هه‌ر هه‌موومان ئه‌كته‌رین!!!
نووسینى: فوئادمحه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رِاج
شوێن به‌رده‌م قه‌لاَى هه‌ولێر چه‌ند كاسبكار و فرۆشیارێك له‌و
ناوچه‌یه‌دان. رِێبوارن هاتووچۆده‌كه‌ن...زۆر له فرۆشیاره‌كان
به‌دیارشته‌كانیانه‌وه‌ن.
(ماله: به‌سینیه‌ك گوڵه‌به‌رِۆژه‌وه دێت و ته‌پڵه‌كه‌كه‌ى ده‌ستى داى
نه‌نێت و سینیه‌كه‌ى ده‌خاته‌سه‌ر ته‌پڵه‌كه‌كه, پاشماوه‌یه‌ك چاو له
دروشمى هه‌ڵواسراوى به‌رانبه‌رى گیرده‌كات له‌به‌ر خۆیه‌وه
ده‌یانخوێنێته‌وه)
دروشمى یه‌كه‌م:
(كۆمپانیاى گوێزى خرِ, بۆ تۆماركردنى سیدى پرِ)
دروشمى دووه‌م:
(هه‌ركه‌سىَ ده‌زانىَ ئه‌كته‌ره...وه‌ریده‌گرین به‌بىَ سه‌ره)
(له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ست به‌ناو گوڵه‌به‌رِۆژه‌كه‌دا ده‌گێرِێت و به‌باى
ده‌دات)
-ئىَ...ئه‌ى بۆمن نه‌چم...چیم كه‌مه, هه‌م ده‌نگم خۆش و باشه, هه‌م شان و
شه‌وكه‌تم هه‌ڵده‌گرىَ, منیش ببمه ئه‌كته‌ر...خۆ هیچیشم پێنه‌كرىَ,
به‌قه‌د(حه‌مه‌سولحفاتى) براده‌رم پێده‌كرێت, وادیاره ئه‌مرِۆ جرِت و
چه‌قه‌نه‌یه‌ك و سىَ چوارقسه‌ى بىَ سه‌روپىَ...چه‌قه چه‌ق كردن...ده‌بیته
ئه‌كته‌ر, هه‌ى, هه‌ى ئه‌ى نابینى...
سڵه: (له‌خه‌یاڵى ئه‌دا و رِایده‌چڵه‌كێنىَ)
-ئاده‌ى به‌قوربانى سه‌رت بم له ده‌ورت گه‌رِێم ئه‌و جانتایه‌ت له‌لابێ
تكا ده‌كه‌م وه‌رى بگره بیخه‌ره ژێر خۆت با كه‌س نه‌یبینێ...با...كه‌س
نه‌ى بینێت ئه‌وا كرِكه‌وه كرِ.!
ماله: ( ده‌حه‌په‌سىَ, رِادمێنىَ)
جانتاى چى...خاره...تێكچووى, ئه‌وه تۆچى ده‌ڵێیت, خاره ئه‌من بۆئه‌م
جانتایه‌ى تۆ وه‌ربگرم, من چكارم-!!كوا ده‌تناسم-هه‌رِۆ-هه‌رِۆ
سڵه: وه‌ریبگره...قازانج ده‌كه‌یت!؟
ماله: قازانج له‌من-له جانتاكه‌م!!
ماله: خاره من تۆناناسم, دووربكه‌وه, به‌رۆكم به‌رده...
سڵه: به‌رۆكت لۆ به‌رده‌م, ناسین و ماسینى ناوىَ, قورِمساغ...ئاقڵبه,
ئاقڵ..ئاقڵ بۆ مرۆڤ باشه.
ماله: چۆنى ئاقڵ بم...نه‌گبه‌ت-فریوم ده‌ده‌ى!؟
سڵه: نا فریوت ناده‌م, تۆله‌ژێرتى دانىَ, دوایى پێت ده‌هێژم.
ماله: چیم پىَ ده‌هێژى!؟
سڵه: خاره پێت پێت, ده‌هێژم و پێت ده‌ده‌م, به‌خشیشت پێده‌به‌خشم
به‌خشیش...
ماله: ( كه‌مىَ كه‌یفى دىَ) پێده‌كه‌نێت!!
سڵه: هاچیت وت وه‌ختم نیه, ته‌نكه تاوم, تۆش ته‌نگه‌تاوم
مه‌كه...ماڵخراو...
ماله: ده‌باشه ( خاره...جانتاكه‌ت چى له‌ناودایه!؟ لۆنه‌زانم چى
تیایه!؟
سڵه: خاره له‌بان سه‌رت بنىَ, جانتا له‌ژێرت دانىَ, دوایى ده‌زانى
چیتیایه!!
ماله: ده‌ترسم پرِى له‌وه‌بىَ...!!
سڵه: (به‌هه‌ناسه سواریه‌وه) نا..نا...پرِى له‌وه‌نیه( به‌ئیشاره‌ت
ده‌ست بۆ سنگى ده‌بات) به (ده‌نگیش) (بۆم...بۆم)نیه ئه‌وه‌ى كه‌یانه.
