كوفارى  هه له بجه  كوفاريكى  وه رزى  سه نته رى  روشنبيرى  هه له بجه ده ريده كات

                 

                      
شانۆگه‌رى

(تیرۆرى عیشق )

نوسینى(داراخالد دێكۆنى)

شوێن: قاعه‌یه‌كه‌، سىَ ژورى تاكه‌كه‌سى له‌ته‌نیشت یه‌ك تێدایه‌كه‌ته‌نهانێوانیان گیراوه‌ واته‌به‌ندیه‌كان یه‌كترى نابینن به‌ڵكوته‌نهاگوىَ یان له‌ده‌نگى یه‌كتره‌، قاعه‌كه‌ش ده‌رگایه‌كى دووتاكى گه‌وره‌ى تێدایه‌ كه‌به‌ زنجیرو قوفڵێكى گه‌وره‌ داخراوله‌نێوقاعه‌وژوره‌كانداهه‌ندێك له‌ئاسه‌وارى قوربانیه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك جل وبه‌رگى پیاوانه‌وژنانه‌ى كۆن ودرِاو،خوێنى، رِژاو، هه‌ندێك له‌كه‌ره‌سته‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك، بلۆكى خوێناوى، چه‌قۆى، مشارى ،كیسه‌خوىَ، ئوتو، ده‌مانچه‌ى كاویه‌، دار، كێڤڵ هتد.. له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كى تراژیدیدا رِوناكیه‌كى سوربه‌نێوقاعه‌كه‌داده‌گه‌رِێت پاشان هه‌رسىَ ژوره‌ (تاكه‌ كه‌سى)یه‌كه‌ پیشان ده‌درێت دواجارله‌سه‌ریه‌كێك له‌ژوره‌كان رِوناكى به‌رِه‌نگى شین رِاده‌وه‌ستێت كه‌جل وبه‌رگى ژێره‌وه‌ى كچێك به‌رِه‌نگى سپى هه‌ڵواسراوه‌ ورِۆحیانه‌تى كچه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان ده‌دوێت : (ژیان، ئه‌ى ئه‌وئازاره‌شیرینه‌ى كه‌هه‌رگیز لێمان جودانابیته‌وه‌ بۆكوێمان ده‌به‌یت؟ چیت لێمان ده‌وێت؟ چه‌ندشیرینى هێنده‌ش تاڵیت. نازانم ئێمه‌ى مرۆڤ هه‌رگیز له‌تۆى مه‌ته‌ڵ تێناگه‌ین هه‌موئه‌م دونیایه‌ت پرِكردوه‌له‌ پێناسه‌وكه‌چى هێشتامانایه‌كى ته‌واوت پێنه‌یاوین باشه‌ من تاوانم چى بو بۆهێنده‌به‌عه‌زابه‌وه‌مردم خۆمن هێنده‌ى كه‌له‌ژیاندابوم حه‌زم به‌ئازاردانى مێروله‌یه‌كیش نه‌ده‌كرد، هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ئێسته‌له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا له‌پاركێك بوین ئه‌ورۆ ِژه‌به‌رده‌وام ده‌ستم له‌ناوده‌ستى بووپىَ ى ئه‌وتم: كه‌ده‌ست ئه‌خه‌مه‌ناوده‌سته‌وه‌هه‌ست به‌ژیانێكى نوىَ ئه‌كه‌م هه‌سته‌كه‌م یه‌كه‌م رِۆژى چونه‌قوتابخانه‌مه‌ومامۆستافێرى دارا دوودارى دیم ده‌كات چه‌ندخۆشه‌ئه‌م وانه‌یه‌له‌م پۆلى قوتابخانه‌ى ژیانه‌دا. ئه‌یوت كه‌ده‌ست ئه‌خه‌مه‌ده‌سته‌وه‌ له‌نێوپه‌لكه‌زێرِینه‌كانى خه‌یاڵمداموتوربه‌ده‌بمو گۆرانى بۆرِه‌نگه‌جوانه‌كانى ئه‌وین ده‌ڵێم ئه‌یوت ئه‌وبه‌رامه‌یه‌ى كه‌له‌هه‌ناسه‌ى تۆوه‌دێت له‌بۆنى باخى به‌هه‌شت ده‌چێت ومنیش په‌پوله‌ئاساله‌سه‌رهه‌موخونچه‌یه‌كى تازه‌پشكوتوى هه‌ناسه‌تابه‌شیله‌ى عه‌شقت مه‌ست ده‌بم، ئه‌یوت كاتێك كه‌له‌چاوه‌كانت رِائه‌مێنم یه‌كه‌م په‌رِه‌ى گه‌وره‌ترین رِۆمانى خۆشه‌ویستى هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه‌، ئه‌یوت كاتێك كه‌رِوخسارم له‌نێوتاریكه‌شه‌وى پرچه‌كانتاون ده‌بىَ گه‌رهه‌وره‌بروسكه‌ى ماچێكت نه‌بىَ رِێگه‌ى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م نادۆزمه‌وه‌ به‌ڵىَ كاتێك كه‌له‌پارك هاتینه‌ده‌ره‌وه‌ ته‌كسیه‌ك رِاوه‌ستابوو خاوه‌نه‌كه‌ى وتى فه‌رموبابتانگه‌یه‌نم ئیمه‌ش سواربوین وهه‌رپاش كه‌مێك له‌رِۆشتن نه‌فه‌رێكى دیكه‌ى له‌پێشه‌وه‌سواركردئه‌م نه‌فه‌ره‌كه‌سواربو شوشه‌یه‌ك عه‌ترى ده‌رهێناوبه‌ئسلوبێكى جوان وتى بابۆنتان خۆشكه‌م عه‌تره‌كه‌ى داله‌به‌رلوتمان وبىَ هۆش كه‌وتین. سه‌ره‌نجامیش خۆمان له‌م زیندانه‌تاریكه‌دابینیه‌وه‌ پاش شه‌وو رِۆژێك له‌ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆشه‌ویسته‌كه‌م به‌به‌رچاومه‌وه‌سه‌ریان له‌جه‌سته‌كرده‌وه‌وخۆیان وته‌نى پێشكه‌شیان كردم منیش به‌ته‌واوى هۆشم له‌ده‌ست خۆم داو قه‌پم له‌دیواروئاسن وزه‌وى ده‌گرت وده‌مقیژاندوده‌گریام ئیدى هه‌رپاش چه‌ندسه‌عاتێكى ترمنیشیان سه‌ربرِى وبه‌یانیه‌ك زوو ته‌رمى هه‌ردوكمانیان له‌شه‌قامێك فرِدا نازانم ئاخۆتۆبڵىَ ى ئێستاش ئه‌ودرِندانه‌ هه‌رهه‌ناسه‌بده‌ن وهه‌واى پاكى سه‌رزه‌وى هه‌ڵمژن و بۆگه‌نى كه‌ن به‌رِاستى سه‌یره‌! تۆ بڵىَ ى ئه‌م كاره‌ساته‌ى ئێمه‌ هه‌موخه‌ڵكى سه‌رزه‌وى نه‌وروژاندبێت ودنیامان له‌سه‌ربێننه‌جواب..... له‌ كۆتایدا ئاواته‌خوازین هه‌قمان بسێنن.
