|
|
![]() |
|
|
|
حه‌مه‌فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شێوازى ده‌سه‌لاَتى ده‌وڵه‌تى نوىَ له‌وهاوشێوانه‌ى كه دروست بوون له‌سه‌ر تاسه‌رى مێژوودا جیاوازن, ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه كارى دروست كردنى ده‌وڵه‌تى نوىَ كاریگه‌ریى مێژوویى له ده‌ركه‌وتنى سنورى ده‌سه‌لاَتى جىَ به جىَ كردن, گومان له‌وه‌دا نیه دروست كردنى ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌یه‌كى جوگرافیى دیارى كراودا نه‌شونما ده‌كاو له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌ریدا خۆى ده‌گونجێنێ, به‌لاَم هاوشێوه‌ى پێش كاته‌كان ئێسته هیچ چوار چێوه‌یه‌كى یاسایى یان گرنگى ده‌وڵه‌تى نوىَ یان نیه له قۆناغى ده‌ربه‌گایه‌تى پێویستى به شێوازى نوىَ بوو بۆ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى بگرێته‌وه دواى ئه‌م گرنگى یاسا‌و جوگرافى هاته سه‌ر گۆرِه‌پان له‌گه‌ڵ زۆر گۆرِانگارى له سروشتى ده‌سه‌لاَتدا. هه‌موو تێگه‌شتن و یاسایى ده‌وڵه‌ت و نیشتمانى نوىَ له ده‌ورانى بره‌ودانى مه‌زندان ئاڵوگۆرِى بازرگانی و به‌ره‌وپێش چوونى پیشه‌سازى به‌رفراوان به‌دى هات به‌مه‌ش بوویه هۆى به‌رفراوانى بازارِ و پێداویستى زیاترى بازارِ ئه‌م دواییه‌یان داده‌نرێت به‌بناغه‌ى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى نوىَ. باشترین نموونه‌ش تاقى كردنه‌وه‌ى گه‌لى ئه‌ڵمانیایه به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى بوارى پیشه‌سازى و به‌رهه‌مى ئه‌ڵمانى پێداویستى زۆرى هه‌بوو به‌به‌رده‌وامى بازارِ, جگه له‌و بارودۆخه دیموكراتیه‌ى كه‌سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپاى داپۆشیبوو دانابو جمووجوڵى بیرگۆرِێكى به‌خۆیه‌وه بینى له ئه‌ڵمانیادا بۆ نموونه داناگه‌وره‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ر له‌ماركس- فنخته- هیگڵ. به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌لاَت گۆرِا, له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازى یاساكاندا له هه‌موو لایه‌نه‌كانى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى, هه‌تا ئه‌و یاسانه‌ش كه په‌یوه‌ندیان به‌كارى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌بوو. هه‌تاواى لىَ هات ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ى خۆى هاته ده‌ره‌وه و به‌گه‌شه‌یه‌كى به‌رفراوانه‌وه كه بویه هۆى هه‌نگاونان بۆ ده‌ركه‌وتنى هه‌ندىَ بیردۆزى جۆراوجۆر له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت له ده‌سه‌لاَت و یاسادا, له‌وانه بۆچونى لیبراڵى كه بانگه‌شه‌ى ته‌سك بوونه‌وه‌ى جموجوڵى ده‌وڵه‌ت ئه‌كات به‌گه‌وره‌ترین شێوه له چوارچێوه‌ى ئاسایشى ناوخۆ و به‌رگرى له‌سنور چه‌ندین بۆ چوونى تر هه‌یه كه‌رِێگه ده‌دات به‌ده‌وڵه‌ت بۆ پێش كه‌وتن, لێره‌دا به‌م شێوه ده‌وڵه‌ته ده‌وترىَ ناوه‌ند كه هه‌موو ده‌سه‌لاَت و یاسایه‌كى كاركردن نیشان ده‌كات به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌یه‌كى ناوه‌ند كارل ماركس به‌به‌رزترین كه‌س دائه‌نرىَ كه گرنگى داوه به‌بیردۆزى دروست كردن و چۆنیه‌تى ده‌وڵه‌ت, وه‌شێوازى رِێكوپێك و په‌یوه‌ندى ئابورى و به‌رهه‌م هێنانى به‌درێژاى مێژووى خوێندوه وه‌شێوه‌ی ده‌سه‌لاَتى جىَ به جىَ كراوه له‌ماوه‌ى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا وه‌دائه‌نرىَ به‌كارى یه‌ك لاكه‌ره‌وه به مێژووى ئابوری‌دا هه‌رله‌ئه‌زه‌له‌وه, به‌لاَم شێوه‌ى دامه‌زراوه‌كانى تر هه‌تا بیر‌و یاسا و رِۆشنبیریى و هه‌تا برِوابوون, ئه‌مانه هه‌رهه‌موویان دامه‌زراوه‌ى سه‌روه‌رى له دایك بوون مشتومرِى كارى ئابورین یان دروست كراون ژێرخانى دانانى سنورى یه‌ك له دواى یه‌كى و رِێكوپێكى له‌شێوازى ئابوری‌دا هۆكارى له‌سه‌رتا سه‌رى مێژودا له‌په‌خش كردن سه‌ره‌تایى له‌كۆمه‌ڵگاى كۆیلایه‌تى دواجار قۆناغى دره‌به‌گایه‌تى دواتر چه‌رخى سه‌رمایه‌دارى دواى ئه‌و ئیشراكى(كه‌له شێوه‌ى پێك هێنان و رِێك خستندابوون) دواتر ساته‌كانى شیوعیه‌ت كه مێژووى له‌گه‌ڵیدا ئارامى گرت یان كۆتاییان هات به له‌یه‌ك له دواى یه‌كى ساته‌كان له‌رِاستیدا ماركس به‌كۆمه‌ڵگایى شیوعیه‌ت به شێوه‌یه‌كى دیارى كراوى پیاهه‌ڵنه‌داو دیارى نه‌كرد جگه له‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاماژه‌ى دا كه ئه‌وسات و كاتانه به‌داخستنى ده‌وڵه‌ت جیاده‌كرێته‌وه, وه‌كه‌م بوونه‌وه‌ى گرنگى له‌سه‌ر ئه‌وبناغه‌یه‌ى كه ئابورى پێك ده‌هێنىَ هه‌تاواى لىَ دێت به‌شى خۆماڵى بكات, رِێگه‌خۆشكه‌ره بۆ به‌رامبه‌ر بوونى په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان كه ده‌بێته هۆى بنیادنانى كۆمه‌ڵگایه‌كى خۆبه‌خێوكه‌ر له چوارچێوه‌ى پێداویستى ژیاندا بوونى چه‌ندین شێوازى ده‌وڵه‌ت له‌ژێرسێبه‌رى جیاوازى بیردۆزیدا رىَ ده‌كات, به‌لاَم له‌گه‌ڵ گرنگى جىَ به جىَ كردنى رىَ رِه‌وى ده‌وڵه‌تدا له هه‌ردوو سه‌ربازگه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا یه‌كه‌م سه‌رمایه‌دارى و دووهه‌م ئیشتراكى, له‌گه‌ڵ بوونى بیردۆزى گرنگ و جىَ به جىَ كردنیدا هه‌ردوولایان خه‌ریكن له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه. سه‌رمایه‌دارى له‌ده‌ست پێكى كێشه گه‌وره‌كه‌ى ئابورى ساڵى1929دا ده‌ستى دایه خۆخزاندن له‌بیردۆزى یاسادا و شێوازى سه‌رمایه‌دارى كه بانگه‌شه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كات خۆى بخاته نێوچالاكى ئابوریه‌وه له‌رِێگه‌ى دروست كردن (داواكارى كاریگه‌ر) له‌لایه‌كى تره‌وه له‌سه‌ربازگه‌ى ئیشتراكى چه‌ندین هه‌نگاو هه‌بوون به‌رِوى رِێگه‌پێدان چالاكى تایبه‌ت بوهاریا كارى له كاروبارى ئابورى دا (رِیمون ئردن) له‌كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوى(كۆمه‌ڵگایى پیشه‌سازى)شێوازى ده‌ست خستنه‌ناوى به‌رفراوانى چه‌شنایه‌تى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆجیا له كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كاندا واده‌بینىَ, كه‌خه‌ریكن له‌یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بۆ ئه‌و كاره‌ى كه‌پىَ ى ده‌ڵێن(كۆمه‌ڵگاى پیشه‌سازى)كه‌واته به‌گوێره‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه جیاوازى ده‌بێت له‌یه‌كه بنه‌رِه‌تیه‌كاندا به‌رِه‌خساندنى ئاسایشى ناوخۆ و ده‌ره‌وه. له‌رِوى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه, تێگه‌شتن له شكۆمه‌ندى خۆى ده‌رده‌خات له‌پێشه‌نگى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى نوىَ دا كه‌واته سه‌ربه‌خۆى رِه‌ها بۆزۆربه‌ى ده‌وڵه‌تانى جیهان به‌دى نه‌هاتوه به‌ته‌واوى له‌رِوى له‌یه‌ك چوون و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه وه ته‌رازووى هێزى جیهانى به‌تایبه‌ت