ماله: باشه ئه‌وا ده‌یخه‌م (ئیشاره‌ت بۆ ژێر خۆى ئه‌دات) به‌لاَم كه‌ى
دێیه‌وه...!؟
(دووكه‌س هه‌ڵوداى(سڵه)ن ئه‌ویش ده‌یان بینىَ و خۆى ون ده‌كات, دوو
كه‌سه‌كه نزیكى لاى (ماله) ده‌بنه‌وه...ده‌نگه ده‌نگیانه)
-ئاى حه‌رام زاده‌ى زۆڵ, كورِه نه‌یه‌ڵن ون بىَ, بائه‌م ده‌وروبه‌ره‌شى بۆ
بگه‌رِێین...ده‌بىَ بیدۆزینه‌وه
-(سڵه له‌تاودا خۆى ده‌كاته ناو دوكانێكى گه‌چفرۆشێكه‌وه, دوانه‌كه‌ش
له‌گه‌رِان بێ‌سود ده‌بن و ده‌گه‌رِێنه‌وه)
گه‌چ فرۆش: وه‌ره ده‌رىَ, نارِه‌سه‌ن, ئه‌وه بۆوا خۆتت كرد
به‌په‌ند...سه‌یر...سه‌یر وه‌ك به‌فرت لێهاتووه, چییه ده‌ڵێى (ئیزرائیل
شوێنت كه‌وتووه)
سڵه: دێته ده‌رىَ...ده‌موچاوى و جله‌كانى ده‌ته‌كێنىَ...ئیزرائیل...
گه‌چ فرۆش: ئا..ئا..ئیزرائیل, هه‌ى عه‌نتیكه‌م...ئێستا سه‌یرى خۆتت كردووه
بویته‌ته جنۆكه سڵه یه‌ك كه‌ڵه‌چاوى بێچاویلكه، به‌خودا
نه‌عه‌نتیكه‌م... نه‌جنۆكه، به‌لاَم ده‌زانى رِۆژ ئه‌وه‌نده‌ى به‌به‌ر
نه‌ماوه و تاریكى دىَ, كاره‌بایش فینش ده‌بىَ...ئوتومبیل زۆره
و(مروریش)كه‌م ده‌بىَ, و یاساش سه‌روه‌رى نامێنىَ و تێك ده‌چێته‌وه وتم
واباشه منیش به‌م جۆره بچمه‌وه ماڵى مامه, كه‌لایتیان لێدام ده‌بینرێم
سپى...سپى ده‌كه‌مه‌وه, ئیتر لێم ناده‌ن, (كه‌ڵه‌گیان),
گه‌چ فرۆش: هه‌رِۆ...بابه هه‌رِۆ...ئه‌مه چ رِزقێكه؟!
سڵه: مامه, گه‌ربزانى رِزقى چاكم !
گه‌چفرۆش: ده‌ك خوا چاكت لۆنه‌كات ئه‌ڵىَ ى سه‌لكه په‌نیرى به‌هارى
سڵه: چاكم چاك نیت تۆ چاكه‌تى
(به‌په‌له ده‌رِوات)
ماله: (خه‌ریكى كردنه‌وه‌ى جانتاكه‌یه, سڵه‌ش به‌په‌له دێته‌وه,
ده‌گه‌رِێته‌وه, شه‌قامه‌كه چۆڵ بووه, تاكه تاكه خه‌ڵكى دێت و
ده‌رِوات)
سڵه: ( له‌دواوه ده‌ستێك به‌شانیدا ده‌دات, ماله رِاده‌چڵه‌كێت)
-بیده‌ره‌وه ده‌ستى خاره‌ى خۆت, هیچ زه‌حمه‌تى له‌گه‌لاَ مه‌كێشه, ئه‌وه
خواردنى تۆنیه, ئه‌وه به‌رِه‌قه‌م ده‌كرێته‌وه, رِه‌قه‌م...ئه‌ى رِه‌قه
گیان!؟
ماله: ده‌ك ماڵت بشێوىَ : ئه‌وه رِۆحانت بردم, ئا...ئا بۆوات
لێهاتووه...خۆده‌ڵێى به‌فرداى پۆشیوى...
سڵه: ها...(ماله) بۆ گه‌رماى هاوین...فێێنكى دلاَنم, بۆ ئه‌م ئیواریش
نیشانه‌ى فریشتانم نازانى...ئاخر بۆتۆ بڤه‌یه, ده‌ستكارى بكه‌ى, ئه‌م
چه‌چه‌یه‌ت له‌م جانتایه به‌دووربخه‌ى, ئاگاشت له‌خۆبىَ كاره‌باى
له‌سه‌ره نه‌تگرىَ.
ماله: ئه‌نجا...كوا كاره‌با...هه‌یه!؟
سڵه: ئاخر, ئه‌م جانتایه ده‌ڵێم...خۆكاره‌با له‌هه‌موو شوێنىَ نیه!؟
ده‌ى جانتاكه به‌ره ده‌ستم...حه‌زده‌كه‌م تێبه‌یت له مه‌به‌ستم !!
ماله: ( جانتاكه‌ى له ده‌ست به‌رده‌بێته‌وه و سڵه ده‌یگرێته‌وه)
سڵه: هابگره ئه‌و به‌خشیشه‌م لێوه‌ربگره, نه‌موت خاره بێبه‌شت ناكات !!
ماله: ماڵ وێران, ده‌زانى چه‌ندت دره‌نگت خستم, ده‌توخوا پێم بڵىَ ئاخر چى
تیایه !! پێخۆشه بزانم, حه‌زده‌كه‌م, حه‌ز
سڵه: به حه‌زنیه, (ده‌ست به‌جانتاكه‌ده ده‌دات) به پێخۆشى و مێخۆشى
نیه, شت نیه, له دنیاشتێكى تیا نه‌بىَ !! هیچ به خورِایى نه‌هاتۆته
بوون.
