مرۆڤ و شارستانیه‌ت

وه‌رگێرانى:
زانیار مه‌قسود
ئه‌وه‌ى له‌م بابه‌ته‌وه فێرى ده‌بین:
1. مرۆڤ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه‌دا چ
تایبه‌تمه‌ندیه‌كى هه‌یه؟
2. مرۆڤى شارستانیه‌تى نوێ چ تایبه‌تمه‌ندیه‌كى هه‌یه؟
3. مرۆڤى چالاك و كارا چۆن له‌مرۆڤى ناچالاك و ناكارا جیاده‌كرێته‌وه؟
4. بۆ چالاككردن و كاراكردنى مرۆڤ ده‌بێت چى بكرێت؟
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مرۆڤ زۆرجاربیستوومانه كاتێك وویستراوه پێناسه‌ى
مرۆڤ بكرێت ،سیفه‌تى (بونه‌وه‌ر) هاوكات له‌گه‌ڵ پێناسه‌كاندا
به‌كارهاتووه،
وه‌ك: مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى زمانزانه، مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى
كۆمه‌لاَیه‌تیه،مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى فه‌یله‌سوفه،مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى
نه‌خۆشه،مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى فه‌رهه‌نگیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه زۆرێك
له‌وتایبه‌تمه‌ندیانه كه‌له‌بونه‌وه‌ره‌كاندا هه‌یه له‌مرۆڤیشدا
به‌دى ده‌كرێن،به‌لاَم سه‌ره‌راى ئه‌مانه سیفه‌تگه‌لێك له‌مرۆڤدا
به‌دى ده‌كرێن،كه‌خاڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه‌یه،
له‌وانه:
1- درێژى ته‌مه‌نى سه‌رده‌مى منداڵى:
مرۆڤ تائه‌وراده‌یه‌ى كه‌زانیاریمان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه،ته‌نها
بونه‌وه‌رێكه كه‌بۆماوه‌یه‌كى درێژ منداڵه‌كانى ناتوانن سه‌ربه‌خۆو
به‌بێ پشتیوانى و سه‌رپه‌رشتى دایك و باوكیان درێژه به‌ژیانیانیان
بده‌ن،به‌واتایه‌كى تر قۆناغى ئاماده‌بوونى مرڤ بۆ ژیانێكى سه‌ربه‌خۆو
پشت به‌خۆبه‌ستوو زیاتره له‌بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه.
2. هۆشمه‌ندى و هۆشیارى:
له‌هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رباره‌ى مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كانى
دیكه،ئه‌وده‌رئه‌نجامه‌ده‌رده‌خه‌ن كه‌مرۆڤ ته‌نها بونه‌وه‌رێكى
هۆشیاره كه‌تاوه‌كو ئێستا ناسراوه،یان به‌گوته‌ى هه‌ندێك
له‌بیرمه‌ندان تواناى مێشكى مرۆڤ په‌یوه‌سته ته‌نها به‌خودى
مرۆڤه‌وه‌و هیچ بونه‌وه‌رێكى دیكه وه‌ها توانایه‌كى له‌رووى چه‌ندێتى
و چۆنیه‌تیه‌وه تێدا نابینرێت،وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌له‌مرۆڤدا به‌دى
ده‌كرێت.
3.ئاماده‌یی تایبه‌ت بۆ فێربوون:
مرۆڤ به‌هۆى سود وه‌رگرتن له‌هزرو هۆشى تایبه‌تى و توانا تایبه‌ته‌كانى
دیكه‌ى زیاتر له‌هه‌ربونه‌وه‌رێكى دیكه ده‌توانێت شتگه‌لێك فیربێت و
پارێزگارى له‌زانیاریه به‌ده‌ستهاتوه‌كانى بكات و له‌كاتى پێویستدا
به‌كاریانبهێنێت، وه‌هه‌روه‌ها زۆرى و هه‌مه‌جۆرى زانیاریه
فێربوه‌كانى مرۆڤ به‌جۆرێكه كه‌له‌هیچ بونه‌وه‌رێكى دیكه‌دا ئه‌م
توانایه به‌م چه‌ندێتى و چۆنیه‌تیه‌وه نابینرێت.
4.حه‌زى زانین:
مرۆڤ له‌هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كانى دیكه زیاتر حه‌زى زانین و فێربونى
تێدایه،هۆشیارى و فێربونه‌كانى مرۆڤ له‌م توانایه‌دا ره‌نگ
ده‌داته‌وه،كه‌ده‌توانین بلێین سه‌رجه‌مى زانینه‌كانى مرۆڤ له‌م حه‌زى
زانینه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن.
5.تواناى ئامێردروستكردن و به‌كارهێنانى ئامێر:
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین مرۆڤ ته‌نها بونه‌وه‌رێكه
كه‌توانیویه‌تى بۆ پارێزگارى له‌خۆى و درێژه‌دان به‌ژیانى ئامێر‌و
كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر دروستبكات و له‌كاتى پێویستدا به‌كاریان
بهێنێت،ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ى مرۆڤ هێنده گرنگ و زه‌روریه كه‌هه‌ندێك
له‌بیریارانى زانسته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان مرۆڤ به‌بونه‌وه‌رێكى (ئامێر
دروستكه‌ر) (بونه‌وه‌رێك كه‌ئامێربه‌كارده‌هێنێت) ناوده‌به‌ن به‌پێى
بۆچوونى ئه‌مان پێویسته مێژووى شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگى مرۆڤایه‌تى
به‌پێى ئاماده‌یى و تواناى مرۆڤ بۆ به‌كارهێنانى ئامێر ناوزه‌د بكه‌ین.
6. سۆزداربوون:
مرۆڤ زیاد له‌بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه ده‌كه‌ورێته ژێركاریگه‌ریه‌كانى
هه‌ست و سۆزیه‌وه،بۆنمونه بابه‌تێكى بیركارى كه‌حه‌زو ئاره‌زووى
لێیه‌تى زووتر شیكارده‌كات،له‌وبابه‌تانه‌ى كه‌ئاره‌زوویان
ناكات،وه‌یاخود له‌هه‌اَبژاردنى جۆرى پۆشاك و خۆراكیدا،پێش ئه‌وه‌ى
نیازه جه‌سته‌یه‌كانى خۆى له‌به‌رچاوبگرێت،رق و حه‌زى خۆى
ده‌كاته‌پێوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى،واته ده‌كرێت پۆشاكێك و خۆراكێك
هه‌ڵبژێرێت كه‌حه‌زوو ئاره‌زووى لێیه‌تى نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى
پێویست و نیازى بێت،ده‌شكرێت دواتر له‌م بریاردانانه‌ى پاشگه‌ز
بێته‌وه.
7. هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردن:
یه‌كێكى دیكه له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مرۆڤ، ئه‌وه‌یه كه‌شته‌كان و
بابه‌ته‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پێكه‌وه‌به‌راوردیان ده‌كات و
بۆهه‌ریه‌كه‌یان رێز‌و ئه‌رزشگه‌لێك داده‌نێت،كه‌به‌پێى ئه‌ندازه‌و
رێژه‌ى ئه‌م رێز و ئه‌رزشانه هه‌ڵیان ده‌بژێرێت.بۆ نمونه
له‌هه‌ڵبژاردنى بوار‌و به‌شى خوێندن،یاخود پیشه‌و هاورێ و .........
،سه‌ره‌تا بۆ هه‌ریه‌ك له‌مانه هه‌ڵسانگاندن ده‌كات و رێز و
ئه‌رزشێكیان بۆ داده‌نێت،كه‌له‌م ئه‌رزشه‌وه‌ده‌گاته پله‌ى
باوه‌رپێهێنان ودواتر باشترین ئه‌مانه-به‌پێى بۆچوونى خۆى-
هه‌ڵده‌بژێرێت.
8. تواناى به‌كارهێنانى زمان و گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانى:
زمان كۆمه‌ڵێك ره‌مز و هێماى زاراوه‌یى و هێماییه كه‌مرۆڤ بۆ
تێگه‌یاندن و تێگه‌شتنى فكر‌و هه‌سته‌كان،وه‌دروستكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان
به‌كارى ده‌هێنێت. ئه‌م هێمایانه پێده‌چێت فێربونى بن وه‌ك وشه‌گه‌لێك
كه‌به‌كاریان ده‌به‌ین، یا ره‌مزه‌كانى وه‌ك جوڵه‌ى ده‌ست و روخسار‌و
هێماكانى هاتوچۆ،یان نافێربونى (سروشتى)بن،وه‌ك گۆرانكاریه‌كانى روخسار
له‌كاتى حاڵه‌ته هه‌ڵچونیه‌كاندا(زه‌ردبونى رووخسار له‌كاتى ترس‌دا،
سووربونه‌وه‌ى رووخسارله‌كاتى توره‌ى و شه‌رمدا).
زمانى فێربونى (زاراوه‌یى و نازاراوه‌یى) تایبه‌تمه‌نده به‌مرۆڤه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى زمانى داهێناوه‌و، به‌بۆچوونى بیرمه‌ندانى زانسته
كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان ده‌كرێت زمان به‌یه‌كێك له‌پایه‌گرنگه‌كانى
شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ بێته ئه‌ژمار، زمان هۆكارێكى سه‌ره‌كیه بۆ
به‌كۆمه‌لاَیه‌تى بوون، به‌هۆى زمانه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت په‌یوه‌ندى
له‌كه‌ڵ كاتى ئێستا‌و رابردو داهاتوداهه‌بێت و ته‌عبیر له‌بیرو راو
هه‌سته‌كانى بكات،وه ده‌رك به‌كه‌سانى دیكه‌بكات.
9.زۆرى و فره‌جۆرى ئه‌نگێزه‌كان:
ئه‌نگێزه‌و حه‌زه‌كانى مرۆڤ زیاد له‌هه‌ر جۆرێكى دیكه‌ى گیانداران
هه‌مه‌جۆرى و فره‌لایه‌نى پێوه‌دیاره،كه‌به‌تێپه‌رینى كات گۆرانكارى و
پێشكه‌وتنى هونه‌رى و زانستى و فه‌رهه‌نگ زیاترى به‌دوادادێت و زیاتر
هه‌مه‌رِه‌نگتریان ده‌كات،له‌كاتێكدا حه‌ز و مه‌یله‌كانى
بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه زۆر سنوورداره.
10.تواناى چاودێرى كردن:
سود وه‌رگرتن له هه‌سته‌وه‌ره‌جۆربه‌جۆره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى
ئه‌زمونه‌كان و زیاترى زانیاریه‌كان،تاراده‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیه‌كه
كه‌زیاتر له‌مرۆڤدا به‌دیارده‌كه‌وێت،ئه‌وه مرۆڤه
كه‌له‌ژێركاریگه‌ریه‌كانى په‌وه‌رده، زیاتر و زۆرتر سود له‌به‌هره‌و
تواناكانى خۆى وه‌رده‌گرێت.
11.خۆگونجێنه‌رى:
ژیان به‌بێ خۆگونجێنه‌رى ئیمكانى به‌رده‌ام بونى نیه،ئه‌وه ته‌نها
مرۆڤه كه‌ده‌توانێت به‌پێى پلان و نه‌خشه‌جۆراوجۆره‌كان،ژینگه‌ى خۆى
به‌وجۆره له‌گه‌ڵ خۆى بگونجێنێت و گۆرانكارى به‌سه‌ردا بێنێت
كه‌خوازیاریه‌تى و بۆ ژیانى خۆى به‌گونجاوى ده‌زانێت،له‌كاتێكدا
كه‌بونه‌وه‌ره‌كانى تر له‌م توانا گونجێنه‌رانه‌یه بێبه‌شن.
12.باوه‌رو بیربۆچوون:
مرۆڤ ته‌نها بونه‌وه‌رێكه كه‌ده‌رباره‌ى دیارده‌و روداوه‌كانى جیهان
بیربكاته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌شته‌كان راوبۆچوونى تایبه‌تى خۆى هه‌بێت و
چۆنیه‌تى و چه‌نیه‌تى ره‌فتارو كرداره‌كانى ده‌كه‌وێته‌ژێركاریگه‌رى
به‌هێزى و لاوازى و جۆرى بیر و باوه‌ره‌كانیه‌وه.
13..شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ:
هۆكارێكى دیكه كه مرۆڤ له‌بونه‌وه‌ره‌كانى دیكه جیا ده‌كاته‌وه
فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته كه‌دواتر باسى لێوه‌ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه‌گوترا،ده‌كرێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش به‌خاڵى
جیاكه‌ره‌وه‌ى مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌كان دابنرێت،له‌وانه‌ش:پێشبینى كردن،
بونى ئایدۆلۆى،نیازى تایبه‌ت به‌مه‌عریفه،ژیانى تایبه‌تى،هزرى
سومبولى.
به‌گوته‌ى هه‌ندێك بیریاران،مرۆڤ سه‌ره‌راى
تایبه‌تمه‌ندیه‌ناوبراوه‌كان،هاوكات هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندى خودى و
سروشتى هه‌یه،ئه‌وانیش:
1. به‌لاوازى هاتۆته دنیاوه.
2. به‌نه‌زانى هاتۆته دنیاوه.
3. نابه‌رپرسیار هاتۆته دنیاوه.
4. خۆپه‌رست هاتۆته‌دنیاوه.
5. به‌جیاوازى تایبه‌تى و جیا له‌كه‌سانى تر هاتۆته‌دنیاوه.
6. ناگفته هاتۆته دنیاوه.
7. به‌دوو ره‌گه‌زى هاتونه‌ته‌دنیاوه.