دواى كۆتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه. وه‌لانان و تێك شكاندن توشى سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت هات گه‌ربه‌جه‌زى خۆى بوایه یان به‌ده‌ست تێوه‌ردان و داگیركردنى نارِه‌وا له‌شێوازى ده‌وڵه‌تى پێشودا دیارده‌ى لێك تێگه‌یشتن و سه‌روه‌رى رِه‌ها كه‌وته ئاراوه, بوونى سه‌ربازى ئه‌مریكى رِوى رِاستى مێژووى نواند بۆ ده‌یان ده‌وڵه‌ت له‌وانه ده‌وڵه‌تانى پێش كه‌وتوو وه‌ك (ئیتالیا- یابان) وه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریدا هاتوه به‌گوێره‌ى ئه‌و تێگه‌شتنانه‌ى كه رِێك كه‌وتوون له‌سه‌رى بۆ جىَ به‌جىَ كردن ده‌سه‌لاَتى هه‌ردوولا له‌هه‌موو رِویه‌كه‌وه, هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه واهه‌ست ده‌كات كه سه‌روه‌رى وه‌لاناوه و به‌پێى بۆچوونى ده‌وڵه‌تیانه و هه‌ریم یه نیو جیاكارى. ده‌وڵه‌تى نیشتمانى له‌به‌رده‌م هه‌ندىَ رِواڵه‌تى تازه‌دا خۆى ئه‌بینىَ بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و ئابورى و ده‌ركه‌وتنى دیارده‌ى(عه‌وله‌مه)وه جموجوڵى ئه‌و كۆمپانیانه كه‌به‌رسه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا تىَ ده‌په‌رِن, ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا حاشاهه‌ڵگره مێژوویه و ده‌چێته نێو یاساى پارێزگارى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى نیشتمان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا, له‌كه‌شوهه‌واى به‌رده‌وامى نێوده‌وڵه‌تیدا, هه‌ندىَ بیردۆز و بالاَده‌ست ئه‌بێت و نوىَ ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گۆرِانكاریه زه‌به‌لاحانه‌ى هێنده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ده‌چێته تاى ته‌رازوى هێزه‌وه, پاشه‌كشیبى یه‌كێتى سوڤیه‌تى جاران له كارێكه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه, ده‌ركه‌وتنى تێگه‌شتن و بیردۆزى به‌كژیه‌كدا چوونى ئه‌م گۆرِانكاریه‌دا شایانى پیاچوونه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها هاوته‌رِێبه له‌گه‌ڵ بۆ چوونه‌كانى نوسه‌رى ئه‌مریكى(فوكویاما) له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانى (كۆتایى مێژوو) ده‌بینىَ ده‌وڵه‌تى نیشتمانى له ژێرگوشاردا به‌ره و بىَ هێزى و ته‌سك بوونه‌وه رِوئه‌نىَ بۆ به‌رزترین پله له‌ژێرى هێزى و بلاَوبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى عه‌وله‌مه و له ژێر بیردۆزى و كاریگه‌رى(لیبراڵى نوىَ دا) به‌و واتایه كه پاراستنى سنورى ده‌وڵه‌تى یاسا توشى سه‌رپێچى ده‌بێت له‌ژێر پاراستن و لێدانى دیارده‌ى (عه‌وله‌مه) ئه‌و ولاَتانه‌ى كه سروشتى رِاستى و مێژووى رِابردوو دڵ نه‌رمى نه‌بێت له‌رِێگه‌ى پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ سروشتى نوىَ دا, بىَ گومان سزاى داخستن و مردن به‌سه‌ر خۆیدا ئه‌چه‌سپێنىَ. هه‌ندىَ پێش بینی هه‌ن واى ده‌بینن كه كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى رِوبه‌ره‌و پێكادادان به شارستانیه‌تى مێژووى باودا خۆى ده‌بینىَ وه‌ك له كتێبه‌كه‌ى(حموئیل هنتخته‌ن)دا هاتوه(پێكدادانى شارستانیه‌ته‌كان) كه‌واته ده‌وڵه‌ت یان كۆمه‌ڵگا چێژى تایبه‌ت له شارستانیه‌تى مێژوو وه‌رده‌گرىَ, وه‌ك شارستانیه‌تى ئیسلامى و ئه‌وروپى له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م شارستانیه‌تانه ئاماده‌ن بۆ هه‌مه‌ئاهه‌نگى ئه‌وپێكدادانه كه‌واته ئه‌م بانگه‌شه داخستنه به‌رِوى دیوارى شارستانیه‌ته جىَ ماوه كاندا پێك هاته‌ى په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه نوىَ كانه. وه‌لانانى ئایدۆلۆجیه گه‌وره‌كانى وه‌ك ماركسیه‌ت و ئیشتراكى و نیشتمانى و ئایدۆلۆجیه كانى تر رِوئه‌نێن به‌وئارِاسته‌ى جێگه‌ى گرتن شارستانیه‌ن ئه‌مه كۆتایدا شێوازێكى پێكادان له‌نێوان شارستانیه‌ته‌كاندا دروست ده‌كات زۆرترین ولاَتانى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست یان دروست نه‌بوون وه‌ك ده‌وڵه‌ت یان به‌رِىَ رِه‌وى ولاَتانى ئه‌وروپادا رىَ یان نكردوه, رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست هێشتا برجوازى پىَ نه‌گه‌یبو وه‌شاراوه‌ش نه‌بوو, هه‌تا ئه‌و پله‌ى كه بتوانین بڵێین له توانایدایه ده‌وڵه‌تێك دروست بكات, به‌پله‌ى ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌كان جگه له میسر له‌برِواى مندا زۆرترینیان دامه‌زران له‌ژێر چه‌ترى داگیركه‌رادندا. یان له‌ژێر ده‌سته‌یدا به‌ده‌ركه‌وتنى ئه‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌تانه رِه‌گه‌زى سروشتى تیابه‌دى ناكرىَ, كه‌واته ده‌وڵه‌تێكه كه شێوازى پێك هێنانى له‌رِابردوودا نه‌خشه‌ى بۆ كێشراوه. له‌گه‌ڵ سروشتى مێژوودا نه‌بووه ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته هێشتا نه‌گه‌شتوه‌ته پله جێگیربوونى یه‌كجارى یاسای و كۆمه‌لاَیه‌تى و نیشتمانى بنه‌رِه‌تى یه‌كجاره‌كى. ئالێره‌دا پرسیارێكى گرنگ دێته ئاراوه ئه‌ویش گرنگى ده‌وڵه‌ته له جێگیركردنى تاى ئاره‌زوى كۆمه‌ڵگا له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌تایبه‌ت كه زۆرینه یان به‌چنایه‌تى مه‌زهه‌بی و خێلاَیه‌تى به‌ناوبانگن, ئایا ده‌وڵه‌تێك له‌رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستدا ده‌توانێت خۆرِاگربێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى بلاَوده‌كرێته‌وه ئێسته. به‌چۆك هاتنى ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى سۆماڵ-سودان-یه‌مه‌ن. وه‌هه‌ندێكى تریان پێش بینى رِماندنیان لىَ ده‌كرێ له ئاكامى له‌توانا نه‌بونیاندا له ده‌ست به‌سه‌راگرتنى رِێكوپێكى ده‌وڵه‌تدا وه سه‌ركه‌وتنى به‌رامبه‌ر ئه‌وگیر و گرفتانه‌ى كه هێشتا ماون به‌تایبه‌ت كێشه‌ى هه‌رێمایه‌تى و خێلاَیه‌تى به ئاشكراله‌م ولاَتانه‌دا وه‌ركه‌وت هه‌تا كارهاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ولاَتانه پچرِپچرِ بوون بۆ چه‌ندین ده‌وڵه‌تى بچووك و چه‌ندین ناوچه‌ى خێلاَیه‌تى. ده‌وڵه‌تێكى وه‌ك سۆماڵ ده‌ست به‌سه‌رلگرتنى كاروبارى ناوخۆى مه‌حاڵه دابه‌ش كردنى ئه‌م ولاَته بۆ چه‌ندین كۆمه‌ڵ بوونى جۆرا و جۆر هه‌تا كارهاته‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى چه‌ته‌گه‌رایه‌تى ده‌ریایى سۆماڵى نێوده‌وڵه‌تى ئالێره‌دا پێداویستى بوونى ده‌وڵه‌تێك كه‌بتوانىَ بالاَ ده‌ست بێت به‌سه‌ر هه‌مووكاروبارى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا له كاراكردنى هێزى یاسا. به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى لایه‌نه جوداچیه‌كان و هه‌ڵهاتوه‌كان كه‌واته كارهاتوه ته‌سه‌رهه‌رِه‌شه‌كردن له كیان و بوونى ده‌وڵه‌تێك به‌ره‌وپچرِان و نه‌مان. رِۆنامه‌ى/ ڕلێباح ژماره: 1774/ئه‌یلول 2009 نوسین/رِزاق عداى
|
|
|
|