خوشكى وه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌ربرِاوى خۆتان (خوێندكارێكى عاشقى بێتاوان)
په‌رده‌ى دوو/ مۆسیقایه‌كى ترسناك لێده‌درێت پاش كه‌مێك كورِێك به‌ده‌ست وقاچ به‌ستراوى فرِده‌درێته‌ ژوره‌وه‌ كه‌بىَ هۆشه‌ تیرۆریسته‌كه‌ش ماندوبونێكى زۆرى پێوه‌دیاره‌وشڵه‌ژاوه‌ له‌سه‌ركورسیه‌ك داده‌نیشێت وهه‌ردووقاچى ده‌خاته‌ سه‌رسكى دیله‌كه‌ جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنىَ پاش كه‌مێك جه‌ره‌سێكى بۆدێت كه‌له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه‌یه‌تى ئه‌لو....ها...ئه‌بوسه‌یفى گوڵ چۆنى ئه‌م كاته‌ت باش ........ باباچۆن دانه‌یه‌كى چه‌ورم هێناوه‌ ..... وه‌ڵلاَ هى چیت ئه‌رزكه‌م ده‌ستى لىَ رِاگرتم وتى بۆپه‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كان (پاش كه‌مێك پێكه‌نین ) ئىَ دوایى ئه‌وه‌هێناومه‌بۆئه‌وه‌ى فێرى هونه‌رى جوانى بكه‌م ....... گه‌وره‌م هونه‌رمه‌ند چۆن شت نیه‌ ئه‌مرِۆهونه‌رمه‌ندان زه‌نگێكى زۆرترسناكن بۆسه‌رئێمه‌ ئه‌مرِۆهونه‌رمه‌ندى سه‌گباب دێت له‌رِێگاى ئه‌ده‌بوهونه‌ره‌وه‌ دیارده‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن دیارده‌ قێزه‌ونونامۆكانى نێوكۆمه‌ڵگه‌ ئاشكراده‌كه‌ن وبه‌خه‌ڵكى ده‌ڵێن ......ئه‌ى چۆن گه‌وره‌م هه‌ڵبه‌ت ده‌رزێكم لاى به‌رِێزتان نه‌خوێندوه‌ ئىَ تۆله‌وه‌گه‌رِىَ گه‌وره‌م ئه‌ى تۆنێچیرى تازه‌ت هه‌یه‌؟ ..... چواركه‌س وه‌ڵلاَ براده‌وڵه‌مه‌ندى .......به‌ڵىَ ؟سىَ ژنوپیاوێك .........ئه‌رىَ وه‌ڵلاَ مه‌منونم ئه‌گه‌رژنو پیاوێكم بۆبنێرى .......چاوت خۆشبێ خواحافیز.
(چاووده‌مى ده‌كاته‌وه‌وهه‌ندىَ ئاودێنى وده‌یكات به‌سه‌ریداگه‌نجه‌ شانۆكاره‌كه‌به‌ئاگادێته‌وه‌وده‌ست وقاچى به‌ستراوه‌ هاوارده‌كات) وده‌ڵێت: ئه‌ى هاوار تۆچیت ده‌وىَ له‌من من تاوانم چى یه‌ )هه‌وڵ ده‌دات هه‌ستێته‌وه‌یان خۆى بكاته‌وه‌ لىَ ى تورِه‌ده‌بێت و ( ده‌ڵێت: جوڵه‌جوڵ سه‌گباب )به‌شه‌ق دێت به‌هه‌موگیانیائه‌وه‌نده‌ى لىَ ده‌دات تاخۆى ماندوئه‌بێت پاشان به‌ملیوانى كراسه‌كه‌ى رِایده‌كێشێت وده‌یخاته‌یه‌كىَ له‌ژوره‌كان تیرۆریسته‌كه‌ده‌رِوات وئه‌میش به‌هه‌ردوودوستى به‌سراوى ده‌كێشێت به‌شیشه‌كانداوده‌ست ده‌كات به‌هاواركردن( دیله‌كه‌:- ئه‌ى هاوارفریام كه‌ون ئه‌وده‌رگایه‌م لىَ بكه‌نه‌وه‌من تاوانم چى یه‌ من بۆنمایشكردنى شانۆگه‌ریه‌ك ده‌رِۆشتم توخواخه‌ڵكینه‌ئه‌گه‌ركه‌سێك گوىَ ى له‌ده‌نگمه‌ئه‌وده‌رگایه‌م لێبكاته‌وه‌. ((پاش گریانێك كه‌زۆرئازارى پێوه‌دیاره‌كچوكورِێك فرِێده‌درێنه‌ قاعه‌كه‌وه‌كه‌ هه‌ردوكیان بىَ هۆشن دیله‌شانۆكاره‌كه‌به‌شیشه‌كانداهه‌ڵده‌سێته‌وه‌وسه‌یریان ده‌كات تیرۆریسه‌كانیش دێنه‌سه‌رشانۆو قسه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌رسه‌رى كورِه‌كه‌رِاده‌وه‌ستن، تیرۆریستى ئه‌ولا كه‌ ئه‌میركچ وكورِه‌كه‌ىپیاداناردوه‌ به‌قژسه‌رى كورِه‌كه‌به‌رزده‌كاته‌وه‌وده‌موچاوى هه‌رخوێنه‌ ،تیرۆریستى ئێره‌ كه‌هه‌رهه‌مان تیرۆرستى پێشووه‌)) ده‌ڵێت:ئه‌مه‌چى یه‌ ئه‌میرجه‌نازه‌ى بۆمن ناردوه‌. ،تیرۆریستى ئه‌ولا :كوره‌بابه‌ئه‌مه‌پشیله‌یه‌پشیله‌ حه‌وت رِۆحى هه‌یه‌ ،((پاشان ده‌چنه‌سه‌رسه‌رى كچه‌كه‌ش)) ،تیرۆریستى ئێره‌: ئه‌ى ئه‌م نه‌رمه‌قوته‌چى یه‌؟، تیرۆریستى ئه‌ولا: ئه‌مه‌ش هه‌رماوه‌. (سه‌رىبه‌رزده‌كاته‌وه‌) ئه‌میرهه‌ردوكیانى له‌براده‌ران وه‌رگرتوه‌ پىَ ئه‌چىَ خزمى یه‌ك بن، (ئاماژه‌بۆكچه‌كه‌ده‌كات)ئه‌مه‌كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه‌ (به‌كورِه‌كه‌ش ده‌ڵىَ) ئه‌وسه‌گه‌ش رِۆژنامه‌نوسه‌وبابه‌تى له‌سه‌رناشیرین كردنى خۆمان نوسیوه‌ ئیترچۆن فرِاندونیان نازانم...