماسته‌ر زۆر
نارِه‌حه‌ت نیه. له كورسیه هونه‌ریه‌كان بۆ قوتابى ده‌ره‌كى
كه‌تیاچۆڵى جێگا كه‌مه‌رجه به‌زانینى ئه‌وه‌ى كه‌زانكۆكان له
كاره‌كانیاندا سه‌رپشكن.
سه‌رچاوه: گۆڤارى تلوع زندگى
|