مرۆڤى شارستانیه‌تى نوێ:
شارستانیه‌ت یه‌كێكه له‌وچه‌مكانه‌ى كه‌له‌زانسته
مرۆڤایه‌تیه‌كاندا،به‌تایبه‌ت له‌زانسته كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانداو زۆرجار
هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌مكى (فه‌رهه‌نگ)به‌كارده‌برێت و (شارستانى)به‌كه‌سێك
ده‌وترێت كه خاوه‌نى (شارستانیه‌ت) بێت.بۆ رونكردنه‌وه‌ى مانا‌و واتاى
(شارستانیه‌ت)ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه:
یه‌كه‌م: وشه‌ى (شارستانیه‌ت)له‌زمانى ئاسایی، نوسین و
زانسته‌كۆمه‌لاَیه‌تى و مرۆڤایه‌تیه‌كاندا به‌مانایى جۆراوجۆر
به‌كاربراوه،به‌جۆرێك كه‌خودى بیرمه‌ندانى زانسته‌كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان
له‌روونى واتا‌و ماناى شارستانیه‌تدا هاوبۆچوون نین.ئاماژه به‌چه‌ند
بۆچونێك ده‌كه‌ین:
· ماناى یه‌كه‌م و گرنگتر ئه‌وه‌یه كه (شارستانیه‌ت)یه‌كێكه
له‌رواڵه‌ته‌كانى فه‌رهه‌نگ و به‌سێ شێوه به‌كارده‌برێت:
Ø شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ،هه‌ردووكیان به‌یه‌ك واتاى
هاوتابه‌كارده‌برێت.
Ø شارستانیه‌ت،شێوازێكى ئاڵۆزى فه‌رهه‌نگه‌و تایبه‌تمه‌ندى دیاریكراوى
هه‌یه.
Ø شارستانیه‌ت،شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتووى فه‌رهه‌نگه‌و ئه‌م پێشكه‌وتنه
هێنده دیار‌و ئاشكرایه كه ده‌كرێت به‌پێوه‌رى تایبه‌ت پێوانه بكرێت.
· ماناى دووه‌مى شارستانیه‌ت،دروست له‌به‌رامبه‌ر ماناى فه‌رهه‌نگه‌وه
داده‌نرێت،به‌ومانایه‌ى كه‌فه‌رهه‌نگ ته‌نها به‌ئه‌فكارو داهێنانه‌كانى
مرۆڤایه‌تى له‌رووى ئه‌فسانه و ئاین و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌وترێت،
له‌كاتێكداكه شارستانیه‌ت به‌داهێنانه‌كانى مرۆڤ ده‌وترێت له‌بوارى
زانستى ماددى و ته‌كنه‌لۆجیه‌وه.
دووه‌م:به‌بیرو راى بیرمه‌ندانى مرۆڤناسى فه‌رهه‌نگى، فه‌رهه‌نگ هه‌مان
شارستانیه‌ته به‌هه‌موو باوه‌رو هه‌ونه‌ر، مه‌عریفه،ئه‌خلاق،یاسا،
عاداته‌كان و وه‌ته‌واوى ئه‌و توانایانه‌ى كه مرۆڤ به‌هۆى ئه‌ندام
بوونى له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌ده‌ستى هێناوه.
سێه‌م:بیرمه‌ندانى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌و هه‌ژده شارستانیه‌تیان
به‌كۆمه‌ڵه ئه‌رزشگه‌لێكى مرۆى و شێوه‌گه‌لێكى كۆمه‌لاَیه‌تى و
ئه‌خلاقى و پیشه‌سازى ناوزه‌د ده‌كرد،كه‌كۆمه‌ڵگا بۆگه‌شتن
به‌خۆشبه‌ختى مرۆیى به‌ده‌ستى هێناوه.
چواره‌م:بیرمه‌ندانى سه‌ده‌ى بیست شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ له‌یه‌ك
جیاده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى دابه‌شى شارستانى (پێشكه‌وته)
وه‌ناشارستانى (دواكه‌وتوو) بكه‌ن، چونكه به‌بۆچونى ئه‌مان
هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك شارستانیه‌كى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌كه پێده‌چێت
سه‌ره‌تایى بێت یان پێشكه‌وتووبێت، وه‌هه‌ریه‌كێك له‌مانه
پێوه‌رگه‌لێكى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، بۆنموونه
ناكرێت بوترێت كۆمه‌ڵگایه‌ك كه به‌ئامێر كاره‌كانى راده‌په‌رێنێت
پێشكه‌وتووتره له‌كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌كارى ده‌ستى له‌برى كارى ئامێریدا
بره‌وى هه‌یه.هه‌ربۆیه فه‌رهه‌نگ به‌ره‌هه‌نده ئه‌خلاقى و
رۆحیه‌كانى ژیانى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌وترێت.
كۆمه‌ڵێك له‌بیریارانیش فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى
چه‌ندێتى له‌یه‌ك جیاده‌كه‌نه‌وه نه‌ك چۆنیه‌تى،به‌ومانایه‌ى كه
شارستانیه‌ت یه‌كێكه له‌شكڵه‌ئاڵۆزه‌كانى فه‌رهه‌نگ،وه‌هه‌موو
شارستانیه‌ته كۆن و نوێكان شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى فه‌رهه‌نگن،
كه‌له‌رووى چۆنیه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازیه‌كى ئه‌وتۆیان
نیه.
پێنجه‌م:ئێستا بیروراى باو له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه له‌لاى
بیرمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه فه‌رهه‌نگ بریتیه له‌و سیسته‌م و
پێوه‌رانه‌ى كه ژیانى مه‌عنه‌وى یا رۆحى كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك
ده‌هێنن،به‌لاَم شارستانیه‌ت به‌رواڵه‌تى ماددى و میكانیكى ژیانى مرۆڤ
ده‌گوترێت،ئه‌وه‌ى كه‌گوترا ده‌كرێت ئه‌م ئه‌نجامه‌ى لێبكه‌وێته‌وه:
1.
شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ ئه‌گه‌رچى دووماناو واتاى جیاوازیان
هه‌بێت،ئه‌وابه‌گشتى له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه،واته ناتوانرێت
كۆمه‌ڵگایه‌ك بوونى هه‌بێت كه‌ته‌نهایه‌كێك له‌مانه تێیدا به‌دى
بكرێت،یاخود هه‌بن وكاریگه‌ریان نه‌خستبێته سه‌ریه‌كتر.
2. شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ داهێنان و دۆزراوه‌ى مرۆڤایه‌تین و
بونه‌وه‌ران له‌م فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته بێبه‌شن.
3. شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى دیكه
ده‌گوازرێته‌وه،نمونه‌و تایبه‌تمه‌ندى گه‌لى تر‌ى بۆزیاد ده‌بێت.
4. شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ ئه‌گه‌رى گۆرانكارى و چاكسازیان تێدایه‌و
هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك به‌شێوه‌ى پێویستیه‌كانى خۆى ره‌نگ و بۆكانى
شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگ داده‌رێژێت.به‌مانایه‌كى تر فه‌رهه‌نگ و
شارستانیه‌ت ره‌وش و شێوه‌ى ژیانى كۆمه‌ڵگا نیشان ده‌ده‌ن و
رونكه‌ره‌وه‌ى ره‌فتاره‌كانى مرۆڤه‌كانن.
5. هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ناكرێت به‌بێ شارستانیه‌ت یان به‌بێ فه‌رهه‌نگ
مه‌حكوم بكرێت،چونكه هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك به‌هه‌ر شێوازێك بێت خاوه‌نى
جۆرێكى تایبه‌تى فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌ته، هه‌رله‌به‌رئه‌م هۆیه‌شه
كه‌ناوى ئه‌م بابه‌ته‌مان ناوه(مرۆڤى شارستانى نوێ)،تاوه‌ها نه‌یه‌ته
پێشچاو كه‌خه‌ڵكانى رابردوو شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگیان نه‌بووه،یاخود
مرۆڤه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م شارستانى ترن،له‌مرۆڤه‌كانى سه‌ده‌ى
نۆزده‌یه‌م،به‌ڵكو ته‌نها ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى
مرۆڤى شارستانیه‌تى ئه‌مرۆبده‌ین ، چونكه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه
كاریگه‌ریان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردنى ئه‌مرۆهه‌یه.
سه‌ره‌راى ئه‌مانه،هه‌ردوو ره‌هه‌ندى شارستانیه‌ت و په‌روه‌رده
به‌گشتى ناكرێت له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه،چونكه( په‌روه‌رده) واته
دروستكردنى شارستانیه‌ت،وه‌شارستانیه‌ت یانى كه‌سێك خاوه‌نى
په‌روه‌رده‌یه‌كى تایبه‌ته.له‌كاتى قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌و
فه‌رهه‌نگ له‌رووى فه‌لسه‌فیه‌وه رووبه‌رووى ئه‌م پرسانه
ده‌بینه‌وه:
1. من ده‌توانم چى بزانم؟
2. من ده‌بێت چى بكه‌م؟
3. من ده‌بێت ئومێدم به‌چى بێت؟
4. مرۆڤ كێیه؟
هه‌ندێك جار فه‌رهه‌نگ كۆمه‌ڵگا دابه‌شى هه‌ردوو جۆرى كۆمه‌ڵگاى
(كراوه‌و داخراو) ده‌كات به‌م جۆره:
فه‌رهه‌نگى كراوه و چالاك به‌رده‌وام ئه‌ندامه‌كانى هانده‌دات بۆ
به‌دواداچوون و نوێكردنه‌وه‌ى ئه‌ندێشه‌كانیان، وه و ئاگاداریان
ده‌كات بۆ هه‌وڵدان بۆگۆرێنى ره‌وشى نه‌خوازراوى ئێستابۆ ره‌ووشێكى
خوازراو وویستراو،هاوكات ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌وه‌ى كه‌رازى نه‌بن
ته‌نها به‌وه‌ى كه‌له‌نه‌وه‌ى رابردوه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه
به‌ره‌هاو كاملى دابنێن.
فه‌رهه‌نگى داخراو وه‌ستاو به‌رده‌وام ئه‌ندامه‌مه‌كانى و
په‌یره‌وه‌كانى به‌شێوه‌یه‌ك راده‌هێنێت كه‌ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یانه‌و
له‌به‌رده‌ستیاندایه باشترین و بێ هاوتایه‌و نابێت بگۆردرێت.
له‌مرۆڤى شارستانیه‌تى نوێ‌دا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى خواره‌وه به‌دى
ده‌كرێن:
1. ئاماده‌یى بوونى و خواستى زیاتر بۆ ئه‌زموونى نوێ و داهێنانكارى و
گۆراناكارى جیاواز جیاواز.واته مرۆڤ شتانێكى نوێ بهێنه‌ته‌ئاراوه‌و
گۆرانكاریه‌ك له‌ره‌وشى تاكه‌كه‌سى و كۆمه‌لاَیه‌تى خۆیدا بكات،له
مرۆڤى ئه‌مرۆدا ئیدى ئه‌و قه‌ناعه‌ت و رازیبوونه كه‌له‌نه‌وه‌كانى
رابردوودا به‌دى ده‌یده‌كرا،ئێستا ئیدى نابینرێت.
2. به‌شداریكردنێكى چالاك له‌كایه جیاوازه‌كانى ژیاندا، مرۆڤى نوێ
چونكه ئاره‌زوومه‌ندى گۆرانكارى و هه‌مه‌جۆریه،نایه‌وێت و ناتوانێت
به‌ره‌وشى ئێستا رازى بێت و تێدا بمێنێته‌وه، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و
كۆششدایه، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گۆرانى به‌رده‌وام یه‌كێكه
له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌دیاره‌كانى مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ.
3. گرنگى زیاتردان به‌لاوان، مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ، په‌روه‌رده‌و
ئاماده‌كردنى لاوان و تازه‌پێگه‌شتوان به‌یه‌كێك له‌گرنگترین
ئامانجه‌كانى خۆى ده‌زانێت به‌جۆرێك ناكرێت كۆمه‌ڵگایه‌ك بێته به‌رچاو
كه‌هه‌ڵوێسته له‌سه‌رلاوان و كاروباره‌كانیان نه‌كات و به‌یه‌كێك
له‌بنه‌ماگرنگه‌كانى خۆیانى دانه‌نێت،وه‌ئه‌م زۆر گرنگى پێدانه
ده‌كرێت بۆ چه‌ند هۆكارێك بگه‌رێندرێته‌وه:
· لاوان توێژێكى دیارى كۆمه‌ڵگان.
· لاوان پارێزه‌رو ویراسى شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگى هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كن.
· كاروباره‌كانى كۆمه‌ڵگا وورده‌وورده ده‌كه‌وێته ده‌ست لاوانه‌وه.
· لاوان بتوانن له‌سه‌رده‌مى لاوى خۆیان به‌جۆرێك به‌هره‌مه‌ندبن،كه
له‌رووى جه‌سته‌یى و ده‌روونیه‌وه گرفتارى كێشه‌و ده‌ردى سه‌رى
نه‌بنه‌وه.لاوان كه باوك و دایكى سبه‌ینێن،بتوانن خێزانێكى سالم پێك
بهێنن و منداڵى سالمیش په‌روه‌رده‌كه‌ن.
· لاوان پارێزه‌رى ویراسى دایك و باوكانیانن،ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌وابێت
كه‌دایك و باوكیان به‌زیندویى بمێننه‌وه.
· لاوان به‌شێكى سروشتى جیاوازى ره‌فتارى له‌گه‌ڵ باوانیاندا یان
به‌گشتى له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كاندا تیایاندا به‌دیارده‌كه‌وێت،به‌لاَم
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌یادنه‌كه‌ن
و پارێزگارى له‌رێز و كه‌رامه‌تیان بكه‌ن.
