زۆر سوپاس

نووسینى: ئه‌نتوان
چیخۆف
وه‌رگیرِانى: گۆران عه‌لی
له‌م چه‌ند رِۆژه‌ی پێشوودا(یولیا واسیلی ئیونا) ی په‌ره‌ستاری منداڵه‌كانم
بانگ كرده ژوره‌كه‌ی خۆم تا هه‌موو حساباتێكی له‌گه‌لڕ دا ببرِمه‌وه.
پێم گووت: دانیشه(یولیا واسیلی ئیونا)! ده‌زانم ده‌ست و باڵت خاڵییه
و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌رمنیت له‌باره‌یه‌وه هیچ ناڵێیت. سه‌یركه، ئێمه
پێكهاتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌موو سه‌ری مانگێك سی رِوبلڕ به تۆ
بده‌م وانییه؟
- چل رِوبلڕ.
- نه‌خێر من یاداشتم كردووه، من هه‌میشه سی رِوبلڕ به په‌ره‌ستاری
منداڵه‌كانم ده‌ده‌م، ئێستا گوآ بۆ من بگره. تۆ دو مانگ كارت بۆ من
كردوه.
- دو مانگ و پێنج رِۆژ.
- كت و مت دو مانگ، من یاداشتم كردوه. ده‌كاته شه‌ست رِوبلڕ. ئه‌ڵبه‌ت
ده‌بآ نۆ دانه یه‌كشه‌مه‌ی لىَ داشكێنین. وه‌ك ده‌زانیت هه‌موو یه‌كشه‌مانێك
تۆ چاودێرى ( كۆلیا) ت نه‌كردوه و بۆ پیاسه كردن رِۆیشتویته ده‌ره‌وه.
سآ رِۆژانی پشوو.......یولیا واسیلی ئیونا له شه‌رمه‌زاریدا سور هه‌ڵگه‌رِابوو
و له‌تاوان یاری به رِیشپۆڵی جل و به‌رگه‌كه‌ى ده‌كرد به‌ڵام ده‌نگى
لێوه ده‌رنه‌ده‌هات.
-سآ رۆژانی پشوو، كه‌واته دوانزه رِوبلڕ ده‌خه‌ینه لا. كولیا چوار
رِۆژ نه‌خۆش بووه و ئه‌و رِۆژانه تۆ چاودێریت نه‌كردوه و ته‌نها به‌ده‌م
(وانیا) و ته‌نها (وانیا) وه بوویت و سآ رِۆژیش دانت ئێشى كردوه و
خێزانم مۆڵه‌تی پێداویت پاش نان خواردنی شێوان له منداڵه‌كان دور بیت.
دوانزه و حه‌وت ده‌كاته نۆزده. لێى ده‌ركه. ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى وه‌رتگرتووه،
ئه‌ها، چل و یه‌ك رِوبلڕ، رِاسته؟
چاوى چه‌پی یولیا واسیلی ئیونا سور و پرِ بوو بوو له فرمێسك. چه‌ناگه‌ی
ده‌له‌رزی. ده‌ستی به كۆكه‌ی تورِه‌بوون كرد، لوتی پاك كرده‌وه و
هیچی نه‌گووت.
-وه پاشان، نزیكی سه‌ری ساڵی تازه تۆ پیاڵه و ژێرپیاڵه‌یه‌كیشت
شكاندوه، دو رِوبڵی لێ داشكێنه. پیاڵه‌كه مێژوویه‌كی كۆنی هه‌بوو،
به میرات بۆم مابوویه‌وه، به‌ڵام كارم به‌م بابه‌ته‌وه نییه.
برِیاره له‌هه‌موو حساباته‌كان بپرسینه‌وه.
چه‌ند شتێكی تر: به هۆی كه‌مته‌رخه‌می تۆوه (كۆلیا) چووه سه‌ر دره‌ختێك
و پالتۆكه‌ی درِا، ده دانه‌ى تر داشكێنه. هه‌روه‌ها به هۆی خه‌مساردیته‌وه
كوڵفه‌ت و كاره‌كه‌ره‌كه‌ى ماڵه‌وه به پێڵاوه‌كانی (وانیا) وه هه‌ڵهات
و ده‌بوایه تۆ زۆر ووریا بویتایه. بۆ ئه‌م كاره‌ت موچه‌یه‌كی باش وه‌رده‌گریت.!!!
كه‌واته پێنج دانه‌ى دیكه‌ش كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
له رۆژی ده‌ی مانگی یه‌كدا 10 رِوبڵت له من وه‌رگرتوه..............
(یولیا واسیلی ئیونا) له‌ژێر لێوه‌وه ووتی: من وه‌رمنه‌گرتوه.
-به‌ڵام من یاداشتم كردوه.
-زۆرباشه، رِنگه تۆ...........
-بیست و حه‌وت له چل و یه‌ك كه‌م كه‌ینه‌وه، ده‌مێنێته‌وه چوارده
رِوبلڕ.
چاوه‌كانی پرِ بوون له فرمێسك و لوته ناسك و جوانه‌كانیشى له‌نێو
ئاره‌قدا ده‌دره‌وشایه‌وه. به‌سته‌زمانی بێچاره!