ماله: ته‌حوله عه‌قڵم: به‌خوا بمزانیایه ده‌مبرد بۆ خۆم...تازه سه‌د
حه‌یف نه‌مزانى, له ده‌ستم ده‌رچوو... له‌كیسم چوو:
سڵه: حه‌یفت نه‌كرد, ئه‌وه ده‌ڵێى چى !؟ چیت له كیس چوو, ئه‌ى
ئیمانداربیت چۆن(خیانه‌ت) له (ئه‌مانه‌ت) ده‌كرێت !! (به‌پێكه‌نینه‌وه)
تۆبه هه‌ڵوێست خانه‌دانى, لێت ناوه‌شێته‌وه به‌دكارى, خۆله ته‌ربیه‌ى
دینیایه خوێندوته(تۆدى ڕلامانه‌ت الى ڕهلها) كه‌واته تۆبه‌شوشى و پاكى,
لێت ناوه‌شێته‌وه نا پاكى
ماله: ئه‌ى تۆچیت خوێندوه ناله‌بار...ئه‌وا هه‌موو شتان ده‌زانى زۆرزان.
سڵه: ئه‌من ده‌رسى رِۆژگار, فرت و فێڵى ئه‌وانه, هه‌تا ده‌ركه‌وم, گیرفان
پرِو سه‌رمایه‌دار, وه‌جاخزاده‌ى زه‌مانه, خودا حافیز هه‌ژاریش هه‌ر له‌تۆ
جوانه, باى باى (ده‌رِوات)
ماله: (به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه كه‌مىَ بیرده‌كاته‌وه, سه‌یرى دروشمه‌كان
ده‌كاته‌وه...(هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێت)
-ئىَ زۆرزانى...دیاره ئه‌كته‌رى چاكى, چاوت لێیه...چ جه‌ربه‌زه‌یه‌كه
سوار له‌سه‌ر زینان دێنێته‌خوار...ئه‌مه‌یه ئه‌كته‌رى رِۆژگار, ئه‌ى باشه
منیش بۆنه‌بم, به‌شا ئه‌كته‌رى شانۆ و فلیمدار.
(سینیه‌كه ده‌خاته‌سه‌رى, ته‌پڵه‌كه‌كه بۆ بن هه‌نگڵى, تاریكیش وره
ورده دادىَ, ماله شه‌ته‌ك و ماندووه ده‌گاته‌ماڵه‌وه كاره‌بایان نیه
حه‌وشه‌كه‌یان ته‌واو تاریك بووه له‌پرِ هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێته‌وه,
ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر (ته‌شتىَ)جلی شۆراو...
ماله: ماڵ شێواو خۆى فاته, ئه‌وه شوێن قاته, ئه‌م ته‌شته ئاوه‌ت
لێره‌دا به‌جىَ هێشتووه, من خۆم زۆر جوان بووم, وابووشمه(عه‌ینه‌مه‌ل)
(ماله له كه‌فاوى سابووناودا ته‌واوگیانى ته‌رِبووه)
فاته: (نزیكده‌بێته‌وه لایتێكى به‌ده‌سته‌وه‌یه)ماڵ باوانت شێوىَ,
سه‌دجار كور بىَ(كوێربێت) خۆمن فاڵگره‌وه‌نیم, بزانم چۆن دێت و ده‌چى,
به‌په‌ندبیت, به‌ملى شكاوت, نابىَ هۆشت بێت, (موزمه‌عیل)بى...چاو...چاوچى
له خۆى كردووه...خۆبۆته(مه‌یمون)
ماله: تۆ‌و ئه‌وانه‌ى ئه‌مشاره‌یان كردۆته تاریكستان(ماڵ خراوبن) باشه
له كوىَ خۆم وشكبكه‌مه‌وه, ئاگرت گرِداوه...ئه‌و زۆپایه
داگیرسێنه...(ئاو به‌گیانیا ده‌چۆرِێته‌وه)
فاته: ئه‌نجا(نه‌فت)كوا له‌كوێى بێنم...بۆتۆده‌زانى به‌رمیله‌كه‌ى
پاریشمان وه‌رگرتووه...
ماله: به‌لاَم لێدان...ئه‌ى بۆ خۆیان به‌ته‌نكه‌ر بۆیان ناچىَ !!
فاته: چه‌قه...چه‌ق برِۆ سه‌ربان خۆت وشك كه‌ره‌وه,
به‌سه‌رماناده‌بۆڵێنى واده‌زانى ئه‌وانه براى باوكمن ده‌ى خێرا بچۆ
سه‌ربان....
ماله: بۆبه‌م تاریكیه بۆ شه‌م شه‌مه كوێره‌م!! بچمه‌سه‌ربان بۆ سه‌ربان
زۆپاى لێیه یان ده‌ته‌وىَ له كۆڵت ببمه‌وه
فاته: ئه‌نجا ئه‌گه‌ر شه‌مشه‌مه كوێره نه‌بین چین ئێمه بۆ سه‌ربان و
ده‌واران و بۆ مه‌رگى هه‌زاران, ئه‌وانیش بۆ دیوه‌خان و ئاهه‌نگى شه‌وان
شاریش بۆ تاریكستان...