(دێت بۆبه‌رده‌م شانۆكاره‌كه‌) وه‌زعت باشه‌ ها ئێسته‌براده‌ران له‌هۆڵى په‌یمانگاچاوه‌رِێتن بۆنارِۆى شانۆكه‌تان نمایش كه‌ن؟ ،تیرۆریستى ئێره‌:نانالێره‌ده‌وره‌كه‌مان بۆده‌بینىَ وانى یه‌؟، تیرۆریستىئه‌ولا:شانۆگه‌ریه‌كه‌تان ناوى چى یه‌ ،شانۆكاره‌كه‌: عاشقه‌شێته‌كه‌،. تیرۆریستى ئه‌ولا:(به‌پێكه‌نینه‌وه‌)كه‌واته‌به‌ناهه‌ق نه‌مانهێناوى دیاره‌تۆعاشقێكى شێتى ئىَ شێتیش خۆت ئه‌زانى هیچ سودێكى بۆكۆمه‌ڵگانیه‌وپێویست به‌سه‌ربرِین ده‌كات.،دیله‌شانۆكاره‌كه‌: ئه‌وه‌به‌بۆچونى تۆوایه‌به‌لاَم به‌بۆچونى من زۆرله‌یه‌كه‌وه‌دورین شێت لاى ئێمه‌پاڵه‌وانى هه‌مورۆِژگاره‌سه‌خته‌كانى ژیانه‌هه‌ربۆیه‌پاڵه‌وانى شانۆگه‌ریه‌كه‌شمان عاشقه‌شێته‌كه‌یه‌.، تیرۆریستى ئه‌ولاسه‌یرى تیرۆریستى ئێره‌ ده‌كات و به‌پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌ڵىَ: وه‌ڵلاَ باوكم تۆپاڵه‌وانت هێناوه‌.(به‌تورِه‌یى یه‌وه‌سه‌یرى دیله‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵىَ): چه‌ندقسه‌شى زلله‌.(به‌جوێنوشه‌قوزلله‌تىَ ى به‌رده‌بێت و ده‌یخاته‌ سه‌رزه‌وى پاشان به‌تیرۆریسته‌كه‌ى ترده‌ڵێت ):بۆنایتۆپێنى بۆچیته‌؟تیرۆریستى ئێره‌:چۆله‌كه‌م بۆئه‌گرىَ. (پاش كه‌مێك پێكه‌نین رِایان ده‌كێشنه‌ ژوره‌كانه‌وه‌وده‌رِۆنه‌ده‌ره‌وه‌ پاش كه‌مێك كامه‌ران كه‌كورِه‌شانۆكاره‌كه‌یه‌ له‌به‌رخۆیه‌وه‌ به‌ده‌نگێكى حه‌زینى پرِله‌ ئازاره‌وه‌گۆرانى ده‌ڵێت): ده‌برِوانه‌ئه‌وكانیه‌نازداره‌ ئێسته‌ش وێنه‌ى هه‌ردوكمانى تیادیاره‌ پاشان بانگده‌كات: هاورِىَ هاورِىَ یان، (ده‌كێشىَ به‌شیشه‌كانداوبه‌ده‌نگى به‌رز) :هىَ ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه‌ ئه‌گه‌ربه‌ئاگان وه‌لاَم به‌نه‌وه‌ ،(پاش كه‌مێك رِزگاركه‌رِۆژنامه‌نوسه‌كه‌یه‌زۆربه‌ئاسته‌م هه‌ڵده‌سێته‌وه‌و)ده‌ڵێت:ئاى تۆزىَ ئاوت كائه‌كه‌م تینومه‌(هه‌وڵئه‌دا له‌ به‌ینى شیشه‌كانه‌وه‌كامه‌ران ببینىَ) تۆكێى؟ كامه‌ران:من ناوم كامه‌رانه‌ خوێندكارى په‌یمانگام له‌به‌شى شانۆ ئه‌ى تۆهاورِىَ؟ رِزگار: منیش رِزگارم رِۆژنامه‌نوسم توخواكاك كامه‌ران پێم بڵىَ تۆهه‌واڵى دونیانازانى ، كامه‌ران:بۆنازانم ، رِزگار:


( هه‌ڵوێسته‌یه‌كى خۆشى ده‌كاتوده‌ڵێت): توخواكاك كامه‌ران ئه‌گه‌رئه‌زانى پێم بڵىَ... ، كامه‌ران:ئىَ كورِى باش دونیاى من وتۆئێستاته‌سك ته‌سك كراوه‌ته‌وه‌وپێك هاتوه‌له‌م قه‌سابخانه‌یه‌... ، رِزگار:كاك كامه‌ران من ئه‌م دونیایه‌ناڵێم له‌گه‌رِه‌كى خۆمان كچێكم خۆشده‌ویست ناوى دونیابو به‌یانیه‌ك دواى كه‌وتم تاله‌وێسگه‌ى پاسه‌كان پىَ ى گه‌شتم وهه‌ندىَ رِازى دڵم له‌لادركاندبۆیه‌برِیارماندابۆدرێژه‌دان به‌قسه‌كانمان ته‌كسیه‌ك بگرین وبرِۆین بۆیه‌كىَ له‌پاركه‌كانى شاربه‌لاَم شۆفێره‌كه‌ به‌بیانوى قه‌ره‌باڵغى ناوشاررِێگه‌كه‌ى گۆرِى وله‌كه‌نارى شاره‌وه‌رِۆى ئیدى له‌رِێگادالاى سه‌یاره‌یه‌كى جام تاریكداوه‌ستاوچه‌ندكه‌سێك دابه‌ستن وبه‌لێدان وپاڵ نان خستینیانه‌سه‌یاره‌جامتاریكه‌كه‌وه‌ تائه‌م به‌یانیه‌ش پێكه‌وه‌بوین ، كامه‌ران:كاكه‌رِزگارپىَ ئه‌چىَ دونیاخان هه‌رئه‌وكچه‌بێت كه‌له‌ته‌نیشته‌وه‌یه‌.،رِزگار:(زۆربه‌شڵه‌ژاوى وحه‌سره‌ته‌وه‌) توخوابه‌رِاسته‌ئه‌ىبۆده‌نگى نایه‌ مردوه‌؟ (چه‌ندجارىَ به‌ده‌نگى به‌رزهاوارده‌كات) دونیادونیاگیان بۆجواب ناده‌یته‌وه‌به‌قوربان تۆماوى ، له‌م كاته‌دا تیرۆریسته‌كه‌ده‌رگاده‌كاته‌وه‌ودێته‌ژوره‌وه‌ تیرۆریست: ئه‌وه‌چ سه‌گبابێكتان بو ده‌نگى لێوه‌هات (زۆربه‌تورِه‌یى ) ئه‌ڵێم چ قه‌حبه‌بابێكتان بو(ده‌چێت له‌كامه‌ران بدات)، رِزگارده‌ڵێت:من بوم قوربان گیان هه‌واڵى ئه‌وكچه‌م پرسى كه‌له‌گه‌ڵم بووتم بزانم ماوه‌، تیرۆریست:ئه‌گه‌رمابێتیش ئێسته‌وه‌كوسه‌گ ئه‌یتۆپێنم.(ژوره‌كه‌ى دونیاده‌كاته‌وه‌وبه‌قژرِایده‌كێشێته‌هۆڵه‌كه‌وه‌به‌شه‌قوزلله‌وئاوىسارد هۆشى پێده‌كاته‌وه‌وده‌موچاووقاچى ده‌كاته‌وه‌ ته‌نهاده‌ستى به‌سراوه‌)، دونیا:(ناتوانىَ هه‌ستێته‌وه‌هه‌رله‌سه‌رزه‌وى هه‌وڵى ده‌ربازبون ده‌دات وده‌ڵێت): ناتوخواوازم لێبێنه‌ وازم لێبێنه‌تكات لىَ ئه‌كه‌م ، تیرۆریست: به‌سه‌رچاوهه‌رئێستابه‌یه‌كجارى وازت لىَ دێنم (چه‌قۆده‌ردێنى وته‌له‌فۆنێكى بۆدێت وده‌رِواته‌ده‌ره‌وه‌) دونیارِزگاروكامه‌ران ده‌بینێت ورِاده‌كات بۆبه‌رده‌میان دونیا: كاك رِزگارگیان ئێره‌كوىَ یه‌بۆوامان لىَ ده‌كه‌ن (رِوده‌كاته‌كامه‌ران) توخواكاكه‌گیان چى بكه‌ین زیرِه‌م كرد،رِزگار: دونیائارام به‌ هه‌موشتىَ كۆتایى دىَ برِوام پىًَ بكه‌ كۆتایى دىَ ، كامه‌ران: كۆتایه‌كان بونیات نه‌رى سه‌ره‌تاكانن كه‌مرۆڤێك ده‌مرىَ سه‌ره‌تاى ژیانێكى نوىَ ده‌كرێته‌وه‌به‌به‌ریا گوڵێك هه‌ڵده‌وه‌رىَ بیرۆكه‌ى ماچى خونچه‌یه‌كى تازه‌ له‌لێوى وشكیاده‌خوڵقىَ هاورِىَ یان ئێمه‌ش به‌هه‌رجۆرىَ بىَ ده‌مرین به‌لاَم دواجاربه‌رِۆحێكى نوىَ وه‌ دێینه‌وه‌ژیان بۆیه‌پێویسته‌ له‌مردن سڵ نه‌كه‌ینه‌وه‌ ، دونیا :به‌لاَم من ئازارم هه‌یه‌... ، رِزگار: منیش ئازارم هه‌یه‌ كامه‌رانیش ئازارى هه‌یه‌ دونیاگیان ئازارمانایه‌كى جوانترده‌به‌خشێت به‌ژیان ئه‌م ئازاره‌ى من وتۆو كامه‌ران هه‌رله‌ئه‌زه‌له‌وه‌هاتوه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ئازاریان نه‌چه‌شتبێ هه‌رگیز ته‌لیسمه‌كانى ژیانیان بۆنارِه‌وێته‌وه‌ (دونیاده‌چێت بۆبه‌رده‌م ژورى كامه‌ران) كامه‌ران پىَ ى ده‌ڵێت: ئازارت هه‌یه‌؟ دونیا: به‌لاَم تینویه‌تى خه‌ریكه‌ئازارم له‌بیرده‌باته‌وه‌ (دێته‌به‌رده‌م ژورى رِزگارده‌یه‌وێت شتێك بڵێت به‌رِزگار) دونیا: كاك رِزگار…رِزگار:دونیاگیان (له‌م كاته‌داتیرۆریسته‌كه‌ دێته‌ژوره‌وه‌).. تیرۆریست چه‌قۆكه‌ده‌ردێنىَ وبه‌ دونیاده‌ڵێت: وه‌ره‌سه‌گى سه‌گباب بائیتروازت لىَ بێنم (دونیازۆرده‌ترسێت وبه‌نێوهۆڵه‌كه‌دابه‌گیانى تێك شكاوه‌وه‌ رِاده‌كاتوده‌قیژێنێت له‌به‌ینى شیشه‌كانه‌وه‌به‌هه‌ردوناوله‌پى ده‌ستى ده‌موچاوى رِزگارده‌گرێت وده‌ڵێت توخواكاك رِزگارگیان فریام كه‌وه‌ ، رِزگار: ناتوخوابه‌قوربانى ئه‌وچاوانه‌ت بم من سه‌ربرِه‌له‌باتى ئه‌و بژێوى پێنج سه‌رخێزانى له‌سه‌ره‌ دایكێك و سىَ خوشك وبراى ته‌له‌به‌ى هه‌یه‌ هه‌موچاوه‌رِىَ ى ده‌ستى ئه‌من باوكیان نه‌ماوه‌... (به‌لاَم تیرۆریسته‌كه‌ قژى ده‌گرێت ورِایده‌كێشێت وده‌یخات به‌زه‌ویدابه‌ده‌ستى چه‌پى سه‌رى به‌رزده‌كاته‌وه‌وبه‌ده‌ستى رِاستى چه‌قۆكه‌ده‌بات بۆملى له‌م كاته‌داجه‌ره‌سێكى ترى بۆدێت ) تیرۆریست: ئه‌لو..(قاچ ده‌خاته‌ سه‌رده‌مى دونیاو زۆربه‌تورِه‌یى ده‌ڵێت : ئابێده‌نگ سه‌گبابى ترسنۆك (دورده‌كه‌وێته‌وه‌وده‌رِواته‌ده‌ره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌حاڵه‌تێكى خراپ لىَ یان رِویدابێت) دونیاش هه‌رله‌شوێنى خۆیداكه‌وتوه‌وده‌گرى ، رِزگار: هه‌سته‌دونیاگیان مه‌گرى گریان بۆئێمه‌دادمان نادا ئێمه‌پێویسته‌خۆرِاگربین (دونیاله‌م كاته‌دا له‌ئه‌نجامى ئازاروترسێكى زۆره‌وه‌ وه‌كوبوركانێك ده‌ته‌قێته‌وه‌ به‌سه‌رئه‌زه‌ل وبونیادى سه‌رجه‌م پیاواندا...