ئاینده‌یه‌كى سالم و خوازراو له‌كاتێكدا ده‌كرێت بوونى هه‌بێت كه
ئه‌مرۆ لاوه‌كان بۆ ئه‌و ئاینده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى دروست
په‌روه‌رده‌بكرێن.
4.گرنگیدان به‌ژیانى هه‌مووخه‌ڵكى:مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ گه‌شتۆته
ئه‌وباوه‌ره‌ى كه هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌هه‌ر ره‌نگ و شكڵ و
چینێكدابن،پێویستیان به‌یه‌كترهه‌یه‌و پێویسته هه‌مووان مافى
یه‌كسانیان هه‌بێت ،به‌مه‌رجێك هه‌موانیش خۆیان
له‌به‌رامبه‌ركۆمه‌ڵگادا به‌به‌رپرسیاربزانن.ئه‌مه‌یه كه‌ئیسلام
پازده سه‌ده‌پێش ئێستا په‌رژاوه‌ته سه‌رئه‌م خاڵه.ئه‌مرۆ ئیدى
ناكرێت ده‌رگاو قه‌لاَ بۆ وولاَت و شاره‌كان دروست بكرێت،وه‌یاخود
هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ته‌نها بیر له‌خۆى بكاته‌وه‌و
له‌كۆمه‌ڵگاكانى دیكه بێ ئاگابێت،به‌ڵكو ژیانى ئه‌مرۆ هه‌ماهه‌نگى
سیسته‌م و تۆربه‌ندیه‌كه كه هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك پشكێكى
تێداهه‌یه،برى ئه‌وه‌ى كه‌بلێین ده‌بێت هه‌موومان جیهانى
بیربكه‌ینه‌وه‌و ناوچه‌یى كردار بكه‌ین.
5.بیركردنه‌وه له‌ئاینده‌و ئێستا: مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ ئیدى دڵى
به‌زیندو كردنه‌وه‌ى یاده‌وه‌ریه‌كانى رابردوى خۆش نیه‌و ته‌نها
به‌مه‌به‌ستى په‌ندو ئه‌زموون سود له‌رابردوو وه‌رده‌گرێت،ئه‌گه‌رهاتوو
سود مه‌ند بوو،كه‌واته ده‌كرێت رابردوو بناسرێت،به‌لاَم ناكرێت
له‌رابردوودا بمێنینه‌وه.
تاراده‌یه‌ك له‌م چه‌ند ده‌یه‌ى كۆتایدایه كه بابه‌تێكى وه‌ك
(ئاینده‌بینى)بۆته جێگه‌ى بیرمه‌ندان و كتێب و وتارى جۆربه‌جۆرى
له‌باره‌وه نوسراوه،له‌به‌رئه‌وه ئه‌و راستیه روون بۆته‌وه
كه‌له‌لایه‌كه‌وه مرۆڤى ئه‌مرۆ به‌رپرسیارى سبه‌ینێَ
(ئاینده)یه،چونكه ئاینده‌ى هه‌رتاك و میله‌تێك نیشانده‌رى
رابردوه‌كه‌یه‌تى،وه‌له‌لایه‌كى تره‌وه بنیادێكى سالم بۆ ئاینده
ده‌بێت ئێستا به‌رنامه‌رێژى بۆبكرێت،له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین رازى بین
به‌ره‌وشى ئێستا‌و داهاتوو له‌بیربكه‌ین.هه‌ر ئه‌م ئاینده‌بینینیه‌ى
مرۆڤ یه‌كێكه له‌گرنگترین به‌ڵگه‌كانى ئازادى مرۆڤ.
هاوشێوه‌ى منداڵێكى له‌دایك نه‌بوو كه‌له‌سكى دایكیدایه،پێویسته
ئاینده له‌هه‌ناوى كۆمه‌ڵگاو پیاوان و ژنان و مندالاَندا
جێبكه‌ینه‌وه.ئه‌م ئاینده‌یه ئێستاش له‌نێوانى ئێمه‌دایه.هه‌ر
لێره‌دایه،پێویستى به‌هاوكارى و پشتیوانى هه‌یه.
6.تێروانینى دیموكراتیانه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سانى دیكه:مرۆڤى
ئه‌مرۆ،ئه‌ڵبه‌ته مرۆڤێك كه دروست په‌روه‌رده‌كراوه‌و پێویستى
به‌مه‌عریفه‌هه‌یه، له‌ره‌فتاركردن و په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ
به‌رامبه‌ره‌كاندا هه‌رگیز نایه‌وێت توند‌و تیژى به‌كاربێنێت،به‌ڵكو
هێنده‌ى كه رێز له‌ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى خۆى ده‌گرێت،به‌هه‌مان
ئه‌ندازه‌ش رێز له‌وان ده‌گرێت و خۆى دوور ده‌گرێت له‌شكاندنى
هه‌رسنورێك له‌ئازادى و سه‌ربه‌خۆییه‌كانى ئه‌وانى دیكه.
7.باوه‌رێكى زۆر به تواناى ناسنووردارى مرۆڤ بۆ فێربون و كۆنترۆڵكردنى
شێوه‌جیاوازه‌كانى ژیانى خۆی:ده‌رئه‌نجامه تازه‌كانى ده‌رونناسى
ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه‌سه‌ره‌راى هه‌موو پێشكه‌وتن و داهێنانه
زانستى و هونه‌ریه‌كان،هێشتا له‌سه‌دى نه‌وه‌دى توانازهنیه‌كانى مرۆڤى
سروشتى به‌كارنه‌هاتوون.له‌به‌ر ئه‌وه مرۆڤ پێبه‌پێ زیاتر له‌وه‌ى
كه‌له‌رابردودا پێشبینى ده‌كرد ده‌توانێت فێرببێت و سروشت و
ده‌وروبه‌رى بخاته ژێركۆنترۆڵى خۆیه‌وه،هه‌رئه‌مه‌شه وامان لێده‌كات
كه‌چاكسازى له‌سیته‌مه‌په‌روه‌رده‌یه‌كانى پرۆگرامه‌كانى خوێندنگاكان و
وانه‌كانى قوتابخانه‌كاندا بكرێت.له‌لایه‌كى تره‌وه مرۆڤى ئه‌مرۆ و
مرۆڤى سه‌ده‌ى بیسته‌م زیاتر له‌هه‌وڵى زیاتركردن و فراوانتركردنى
ئاسۆى زانیاریه‌كانیدایه،ئه‌گه‌رنا له‌ناوچون و كۆتاى هاتنى شتێكى
حه‌تمیه.
ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت سه‌رنج له‌م خاڵه‌گرنگه‌ش بده‌ین،كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى
به‌رژه‌وه‌ندى خواز‌و ده‌سه‌لاَت خواز‌و زۆرجار ده‌سه‌لاَتداران ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى مرۆڤ كورت ده‌كه‌نه‌وه له‌شتانێكدا كه
تایبه‌تمه‌ندى بنه‌ره‌تى مرۆڤ نین،به‌وه‌ى كه‌ته‌واوى مرۆڤ له‌وه‌دا
ده‌بیننه‌وه كه ته‌نها هه‌وڵ له‌پێناوى(سه‌رمایه‌ى ماددى)زیاتردا
بده‌ن،واته (شارستانى ) و (فه‌رهه‌نگى) به‌كه‌سێك ده‌وترێت كه‌زیاترى
هه‌یه،زیاتر خه‌رج ده‌كات،زۆرترینى شمه‌كه‌جوانكاریه‌كان
به‌كارده‌بات،كه‌متر بیرده‌كاته‌وه‌و زۆرتر خه‌یاڵ بلاَوى ده‌كات،خۆى
به‌ئازاد ده‌زانێت،له‌كاتێكدا كه‌چۆته خه‌وێكى قوڵى غه‌فڵه‌ت و بۆته
كۆیله‌ى ده‌ستى ئه‌م هێزانه‌و هاوشێوه‌ى كه‌سى مه‌ست و موعتاد
حاڵوحه‌وسه‌ڵه‌ى هیچ جۆره ره‌خنه‌و نارازیه‌كى به‌رامبه‌ر استعمار و
استسمارو ته‌نانه‌ت (استحمار - به‌گوێدرێژبوون)نیه،نه‌ك
هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو به‌هۆى ترس و دڵه‌راوكێ و تۆقینى له‌هه‌رگۆرانێك
له‌ره‌وشى ئێستاى ژیانى خۆیدا، درێژه‌دان به‌م خه‌و و غه‌فڵه‌ته
به‌خۆشبه‌ختى ده‌زانێت.
(ئه‌ریك فرۆم1900-1980) ده‌رونشیكارى ئه‌ڵمانى، ده‌رباره‌ى
شارستانیه‌تى درۆینه،له‌سه‌رزارى تۆلستۆى وه‌ها
ده‌نوسێت:(...........تاكه‌كان و میلله‌ته‌كان چه‌نده‌ئاسان
شارستانیه‌ته‌كه‌یان به‌راست و واقعى ده‌زانن،ته‌واوكردنى
خوێندن،پاككردنه‌وه‌ى نینۆكه‌كان،سه‌ردانكردنى به‌رگدوور و
سه‌رتاشه‌كان،ئیدى ئه‌وه شارستانیه‌تى كه‌سه‌كانه،وه‌له‌روانگه‌ى
میلله‌ته‌كانه‌وه شارستانیه‌ت واته‌رێگاى شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رى زیاتر‌و
زۆرتر،زانكۆى زۆرتر،كه‌شتى جه‌نگى زۆرتر،رۆژنامه‌و كتێبى زیاتر،حزبى
زۆر‌و په‌رله‌مانى كاراتر،به‌بوونى ئه‌مانه شارستانیه‌تى میلله‌ت
كه‌مال ده‌بیت،هه‌رله‌به‌رئه‌مه میلله‌ت و كه‌سانێكى زۆر ده‌كرێت
دڵیان به‌شارستانیه‌ت خۆشبێت،به‌لاَم ناتوانن بگه‌نه هۆشیاریه‌كى
راسته‌قینه‌و فكرێكى روون).
(ده‌ست گه‌شتن به‌شارستانیه‌ت ئاسانه و به‌سانایى قبوڵ
ده‌كرێت،به‌لاَم گه‌شتن به‌هۆشیارى راسته‌قینه پێویستى هه‌وڵ و
كۆششێكى وورد و جدى هه‌یه.وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆشیارى راسته‌قینه
به‌رده‌وام رووى درۆینى شارستانیه‌ت پێشانده‌دا،ئه‌مه‌ش رق و توره‌یى
زۆرێك له‌خه‌ڵكى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت)).
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت:(له‌گۆشه‌نیگاى مرۆڤى ئه‌مرۆوه به‌هه‌شت شوێنێكه
هاوشێوه‌ى سۆپه‌رماركێتێكى گه‌وره‌یه كه‌جۆره‌ها شمه‌ك و پێویستى
تێدایه،كه زۆر به‌نرخ و گرانبه‌هان،وه‌به‌هه‌شتى كه‌سێه‌كه
كه‌به‌گیرفانى پر له‌پاره‌وه بتوانێت بچێته ناو ئه‌م سۆپه‌رماركێته‌و
هه‌رچى ده‌یه‌وێت بیكرێت،وه‌ئه‌گه‌ر زیاتر و زۆرتر له‌كه‌سانى تر بكرێت
ئه‌وه زۆرباشتر.)).
بۆ كۆتاى هێنان به‌م بابه‌تى شارستانیه‌تى مرۆڤى سه‌رده‌مى
نوێ،واباشتره به‌گوته‌كانى (توێن بى 1855-1936)فه‌یله‌سوفى مێژوو
له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا كۆتاى پێبهێنین،ئه‌م بیرمه‌نده وه‌ها ده‌نوسێت:
1.شارستانیه‌تى شكستخواردوى رۆژئاوا بێجگه به‌وه‌سیله‌ى ئاین
ناتوانرێت رزگارى په‌یدابكات.
2.جیهان توشى به‌رۆژئاواى بوون بوه و هه‌رئه‌مه‌ش گرفتى بۆ خودى
رۆژئاوادروست كردوه‌و ناتوانرێت ئومێدى شتانێكى تازه‌ى
لێبكرێت،كه‌واته پێویسته مرۆڤى رۆژئاواى له‌م گرفته رزگاربكرێت.
3.ته‌ممه‌ڵى وكاتى به‌تاڵى زیاد،بره‌وێكى زۆریان په‌یدا كردوه كه
هه‌ردووكیان هۆكارى شكست و دارمانى شارستانیه‌تى رۆژئاواین)).سه‌رنجدان
له‌م سێ خاڵه كه له‌لایه‌ن خودى بیرمه‌ندانى رۆژئاواییه‌وه دانیان
پێدانراوه،گۆرانێكى گه‌وره‌ى له‌جیهاندا دروستكردوه،گۆرانێك
كه‌له‌سه‌ربنه‌ماى ناسینى نیازه واقیعیه‌كانى مرۆڤ بنیاد نرابێت،نه‌ك
خواستى ده‌سه‌لاَتداران،گۆرانێك كه‌پێوه‌رى بنه‌ره‌تى فه‌راهه‌مكردنى
ژیانێكى سالم و دروست بێت و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمه‌ڵگا
له‌به‌رچاوبگیردرێت.
مرۆڤى كارا‌و مرۆڤى ناكارا
له‌ژیانى رۆژانه‌ماندا خه‌ڵكانێكى كه‌م به‌رچاو ده‌كه‌ون
كه‌ده‌یانه‌وێت نوێ بونه‌وه‌و تازه‌بونه‌وه‌یه‌ك
به‌سه‌رژیانیاندابهێنن،ته‌نانه‌ت له‌ئیش و كار‌و ژیانى رۆژانه‌شیاندا
رازى نابن به‌ره‌وشى ئێستایان و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى به‌روپێشچون و
باشتربوندان،ده‌كرێت ناوى ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانه بنێین مرۆڤه‌به‌رپرس
و چالاكه‌كان، ئه‌مانه خۆیان قه‌رزارى مرۆڤایه‌تى ده‌زانن و هه‌رده‌م
له‌هه‌وڵى به‌دیهێنانى خۆشبه‌ختى و كامه‌رانى مرۆڤدان.