ماله: (به‌ده‌نگى به‌رز) بیبرِه‌وه...بیبرِه‌وه...چه‌تیو با دوو
رِاپۆرتمان لێنه‌نووسن...ده‌مت بگره...ده‌مت داخه !!
فاته: بۆقفڵ و دووكانه !!
كات به‌یانى/ ماله به‌ره‌و كۆمپانیاكه ده‌چێت ماندوو دیاره,
به‌سه‌رقاڵدرمه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت, به‌ره‌وژوورى به‌رِێوه‌به‌ر هه‌نگاو
ده‌نىَ, به‌رِێوه‌به‌ر سه‌رى دانه‌واندووه و خه‌ریكى نووسینه.
ماله: (به‌شپرزه‌ییه‌وه)...به‌یانیت باش جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر
به‌رِێوه‌به‌ر : (به‌ده‌م كاره‌وه) به‌یانى باشیش له‌تۆ !!
ماله: له‌من...بۆ !؟
به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌ى كىَ !؟
ماله: له هه‌ردووكمان !!
به‌رِێوه‌به‌ر: به‌چییه‌وه, ها- چیت ده‌وىَ
ماله: له‌جێیه‌وه: هاتووم...ده‌مه‌وێت ببمه ئه‌كته‌ر
به‌رِێوه‌به‌ر : (به‌ته‌وسه‌وه)به‌هره‌ت تیایه !!
ماله: به‌ده‌ورى خۆیدا سورِده‌خوات, ده‌ستیش به خۆیدا ده‌گێرِێت ؟
به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌وه چییه كاكه !!
ماله: ئه‌وه..گه‌رِام...ته‌واوه..كا..كه
به‌رِێوه‌به‌ر: (تورِه‌ده‌بێت) به‌هره‌ت تیایه یان..خه‌ریكى گاره‌گارى..
ماله: خه‌ریكى گاره‌گارم...گه‌رم گورِم به‌و خودایه, له‌باتى یه‌ك
به‌هره, سه‌د به‌هره‌م تیایه, وه‌كو ئه‌و خه‌ڵكه هه‌م له‌م دنیایه...
به‌رِێوه‌به‌ر: باشه: ده‌توانى له‌چه‌ند سیدییه‌كا به‌شدارى بكه‌یت.
ماله: چه‌ند بڵێیت دوو ئه‌وه‌نده
به‌رِێوه‌به‌ر: جومله چییه
ماله: (چاوێك به‌ژووره‌كه‌دا ده‌گێرِێت سه‌یرى وێنه‌كان ده‌كات) وه‌ك
ئه‌وانه‌ى هه‌ڵتواسیون, ده‌توانم سه‌دان ده‌وران ببینم
به‌رِێوه‌به‌ر: ده‌باشه برِۆ ده‌قێكت هه‌ڵبژێره و پرِۆڤه‌كه و
بالیژنه‌كه‌مان تاقیتبكه‌نه‌وه...
ماله: تاقیكردنه‌وه‌ى ناوێت
به‌رِێوه‌به‌ر: چۆن نایه‌وێت خۆله گۆتره‌نیه...تاقیكردنه‌وه ئه‌زموونى
كۆمپانیاكه‌مانه, تائه‌كته‌ره‌و ده‌قى به‌پێزبه به‌رهه‌م بێنن.
ماله: جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر بۆ ئێوه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌تان
تاقیكردۆته‌وه رِۆژى ده‌یان فلیم سازده‌كه‌ن؟
به‌رِێوه‌به‌ر: نا..شه‌رت نیه..زۆرى ئه‌وانه له (گۆتره‌ن)ئه‌وانه
هه‌ندێكیشیان به‌رله‌وه‌ى له دایك بن ئه‌كته‌رن...
ماله: چۆن..چۆن.. به‌خوا(موعجیزه‌یه) به‌سه‌رى جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر
منیش پێویستم به تاقیكردنه‌وه‌نیه, به‌بىَ ئه‌وه ده‌ریشچوم...
به‌رِێوه‌به‌ر: له‌چیا...؟
ماله: له هه‌مووشتێكا
به‌رِێوه‌به‌ر: نه...بابه
ماله: حه‌و, خۆجه‌نابى ده‌یه‌وێت خۆیم لێگێل بكات, شۆخى بكا
به‌رِێوه‌به‌ر: نا...نا...كورِم...ئافه‌ریم خۆم گێل ناكه‌م...ده‌برِۆ
پرِۆڤه‌بكه و زوو بێره‌وه...ئه‌وكاته له‌كه‌سایه‌تیت و تواناشت
ده‌گه‌ین.
ماله: وات لێده‌كه‌م, لێم تێبگه‌ى, به‌رِێزحه‌یفت نه‌كرد
(ژوورى به‌رِێوه‌به‌ر دیكۆر به‌پێى پێویست, به‌رِێوه‌به‌ر ماندووه و
سه‌رقاڵ ده‌بینرێت)
به‌رِێوه‌به‌ر: ته‌واو...هیلاكم...باشه, ئه‌مه‌كه‌ى حاڵه...ئه‌ى
چار...دۆزه‌خه...دۆزه‌خ...به‌خوا ژیان وانارِوات
ماله: له ده‌رگا ئه‌دات و دێته ژووره‌وه و
سلاَوده‌كات...ده‌ڵىَ...قوربان كردم,,,ته‌واوم كرد..
