به‌فرى ته‌مه‌ن

بۆ (م.
حه‌كیم مه‌لا ساڵح) هێمن له‌تیف
له‌دارستانى قژم
مه‌رِوانه
كه‌به‌فرى ته‌مه‌ن له رِوى نیشتووه
هه‌رتاڵێكى سه‌ر كه‌سپى بووه
داخى خه‌مێكه و خۆشم ویستووه
هه‌تا رِوانیم كزتر برِوانىَ
من نیگارى عیشق جوانتر ده‌بینم
چش, له‌وه‌ى ته‌مه‌ن رِوو له پیرییه
هه‌ر رِێبواره‌كه‌ى رِێگاى ئه‌وینم
رِاسته قامه‌تم رِوو له چه‌مینه‌و
سه‌راپا مه‌راق له‌رِوخسارم نیشت
به‌لاَم تائێستاش دڵم له‌وێیه
لاى ئه‌و رِۆژانه‌ى ئه‌ووم تیا خوشویست
سىَ به‌شى عومرم غه‌ریبى بردى
به‌لاَم من هه‌گیز له‌و غه‌ریب نه‌بووم
ده‌شىَ له رِووما مردن ببارىَ
به‌لاَم له دڵدا به‌و عیشقه زیندوم
من له‌هه‌ناوى خه‌زانى رِوما
دڵێك سه‌وز تر له‌به‌هار ده‌ژى
خۆبه‌وه‌نیه پایز ده‌نوێنم
له‌رِۆحما هه‌زار خۆزگه‌ى سه‌وز ده‌ژى
|