دونیا:ئێمه‌ى چى ئێمه‌ئێوه‌چۆن رِوتان دىَ ناوى خۆتان به‌رن ئێوه‌درِنده‌ن درِنده‌ ئێوه‌ وه‌حشن ئێوه‌ئه‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ كه‌متیارابه‌یه‌ك سك بهاتایه‌نه‌ دونیاوه‌(به‌توندى شیشه‌كانى هه‌ردوكیان رِاده‌وه‌شێنىَ) قێزتان لىَ ده‌كه‌مه‌وه‌ناشیرینن لىَ تان ئه‌ترسم ده‌موچاوتان له‌ده‌موچاوى سه‌گێكى هارده‌چێت دانه‌كانتان له‌شفره‌ى به‌رازده‌چێت چاوتان وه‌ك چاوى گورگ له‌تاریكه‌شه‌ودابریسكه‌ى دىَ ،لێتان ئه‌ترسم له‌سه‌رنجتان ئه‌ترسم له‌بیركردنه‌وه‌تان ئه‌ترسم له‌جم وجوڵتان ئه‌ترسم ئێوه‌كائینێكى ترسناكن ئه‌وه‌ى له‌ئێوه‌نه‌ترسىَ له‌خواش ناترسىَ (دورده‌كه‌وێته‌وه‌وخۆى ده‌دابه‌زه‌ویداوبه‌كوڵ ده‌گریه‌) رِزگاریش سه‌رىناوه‌به‌شیشه‌كانه‌وه‌وده‌گرى پاش كه‌مێك رِزگار: دونیاگیان تۆپێت وایه‌ من وكاك كامه‌ران له‌وجۆره‌كه‌سانه‌ین كه‌تۆپێت شوبهاندینت ، دونیا: به‌ڵىَ له‌دونیاداهه‌ریه‌ك جۆرله‌پیاوهه‌یه‌ به‌لاَم ده‌سه‌لاَت ئه‌تان گۆرِىَ ئێوه‌ش ئه‌گه‌رده‌سه‌لاَتان هه‌بێت وبۆتان بلوێت هه‌رواده‌كه‌ن ، كامه‌ران: نادونیاخان داواى لێبور دن ده‌كه‌م رِاسته‌له‌دونیاداهه‌ریه‌كجۆرله‌پیاوهه‌یه‌ به‌لاَم پێكهاته‌سروشتیه‌كانمان ئه‌مانگۆرِێت واته‌دیوى ناوه‌وه‌ى مرۆڤ نه‌ك بون ونه‌بونى ده‌سه‌لاَت خۆى ده‌سه‌لاَت زۆرجار(پێى ده‌برِێت) دونیا:نه‌خێرمن چیدى باوه‌رِم به‌وقسه‌ساف

ولوسانه‌تان نه‌ماوه‌ ئێمه‌وئێوه‌پاره‌یه‌كین به‌رده‌وام له‌شێروخه‌تى ژیاندابه‌ده‌ستى ده‌سه‌لاَت ودابونه‌ریت ودین و براوباوك وپیاوسالاریه‌وه‌هه‌ڵده‌درێین به‌رده‌وام ئێوه‌شێرده‌هێنن وئێمه‌ش خه‌ت ئێمه‌وئێوه‌دوتێۆرى دژبه‌یه‌كین ئێوه‌هه‌رله‌ئه‌زه‌له‌وه‌شه‌رِى هێزوده‌سه‌لاَت وجنسمان له‌گه‌ڵده‌كه‌ن ئێوه‌هه‌رده‌م وه‌ك كالاَیه‌كى بازرگانى لێمان ده‌رِوانن وه‌ك خواردنێكى خۆش ومه‌زه‌یه‌كى سه‌رمێزى تیاترۆخانه‌كان به‌كارمان ده‌هێنن شعورى ئێوه‌مردوه‌مردو هیچ هه‌ستێك به‌وه‌ناكه‌ن كه‌ئێمه‌ رِۆژىَ له‌رِۆژان ناوى دایكمان لىَ ئه‌نرێت ئه‌گه‌رزۆرزۆرویژدانتان بجوڵىَ به‌چاوى به‌زه‌یى یه‌وه‌سه‌یرمان ده‌كه‌ن نه‌ك رِێز (رِزگار بانگى ده‌كات ) زۆربه‌تورِه‌یى یه‌وه‌لاى بۆده‌كاته‌وه‌وده‌ڵێت:بانگم مه‌كه‌ هه‌ى ده‌عبا، كه‌ ڵبه‌ درێژینه‌،ئێوه‌ته‌نهاله‌كاتى بێده‌سه‌لاَتیا،له‌كاتى به‌رژه‌وه‌ندیا، له‌كاتى برسیه‌تى و ئازارى گه‌ده‌ى سپڵه‌تانا،له‌مه‌رام وده‌مه‌درۆزناویه‌كه‌ى شه‌وتانا ئێمه‌تان ده‌وىَ ئیدى هه‌ركه‌ غه‌ریزه‌كانتان خاڵى بونه‌وه‌لێمان قه‌حبه‌وكاره‌كه‌رو مناڵ به‌خێوكه‌رین ، رِزگار: به‌لاَم دونیاگیان به‌قوربان تۆتۆزىَوه‌ره‌وه‌سه‌رخۆت ئه‌وتائێمه‌ش هه‌روه‌كوتۆئازارده‌درێین ، دونیا: ئێده‌من ناڵێم ئێوه‌براى كه‌متیارن كه‌متیاره‌كانیش زۆرجاریه‌ك ده‌خۆنه‌وه‌ ، كامه‌ران: نادونیاخان خوشكه‌گه‌وره‌كه‌م تكایه‌كه‌مىَ ئارام به‌ رِاسته‌هه‌قى خۆته‌ئازاررت هه‌یه‌ئازاردراویت به‌لاَم دونیاگیان ئێمه‌ئینسانین ئینسان ئینسانه‌كانیش چاك وخراپیان هه‌یه‌ كه‌سانێكیش هه‌ن هه‌موته‌مه‌نى خۆیان له‌پێناوى ئاشتى و مرۆڤایه‌تیابردوه‌ته‌سه‌ر ئێمه‌هه‌مومان سه‌رخۆشین دونیاگیان هه‌مومان له‌دونیاى خه‌یالاَئه‌ژین ئێمه‌سىَ ژه‌مه‌له‌گه‌ڵ نان خواردناوپێش نان خواردن ودواى نان خواردن پرِبه‌گه‌ده‌مان شه‌راب ئه‌نۆشین ئه‌وشه‌رابه‌ى كه‌رِوئیاكانى هه‌ریه‌كه‌مان به‌كوچه‌یه‌كى تاریكى ژیاناده‌نێرىَ بۆدۆزینه‌وه‌ى ژیان وخودى خۆمان به‌لاَم سه‌ره‌نجام ئه‌زانى چى دونیاگیان زۆركه‌من ئه‌وكه‌سانه‌ى درِ به‌تاریكى ئه‌ده‌نوماناپیرۆزه‌كانى بونى خۆیان و ده‌وروبه‌ریان ده‌دۆزنه‌وه‌ ئیدى زۆره‌كه‌ى تریشى ده‌روێش ئاساحاڵیان لىَ دىَ و هه‌ریه‌كه‌وبه‌ده‌م سه‌مفۆنیاى عیشقێكه‌وه‌سه‌ماده‌كا ،كىَ ده‌ڵێت ئه‌مانیش عاشق به‌ئازاردانى مرۆڤ نین عاشق به‌رِژانى خوێن ولێكردنه‌وه‌ىسه‌رى مرۆڤ نین ئه‌مانه‌ پىَ ئه‌چىَ عیشقێكى نه‌خۆشیان له‌ناخدابێت ئه‌مان وه‌ك ئێمه‌نین عیشقى ئێمه‌مانان جیاوازه‌ بۆنمونه‌ئه‌گه‌رئێستامن