هه‌ڵه‌بجه

ئیبراهیم هه‌ورامانى
هه‌ڵه‌بجه
منداڵێكى عه‌جوله
به‌دیار جریوه‌ى ئه‌ستێرانه‌وه
نامه عاشقه‌كانى,
بۆ گه‌لاَى وه‌ریو و
كانى تۆراو
شۆرِه‌بى یه شه‌رمنه‌كان
ده‌خوێنێته‌وه.
له‌ژێر رِه‌حمه‌تى بارانا
هه‌ڵه‌بجه,
حه‌رف, به حه‌رفى رِژاوى
شیعرى ته‌رِبوو,
ده‌هۆنێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه,
منداڵێكى عه‌جوله....
به‌چه‌شنى بایه‌كى بزێو و
له ده‌رگاى...
ماڵى وه‌نه‌وشه و
سیاچه‌مانه‌و
هه‌ڵوه‌رینى په‌لكه زێرِینه ده‌دا.
هه‌ڵه‌بجه...كچه شه‌رمنه‌كه‌ى نیشتمانه...
له‌ته‌ك ئه‌ڵلاَ هو ئه‌كبه‌رى به‌یانا
گه‌مه له‌گه‌ڵ كانیله ده‌كات و
چاوشاركىَ له‌ته‌ك ئه‌ستێرانا
هه‌ڵه‌بجه...
منداڵێكه, چه‌تون...
چه‌تون...
نه‌به‌رد له شوشه ده‌هاوىَ و
نه گه‌لاَى دره‌ختان زویر ده‌كا و
نه‌گه‌مه‌ى مندالاَن ده‌شێوێنىَ...
هه‌ڵه‌بجه, چه‌تونه...
چه‌تون
تارِاده‌ى عاشق بوون...
|