ئه‌مه‌ش ئاخرى كارم دایكى مه‌حمودنه‌جارم

سنه‌وبه‌ر هانه‌وێڵه‌یى
مه‌حمود نه‌جار پیاوێكى
ده‌سته‌لاَت دار‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌بىَ به‌حسابى خۆى چه‌ند ژنێك ده‌هێنێت
و هیچیان له‌گه‌ڵ دایكه پیره‌كه‌ى ی‌دا باش نابن به‌ناچارى تا پێنج ژن
ته‌لاَق ده‌دات بۆ دواجار ئافره‌تێك ده‌هێنێت كه‌ته‌مه‌نى زۆر نابێت
به‌حسابى خۆى ده‌ڵێت ئه‌مه‌یان زۆر زان نیه بۆیه له‌گه‌ڵ دایكم
له‌وانى تر باشتر ده‌بێت, رِۆژگار دێت و ده‌رِوات مه‌حمودنه‌جار ده‌چێت
بۆ كاروان بۆ ولاَتێكى تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر ئامۆژگارى ژنه‌كه‌ى
ده‌كات كه ئاگادارى دایكى بێت ئه‌ویش دڵنیاى ده‌كات.
ئه‌وان به‌رِىَ ده‌كه‌ون رِۆژێك ژنه‌كه ده‌ڵێت خۆتۆ هه‌ر دانیشتووى
ده‌بێت ئه‌م هێلكانه هه‌ڵبێنى چه‌ند هێلكه یه‌ك ده‌خاته ژێرى
خه‌سوه‌كه‌ى
ده‌ڵێت: هه‌رده‌بىَ له‌سه‌ریان دانیشى. زۆر هه‌وڵده‌دات پیره‌ژنه‌كه
له‌بوكه‌كه ده‌پارِێته‌وه به‌لاَم بىَ سوود ده‌بىَ به‌هه‌رحاڵ ئه‌م
له‌هه‌موویان خرابتر ده‌بىَ.
گه‌مه‌ى پىَ ده‌كات و ماوه‌یه‌كى تر رِۆژێك قافڵه‌یه‌كى كاروانچى
رِێیان ده‌كه‌وێته لادێكه‌یان و كه بوكه‌كه هه‌واڵده‌زانىَ ئه‌مانه
قافڵه‌لۆتین سه‌یریان ده‌كات هه‌موو رِه‌ش پۆش ده‌بن.
ده‌ڵىَ: ئه‌وه بۆوا مات و رِه‌ش پۆشن گه‌وره‌كه‌یان
ده‌ڵێت: ئێمه مه‌یمونێكى زۆرباشمان له‌ده‌ست داوه بۆیه‌وابىَ
تاقه‌تین.
ده‌ڵێت: ئاسانه ده‌پرسن چۆن ده‌ڵىَ: من مه‌یمونێكى زۆر باشم هه‌یه
پێتانى ده‌فرۆشم رِێك ده‌كه‌ون پێیان ده‌فرۆشىَ خه‌سووه‌كه‌ى به چوار
لیره لۆتیه‌كان پیرێژن ده‌به‌ن و ده‌رِۆن, ماوه‌یه‌كى پىَ ده‌چێت
به‌رِێكه‌وت لۆتیه‌كان له یه‌كێك له‌شاره گه‌وره‌كان خه‌ریكى نمایشى
خۆیان ده‌بن به‌رِێكه‌وت مه‌حمودنه‌جار دێته ئه‌وشوێنه و سه‌یرده‌كات
خه‌ڵكێكى زۆر له‌وشوێنه‌دا كۆبونه‌ته‌وه سه‌یرده‌كات كۆبونه‌ته‌وه
له پیره‌ژنێك گاڵته‌ى پىَ ده‌كه‌ن ده‌چێته پێشه‌وه دیقه‌تى ده‌دات
ده‌زانىَ دایكى یه‌تى.
به‌لاَم ئه‌و مه‌حمود ناناسێته‌وه له‌به‌ر خۆیه‌وه
ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ش ئاخرى كارم دایكى مه‌حمودنه‌جارم ئه‌مه‌ى به‌ر گوىَ
ده‌كه‌وىَ ئه‌وه‌نده‌ى تر دڵنیاده‌بێت كه ئه‌مه دایكه‌كه‌ى خۆیه‌تى.
زوو خۆى ده‌گه‌یه‌نێته لاى سه‌رگه‌وره‌ى لۆتیه‌كان و پىَ ى ده‌ڵێت:
ئه‌و پیرێژنه نافرۆشن. كابرا زۆرى پىَ سه‌یرده‌بىَ ده‌ڵێت: ئێمه
به‌نرخى مه‌یمون له‌لادێیه‌ك به‌چوار لیره‌مان كرِیوه به‌لاَم
تۆبۆچیته؟
ده‌ڵێت: من دووقات لیره‌تان پىَ ده‌ده‌م به‌هه‌رحاڵ رِازیان ده‌كات و
به‌لاَم خۆى ناناسێنىَ كه كورِه‌كه‌یه‌تى. ده‌چێت سندوقێك ده‌هێنىَ و
ده‌یكاته ناوى به‌ره‌و لادىَ كه‌ى خۆیان به‌رِىَ ده‌كه‌وىَ
هه‌رچه‌نده ده‌رِۆن ده‌كه‌نه‌وه ماڵى خۆیان سه‌یرده‌كا ژنه‌كه‌ى هات
به‌ده‌میه‌وه زۆر به رِوخۆشى و یارمه‌تى ده‌دات و به‌رده‌ورو خۆلیدا
ده‌چێت و دواى ئه‌وه‌ى كه‌مێك داده‌نیشن
ده‌ڵێت: ئه‌ى دایكم بۆ دیارنیه ژنه‌كه‌ى كه‌مێك خۆى بىَ ده‌نگ ده‌كات
و
ده‌ڵێت: به‌خوا مه‌حمو گیان عومرى درێژى بۆتۆ به‌جىَ هێشت ماوه‌یه‌ك
به‌رله ئێستا
ده‌ڵێت: نابىَ چۆن ژنه زۆر هه‌وڵده‌دات
مه‌حمود ده‌ڵىَ: ئه‌ى تاعزىَ ى هه‌بوو بۆتان دانا؟
ده‌ڵێت: ئه‌ى چۆن
ده‌ڵێت: ده‌ى بابچین بۆ سه‌رقه‌بره‌كه‌ى
ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ده‌ى باشه بابچین به‌لاَم مه‌حمود ژنه‌كه‌ى
ده‌بانه‌سه‌ر سندوقه‌كه و
ده‌ڵێت: ئه‌ى ئه‌مه كێ یه. تۆواده‌زانى ئه‌گه‌ر پیره‌ژنێك له‌كۆڵ
بێته‌وه هه‌رگیس نامرى خودا خه‌جاڵه‌تت بكات. برِۆتۆشم نه‌ویست.
له‌گه‌ڵ دایكه پیره‌كه‌ى درێژه به ژیان ده‌دات و به‌ڵێن ده‌دات كه
هه‌رگیز ژن نه‌هێنێ.

|