به‌رِێوه‌به‌ر: ماڵت برِمىَ چیت كرد...ده‌ى ماڵشێواو...هه‌ناوت
به‌ردامه‌وه ها چیت كرد
ماله: (به‌ده‌م چه‌قه‌نه لێدانه‌وه) پرِۆڤه‌م كرد پرِۆڤه
به‌رِێوه‌به‌ر: پرِۆڤه‌ى چى !؟ خۆتۆ ئه‌وه‌نده نابىَ كوێرِا پرِۆڤه‌تكرد,
پرِۆڤه‌ت له چیاكردووه !؟
ماله: جه‌ناب...كات زۆر گرنگه, ئه‌من به‌فیرِۆم نه‌داوه, له باتى
پرِۆڤه یه‌ك دوو پرِۆڤانم كردووه. خۆم ئاماده‌كردووه...
به‌رِێوه‌به‌ر: له‌چى و چى
ماله: له كاره‌با و له ویژدان !!
به‌رِێوه‌به‌ر: (پێده‌كه‌نێت) ئه‌نجا كاره‌با و ویژدان, چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كدا
رِێكده‌بن.
ماله: پێشبینیت نه‌كرد, به‌رِێز ده‌توانى شه‌ته‌كیان بده‌یت و ته‌واو
ته‌واو لۆ حسابیان له یه‌ك بخه‌یت, به‌یه‌كه‌وه بیان به‌سیته‌وه
به‌رِێوه‌به‌ر: ...چۆن...چۆنى !؟
ماله: ئه‌ها...به‌چاوى خۆتان بیبینه له خۆتانه‌وه رِابێنه...رِووناكى
به‌رِێوه‌به‌ر: هه‌ڵده‌سێت ئه‌ى بۆ نینه
ماله: ئه‌ى له ماڵى ماله و سه‌دانى وه‌كو ماله كاره‌با مه‌بینه وه‌ره
تاریكى له ته‌شتان و له چالاَن وقورِبه‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى و كوێره
وه‌رى ببینه
به‌رِێوه‌به‌ر: چى...چى !؟ ئه‌وه ده‌ڵێى چى
ماله: جه‌ناب ده‌ڵێم...به‌رِێوه‌به‌رو كاره‌با...!
به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌ها...ئاخرعاقڵ...تۆش جوان جوان من ببینه, ماڵى خودا
پیاوان ببینه, ئه‌وكاته ویژدانت بدوێنه, بهه‌ژێنه و بجوڵێنه.
ماله: وه‌ى..وه‌ى له‌قه‌دو بالاَتان...له گیرفانى پرِى پرِ تالاَنتان,
ئێوه سه‌ردار و ئێمه‌ش رِه‌نجبه‌رى رِۆژگارى رِه‌شمان...كه‌واته جه‌نابى
به‌رِێوه‌به‌ر به ئه‌قڵ و مه‌نتیقه‌وه پرِۆڤه‌كه‌م به‌هه‌ڵوێسته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ببینه.
به‌رِێوه‌به‌ر: (ده‌په‌شۆكىَ) فه‌رموو...فه‌رموو به‌رِاستى و
به‌ویژدانه‌وه ده‌ورى خۆت بنوێنه
ماله: ده‌نگ به‌رزده‌كاته‌وه (ئه‌ى سه‌ردارى سه‌رداران, ئه‌ى ده‌سه‌لاَتى
هه‌مووان ئێوه‌ش ده‌توانن وه‌كو ئێمه بێرِوناكى بن...ماڵ و مناڵتان له
ژێر رِه‌شماڵى شه‌وى تار و له نێوگۆمى تاریكیا سه‌رخه‌وى بێئارامى بنوێنن
!
به‌رِێوه‌به‌ر: گێله...بێده‌نگ به, بێده‌نگ به, خۆخه‌ریكه دنیامان لىَ
كۆده‌كاته‌وه, خه‌ڵكمان لێهان ئه‌دا برِۆ, به‌گرتمان مه‌ده ئه‌م
كۆمپانیایه‌مان لىَ دامه‌خه
ماله: جه‌نابیشت وێڵه...ئه‌ى ئه‌وان بۆچى رِووناكیمان لێده‌شارنه‌وه
به‌رِێوه‌به‌ر: ده‌توانى بچیته ده‌ره‌وه...مێشكم ته‌قى !! هاوار هاوار
به‌سه...