نه‌كوژن وئازادم كه‌ن درێژه‌به‌عیشقى خۆم ده‌ده‌م تابه‌وهیوایه‌ى به‌نێودارستانى چرِى ده‌قه‌كانى شكسپیرداسه‌ركه‌وم وبگه‌مه‌سه‌ركێوى هه‌ڵه‌موتى چارلى چاپلن ،رِزگارپىَ ئه‌چىَ دوامه‌نزڵگاى ئه‌وینى تاساوى خۆى له‌په‌یمانێكى تۆداببینێته‌وه‌ تۆش به‌هه‌مان شێوه‌ دونیاخان خوائه‌زانىَ وخۆت به‌دواى چ عیشقێكداوێڵ بیت دونیائه‌م دونیایه‌شێتخانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ هه‌مومان شێتین شێت زۆربه‌خێرایى رِاده‌كه‌ین پاڵ به‌میلى كاتژمێركانمانه‌وه‌ده‌نێن نازانین هه‌موسه‌رى سه‌عاتێك مژده‌ى به‌سه‌رچوى ته‌مه‌نمان ده‌داتىَ (كه‌مىَ پێكه‌نین ) چه‌ندگێلین ئێمه‌ رِاكه‌، رِاكه‌، رِاكه‌ به‌رده‌وام رِائه‌كه‌ین ئێمه‌ بۆژیان بۆپاره‌ بۆمه‌رامه‌كانمان بۆئه‌وه‌ى بژین ونه‌مرین كه‌چى بىَ ئاگاین كه‌مردن زۆرله‌گوێچكه‌ مان نزیكتره‌ ، رِزگار: دونیاگیان ئه‌وئاژه‌لاَنه‌ى كه‌به‌ئێمه‌ت شوبهاند پێك هاته‌ى بونیان ته‌نهاله‌وعاشقه‌نه‌خۆشانه‌وه‌نزیكه‌ كه‌كاك كامه‌ران باسى كردن نه‌ك ئێمه‌مانان چاوه‌كه‌م كه‌سێك ئه‌گه‌ربۆیه‌ك جاریش بێت پۆلوى خۆشه‌ویستى هه‌ناوى داخ كردبێت هه‌رگیزبیرله‌ئازاردان ناكاته‌وه‌ ئه‌وین ئه‌وجیهانه‌به‌رینه‌یه‌ كه‌هه‌میشه‌بۆنى وه‌رزى به‌هارئه‌داو سه‌رانسه‌رى به‌نێرگزو گولاَڵه‌ى رِه‌نگاورِه‌نگى به‌خته‌وه‌رى خه‌مڵیوه‌ ..دونیا: (زۆرتورِه‌ده‌بێت ووه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سه‌رى زۆرئێشبكات ده‌ڵێت: به‌سه‌به‌س حه‌یوانینه‌ بىَ قیمه‌تینه‌ له‌م قسه‌بریق وباقانه‌م زۆربیستوه‌ هه‌مودنیاقسه‌م بۆبكا ئێوه‌ درِنده‌ن، پیاوان هه‌ربه‌منداڵى ده‌ست ده‌كه‌ن به‌سه‌رشكاندنى یه‌كترى و دزى و درۆزنى هه‌موماناپیرۆزه‌كانى شه‌ره‌ف وزه‌میرو خۆشه‌ویستى و ئینسانیه‌ت ئێوه‌ ده‌یسرِنه‌وه‌و له‌ ناوى ده‌به‌ن ئێوه‌به‌زه‌برى پاره‌وده‌سه‌لاَتوفروفێڵ به‌رده‌وام له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆتان به‌رِێگاى رِاستائه‌رِۆن به‌لاِم كاتىَ كه‌به‌رژه‌وه‌ندیتانى تێدانه‌بو كامه‌ رِێگاپرِ له‌ درِكوداڵو زه‌لكاووبۆگه‌نه‌ده‌یگرنه‌به‌روهیچ به‌هایه‌ك بۆمرۆڤایه‌تى دانانێن (به‌لاسایى كردنه‌وه‌وه‌) :ئه‌وین ئێوه‌چۆن رِوتان دىَ ناوى ئه‌وین به‌رن ئه‌وین باڵدارێكى زۆر رۆح سوكه‌ گه‌رئێوه‌بیگرن ده‌یكه‌نه‌قه‌فه‌س ئێمه‌ده‌مانه‌وىَ هه‌ربه‌منداڵى فێرى ئه‌وینتان بكه‌ین رِۆژى هه‌زارجاربه‌ساقه‌تان ئه‌بین له‌ده‌ورتان ئه‌گه‌رِێین ئه‌تان لاوێنینه‌وه‌ (به‌ده‌نگێكى زۆرحه‌زینه‌وه‌ ته‌مسیلى دایكێك ده‌كات كه‌منداڵه‌كه‌ى ده‌لاوێنێته‌وه‌ ) : لاى لایه‌ رِۆڵه‌ لاى لایه‌ له‌كزى كوردان كورِه‌شیرینه‌كه‌م ده‌نگم ده‌رنایه‌ده‌نگم ده‌رنایه‌، رِۆڵه‌یاخواتۆنه‌مرى نه‌بىبه‌داخم نه‌بى به‌داخم گوڵىَ كه‌م نه‌كارِۆڵه‌گیان له‌گوڵى باخم له‌گوڵى باخم كۆرپه‌ى نازدارم هه‌رتۆى شێرى من هه‌رتۆى شێرى من زووگه‌وره‌ببه‌وبچۆره‌سه‌نگه‌ربه‌رامبه‌ردوژمن به‌رامبه‌ردوژمن (له‌پرِبىَ ده‌نگ ده‌بێت وهه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى گیانى دایكێك له‌خه‌ته‌رابێتوبیه‌وىَ ده‌ربازیكات هه‌ڵمه‌ت ده‌بات و پاڵ ده‌نىَ به‌دایكه‌كه‌وه‌و ده‌یه‌وىَمنداڵه‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌رداته‌خوار): نا نه‌كه‌ى دایكى خۆشه‌ویست كۆرپه‌كه‌ت فرِێده‌ئا ئافرِیده‌بابمرىَ درۆئه‌كائه‌وه‌به‌چكه‌ى گورگه‌ هیچى له‌تۆناچىَ دایكى ئه‌وله‌جه‌نگه‌ڵوبیابانه‌كاندایه‌ تكائه‌كه‌م توخوالێم زویرمه‌به‌ به‌خوامن ئه‌م منداڵه‌ى تۆئه‌ناسم زۆردرِنده‌یه‌ زۆر لێى ئه‌ترسم برِیاریداوه‌سه‌رم برِىَ ئائابرِواناكه‌ى؟ ئێستابه‌چاوى خۆت ئه‌ى بینى جوان سه‌یركه‌ئاخۆله‌وكاته‌دا كه‌چه‌قۆكه‌ده‌نىَ له‌ملم وخوێن له‌ده‌ماركانمه‌وه‌فیچقه‌ده‌كات هه‌ست به‌چى ئه‌كه‌ى كه‌منداڵه‌كه‌ت خه‌ڵك سه‌رده‌برِىَ ئێستاتۆباشترئه‌زانى له‌من له‌م كاته‌دا دایكم لێره‌بوایه‌ چى ده‌كرد (زۆربه‌خاوى وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌هه‌نگاوه‌كانى نه‌یه‌ن له‌شوێنى ) دێت بۆلاى كامه‌ران ورِزگارده‌ڵێت: باشتان كرد باش ئه‌كه‌ن دڵى دایكتان له‌خۆتان ئه‌رِه‌نجێنن (به‌ره‌وده‌رگاى هۆڵه‌كه‌رِاده‌كات وهاوارده‌كات) :تف داوه‌شێیت سپڵه‌بىَ زه‌میر وه‌حشى درِنده‌رِوخاوقێزه‌ون حه‌زناكه‌م بتبینم ده‌وه‌ره‌بم كوژه‌باچاوم له‌ناوچاوت بىَ ( دیسان به‌خاوى به‌دیواره‌كانداخۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌رِزگاروكامه‌ران ) : ئێمه‌هه‌رجارىَ كه‌ئێوه‌مان ببىَ مردن به‌حه‌وت جۆر دێته‌به‌رچاومان هه‌ندێكیشمان به‌سه‌رتانه‌وه‌ده‌مرین باشه‌ئێوه‌تاكه‌ى بیرناكه‌نه‌وه‌؟ تاكه‌ى له‌سه‌رپاره‌وته‌ماع وده‌سه‌لاَت وه‌كوسه‌گى هاربه‌شه‌رِدێن ده‌به‌سه‌به‌س توخواتوخواچیدى باخۆشه‌ویستى له‌دڵتانابرِوێت بائاشتیتان خۆشبوێت ئاشتى ئاشتى ئاشتى ( ده‌كه‌وێت وبه‌ده‌ستى رِاستى ده‌كێشێت به‌سه‌رمه‌سره‌حه‌كه‌دا ) كامه‌ران: كاك رِزگار دونیاخان له‌یادى چوه‌ كه‌ئافره‌تانیش هه‌نىَ جاربه‌شیان هه‌یه‌له‌تاوان وخراپه‌كارى، رِزگار: ناناكاك كامه‌ران تكائه‌كه‌م هیچ مه‌ڵىَ دونیا دڵى گه‌رمه‌ هه‌رچى یه‌ك ئه‌ڵێت هه‌قى خۆیه‌تى بائێمه‌هێنده‌ى تر ئازارى نه‌ده‌ین، رِزگار:دونیاگیان ئێستاش من هه‌رله‌سه‌رقسه‌ى خۆم سورم هه‌روائه‌زانم ئه‌وكاتانه‌یه‌ كه‌به‌یانیان به‌كابۆوتیشێتێكه‌وه‌ به‌به‌رده‌م ماڵمانداوه‌ك سوێسكه‌ ده‌رِۆشتیت وبه‌یانى باشت لێده‌كردم منیش ده‌موت به‌یانیت باش هه‌مودونیاى من ویه‌ك دونیاى گه‌رِه‌كه‌كه‌مان.. تكائه‌كه‌م وامه‌كه‌له‌خۆت ئیراده‌ت هه‌بىَ ئێمه‌خاوه‌نى ئیراده‌ین خاوه‌نى سه‌بروهێزى باوه‌رِبه‌خۆبونین ، كامه‌ران: دونیاوازبێنه‌له‌گریان جوابى رِزگاربه‌ره‌وه‌ رِزگارتۆى زۆرخۆشه‌وىَ پێشتریش كه‌نه‌یزانى تۆلێره‌یت باسى خۆشه‌ویستى تۆى بۆكردم زۆرخه‌مى بۆده‌خواردى ده‌ى دونیاخان ئه‌ودڵه‌ناسكه‌ت كه‌ئێستاپرِه‌له‌رِقوتورِه‌یى به‌رامبه‌ر به‌پیاوێكى درِنده‌ بیبه‌خشه‌به‌پیاوێكى نه‌رمونیانودڵ پرِله‌خۆشه‌ویستى ،دونیا: (سه‌رهه‌ڵده‌برِێت وبه‌ده‌نگێكى نه‌رمى حه‌زینه‌وه‌) خۆشه‌ویستى ؟ خۆشه‌ویستى چى؟ (گریانوپێگه‌نین تێكه‌ڵ ده‌كات) من بۆنى خوێن كاسى كردووم ئازارخۆشمى له‌بیربردومه‌ته‌وه‌من تینومه‌تینوچى له‌خۆشه‌ویستى بكه‌م خۆشه‌ویستى هێنده‌ى كه‌مرۆڤ تینوده‌كات خۆشه‌ویستى له‌م ولاَته‌ى ئێه‌داشتێكى زۆرترسناكه‌ بۆئافره‌ت وه‌ك ئه‌وه‌وایه‌ بكه‌ویته‌ نێورِه‌تڵێكى ئه‌ڵغامه‌وه‌ئه‌گه‌رزۆروریانه‌بیت له‌هه‌مولایه‌كه‌وه‌لوغمى توانج و سوكایه‌تیت پیاده‌ته‌قێت!::قه‌حبه‌یه‌،به‌رِه‌لاَیه‌،سۆزانیه‌،بىَ شه‌ره‌فه‌، شه‌ره‌ف، شه‌ره‌ف، شه‌ره‌فتان كردوه‌وبه‌دارى ده‌ستان نیوه‌ى ئافره‌تتان كوشت له‌پێناوى شه‌ره‌فاكه‌چى بۆخۆتان هه‌زارو یه‌ك بىَ شه‌ره‌فى ده‌كه‌ن له‌پاڵیشیاهه‌زارویه‌ك پاساودێننه‌وه‌...:: ئاسایى یه‌ بۆپیاو عه‌یب نیه‌ پیاوبه‌ژنىَ تێرنابىَ دین پێمان ده‌ڵێت به‌ژنێك رِامه‌وه‌ستن بێنن زیادله‌دوان سیانىَ بێنن من نازانم ئێمه‌چین وئێوه‌چین ئێمه‌ بۆ له‌سه‌رئه‌وشه‌ره‌فه‌ى به‌رِێزتان ئه‌كوژرێین ئێوه‌ بۆنا...نازانم نا بۆخۆتان له‌م پرسیاره‌كه‌رِده‌كه‌ن..باپێت بڵیم كاك كامه‌ران من تازه‌ ته‌واو... هه‌رهه‌موو خۆشه‌ویستى دونیائه‌گۆرِمه‌وه‌ به‌قومێك ئاو (سه‌رده‌خاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌رزوده‌گرى) رِزگار:دونیاگیان من ته‌نهاوه‌لاَمێكم ده‌وێت له‌تۆ له‌پاره‌وه‌كه‌هاتونه‌ته‌گه‌رِكه‌كه‌مان تۆم خۆشده‌وێت خۆشه‌ویستى تۆهه‌موئازارێكم له‌بیرده‌باته‌وه‌وبرینه‌كانم سارِێژده‌كات تكات لىَ ئه‌كه‌م جوابێكم به‌ره‌وه‌ ( دونیاهه‌رله‌سه‌رده‌م كه‌وتوه‌و به‌ده‌ستى رِاستى ئاماژه‌ى نه‌خێرده‌كات، له‌م كاته‌دا له‌ودیوده‌رگاى هۆڵه‌كه‌وه‌ ده‌نگى پێكه‌نینى تیرۆریسته‌كه‌و ئافره‌تێك دێت. پاشان تیرۆریسته‌كه‌دێته‌لایان وزۆربه‌ناوچاوانێكى تورِه‌وه‌چه‌قۆكه‌ى تیژده‌كات) تیرۆریست:ئه‌وه‌چ سه‌گبابێكتان بوقسه‌ى ده‌كرد(به‌ده‌نگێكى به‌رزتر)ئه‌ڵێم چ قه‌حبه‌بابێكتان بو(په‌لامارى دونیاده‌دات ) رِزگار: من