بارانێكی دره‌نگ وه‌خت
سه‌با هه‌ڵه‌بجه‌یی
دیوویی یه‌كه‌می گێرِانه‌وه‌كه:
دروست نازانم چۆن هات و چۆن رِۆشت، به‌لاَم ده‌زانم ژیام....ژیانێك هه‌موو
ته‌مه‌ن له كه‌میندابووم بۆ رِاوكردنی ته‌نها ساتێك له زه‌ت و خۆشه‌ویستی،
كه‌چی دواجار هیچ..نه‌شم زانی ئه‌م مۆمی چاوه‌رِوانیه‌م له كوێدا وكه‌ی
كوژایه‌وه.؟!،به‌لاَم له‌وه‌تی هه‌یه هه‌ڵده‌بێ وخامۆش ده‌بێ ..له
ناویدا منیش وه‌ك سیمرغێك ده‌سوتێم وده‌بمه خۆڵه‌مێش كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌ر
هه‌ڵبونێكیدا ..رِابردوو له‌بیرده‌كه‌م ودروست ده‌بمه‌وه وده‌ده‌م له‌شه‌قه‌ی
باڵ....
ئه‌وه‌ی چاوه‌رِێم نه‌ده‌كرد له‌م كۆتاییه‌دا ئه‌م رِێكه‌وته‌سه‌یره‌بوو
كه‌هه‌موو ده‌رگاكلۆمدراوه‌كانی جارێكی كه‌كرده‌وه ..كه‌سه‌رده‌مێك
بوو برِوام پێیان نه‌مابوو..من ته‌ك وته‌نها بێده‌نگ وخامۆش سه‌رم خاڵی
له هه‌موو خه‌یاڵێك جگه له كرِینی چه‌ند ده‌نكه حه‌بێك وشرینقه‌یه‌ك
بۆ دایكم ..پێشتر هه‌ستم به‌نیگاكانی ئه‌وكرد ..به‌لاَم كورت وتێپه‌رِ
چاوم له‌سه‌ر لادان ..زوو له زاكیره‌مدا سرِانه‌وه..وه‌ك ئه‌وهه‌موو
چاوه‌پرِ ئیشتیاقه‌كانه‌ی كه ده‌هاتن و ده‌چوون بێئه‌وه‌ی جێیه‌ك له
سه‌ر هۆشم به‌جێ بهێڵن به‌لاَم ده‌یان خستمه ناو حه‌سره‌تی بێهوده‌ی
ژیان ..ده‌نگێك بانگی كرد..[خاتوون...].به‌سه‌ر خۆم نه‌هێنا وه‌لاَمم
نه‌دایه‌وه ..كه‌جاری دووه‌م بانگی كرده‌وه خاتوون به‌یارمه‌تی ..]زۆر
به سادانه ئاورِێكم دایه‌وه ..جوتێك چاوی مۆله‌ق وپرِله داخوازی به
زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌رامبه‌رم وه‌ستابوو...
وتم: فه‌رموو..؟ [به‌یارمه‌تی ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ بكه‌م..؟].
وه‌ك كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو [فه‌رموو به‌رِێزه‌كه‌م].خاتوون ئه‌زانی چه‌ند
ساتێك نابێ من تۆم دیوه، به‌لاَم وا هه‌سته‌كه‌م ته‌مه‌نێكه له‌گه‌ڵت
ئاشنام..بمبه‌خشه‌وبه بێشه‌رمم مه‌زانه ..[نا..نا ..زۆر ئاساییه].
ناونیشانی خۆمان ئاشكرا كرد..به ئه‌رك نه‌بێ ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ت..؟زۆر
ئاسایی ئه‌ویشم خسته ده‌ستیه‌وه‌و ژماره‌كه‌م لێ وه‌رگرت..به‌مجۆره‌كاره‌كان
دروست بوون منیان تا كه‌ناری نائومێدی وشێت بوون برد..چرپه پرِسۆزه‌كانی
وقسه‌شیرینه‌كانی ئه‌وبوون هیوایه‌كی تریان دامێ بۆ ژیان ..زۆرجارله‌گه‌ڵ
خوشكه‌كه‌ی ..نازانم ..ئه‌و ئه‌یگووت :خوشكمه منیش هه‌روام دانا بوو
قسه‌مان ئه‌كرد..ئه‌و ئه‌یگوت :به‌وه‌سف وستایشی ئه‌ودا هه‌ست به‌نزیكی
له‌منه‌وه ده‌كا..ئه‌وانه‌شیرین ترین رِۆژه‌كانی ئه‌م كۆتایی عومره‌بوون
.كه‌چی له پرِێكدا ده‌نگی هیچ نه‌ما..هه‌رچی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم
ئه‌كرد یا هه‌ڵنه‌ئه‌گیرا یا داخرابوو ..چه‌ندین مه‌سیجم نارد وه‌لاَم
نه‌بوو ..شێتبوونم گه‌شته لووتكه .تاله پرِێكدا ئه‌و ته‌له‌فۆنی
كرد..ئاماده‌به دێمه دیدارت له ترمیناڵ چاوه‌رِێم به ..به‌په‌له
خۆم گۆرِی ورِۆشتمه ترمیناڵ گه‌لێك چاوه‌رِێم كرد كه‌چی هه‌رنه‌بوو ته‌له‌فۆنم
بۆكرد مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو ..سه‌ركزو دڵشكاو گه‌رِامه‌وه قاچه‌كانم
به‌زۆر هه‌ڵیان گرتبووم ..من ئه‌وانم به‌دوایی خۆمدا كێش ده‌كرد...گه‌شتمه‌وه‌ماڵه‌وه
خۆم دابه‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كانداو گریام ..هه‌ستم ئه‌كرد ئه‌م گریانه‌م
زۆر له‌وه قووڵتر بوو بۆ رِووداوێكی چه‌ند رِۆژی بكرێت به‌ڵكو گریانێك
بوو بۆ هه‌موو ته‌مه‌نی گوزه‌شته‌م..ماوه‌یه‌ك خۆم به‌سه‌ته‌لایته‌وه
خه‌ریك كرد..بێسودبوو یاری ناو كۆمپیته‌ره‌كه‌شم هیچ ..دادی نه‌دام ،گۆرانیه‌كانی
ناو مۆبایله‌كه‌شم هه‌ستم ئه‌كرد ده‌ست ئه‌خه‌نه دڵمه‌وه..كاره‌سات
بوو من له‌م دوای
[1]
ته‌مه‌نه‌دا به‌م عومره‌وه وه‌ك كچۆڵه‌یه‌كی چوارده‌سالاَن ده‌جوڵێمه‌وه،
ده‌مویست دڵی خۆم بده‌مه‌وه به‌لاَم بێ‌سود بوو ..هه‌میشه خۆم به‌رِاست
ده‌زانی یه‌ك سات ..ته‌نها یه‌كسات چیه نه‌م ده‌توانی واز له‌و هه‌سته
بێنم وگوێ له رِازه‌كانی عه‌قڵ بگرم ..هێزێك نه‌بوو پێم بسه‌لمێنێت كه‌چی
تر من له ته‌مه‌نی ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستییه‌دا نه‌ماوم ..دان به‌و
واقیعه‌دا بنێم ..هه‌ستم ئه‌كرد تازه به‌تازه شه‌یدای چرپه‌په‌نهانه‌كانی
ناو مۆبایل و مه‌سیجی عاشقانه ناردنم..ئه‌و رِۆژه‌م به كاره‌ساتاوی
ترین رِۆژی ته‌مه‌ن لێ رِۆشت ..هه‌رگیز ناتوانم پێناسه‌ی ئه‌و شه‌وه
بكه‌م كه‌چۆنم تێپه‌رِاند ..
كاتژمێره‌كه كاتژمێر ده‌ی رِاگه‌یاند..منیش دڵ پرِو سه‌رخاڵی له‌بیركردنه‌وه
سه‌رگه‌رمی شۆردنی پیاڵه‌ی به‌یانی بووم..كه‌زه‌نگێك مۆبایله‌كه‌ی به‌ده‌نگ
هێنام ..به‌په‌له خۆم گه‌یانده‌لای ژماره‌كه‌ی ئه‌و بوو.. ویستم وه‌لاَمی
نه‌ده‌مه‌وه به‌لاَم دڵم به‌به‌ریه‌وه نه‌مابوو بۆ به‌رگه گرتن ..به‌ڵێ..
* سلاَو:ئێستا له‌شارم وه‌ره‌لای باخی گشتیم چاوه‌رِێتم ..].باوه‌رِم
نه‌كرد..له‌چاو تروكانێكدا جله په‌مه‌یه‌كانم له‌به‌ركردو لێوه‌كانم
په‌مه‌یی وته‌نانه‌ت نینۆكه‌كانیشم په‌مه‌یی وته‌نانه‌ت قۆنه‌ره‌كانیشم
په‌مه‌یی بوو ,سه‌رجه‌میان رِه‌نگی چاوه‌رِوانیان ده‌گه‌یاند..بێ
گوێدانه هات وهاواره‌كان وناڵه‌كانی دایكم به قه‌ڵه‌مبازێك خۆم گه‌یانده
سه‌رشه‌قامه‌كه و ناونیشانی ته‌واوم دایه ..وه‌ك مووم هه‌ڵكرِوزاندبێت
له به‌رده‌ممدا حازربوو ..به‌بێ پرس خۆم هاویشته ناوئۆتۆمبیله‌كه‌یی
و وتی :[بۆكوێ؟؟] وتم :حه‌زئه‌كه‌م له شار ده‌رچین تاكه‌س نه‌مانبینێت
وتێر به‌كامی دڵ بدووێین ..ئایی له‌و رِۆژه ..!كه ئێمه له‌ناو
ماشینه‌كه‌دا شوشه‌كه‌مان داخستبوو باران به‌لێزمه ئه‌باری وماوه‌یه‌ك
هه‌ر چاوم له‌سه‌ر ئه‌و دڵۆپانه بوو كه‌فڵچه‌كه‌فریایی پاكردنه‌وه‌یان
نه‌ئه‌كه‌وت..ته‌نها هه‌ست وبیرم لای ئه‌و بارانه به خورِه‌بوو كه‌به‌حه‌سره‌ته‌وه
بووم له‌به‌ر دڵۆپه‌كانیدا سه‌مام بكردایه و خۆم هه‌ڵژه‌ندایه له
پاكی ئه‌و ..به‌من بوایه رِۆژگارم له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌به‌د بوه‌ستاندایه
..به‌لاَم نه‌ده‌كرا ..ئه‌و سه‌عاته قسه‌له زۆر شت كرا له عیشق له‌خۆشه‌ویستی
له‌درۆ له‌كار له‌یه‌كتر له‌ته‌مه‌ن ..به‌لاَم سه‌باره‌ت به دابرِان
هیچ نه‌وترا..ئه‌وه‌ی له‌ودا خوێندمه‌وه مرۆڤێكی ئالیبوو بۆ خۆشه‌ویستی
..خۆشه‌ویستی له عه‌قڵدا تاوتوێ ده‌كرد..به‌پێچه‌وانه‌ی من هه‌مووژیانم
له هه‌ستدا لێك ده‌دایه‌وه ..لای من ته‌رازوویه‌كی هاوسه‌نگ بوو ,ئه‌وی
عه‌قڵ ومنی سۆز زۆر گونجاو بووین..كه گه‌رِاینه‌وه هه‌ستم ئه‌كرد چه‌ندین
ساڵه وێڵم وهه‌نووكه خۆم دۆزیوه‌ته‌وه ..حه‌زم ئه‌كرد به كوچه
كوچه‌ی شارا بگه‌رِێم وبڵێم :[مرۆڤ گه‌ر عه‌وداڵی هه‌رچی بێت هه‌ر ئه‌یدۆزێته‌وه
و ته‌مه‌ن نابێته رِێگر ..من هه‌موو ته‌مه‌ن به دوای خۆشه‌ویستی دا
وێڵ بووم ئێستا دۆزیمه‌وه ..ده‌مویست ته‌له‌فۆن بۆ هاورِێكانم بكه‌م
ودڵخۆشیم به‌دۆسته‌كانم رِابگه‌یه‌نم ..هه‌رزووش په‌شیمان بوومه‌وه ..به‌زۆر
ئه‌وشادیه‌م له دڵی خۆمدا دیل كرد بوو,له‌رِوی دایكمدا هێنده رِوخۆش
وزمان شیرین بووم دایكم سه‌ری له‌و گۆرِانه‌سه‌یره‌م سورِمابوو به‌س
زاتی ده‌ربرِینی نه‌ده‌كرد..یه‌كێك له خۆشترین رِۆژه‌كانی ژیانم
به‌رِێكرد..بۆ سبه‌ی كه‌به‌خه‌به‌ر هاتم به‌ر له‌وه‌ی پێڵوه‌كانم
بترازێنم بیرم له ئه‌و كرده‌وه ..ده‌ستم دایه
[2]
مۆبایله‌كه‌م زه‌نگی بۆ بكه‌م ..په‌شیمان بومه‌وه نه‌وه‌ك هێشتا
خه‌وتبێت ..كه‌چی هه‌ر ته‌له‌فۆنم كرد..داخرابوو , وتم ئاساییه هێشتا
له‌خه‌ودایه..دووباره وده‌باره تا ئێواره‌چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنم
كرد..هه‌ربێسودبوو ..كه‌وتمه‌ناوگێژاوو هه‌ستم به‌لاوازی خۆم كرد
له‌به‌رده‌م ئه‌ودا..كه‌نه‌ده‌بوو وابم، به‌س وام چی بكه‌م چاره‌یه‌كی
ترم نه‌بوو جگه‌له گریان ..؟رِۆژێك و دوان وسیان تێپه‌رِی له رِۆژی
چواره‌مدا زه‌نگم لێدا رِۆشت، به‌لاَم هه‌ڵی نه‌گرت هه‌ردڵخۆش بووم
..عه‌سرێكی دره‌نگ له‌و عه‌سره پایزیانه‌ی كه هه‌وره‌كان خۆیان رِێك
ده‌خه‌ن بۆ هێرشی لێزمه بارانێكی شه‌وانه..زه‌نگی كرد زۆر
به‌ئومێده‌وه هه‌ڵمگرت ویه‌كه‌م قسه‌م
· وتم :[ئه‌وه له‌كوێیت كورِی باش ؟!به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنت
داخراوه..]
· وتی :[چی بكه‌م ئیشم هه‌یه ؟].
· وتم :[جا ئیشت ئه‌وه‌نده زۆره كه‌ئازیزانیشت له بیر بباته‌وه..؟]
· وتی :[له‌وه‌ش زیاتره ].
· وتم :[چی یه ته‌واو نیت ؟]
· وتی :[له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت برِیارێك بده‌م .]
· وتم:[چ جۆره‌برِیارێك ئه‌وه‌نده گرنگه؟!]
· وتی :[چیتر حه‌زناكه‌م ئه‌م نێوانه‌ی من وتۆ به‌رده‌وام بێت وبه
خۆمه‌وه خه‌ریكت كه‌م؟من كه‌سێكی نه‌خۆشم رِه‌نگه به‌رگه‌ی ساڵێكی
تری ژیان نه‌گرم ..بۆ هه‌میشه بكه‌ومه ناو جێگا ..هه‌رچه‌نده زۆر
لاشم قورسه به‌لاَم ببوره..] به جارێك ئاسمانم به‌سه‌ردارِوخا ..
· وتم:[بۆ وا بێ ئومێدی؟ ژیان له‌وه گه‌وره‌تره كه‌برِیاری ساتێك
بیبات به رِێوه، تۆ نه‌خۆشیت چییه وابێزاری كردووی ؟!]
· وتی:[قه‌ده‌ری من وایه تۆ وێڵبه به‌دوای به‌ختی خۆتدا چاوه‌رِوانی
من مه‌كه ]
· وتم:[تۆ زۆر سه‌یری من ئه‌م هه‌موو ته‌مه‌نه ئه‌م هه‌موو كاته‌ژیاوم
ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌م ناسیوه تاقه یه‌ك كێشه‌م هه‌بووه..ئه‌ویش چۆن
كه‌سێكم خۆش بووێت وچی بۆ بكه‌م ؟من هه‌ڵوه‌دایی شوكردن نیم وه‌ك
هه‌موو كچانی تر ؟؟من دیلی خه‌یاڵی عاشق بوونم ..تازه‌به‌تازه
هه‌سته‌كه‌م عاشق بووم هه‌رگیزیش وابه ئاسانی ده‌ست به‌رداری نابم..]
· وتی :[تۆچ گوناهێكت هه‌یه بۆ ساتێك ناسینی سه‌رپێ یی هیچ شتێك
سه‌باره‌ت به من نازانی وئازاربچێژی..]
· وتم:[بۆ من زۆر ئاساییه هه‌مووته‌مه‌ن له ناوجێدابیت وخزمه‌تت
بكه‌م با هیچ شتێكیش له نێوانمانا نه‌بێ.. سه‌رباری هه‌موو ناوبانگی
خۆم وبنه‌ماڵه‌م لای من ئه‌وانه هیچ عه‌یبه‌یه‌ك نیه چونكه من تۆم
خۆش ده‌وێ ..].........
[3]
دیووی دووه‌می گێرِانه‌وه‌كه:
زۆر ئه‌سته‌مه‌هه‌موو ته‌مه‌ن به عه‌قڵت خۆت كۆنترۆڵ كردبێ وساتێك خۆت
له ده‌ست بده‌یت وهه‌سته‌كانت بیركردنه‌وه‌و كردارت به دوای خۆیاندا
به‌كێش بكه‌ن ..ئه‌وه له‌من رِوویدا ترسنۆكی من یه‌كه‌مین بێ ئه‌قڵی
منه كه هه‌مبێت ناتوانم ئه‌وه‌ی له دڵمدایه به‌رِوونی وبێ پێچ
وپه‌نا بیڵێم ..هه‌میشه دیوێكی بچوكی بۆچونه‌كانم خستۆته
رِووئه‌ویتری هه‌رله تاریكی‌دا ماوه‌ته‌وه..به‌رِێكه‌وت من رِێم
كه‌وته‌ئه‌و شاره‌ی چه‌ند ساڵێك جارێك به كارێكی گرنگ نه‌بێ پێی
تێناخه‌م..كه‌ده‌چمه‌ئه‌وێ سه‌رجه‌م سیه‌كانم پرِ ئه‌بن له هه‌ناسه‌ی
دایكم وسه‌رتاپای رِابردووم لێ ئه‌وروژێت..بۆچه‌ند رِۆژێك ئه‌مخاته
ناوگێژاوی ئازارێكی بێ كۆتاوه‌وله‌گشت كاروبارێكم دوورئه‌خاته‌وه له
رِابردوونه‌بێت ..ئه‌وێ وه‌ك هێڵی بۆ ئازاره‌كانی من كێشابێت
وایه..كه‌به‌ناوشارداگوزه‌رم ئه‌كرد هه‌ستم به قورسی هه‌وای
ئه‌وشاره‌ئه‌كرد له‌سه‌ر سیه‌كانم وباری خه‌مه‌كان له‌سه‌ردڵم..چاوم
به‌ناورِێبواره‌كاندا به‌خێرایی تێئه‌په‌رِی هیچ وێنه‌یه‌كی بۆساتێك
تیادانه‌ده‌مایه‌وه..دیمه‌نه گه‌رِۆكه‌كان سه‌رمیان وه‌ئازار خستبوو
..لامدایه لای ده‌رمانخانه‌یه‌ك بۆ كرِینی پارچه‌یه‌ك حه‌ب تا سه‌رم
له ده‌ست ئه‌وئازاره‌شومه رِزگاركه‌م..وه‌ك بروسكه‌یه‌ك به‌بێ
ئاورِدانه‌وه به‌لامدا تێپه‌رِیی ..خورپه‌یه‌ك له
دڵمه‌وه‌هات..هه‌ستم كرد له‌ودا شتێكی ونبوی خۆمم دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌لاَم نه‌مده‌زانی ئه‌وشته چییه؟ كه‌رِۆشته ده‌رمانخانه‌كه‌وه
به‌هه‌لم زانی ودوای كه‌وتم تا له‌نزیكه‌وه زیاتر سه‌رنجی بده‌م بزانم
چه‌ندێ ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌وشته‌ی له ناخمدا هه‌یه ..چاوێكی خێرام
پێدا گێرِا..دڵنیابووم كۆپیه‌كه له‌ئه‌و..چاو..ده‌م..لووت..بالاَو
رِۆشتنی ته‌نانه‌ت جۆری پۆشینی جله‌كانی ..بێ موبالاتانه
پێویستیه‌كانی خۆی كرِی و رِۆشت..ئه‌و رِۆشت من نیگاكانم به‌دوایدا
رِۆشت وبیركردنه‌وه‌شم هاوشانی له‌گه‌ڵی رِۆشت ..تا كابرای
ده‌رمانخانه‌به ئاگایی هێنامه‌وه وتی :[فه‌رموو كاكه چیت
ئه‌وێ؟].ها.. دوایی دێمه‌وه ..هه‌رگیز نه‌مزانی بۆچی رِێم كه‌وتۆته
ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه..بێ ئاگایانه هه‌نگاوه‌كانم به‌دوایدا رِۆشتن
وله دواوه با‌نگم لێ‌كرد..[خاتون؟؟]ئاورِی نه‌دایه‌وه ..بۆ جاری
دووه‌م [به‌یارمه‌تی خاتوون].ئاورِی دایه‌وه نیگاكانمان ئاوێته
بوون..خه‌ریك بوو خۆم له‌ده‌ست بده‌م به‌زۆربه‌سه‌رخۆمدا زاڵ
بووم..[فه‌رموو]به‌شێوه‌یه‌كی شپرزانه وتم:خاتون ئه‌زانی چه‌ندساتێك
نابێ من تۆم دیوه به‌لاَم واهه‌سته‌كه‌م سالاَنێكه
ئه‌تناسم..].به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی به‌ریئانه‌وه[سوپاس].
زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی له‌ناخه‌وه سه‌رجه‌م رِابردووی له بێخه‌وه
هه‌ڵته‌كاندم..ئه‌گه‌ر ده‌كرێ ژماره‌ی مۆبایلێك ته‌له‌فۆنێك بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر بتناسم ..زۆر به‌ساده‌یی وبه‌وپه‌رِی متمانه به‌خۆبونه‌وه
ژماره‌كه‌ی دایه ده‌ستم، هه‌رگیز كه‌سێكم تا ئه‌و كاته به‌و ساده‌یی
ودڵپاكی وئازایه‌تی یه‌نه‌دی بوو..به‌ر له‌وه‌ی كه‌سێك بناسێت ژماره‌ی
خۆی بداتێ وله هیچ نه‌ترسێت,من ده‌مزانی ئه‌و زیاد له پێویست
متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه ..ته‌نها وتی :[ناوت چی یه؟]ئیتر به‌بێ
ئه‌وه‌ی گوێ به‌هیچ بدات رِۆشت ..من گه‌رِامه‌وه
ناوئۆتۆمبیله‌كه‌م..سه‌یرم له‌م رِێكه‌وته ده‌هات چۆن واگیرۆده‌ی
كردم..به‌په‌له بووم بۆئه‌وه‌ی بگه‌رِێمه‌وه ماڵ وبه‌كامی دڵ گوێ له
چرپه خۆشه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌م بگرم..شه‌وبوو له‌ناو
پێخه‌فه‌كه‌مداخۆم حه‌شاردابوو ..یه‌كه‌مجار
[4]
زه‌نگم بۆ لێدا كه‌هه‌ڵی گرت وتی:[به‌ڵێ]هه‌مووگیانم به‌جارێ
هه‌ژا..پاش ماوه‌یه‌ك قسه‌كردن به‌و ده‌نگه‌ئه‌فسوناویه
ئه‌یگێرِامه‌وه بۆ مناڵی، بۆ ئه‌وكاته‌ی دایكم له پاڵمدا سه‌ری
ئه‌خسته سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م وتا چاوانم ئه‌چونه‌خه‌و چیرۆكی خۆشی بۆ
ئه‌گێرِامه‌وه..ئاگام له وته‌كانی ئه‌و نه‌بوو ته‌نها گوێم بۆ
چرپه‌ئه‌فسوناویه‌كانی گرتبوو ..هه‌ستم به‌هه‌ناسه‌ی دایكم ئه‌كرد
كه‌له په‌نا گوێم‌دا ده‌هات وزنه‌ی فرمێسك له چاوه‌كانمه‌وه ته‌قی
بوون خورِخورِ ئه‌رِژانه سه‌ر سه‌رینه‌كه‌م وته‌رِته‌رِی كردبوو
..یه‌كه‌مجار ئه‌ومدی شتێك له‌ودا منی به‌ره‌و خۆی كه‌مه‌ندكێش
ده‌كردعیشق بوو، به‌لاَم عیشقێكی هه‌رزه‌كارانه نه‌بوو..شتێك بوو
له‌وه پیرۆزتر وه‌ك خۆشه‌ویستیه‌كی دایكانه ..من له‌دانپیانانی ئه‌م
قسانه‌دا گه‌لێك ترسنۆك بووم به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا
كه‌به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو..ئه‌سته‌م بوو
به‌لامه‌وه توانای ئه‌وه‌شم نه‌بوو ئه‌و كۆشكه‌ی ئه‌و له‌ناو
خه‌یاڵه‌كانی خۆیدا بۆ عه‌شقێكی دره‌نگ وه‌خت دروستی كردبوو بێ
موبالاتانه بیرِوخێنم، بۆیه رِۆژم ئه‌دایه ده‌ست رِۆژ بۆ چاره‌كردنی
ئه‌و گرێیه‌ی تێی كه‌وتبووم..ته‌نانه‌ت ئه‌و رِۆژه‌ش كه‌برِیاربوو
یه‌كتر ببینین ..گه‌شتمه نیوه‌ی رِێگا وگه‌رِامه‌وه هه‌رچه‌ندم كرد
له خۆم رِانه‌ده‌بینی هێنده‌به توانابم له وێران كردنی خه‌ونی
كچێكدا به‌دڵێكی پاكه‌وه خۆشی ده‌وێم..رِۆژی دووه‌م هه‌مووهێزێكم
دایه به‌ر خۆم بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره به‌شێوه‌یه‌ك دڵه‌ناسكه‌كه‌ی
له‌و خه‌ونه شیرینه به ئاگا بێنمه‌وه بێ هیچ ئازارێك..كاتێكیش
پێكه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و بارانه به‌خورِه‌دا بۆ چه‌ند كاتژمێرێك
بۆچونمان گۆرِیه‌وه‌له قسه‌كانمدا له حزورئه‌ودا به‌یه‌كجاری هه‌ست
وسۆزم له‌خۆمدا سرِی بوویه‌وه، ببومه مرۆڤێكی ئالی كه‌ته‌نها به
عه‌قڵ ئیش بكات..گه‌رچی ده‌مزانی ئه‌وه‌درۆیه‌كی مه‌زنه‌و من ده‌یكه‌م
به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو ده‌بوو كارێك بكه‌م ئه‌و منی له‌به‌ر چاو بكه‌وێت
..به‌داخه‌وه ئه‌وتا ده‌هات بۆچونه‌كه‌می لا پیرۆزتر ده‌بوو په‌یتا
په‌یتا ده‌یگووت :[بۆ سه‌ركه‌وتنی ژیانمان ده‌بێ سۆزی من وعه‌قڵی تۆ
یه‌ك بگرن..].كه‌زانیم چارم نه‌ما ئه‌وجار كه‌وتمه دروست كردنی
چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌همی و كورت كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ژیان وله‌ده‌ست دانی
توانای رِۆشتن ..كه‌چی ئه‌و عاشقانه تر په‌یمانی ئه‌دا بۆئه‌وه‌ی
خزمه‌تكاریم بكات له پێناو خۆشه‌ویستی دا...ئه‌م برِیاره شێتانه‌ی تا
ده‌هات زیاتر عاشقی ده‌كردم ..به‌لاَم وه‌ك دایكێك نه‌ك به‌و جۆره‌ی
ئه‌و ده‌یویست ..دیاربوو ئه‌و له‌و ته‌مه‌ندا له‌وه مناڵتر بوو ببێته
دایكی من كه‌چی شێوه‌وگوفتار ی هه‌ر دایكم بوو رِێك له‌و كاته‌دا
كه‌جه‌نگه نه‌فره‌تیه‌ی نێوان باوكم وخاڵم گه‌شتبوونه
لووتكه‌وچه‌ندینجار ته‌قه‌ی تیاكرابوو..ئێمه‌و دایكم گیرخواردووترین
مرۆڤه‌كانی ئه‌م نێوه‌نده‌بووین ..ماڵی باپیرم به‌تایبه‌تی خاڵم
هه‌رِه‌شه‌ی له‌دایكم ئه‌كرد ئێمه به‌جێبهێڵێت وبرِواته‌وه
ماڵه‌باوان، چۆن لای پیاوێك دائه‌نیشێت كه‌قه‌ستی سه‌ری براكه‌ی ئه‌كا
.؟به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه باوكم داوای لێئه‌كرد كه‌برِواته‌سه‌ر
ماڵه‌باوانی وهه‌زاران تفیان تێبكات وبه‌یه‌كجاری بێته سه‌ر رِێگای
مێرده‌كه‌ی وبێته دوژمنیان ..ئه‌مانه كارانێك بوون ته‌نها
گێرِانه‌وه‌یان ئاسانه ده‌نا چه‌ندین سه‌ده گریان وئۆقیانوسێكی
فرمێسكیان ده‌وێ ..چه‌ندین هه‌فته سه‌رمان له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی دایكم
دائه‌ناو ئه‌گریاین ..هه‌ر رِۆژێك تێپه‌رِیایه بازنه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێمه تا ده‌هات ته‌سك وته‌سك
[5]
ترئه‌بوونه‌وه ..تا ئه‌نجامێكی نالایق به‌ژیانی بۆ دایكم
لێكه‌وته‌وه..له‌به‌ر خاتری ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ی له‌ده‌ره‌وه رِویان
ئه‌دا سه‌د هێنده‌ی كه له‌ده‌رونی ئه‌ودا وردتر ئه‌بونه‌وه بۆیه
برِیاری خۆیدا ..ئه‌و شه‌وه‌ی باوكم ومامه‌كانم پلانی كوشتنی
خاڵه‌كانمیان دارِشت وئه‌ویش شایه‌د حاڵی پلانی كوشتنه‌كه‌بوو ..سبه‌ی
به‌ر له‌وه‌ی شه‌به‌ق یه‌كه‌مین گزنگ بدات ..پلانه‌كه‌ی به‌مه‌رگی خۆی
پوچه‌ڵ كرده‌وه وگرِی له بالاَی خۆی به‌ردا ..كه‌به گرِوی
ئاگره‌وه‌له گه‌رماوه‌كه هاته ده‌ره‌وه من وخوشكه‌كه‌م رِوبه‌رِوی
رِامان كرد..كه‌چی له‌و ساته‌شدا هاواری كرد (نزیك نه‌بنه‌وه ئه‌سوتێن
) پاڵی به‌دیواری هه‌یوانه‌كه‌وه‌دا پشتی له‌دیواره‌كه ئه‌سوو،
به‌لاَم تا ده‌هات له‌سه‌ر شانه‌كانیه‌وه ئاگره‌كه بڵندو بڵندتر
ئه‌بویه‌وه.. هاوارو قیژه‌ی ئێمه له‌و به‌یانیه‌خه‌مناكه‌دا هه‌موو
گه‌رِه‌كی به ئاگا هێنا ئه‌فسوس كاتێ ئه‌وان گه‌شتن كار له‌كار
ترازابوو ..ئه‌و ده‌مێك بوو خۆی دابویه ده‌ست مردن وله دواساته‌كانی
ژیانی دابوو ..دایكم مرد به‌پلانی مه‌رگی ئه‌و خاڵ ومامه‌كانم ئاشت
بونه‌وه وجه‌نگه‌كه كوژایه‌وه ..به‌لاَم ئه‌وه‌ی نه‌كوژایه‌وه
وێنه گرِاویه‌كه‌ی دایكم بوو له‌سه‌ر گه‌چی هه‌یوانه‌كه‌و له‌ناو دڵی
مندا نه‌خش بوو بوو ..هه‌رچه‌ند پاش ماوه‌یه‌ك باوكم بۆ كوێركردنه‌وه‌ی
شێوه‌ی دایكم له‌سه‌ر دیواره‌كه هه‌موو ماڵه‌كه‌ی بۆیه كرد..به‌لاَم
شێوه‌ی دایكم له هزری من وخوشكه‌كه‌مدا هه‌رمایه‌وه ,به‌قه‌ڵه‌م
دووباره له‌سه‌ر دیواره‌كه‌دروستمان كرده‌وه..بۆیه به‌ناچاری باوكم
خانوه‌كه‌ی فرۆشت ,ئێمه له‌و به‌شه‌ش له‌بیره‌وه‌ی مه‌حروم
كراین..هه‌نوكه‌ش به‌دوای تاپۆیه‌كدا ده‌گه‌رِێم بمباته‌وه بۆلای
دایكم ..به‌لاَم ئه‌مانه ئه‌سته‌م بوون من بتوانم به ئه‌وی بڵێم ..

|