ماله: باشه جه‌ناب هه‌ڵمه‌چووه من ده‌مه‌وىَ پرِۆڤه‌كه‌م ته‌واوبكه‌م
به‌رِێوه‌به‌ر: پرِۆڤه‌ى چى خه‌ریكه بۆم ده‌بیته ده‌مرِاسى خه‌ڵكى,
برِۆده‌رىَ نه‌گبه‌ت ونبه, باهه‌ڵنه‌سم بتده‌مه به‌رشه‌ق
ماله: كارى ئێوه یان شه‌قه یان په‌قه, خۆش به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى
شه‌رِه‌شه‌ق
(ماله...له ماڵه‌وه دێته ده‌ره‌وه...له‌بیركردنه‌وه‌یدا لول بووه و
له‌به‌رخۆیه‌وه ئه‌دوێت)
-بۆنه‌چمه‌وه بۆ كۆمپانیا ده‌رِوا, به‌شكو به‌رِێوه‌به‌ره‌كه
نه‌مناسێته‌وه, یان ئه‌و گۆرِابێت تازه له‌كه‌له‌ى داوم هه‌رده‌بىَ ببمه
ئه‌كته‌ر
به‌ره‌و كۆمپانیا ده‌رِوات, نزیك ده‌بێته‌وه‌ه‌و قاچ ده‌خاته‌سه‌ر
پێپلیكه‌ى یه‌كه‌م سه‌رده‌كه‌وىَ زه‌لامێكى قۆز و قیت لاى شانى ده‌گرێت,
پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن, ئه‌و پیاوه سیدیه‌كى به‌ده‌سته‌وه‌یه
له‌یه‌كترى ده‌رِوانن, ماله زۆر تێك ده‌چىَ, ده‌ترسىَ...تێناگا...نازانىَ
ئه‌م كه‌سه چى لێده‌وىَ, ده‌یه‌وىَ بگه‌رِێته دواوه...ئه‌ویش
ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌رده‌كه‌وىَ له‌گه‌ڵیا سه‌رده‌كه‌وێت, كه‌سه‌كه چه‌ند
جارێك زه‌رده‌خه‌نه ده‌یگرێت و رِووى تێده‌كات..
كه‌سه‌كه: دیاره...هاتووى پاداشت وه‌ربگری !؟
ماله: پاداشتى چى !؟ كاكه من به‌رِێزت ناناسم...لێم دووربكه‌وه..به‌رۆكم
به‌رده: تۆچیت لێم ده‌وىَ
كه‌سه‌كه: وتیه‌وه نات ناسم.. به‌رۆكم به‌رده, ئاده‌ى سه‌یرم بكه چۆنم
ناناسیته‌وه
ماله: له كوێت بناسم خاره...برِۆ...به‌لاى كارى خۆته‌وه..تووشى
سه‌ریه‌شه‌م مه‌كه
كه‌سه‌كه: ئه‌رىَ برا بۆوایه...هه‌ركه‌سىَ له ده‌ورێكى سه‌ركه‌وتوو
ده‌بىَ, چیتر له خۆى بایى ده‌بێت له‌وه‌ش زیاتر خۆى گێل ده‌كات كه
له‌گه‌ڵیا نواندنى كردووه...
ماله: كاكه‌من له ژیانما- نواندنم نه‌كردووه, تازه هاتووم ببمه
ئه‌كته‌ر له‌م كۆمپانیایه, ئیتر تۆ بۆ له‌خۆته‌وه پێم رِاده‌بوێرى...!!
سڵه: به‌خوا بىَ ئه‌قڵى...هۆشیاربه...هۆشت بىَ هۆش !! كاكه هه‌رچى له‌م
دونیایه‌دایه به‌تایبه‌تى(مرۆڤ) من و تۆش ئه‌كته‌ره...ئه‌نجا
سه‌ركه‌وتووبێت یان هه‌شه...
ماله: كاكه سه‌ركه‌وه پێشم بكه‌وه...هه‌شه وه‌شه‌ى ناوێت...ئه‌وه‌ى
له‌تیپ و كۆمپانیا و گروپدانه‌بێت نابێته ئه‌كته‌ر...له كۆڵم به‌ره‌وه,
به‌قسه‌ى تۆبێت, هه‌موومان وه‌كو كۆتر له
ده‌وره‌داین...ده‌وره‌ده‌كه‌ین...یان به‌مه‌بێت هه‌مووشمان ئه‌كته‌رین...
سڵه: (پلیكانێك سه‌رده‌كه‌وێت) ده‌ى...ده‌ى خه‌ریكى ئاقڵ ده‌بى, پێم زانى
چاوكراوه‌یت, هه‌رله‌یه‌كه‌م رِۆژه‌وه...ئه‌وه‌ت لێدیاربوو, بۆیه‌منیش تۆم
هه‌ڵبژاردو...(هابگره ئه‌وه سیدییه‌كه‌ى خۆم و خۆشته)
سڵه: تۆبرِوانه تۆزیره‌كى, له‌م بابه‌ته ئه‌دوێیت...ده‌برِوانه لێم,
جوان لێم برِوانه چاوم لێمه‌تروكێنه بزانه من كێم !!؟
ماله: (رِووى لێ وه‌رده‌گێرَێت)...ده‌ڵێم ناتناسم...ئیتر چوزانم تۆكێیت ؟
بیهێڵه برِۆم به‌لاى كارى خۆمه‌وه.
سڵه: هه‌ردووكمان یه‌ك كارمان هه‌یه, خۆت وێڵ مه‌كه, منیش بۆلاى
به‌رِێوه‌به‌ر ده‌چم( ده‌ستیش بۆ سیدییه‌كه ده‌بات) له‌وىَ
پێیده‌ڵێم...جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر, ئه‌م كه‌سه, ئه‌و ئه‌كته‌ره
سه‌ركه‌وتووه‌یه, كه‌بىَ ئاگابووه, له‌و ده‌وره‌ى كه‌به‌بىَ پرِۆڤه‌ش
گه‌وره‌ترین نواندنى نواندوه بۆته ئه‌كته‌رێكى دیار و به‌سه‌لیقه و
ته‌واو چۆته ناو كاراكته‌ره‌كه‌یه‌وه بووه‌ته ئه‌و هونه‌رمه‌نده.....
ماله: به‌سه....به‌س...بێتاقه‌تت كردم !!
سڵه: نا...ئه‌و, كاته خۆت ده‌بینیته‌وه چ ده‌ورێكى گرنگت بینیووه...
ماله: (چۆكداده‌دات) خاره...هه‌تا نه‌رِۆى نارِۆم...سه‌ركه‌وه...به‌سم
ئازاربده منى كڵۆڵى و برسێتى وام لێده‌كات ببمه ئه‌كته‌ر به‌شكم نانىَ
په‌یدابكه‌م, بۆیه هاتووم بۆ ئه‌م كۆمپانیایه چونكه له‌به‌ر قه‌لاَ دوو
دروشمیان هه‌ڵواسیوه, خوێندمه‌وه...بۆیه هاتم كه‌چى عه‌یب ناكه‌یت
تۆله‌خۆته‌وه ده‌ڵێیت ده‌ورم بینیوه...ئه‌رىَ خاره تۆشێت
نه‌بویه...خه‌ونت نه‌دیوه...ده‌هه‌رِۆ برا هه‌رِۆ
سڵه: به‌رقه‌لاَ...مه‌رِۆ...پشت قه‌لاَجێته, هاورِێكه‌ى خۆت له‌وىَ
ده‌ورى پێته...كه‌نگىَ بیرده‌كه‌یت و خاره‌ى خۆت ده‌ناسیه‌وه...
ماله: ئۆف كه زۆر بڵێیت...!
سڵه: هه‌ى داماو...من چه‌ند رِۆِژێكه به‌دواتا ده‌گه‌رِێم و وێڵم
كه‌واته نابێت پاداشته‌كه‌ى وه‌ربگرى هاتیشم بۆبه‌ر(قه‌لاَ)له‌وىَ
نه‌بووى...هه‌واڵتم پرسى, وتیان ماله‌شێت بووه...ده‌وێت بێته ئه‌كته‌ر,
تۆماله‌ى گوڵه‌به‌رِۆژه فرۆش نیت
ماله: ئه‌ى به‌لاَم لێت دا, ئه‌وه چۆنت ناسیم
سڵه: چۆنت ناناسمه‌وه, ئه‌ى من و تۆ پێكه‌وه ده‌ورمان نه‌بینى
ماله: له كوىَ !؟
سڵه: له‌به‌ر قه‌لاَ...جانتاكه: ئه‌مانه‌ته‌كه...
ماله: هه‌ى زۆڵ !! ئه‌مه‌تۆبووى ؟
سڵه: دوو رِه‌سم, پێناسه‌كه‌ت, ئه‌وا له كۆمپانیاى به زۆر بووه به
ئه‌كته‌ر ده‌تكه‌مه ئه‌ندامى سه‌روه‌ر..
(له نێو هۆڵى به‌رده‌م ژوورى به‌رِێوه‌به‌ردا)
ماله: چاكت پىَ رِابواردم, به‌سه...به‌س..با..رِقم هه‌ڵنه‌سىَ...
سڵه: نا..نارِقت هه‌ڵناسىَ...به‌ڵكو رِزقت ده‌ئاوسىَ..
(ده‌رگاى ژوورى به‌رِێوه‌به‌ر ده‌كرێته‌وه)
سڵه: جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌وه كاراكته‌رى گه‌وره و
مه‌زن...گوڵه‌به‌رِۆژه فرۆشى به‌رقه‌لاَ كاكه ماله‌ى سه‌ركه‌وتوو(كه
خۆشى به‌رِێكه‌وت) بۆلاى به‌رِێزت ده‌هات دۆزیمه‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دنیا
گه‌رِام به‌دوایا...كه‌چى...هه‌تا ئێستاش كه‌خۆمم پێناسیوه...ئه‌و
باوه‌رِم پێناكات..
ماله: به...به‌باوه‌رِ...باوه‌رِبه‌چى؟
سڵه: باوه‌رِبه‌وه كه‌جانتاكه‌م پێداى و وتم بیخه‌ره ژێر...
ماله: تۆ...تۆ...بووى؟
سڵه: ئىَ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م فیلمه پێكه‌وه ده‌ربكه‌ین...كه ئێستا
پاداشته‌كه‌ى وه‌رده‌گرین !!
(به‌رِێوه‌به‌ر دیقه‌تى ماله ئه‌دات و زۆر لێ یورد ده‌بێته‌وه)
به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌رىَ كورِه ئه‌تۆ...ئه‌و رِۆژه نه‌هاتیته‌لام, تاببیته
ئه‌كته‌ر
ماله: به‌ڵىَ...به‌ڵىَ جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر...ئه‌ى نه‌مووت پرِۆڤه‌شم
كردووه...ئه‌ى من بووم...من!!
به‌رِێوه‌به‌ر: ئه‌ى شوره‌ى ناكه‌یت ئه‌وا خۆت له ئێمه گێل ده‌كه‌یت,
كامێراى شاره‌وه‌مان له‌گه‌لاَ ده‌كه‌یت, كه‌تۆ ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یى و
باشترین ده‌ورت بینیوه له‌م فیلمه‌دا...
سڵه: باوه‌رِت كرد براده‌ر؟
ماله: فیلمى چى ؟ وته‌رِه‌ماشى چى ؟
به‌رِێوه‌به‌ر: ده‌وه‌ره مه‌ته‌قىَ ؟
ماله: میزڵدانه
به‌رِێوه‌به‌ر: چۆن ناته‌قم, ئاوا خۆت ده‌ناسى هاتووى ده‌ڵێیت وه‌رم بگرن
!!
ماله: ئه‌ى نه‌ت وت پێویستت به‌تاقیكردنه‌وه‌یه...
به‌رِێوه‌به‌ر: هه‌تیو تۆ ده‌مێكه تاقیكراویته‌وه و هیچ لزوم به‌وه
نه‌بووه !! دیاره...تۆ ئه‌وه نازانى هه‌موومان, له‌سه‌ر شه‌قام,
له‌ماڵه‌وه...له‌فه‌رمانگا له‌بازارِ...له چایخانه‌ى(شه‌عب) و له
چایخانه‌ى(مچكۆ و به‌رقه‌لاَ) ئه‌كته‌رین...!
ماله: (ده‌حه‌په‌سىَ) چیه خه‌وده‌بینم...یان ئه‌مانه شێتم ده‌كه‌ن !!
سڵه: خه‌وه...خه‌یاڵه...واقیعێكى تاڵه...نا
به‌رِێوه‌به‌ر: (سیدیه‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت) ده‌یخاته‌سه‌ر(ڤیدیۆسیدى) یه‌كه‌و
پێده‌ڵىَ ده‌ى جه‌نابى ماله سه‌یرى خۆت بكه...با منیش پاداشته‌كه‌تان
بده‌مىَ.
(فیلمه‌كه: ئیش ده‌كات- ماله خۆى ده‌بینىَ, به‌رِێوه‌به‌ریش قاسه‌كه
ده‌كاته‌وه و پاره‌كه ده‌رده‌هێنىَ, ماله/ به‌چاوێك سه‌یرى فیلمه‌كه
ده‌كات, به‌چاوێكیش سه‌یرى پاره‌كه ده‌كات, ته‌واو...ده‌ساكىَ, خه‌ریكه
له هۆش خۆبچێت.
به‌رِێوه‌به‌ر: فه‌رموو...پاداشته‌كه‌ت وه‌ربگره...نواندن به‌شه‌هاده‌و
ئه‌كادیمى و ئه‌م و ئه‌وه‌نیه...ئه‌كته‌رى باش له‌سه‌ر شانۆى ژیانه,
گوڵه‌به‌رِۆژه فرۆش بێت یان پاقله فرۆش یان دۆمینه‌چى و
تاوڵه‌چى...خۆئه‌نتۆنى كوین بۆیاخ چى بوو/شارلى شاپلین هه‌ژار بووه(ماله
واقى ورِما...نازانىَ چى بكات)
سڵه: وه‌ریبگره, له‌خۆشت برِوانه, هاچه‌ند جوان ده‌ورده‌گێرِى...ئه‌ى
ئه‌كته‌رى به‌ویقار...دیار و سه‌ركه‌وتوو !!
به‌رِێوه‌به‌ر: بگره...با...كاتمان لێنه‌رِوات...!!
ماله: (له‌به‌ر خۆیه‌وه) خۆئه‌وه خۆمم...ده‌ورم بینیوه...ده‌ورى چى,
پاره‌م ئه‌ده‌نىَ ! ئه‌مه خه‌وه...خه‌یاڵه...
به‌رِێوه‌به‌ر: غه‌رق بووه...دیاره واده‌زانى خه‌و ده‌بینى نا هه‌قى
نیه, مرۆڤ كه‌سه‌ركه‌وتوو بوو, له‌خۆشیاندا نازانىَ چیبكا...جارى واهه‌یه
ده‌گرى, جارى واهه‌یه پێده‌كه‌نىَ جارى واش هه‌یه, له‌هۆش خۆى ده‌چێت !
ماله: نا هه‌قم مه‌گرن...هه‌قیقه‌ت وایه, ئه‌مه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌یه
كه‌ده‌یبینم !!
سڵه: لێمه‌گره, جه‌نابى به‌رِێوه‌به‌ر خۆت ده‌زانى, له‌كاتى ده‌رهێنانا
به‌ئێمه‌یان نه‌وتوه كاراكته‌رى ئه‌م فیلمه‌یت...منیش به‌زاره ته‌ره‌ك
وبىَ هه‌واس بێ‌ئاگا ده‌بم...
ماله: به‌سه..خاره...ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆمنه(به‌رِێوه‌به‌ر پاره‌كه‌ى بۆ
رِاگرتوه...ئه‌ویش له مێزه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه, ده‌یه‌وێت وه‌ریبگرىَ
له ناكاو(كاره‌با) ده‌كوژێته‌وه ئه‌ویش ده‌كه‌وێت به‌به‌رده‌مى
مێزه‌كه‌دا و پاره‌كه‌ش په‌رش و بلاَوده‌بێته‌وه)
به‌رِێوه‌به‌ر: ببورن لێره‌دا... هه‌موووشته‌كان ته‌واو تاریكى داهات
سڵه: جه‌ناب..ناهه‌قت نیه كه رِوناكى نه‌ما, پرۆڤه‌ش ناكرێت, ئه‌و
ده‌قه‌ش به ته‌واوى له‌به‌ر ناكرێت, براى ده‌رهێنه‌ریش ئه‌كته‌ره‌كان
نابینێت كه‌واته ئه‌م ده‌قه تۆمار ناكرێت.
ستۆپ

|