بوم قوربان(دێت بۆرِزگارقژى ده‌گرێت وچه‌ند جارێك سه‌رى ده‌دابه‌شیشه‌داندا و ده‌گه‌رِێته‌وه‌بۆلاى دونیا،پاش رِاكردنێكى زۆروقیژه‌قیژوهاواروكه‌وتن هه‌ستانه‌وه‌) دونیاده‌گرێت ورِایده‌كێشێته‌ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌كه‌،له‌م كاته‌دادونیاچه‌ندجارێك ده‌ڵێت: رِزگارگیان خۆشم ده‌وێیت خوات له‌گه‌ڵ، پاش مۆسیقایه‌كى ترسناك تیرۆریسته‌كه‌ دێته‌وه‌و سه‌رى دونیاى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ دێته‌به‌رده‌م رِزگاروده‌ڵێت:ئه‌م هه‌دییه‌ت بۆهاتوه‌ له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه‌(به‌پێكه‌نینه‌وه‌پاشان زۆربه‌تورِه‌یى ده‌بیگره‌كه‌رى كه‌رباب ئاواپێشوازى له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌كه‌یت) رِزگار لێى وه‌رده‌گرێت وبه‌ته‌واوىتوشى شۆك ده‌بێت و هۆش له‌ده‌ست ده‌دات، كامه‌رانیش هه‌ردوده‌ستى

ناوه‌به‌چاویداو ده‌له‌رزێت ،تیرۆریسته‌كه‌ ده‌رِوات ورِزگاریش سه‌رى دونیاى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ده‌م گریانێكى به‌كوڵه‌وه‌ده‌ست ده‌كات به‌م قسانه‌:چۆنى ئه‌زیزم،چۆنى چاوه‌كه‌م،بۆقسه‌ناكه‌یت،خۆئێستاهه‌رئێستاقسه‌ت ئه‌كرد،وتم خۆشم ئه‌وىَ ى دڵنیانه‌بوم له‌وه‌ى كه‌تۆش منت خۆشه‌وێت،خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى تۆزۆردڵ رِه‌ق بو سه‌رسه‌خت بوبه‌زه‌برى چه‌قۆله‌گه‌رِوته‌وه‌هات،ئێوه‌بۆئه‌وه‌نده‌خۆرِاگرن بۆئه‌وه‌نده‌جوانن،ئێوه‌مرۆڤ نین،شتێكن پێم وابىَ زۆرله‌مرۆڤ جوانترن مرۆڤ وشه‌یه‌كه‌ پێم وابىَ هه‌ربۆپیاوباشه‌،ئێوه‌فریشته‌ن، ئێوه‌سیحرێكن هه‌رگیزمرۆڤ لێتان تێناگا،لێمان نابێزرێن،لێتان تێرنابین، ئا..ئا..ئێوه‌میوه‌ى به‌هه‌شتن، به‌حرى هه‌نگوینن، حۆرین،ئێوه‌ئه‌وشتانه‌ن كه‌قورئان ده‌ڵێت له‌به‌هه‌شتاهه‌ن،..ده‌ى به‌قوربان ، چاوه‌رِێتم،قورِگت نه‌ماوه‌هه‌ناسه‌ى لێوه‌بێت،به‌لاَم خۆمن له‌چاوت تىَ ئه‌گه‌م،من له‌ئاسمان تىَ ئه‌گه‌م،تۆئاسمان ئه‌بینى؟ من ئه‌یبینم، یه‌ك پارچه‌خوێنى لىَ ئه‌چۆرِێت،(ده‌ستێكى له‌سه‌رسه‌رى رِاده‌گرێت) بانه‌یه‌ڵم پرچه‌كانت ته‌رِببێت،(سه‌رى ده‌نێت به‌سنگیه‌وه‌و به‌هه‌ردوده‌ست ده‌یگرێتوبه‌ده‌م گریانه‌وه‌گۆرانى ده‌ڵێت) ده‌گیانه‌كه‌م سه‌رت بنىَ به‌سنگمه‌وه‌باله‌باوه‌شماتێربتگوشم ...ئێسته‌ش هه‌رتینوته‌؟ من تینوێتیم شكا،ئامێزى تۆده‌رونى ئاودام،ئه‌زانى دونیائێستائاوم زۆر زۆرخۆشده‌وێت،ئا..هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ى قومێك ئاوتاقه‌خۆشه‌ویستى تۆبو،ئه‌ڵێن ئاو بێتام وبىَ رِه‌نگ وبىَ بۆنه‌،ئاى كه‌گێلن ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌نازانن هه‌رچى تامورِه‌نگو بۆنى دنیاهه‌یه‌له‌ئاوداكۆبوه‌ته‌وه‌كىَ باوه‌رِبه‌م قسه‌یه‌ناكات،توخواباسىَ رِۆژئاونه‌خواته‌وه‌،..چى یه‌؟بۆچاوتبرِیوه‌ته‌چاوم؟قسه‌ناكه‌ى؟لێم ئه‌ترسى درِنده‌ین كه‌متیارین سه‌گى هارین؟..به‌خوارِاسته‌كه‌یت،...نا..هه‌مومان وانین، هه‌ندێكمان واین،كاك كامه‌ران وانیه‌،من وانیم،ئه‌وانه‌ى كه‌گوێمان لىَ ده‌گرن وانین،(گریانێكى به‌كوڵ تر) ئاخ خۆشه‌ویستى چ به‌لاَیه‌كى گه‌وره‌ی خۆشه‌ویستى په‌تایه‌په‌تا،په‌تایه‌كى زۆر درێژخایه‌نه‌، یاخوا..یاخوابۆخاترى قورئان كه‌س له‌وپه‌تایه‌ نه‌گرێت ...ده‌ى قسه‌بكه‌هه‌ناسه‌كه‌م،به‌سه‌ وازله‌رِازونیازى چاوبێنه‌،چاوت ئه‌ناسم،چاوه‌كانت دۆستێكى زۆرنزیكى منن،من به‌زارت نامۆم به‌عه‌ترى هه‌ناسه‌ى وشه‌كانت نامۆم،(پاش كه‌مێك گریانى تر) كاك كامه‌ران ئه‌ى تۆبۆقسه‌ناكه‌ى؟بۆبێده‌نگى؟ئه‌مه‌شتێك نیه‌مۆرۆڤ لىَ ى بێده‌نگ بێت،..ئه‌مه‌..،پێویسته‌دونیاى لىَ به‌ده‌نگ بێنین،..( لێره‌دامۆسیقازاڵ ده‌بێت رِزگاریش هه‌ربه‌رده‌وامه‌ له‌قسه‌كردن وبینه‌رته‌نهاگوىَ یان له‌مۆسیقایه‌ كامه‌رانیش زیاترده‌له‌رزىَ وبه‌رده‌وام چاوى گرتووه‌وناتوانىَ سه‌یربكات) .
(كــــۆتــــــایــــى)

                       

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار