لێره
نارِۆین
برهان رِۆوف محمد
ده‌بوایه بمانزانیایه بۆچى له‌م رۆژانى دوایى یه‌دا هێنده مات و
بێده‌نگه ! ده‌بوایه هه‌ستمان به‌و خه‌مگینیه‌ى بكردایه ! قاسم ، كه
هه‌رگیز بآ رِوو خۆشى و زه‌رده خه‌نه ده‌رنه‌كه‌وتوه ، له‌م چه‌ند
رۆژه‌ى كۆتایى یه‌دا ، ئا.....خ حه‌په‌ساوو ره‌نگ په‌رِیو دیار بوو .
دڵه راوكآ و په‌له‌په‌ل به‌هه‌موو هه‌ڵسو كه‌وته كانیه‌وه ئاشكرابوو
، بۆ نموونه زوو زوو داده‌به‌زیه ناوشار ، هه‌موو قه‌رزه‌كانى خۆى وه‌رگرته‌وه
، گه‌راِبوو به‌شوێن خاوه‌نكاره‌كانى دا‌و هه‌موو پاره‌ى كرێكاریه‌كانى
خۆى لىَ وه‌رگرتبوون ، كاروبارى ماڵه‌وه‌ى ته‌واو رِێك و پێك كرد ، بآ
ئه‌وه‌ى به‌كه‌س بڵێ ، بآ ئه‌وه‌ى هیچ راسپارده‌یه‌ك جآ بهێلێ ، له‌پرِ
وون بوو ! به‌شێوه‌یه‌ك وون بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى خودانه‌خواسته مردبێت ،
ده‌نگ و باسى دیارنه‌مانى قاسم وه‌ك نیشانه‌یه‌كى پرسیار به‌سه‌ر زارى
هه‌موو دانیشتوانى گونده‌وه بوو ، من و سه‌ى خۆرشید برِیارماندا
سۆراغى بكه‌ین ، پاش ئه‌وه‌ى ئاودیوى سنوور بووین ، هه‌ندێك قاچاخچى و
خه‌ڵكى ناسراومان بینى پێیان گوتین كه‌قاسمیان بینیوه و له‌شارو
شارۆچكه سنوریه كانیش تێپه‌ریوه ، ئێمه‌ش پآ به‌پآى گه‌ران و به‌دوادا
چوونمان وورده‌كارى هه‌واڵه‌كانمان به‌نامه ده‌نارده‌وه بۆ ئاوایى ،
شار به‌شارو گه‌راج به‌گه‌راج هه‌تا گه‌یشتینه به‌نده‌ر ، له‌وآ بۆمان
روون بوه‌وه كه‌سوارى كه‌شتى یه‌كى قاچاخى بووه‌و به‌رامبه‌ر برِێك
پاره كه به‌كرێكارى په‌یداى كردبوو ، به‌ڵێنى شوێنى ئارام و
كاركردنیان له ووڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى خه‌لیج پێداوه پاش دووساڵ له
بێده‌نگى وبآ هه‌واڵیمان له‌قاسم ، پاشنیوه‌رِۆیه‌كى رۆژى سآ شه‌ممه
ئۆتۆمبیلێكى لاندكرۆزى شین كه‌بۆیه‌كه‌مینجارى بوو له‌ناو مه‌یدانى
گونده‌كه‌مان دا گیرسایه‌وه ،شۆفێره‌كه‌ى پیاوێكى كورته باڵاى ریش
ماش و برنجى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان بوو ، دوو نامه‌ى قاسمى پێ‌بوو ،
یه‌كێكیان بۆ ماڵى باوكى و ئه‌ویتریان بۆ ئێمه‌ى هاورِێیانى بوو من و
قاسم و سه‌ى خۆرشید و ئاریان په‌یوه‌ندیمان گه‌لێك خۆش‌بوو ، خۆ ئه‌گه‌ر
رۆژانه به‌هۆى ده‌وام و ئیش و كاره‌وه یه‌كتریمان نه‌دیتبایه ، شه‌وان
سه‌ردانى یه‌كترمان ده‌كرد .
ئاریان گه‌نجێكى ته‌مه‌ن بیست و چوار سالڕ بوو . مرۆڤێكى ته‌واو ساده‌و
دڵپاك به‌ڵام زۆر رِا رِا بوو ، رێكده‌كه‌وت له ساتێك‌دا چه‌ند جارێك
هه‌ست و سۆز و بیر و راكانى ده‌گۆرِى له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كه‌سایه‌تیه‌كى
زۆر خۆشخه‌یاڵى هه‌بوو ، هه‌ركه‌سێك گوێبیستى وته‌كانى بوایه وه‌ك ئه‌وه‌ى
هێزێكى نادیار رایكێشێته ناو قوڵایى خۆیه‌وه ئاوێزان و نوقمى ناوخه‌یاڵه‌كانى
ئه‌و ده‌بوو .
خه‌یاڵفراوانى ئاریان زۆر جار یارمه‌تى سه‌ركه‌وتنى ئه‌نجومه‌نى گوندى
ده‌دا به‌هۆى پێشنیاره‌نایابه‌كانیه‌وه له‌بوارى پرۆژه خزمه‌ت گوزارى
و جوانكاریه‌كاندا 0000 به‌یانیه‌كى هه‌ینى ، به‌ته‌نها به‌سه‌ر تووله
رِێیه‌كى بناردا كه‌وتبوومه‌رِآ ، سپێده‌ى رۆژێكى به‌هارى بوو ، سروشت
به‌جوانترین شێوه خۆى ده‌نواند ، له‌ئاست گاشه به‌ردێكى گه‌وره دا
راوه‌ستام و به‌فراوانى ئه‌و سه‌وزایى و دارستان و به‌رده‌ڵانه هه‌ستى
بینینم له‌سه‌ر جێنزرگه‌ى باباناوس چرِكرده‌وه و له‌ناخه‌وه گوتم :
ده‌بآ ئه‌و پیره نوورانیه چه‌ند جار له‌سه‌ر ئه‌م گاشه‌به‌رده
دانیشتبآ و خه‌یاڵى به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ئه‌فسووناویه‌دا فرِیبێت !
ئه‌ندێشه‌ى هه‌یبه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوانه گیان‌و جه‌سته‌مى
به‌له‌رزینێكى سارد سپارد0 وته‌یه‌كى كازانتزاكیم وه‌بیر هاته‌وه كه‌ده‌لێت
مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت ترسێكى قووڵتر و ریشه‌یى تر له‌و ترسه دایگرێت
كاتآ به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌دا ده‌روات كه‌باپیرانى له‌ژێریدا رِاكشاون
... له‌ناكاو ده‌نگى تریقه‌ى پێكه‌نینى ئاریان ، له‌گه‌لڕ قاسم و سه‌ى
خۆرشیدداته‌مى خه‌یاڵه‌كانیان ره‌واندمه‌وه و به‌ئاماژه‌ى ده‌ست
بانگیان كردم .
سه‌ى خۆرشید له‌هه‌موومان به‌ته‌مه‌نتر بوو ، گه‌نجێكى باڵابه‌رزى ناخ
و روخسار جوان بوو ، به‌درێژایى ژیانى ، وه‌به‌قورسایى بوونیه‌وه
ئاوێته‌ى سروشت بوو بوو ، زۆرشتى به‌بۆن دا ده‌ناسیه‌وه بۆنى دار‌و به‌ردى
ده‌كرد ! ده‌نگ و ئاوازى له‌گه‌لڕ گوێدرێژ‌و مانگا‌و سه‌گ و پشیله‌و ته‌نانه‌ت
جرج و كرم و مێرووله كانیشدا ده‌گۆریه وه .
هه‌رچوارمان به‌ره‌و ناو باخه‌كان رۆیشتین و پاش نزیكه‌ى كاتژمێرێك به‌كه‌نارى
جۆگه‌ى ئاودێریه‌كه‌دا و به‌ده‌م وت‌و وێژوو نوكته‌و پێكه‌نینه‌وه گه‌یشتینه
سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه،له‌وێوه به‌سه‌ر ئه‌و تووله رێیه‌دا كه‌له
بنارى قه‌ڵاوه درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تا كۆتایى گونده‌كه‌مان به‌ره‌و
باشوور رۆیشتین000هه‌موو بنبه‌ردوو بسته‌خاكێكى ئه‌و ناوه جێپاشماوه‌ى
سه‌رده‌مه دێرینه‌كان بوو، له‌كۆتایى خانوه‌كانى گونده‌وه به‌چه‌ند
سه‌د پێیه‌ك ،سه‌ى شه‌مسه‌و حه‌مه‌لاو سه‌رگه‌رمى هه‌ڵكه‌ندن و
تاوتوێكردنى ئه‌و خاك و خۆڵه بوون كه‌له ژێره‌وه ته‌نها پارچه گۆزه‌ى
شكاو‌و پارچه موروى به‌به‌رد بووى نیمچه هه‌ڵوه‌شاوو هه‌بوون .
حه‌مه‌لاو به‌ده‌م پاچ وه‌شاندنه‌وه به‌بآ هیوا ده‌یبۆڵاند : یانه‌شا
ئاوابۆ ،ئاییچى جه‌وێما لات و لووت ته‌رآ بیێنى ، بزانه په‌ى ده‌رمانیچ
چیوآ خاسشا به‌رگنۆ ؟! ئه‌م دووپیاوه له‌م گۆشه‌و كه‌نارى گونده‌دا زه‌ویان
هه‌لڕده‌كۆڵى و پێكهاته‌كانیان تاوتوآ ده‌كرد ، به‌ڵام نه‌وه‌ك به‌مه‌به‌ستى
توێژینه‌وه له مێژووى هه‌زاران ساڵه‌ى ئه‌م ده‌ڤه‌ره یان بگه‌رێن به‌شوێن
زانیاری‌دا له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ژیان و چیه‌تى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى
دانیشتوانى كۆنى ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌كاریان هێناوون ، یان كه‌شفى
ئاستى گوزه‌ران و په‌یوه‌ندیه ماددى و گیانیه‌كانیان بكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها
بۆ ئه‌وه‌ى شتێك ، هه‌رشتێك بێت بیدۆزنه‌وه و به‌فرۆشتنى ببنه خاوه‌نى
پاره‌یه‌كى مۆلڕ00 ، ئه‌و رۆژه دواهه‌مین رۆژبوومن قاسمم تیابینى ،
پاش دوو رۆژ ئاریان پیى وتم كه قاسم به‌بى ئاگادارى هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت
ماڵه‌وه‌ى خۆیشیان له‌گوند چووه‌ته ده‌ره‌وه .
پاش ئه‌وه‌ى دوو هه‌فته به‌سه‌ر په‌یوه‌ندىكردنى به رێكخراوى
وڵاتپارێزانه‌وه (كه‌له‌میدیاكاندا به‌چه‌ته‌كانى ده‌ریا ناسراوبوون )
تێپه‌رِى00 ئێواره‌یه‌كى دره‌نگ ، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كى به‌ردین و له كه‌شێكى
ئاوێته به‌شڵپ و هوورِى شه‌پۆله‌كانى ده‌ریاو هه‌راو زه‌ناى هاورِآ چه‌كداره
ره‌شپێسته‌كانى ، نامه‌یه‌كى دوور‌و درێژى بۆ ئێمه نوسیبوو0 ئه‌مه
دووهه‌مین نامه‌ى بوو بۆ مان0 تیایدا پاساوى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى كردنى
به‌چه‌ته‌كانى ده‌ریاوه روون كردوبوه و نوسیبووى تاكه هۆى
په‌یوه‌ندى كردنم به‌م جه‌ماعه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌فرسه‌تێك به‌ده‌ست
بهێنم و له‌م ووڵاته دوور بكه‌ومه‌وه و بگه‌رِێمه‌وه0 به‌ڵام له
نامه‌ىیه‌كه‌مدا كه‌ساڵى پار گه‌یشته ده‌ستمان ووتبووى : هه‌مووى
مانگێك تێناپه‌رێت پێم ناوه‌ته ئه‌م وو‌ڵاتى مێشووله و گه‌رماو جه‌نگ
و قات و قرِیه‌وه !ئێستا شه‌وه‌و تازه له‌كارى نانه‌وایى
گه‌راومه‌ته‌وه هۆده‌كه‌ى خۆم ، گه‌رماو مێشووله ئۆقره‌یان لىَ
برِیووم وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ئه‌وروپا بوومایه ده‌بوومه
سۆفیه‌ك ، یان سه‌رقاڵى هونه‌رێكى رۆحى ده‌بووم ..... به‌ڵام چى بكه‌م؟
له‌ووڵاتى برسیانداكارى گونجاو بۆمن هه‌رنانه‌وایى بوو ، لێره كه
خوێندنه‌وه پولێك ناهێنێت ، هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵى حیكایه‌ته‌كانى
شه‌هره‌زادم ، ئه‌م كتێبه نانه‌واكه‌ى پێشوو پآى به‌خشیم ، پآى وتم :
فه‌رموو رۆڵه به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه غه‌ریبیت بكوژه نه‌وه‌كو
ئه‌و تۆ بكوژێت !.قاسم گه‌نجێكى ره‌شتاڵه‌ى باریكه‌له له خوێندنى
عه‌ره‌بى ده‌رچووبوو له‌به‌ر بارودۆخى گرانى و شه‌رِى ناوخۆ كۆلیژى
شه‌ریعه‌ى پآ ته‌واو نه‌كرابوو ئیتر رۆژانه به‌كرێكاریه‌وه سه‌رقالڕ
ده‌بوو .... له رۆژه‌كانى بێ ئیشیدا به‌سیماو قڵافه‌تێكى كوردانه‌وه
ده‌رده‌كه‌وت و هه‌رده‌م ئاخاوتنێكى رِه‌وان و پرسیار ئامێزى هه‌بوو
... رۆژگارێكى هه‌ژارانه‌ى له‌ناو خێزانێكى قه‌ره‌باڵغ دا
ده‌گوزه‌راند0 ئاواتى بوو رۆژێك بێت له‌و ژیانى ره‌نجكێشان و
ده‌ردیسه‌ریه‌وه رزگارى بێت و له‌وڵاتێكى یۆرۆ زه‌میندا بحه‌سێته‌وه
به‌ڵام له‌كۆتایى سالدا كاتێك هه‌لى ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى بۆ ره‌خسا
رووبه‌روى چاره‌نوسێكى ئاڵۆز‌و پێچه‌وانه‌ى ویستى خۆى بویه‌وه 00.پاش
خوێندنه‌وه‌ى ته‌واوى نامه‌ى دووه‌م سه‌ى خۆرشید بۆ ئه‌وه‌ى له‌و دۆخه
ده‌روونى و غه‌مگینه قوتارمان بكات ووتى : براده‌رینه قه‌سه‌م به
خودا من له جێگه‌ى ئه‌و بم خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌ها ؟ له‌كه‌نارى ده‌ریاوه
ئه‌م نامه‌یه‌ى نوسیوه باسى گه‌رماى به‌تین و مێشووله و چه‌ته‌و ماسى
برژاوو شه‌پۆلى ده‌ریاى كردووه ! قه‌سه‌م به‌خالق من بم ده‌ست
ده‌كه‌مه ملى یه‌كه‌یه‌كه‌ى ئه‌و چه‌تانه‌و زۆرانیان له‌گه‌لڕ ده‌گرم
من بم تێر تێر ده‌ست به‌پوله‌كه‌ىئه‌و ماسیانه‌دا ده‌هێنم ،
له‌سه‌ریانه‌وه هه‌تاكلكیان بۆنیان پێوه ده‌كه‌م ، هه‌ڵماقۆیان پآ
ده‌كه‌م و پاشان به‌داواى لێبووردنه‌وه ده‌یانخۆم .
قاسم له‌نامه‌ى یه‌كه‌میدا نوسیبووى : من زۆر سه‌رسامم به‌م ژیانه وا
بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌ژیان به‌ته‌اوى یارى یه ! هه‌رچه‌نده مرۆڤ خۆى
باشترین ئامرازى یاریه ، یاریچیه‌كانیشى زۆرن وه‌گرنگترینیان
غه‌ریزه‌كانى خۆیه‌تى ، ده‌روونى خۆیه‌تى ، سۆز و ئه‌ندێشه و بیر‌و
بۆچونه‌كانى خۆیه‌تى0 من به‌ته‌مه‌نى گه‌نجێكه‌وه هێنده یاریم
كردووه یان بلێم هێنده یاریم پآ كراوه ئیدى زۆر هه‌ست به ماندوویى
و شه‌كه‌تى و پیرى ده‌كه‌م0 ماوه‌ى دووساڵ به‌سه‌ر گه‌یشتنى نامه‌ى
دووه‌مى قاسم تێپه‌رِى به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه هیچ روداوێكى گرنگ
رووى نه‌دا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌من و سه‌ی خورشید هاوسه‌رمان دیارى
كرد‌و خێزانمان پێكه‌وه‌نا ،
ئێواره‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌كۆبه‌ردینه‌كانى هه‌مه‌شوانه دانیشتبووین
به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كتوپرِو چاوه‌روان نه‌كراو قاسم له‌دووره‌وه
ده‌ركه‌وت و ده‌ستبه‌جآ ئێمه‌ى ناسیه‌وه و قاوى كردین ... ئێمه‌ش
هه‌ستاینه سه‌ر پێ و به‌ره‌و پیرى رۆیشتین0 ئه‌و ئێواره‌یه كه زۆر
شادومان بووین به‌گه‌رانه‌وه‌ى قاسم هه‌تابه‌ته‌واوى خۆر ئاوا بوو
پێكه‌وه بووین ، پیش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و مالڕ به‌رِێكه‌وین وه‌ك
په‌یمانێك له‌ناوخۆماندا بریارماندا ئیدى جگه له نیشتیمان دڵمان
به‌هیچ سه‌ر زه‌مینێكى تره‌وه گرآ نه‌ده‌ین ،هێنده ئۆقرِه بگرین
رۆژانه رۆحمان به‌ئاوه‌كه‌ى هه‌مه‌شوانه بشۆرین و شه‌وانه‌ش
ئه‌ندێشه‌كانمان له‌مانگ و ئه‌ستێره دووره‌كان وه‌رگرینه‌وه ، له‌بن
هه‌ردار هه‌نارێكدا تۆوى رازێكى هاورێیه‌تى بجێنین و حیكمه‌ته‌كانى
پێكه‌وه‌بوون به‌سه‌ر تووله رێگه‌كاندا بوه‌شێنین00 برِیارمان دا چیدى
هه‌تا ماوین نیشتیمان به‌جآ ناهێڵین 0000.

|