-من ته‌نها برِێكی كه‌مم وه‌رگرتوه.
له‌كاتێكدا ده‌نگی ده‌له‌رزی درێژه‌ى پێدا: من ته‌نها سآ رِوبڵم له
هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌رگرتوه.....! نه زیاتر.
-بینیت ئێستا چی لێهات؟ من له‌بنه‌رِتدا ئه‌وه‌م له‌بیر چوو بوو. سآ
رِوبلڕ له چوارده رِوبلڕ كه‌م كه‌ینه‌وه، به مانایه‌كی تر ده‌كاته
یانزه، ئه‌مه‌ش پاره‌كه‌ت سآ و سآ و سآ........یه‌ك و یه‌ك........
-یانزه رِوبڵم پێدا و به‌په‌نجه له‌رزۆكه‌كانیه‌وه وه‌ریگرت و خستیه
گیرفانیه‌وه.
-به ئارامی ووتی: زۆر سوپاس!!
-سه‌رم سورِما، له‌كاتێكدا زۆر تورِه بوو بووم به درێژی و پانی ژوره‌كه‌دا
ده‌ستم كرد به پیاسه كردن.
-پرسیم: بۆچی ده‌ڵێیت زۆر سوپاس؟
-له‌به‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێت دام.
-یانی تۆ نه‌تده‌زانی كه من فێڵت لێ ده‌كه‌م؟ ده‌مه‌وێت پاره‌كه‌ت
بخۆم؟ ته‌نها شتێك كه ده‌توانی بیڵێیت ئه‌وه‌یه كه بڵێیت زۆر سوپاس؟
-ئاخر له‌شوێنانی دیكه ئه‌م برِه پاره‌یه‌شیان نه‌داوه.
-یانی ئه‌وان هیچیان پێنه‌داویت! زۆر باشه، سه‌رسورِمانی ناوێت. من خه‌ریك
بووم فێڵم لىَ ده‌كردیت، فێڵێكی گڵاو. ئێستا من هه‌شتا رِوبڵت پێ ده‌ده‌م.
هه‌مووی له‌نێو ئه‌م پاكه‌ته‌دا به رِێكوپێكی بۆت ئاماده كراوه.
ئه‌كرآ كه‌سێك ئه‌وه‌نده نه‌زان بێت؟ بۆچی نارِه‌زایت ده‌رنه‌برِی؟
بۆچی هیچت نه‌ده‌گوت؟ ئه‌كرآ كه‌سێك له‌م دنیایه‌دا هێنده لاواز بێت؟
پێكه‌نینێكی تاڵی بۆ كردم واتا به‌ڵآ، ئه‌كرآ.
له‌به‌ر ئه‌و یاریه بێ به‌زه‌ییه‌ی له‌گه‌ڵیدا كردبووم داوای لێ
بوودنم لىَ كرد و له‌كاتێكدا زۆر به‌لایه‌وه چاوه‌رِوان نه‌كراو بوو،
هه‌شتا رِوبڵم پێدا.
بۆ جاری دووه‌م وه‌ك هه‌میشه چه‌ند جارێك به ترس و له‌رزه‌وه، ووتى:
زۆر سوپاس!
پاش رِۆشتنی به حه‌په‌ساوی مامه‌وه و لاى خۆم بیرم كرده‌وه:
له‌م جۆره دنیایه‌دا چه‌ند ئاسانه كه‌سێكى زۆردار و ملهورِ بیت..................
جوانترین كیژۆڵه
مه‌ودای نێوان كیژۆڵه و پیره‌پیاوه‌كه ته‌نها جآى كه‌سێك بوو
له‌سه‌ر كورسیه‌كی دارین و روبه‌رِوی پلوورێكی به‌ردین، پیره‌پیاوه‌كه
له كیژۆڵه‌كه‌ى پرسى:
-غه‌مگینیت؟
-نه‌خێر
-دڵنیایت؟
-نه‌خێر
-بۆچی ده‌گریت؟
-هاورِێكانم خۆشیان ناوێم
-بۆچى؟
-چونكه قه‌شه‌نگ و جوانكیله‌نیم
-خۆیان ئه‌مه‌یان پآ گووتیت؟
-نه‌خێر
-به‌ڵام تۆ جوانترین كیژۆڵه‌یه‌كیت تا ئێستا بینیومه.
-راست ئه‌ڵێیت؟
-له‌ناخی دڵمه‌وه به‌ڵآ.
كیژۆڵه‌كه هه‌ستیه‌وه و پیره‌پیاوه‌كه‌ى ماچ كرد و به خۆشحالییه‌وه
بره‌و رِوی هاورِێیانى رایكرد.
پاش چه‌ند خوله‌كێك پیره‌پیاوه‌كه فرمێسكه‌كانی سرِى و كیفه‌كه‌ى كرده‌وه،
گۆچانه‌كه‌ی سپێكه‌ی ده‌رهێنا و رِۆشت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌رِی ته‌رانه‌ها

|