له‌به‌رامبه‌رئه‌م كۆمه‌ڵه‌خه‌ڵكانه‌دا كه‌سانێكى زۆر به‌رچاو ده‌كه‌ون
كه‌له‌حاڵه‌تى ته‌ماشاكردندان و هه‌میشه چاوه‌روانن كه‌سانى
دیكه(كه‌سه‌چالاكه‌كان)هه‌ڵبده‌ن،داهێنان بكه‌ن ئاماده‌كارى
بكه‌ن،ئه‌مان لێى به‌هره‌مه‌ندبن.ده‌كرێت ئه‌م جۆره‌خه‌ڵكانه ناوبنێین
كه‌سه‌ناكاراو ناچالاكه‌كان.
پێش ئاماژه‌دان به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م دوو گروپه‌و
به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا،پێویسته دووخاڵ له‌به‌رچاوبگرین:
1. ئه‌م دابه‌شكردن و توێژبه‌ندیه رێژه‌ییه نه‌ك ره‌ها،واته
پێده‌چێت كه‌سانێك هه‌بن كه‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یان تێدابێت به‌پله و
جۆرى جیاواز.
2. ئه‌م دووره‌وشه ده‌كرێت به‌ئاسانى له‌كۆمه‌ڵگادا سه‌رنجبدرێت و
ببینرێت.
په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى كه‌سانى كاراوچالاك:
به‌سه‌رنجدان له‌وتایبه‌تمه‌نیانه‌ى كه‌ئاماژه‌مان پێدان، پێده‌چێت
رووبه‌رووى ئه‌م پرسیاره‌ببینه‌وه ،كه‌چۆن ده‌توانین مرۆڤێكى
كاراوچالاك په‌روه‌رده‌بكرێت؟له‌مه‌وه له‌وانه‌یه به‌دوو وه‌لاَم
بگه‌ین،

یه‌كه‌م باوه‌رمان
به‌وه‌بێت هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه تایبه‌تن به‌سروشتى مرۆڤ و
فتره‌تیه‌وه.دووه‌م،یان ئه‌وه‌تا باوه‌رمان به‌وه‌بێت كه‌ژینگه‌و سروشتى
مرۆڤ كاریگه‌ره له‌سه‌رپه‌روه‌رده‌كرنى مرۆڤێكى كاراوچالاك یان
به‌پێچه‌وانه‌وه.
بروابوون به‌ئه‌گه‌رى یه‌كه‌م ده‌گه‌ینه ئه‌وباوه‌ره‌ى كه‌هه‌موو جۆره
ئازادى و ئیختیارێك له‌مرۆڤ بسه‌نینه‌وه‌و ئینكارى هه‌موو جۆره گۆرانێك
بكه‌ین و له‌ئه‌نجامدا په‌روه‌رده‌وفێركردن كارێكى بێماناوبێ
ئه‌نجامبێت،چونكه ناتوانرێت هیچ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌رتاكدابێت
بهێنرێت.به‌لاَم بروابوون به‌ئه‌گه‌رى دووه‌م،مرۆڤ مرۆڤێكى به‌رپرسیارو
ئازاد‌و خاوه‌ن ئیختیار و ئیراده‌یه‌و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى له‌ئه‌ستۆى
خودى هۆیدایه.
به‌م مانایه ئیدى مرۆڤ ئاله‌ت و ئامرازێكى بێ ئیراداه‌ونائازادنیه،به‌ڵكو
كه‌سێكه كه:
- بیرده‌كاته‌وه
- به‌راوردكارى ده‌كات
- هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات
- هه‌ڵبژاردن ده‌كات
- بریارده‌دات
- هه‌نگاوده‌نێت
- ده‌توانێت(نا)بلێت
به‌رپرسیارێتى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى خۆی له‌ئه‌ستۆده‌گرێت،له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئازاده‌و ئازادى كاتێك ئیمكانى ده‌بێت كه هه‌مووكه‌سێك به‌رپرسیارێتى
له‌ئه‌ستۆبگرێت،په‌یره‌وى سزا‌و پاداشت بكه‌ن،به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى
پێشكه‌وتنداده‌بێت،ئه‌وه‌ى كه‌بۆكۆمه‌ڵگه‌ى خۆى به‌باشى ده‌زانێت هه‌وڵى
په‌ره‌پێدانى و به‌ره‌وپێشچوونى ده‌دات،ئه‌وه‌شى به‌خراپى ده‌زانێت هه‌وڵى
نه‌هێشتن و گۆرانكارى و چاكسازى ده‌دات،په‌روه‌رده به‌زه‌روره‌تێكى حه‌تمى
و پێویستى ده‌زانێت.
له‌وه‌ى كه‌گوتمان روون ده‌بێته‌وه كه‌ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ر به‌ماناى
تێكه‌ڵه‌یه‌كه كه‌پێكهاتووه له‌ره‌هه‌نده‌كانى ئابورى، سیاسى، ئاینى،
كۆمه‌لاَیه‌تى، ده‌رونى، په‌روه‌رده‌یى، دواجار فه‌رهه‌نگى رۆلێكى
كاراده‌گێرن له‌پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنى كه‌سێتیه‌كى كارا‌و چالاكدا،
به‌واتایه‌كى تر ته‌نها یه‌ك رِه‌هه‌ندى وه‌ك ئاین ناتوانێت یان ئابورى
ناتوانرێت به‌رپرسیارى په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى مرۆڤیان بخرێته
ئه‌ستۆ،به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌پله‌و شێوازى جیاجیا كاریگه‌ریان
له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى تاك هه‌یه.
به‌گوته‌ى (ئه‌ریك فرۆم) ده‌روون دروستى مرۆڤ بریتى نیه له‌خۆگونجاندنى
تاك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌یدا،به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه،بریتیه له‌گۆرانكارىو
چاكسازى ژینگه‌و كۆمه‌ڵگا به‌پێى نیاز و پێویستیه‌كانى مرۆڤ،كۆمه‌ڵگاى
دروست له‌رێگه‌ى عه‌شق و خۆشه‌ویستى به‌رامبه‌ریه‌كدى، كاورچالاكى
،په‌ره‌پێدان به‌تێگه‌شتن و ژیرى په‌ره‌به‌تواناكانى تاك ده‌دات. كۆمه‌ڵگاى
نادروست و نه‌خۆش هۆكارى دووژمنى و نامتمانه‌ى نێوان
تاكه‌كانیه‌تى،سه‌رئه‌نجام خود تیاده‌چێت و تاك ده‌گۆردرێت بۆ مرۆڤێكى ئالى
و ئاراسته‌كراو،كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت هۆكارى گه‌شه‌پێدان بێت و هه‌میش هۆكارى
چه‌قبه‌ستووى و دواكه‌وتووى بێت،هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌ردووى
رێره‌وه‌كه‌یان تێداده‌بینرێت، به‌لاَم رێژه‌و ئه‌ندازه‌ى كه‌م و
زیادیه‌كه‌ى ده‌گۆردرێت.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت((كه‌سى سالم له‌روانگه‌ى ده‌رونیه‌وه كه‌سێكه كه‌خود
ئاگایه‌و دووچارى بێگانه‌بوون نه‌هاتووه،په‌یوه‌ندیه‌كى عاشقانه‌ى له‌گه‌ڵ
جیهانداهه‌یه،سود له‌عه‌قڵ و تێگه‌شتنى خۆى وه‌رده‌گرێت بۆسوود وه‌رگرتن
به‌گه‌یشتن به‌راستیه پێویستیه‌كان،خۆى كه‌سێكى بێهاوتا ده‌زانێت و
له‌هه‌مان كاتدا رێز له په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌سانى
دیكه‌داده‌كات،شوێنكه‌وته‌ى فه‌رمانه نامه‌نتقیه‌كان نابێت،به‌ویژدان و
ئاره‌زووه‌وه فه‌رمانه عاقلاَنه‌كان جێبه‌جێده‌كات،تاته‌مه‌نى به‌رده‌وام
بێت به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى به‌رهه‌م هێناندایه‌و ژیان به‌به‌خششێكى
به‌به‌هاو به‌ئه‌رزش ده‌زانێت.
له‌مه‌وه‌ده‌كرێت بڵێین:
-مرۆڤ ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تێدایه ببێت به‌وه‌ى كه‌ده‌یه‌وێت
-ئه‌ندازه‌و رێژه‌ى ئه‌م توانا‌و ئاماده‌ییه به‌پێى تاكه‌كان ده‌گۆردرێت
-بونى ئه‌م ئاماده‌یى و توانایه واى كردوه كه‌مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى
په‌روه‌رده‌كراوبێت و بتوانرێت پێبگه‌یه‌نرێت.
-په‌روه‌رده به‌ماناگشتیه‌كه‌ى ،گۆرانكارى كردنه له‌ره‌فتارى تاك و
خه‌ڵكاندا به‌وشێوه‌یه‌ى كه‌خاوازیارین،ئه‌گه‌رچى له‌ژێرناو واتاى جیاوازى
وه‌ك په‌روه‌رده‌ى ئاینى،په‌روه‌رده‌ى ئه‌خلاقى،په‌روه‌رده‌ى فكرى و
...هتدا بێت.
-په‌روه‌رده‌بوونى مرۆڤ یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانى ده‌رون دروستى،وه‌خودى
په‌روه‌رده‌ش هۆكارێكى یارمه‌تى ده‌رى گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ركه‌وتنى
ده‌رونناسیه.
-چۆنیه‌تى و جۆرى كاریگه‌رى هۆكاره‌كان له‌سه‌رپه‌روه‌رده‌و گۆرانكارى تاك
له‌م چه‌ند خاڵه‌دا به‌دیارده‌كه‌وێت:
1.به‌رپرسیارێتى په‌روه‌رده‌ى تاك ،به‌رپرسیارێتیه‌كى گشتیه ،واته ناكرێت
ده‌وڵه‌ت ته‌نها دایك و باوك،ته‌نها قوتابخانه به‌به‌رپرسیارى
په‌روه‌رده‌كردنى تاك بزانین،ته‌نانه‌ت ناشكرێت به‌پرسیارێتى یه‌كێك
له‌مانه به‌گرنگتر له‌وانى دیكه‌بزانین،به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان له‌سنورى
خۆیاندا به‌رپرسن و له‌ئه‌ندازه‌یه‌شدا رۆڵێكى كارایان
هه‌یه،هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش په‌روه‌رده‌ى ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا
ئه‌گه‌رى بونى هه‌یه كه‌تێیدا هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌رۆڵى خۆى هه‌ستێت و
هاوكاروپشتیوانى یه‌كتربن.
2-گۆران له‌ره‌فتارى مرۆڤدا(ئه‌ڵبه‌ته‌گۆرانى فێركراو نه‌ك سروشتى)به‌دوو
شێواز ده‌بێت،یه‌كه‌م (چاولێگه‌رى)و دووه‌م (فێربوون)،(ئه‌گه‌رچى ده‌كرێت
چاولێگه‌ریش به‌جۆرێك له‌فێروون دابنێین)ئه‌م دوو رێگایه هه‌ردووكیان
له‌كاتى له‌دایك بونه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن و له‌مه‌شه ره‌فتارى مرۆڤ
گۆرانكارى به‌سه‌ردادێت و سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگێك ده‌بێته‌جێگاى سه‌رنج و
گرنگى پێدانى تاك و له‌وێوه كه‌سایه‌تى خۆى ره‌نگ رێژ ده‌كات،هه‌رئه‌مه‌ش
دواجار ده‌بێته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ى كه‌مرۆڤ كه‌سێكى كارا یان ناكارابێت.
منداڵێك كه‌له خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى چالاك وكارادا پێده‌گات
ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه كه‌كاراوچالاك بێت،به‌پێچه‌وانه‌وه منداڵێك
كه‌له‌خێزان و كۆمه‌ڵگایه‌كى نه‌خۆش و بیمار(كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ربنه‌ماى
هێز و پاوانى ده‌سه‌لاَت)پێبگات و گه‌وره‌بێت،به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه
تاكێكى شكستخواردو ناچالاكى لێده‌رده‌چێت.
3.له‌دنیاى ئه‌مرۆدا ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندى كردن
(رادیۆ،ته‌له‌فزیۆن،سینه‌ما،بلاَوكراوه‌كان) له‌ره‌نگ رێژى كه‌سایه‌تى
منداَڵدا رۆڵێكى كارایان هه‌یه(ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك كاتدا زیاتر له‌خێزان
و قوتابخانه) وه‌ده‌توانن سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگێكى كاریگه‌ربن،هه‌ربۆیه
زه‌روره‌تێكى حه‌تمیه كه‌پێویسته ئاگادارى ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كانیان بین.
4. له‌گۆمه‌ڵگاى سالمدا تێگه‌شتنى خه‌ڵك بۆچه‌مكى ئازادى ئه‌وه‌نیه
كه‌هه‌ركه‌س هه‌ركارێكى ویست ئه‌نجامى بدات و ئازاد بێت تیایدا‌و كه‌س كارى
به‌سه‌ركه‌سه‌وه‌نه‌بێت،ئه‌م جۆره‌كۆمه‌ڵگایه نه‌ك سالم و ته‌ندروست
نیه،به‌ڵكو له‌مه‌مله‌كه‌تێكى نائینسانى ده‌چێت،له‌كۆمه‌ڵگاى سالمدا
هه‌موو كه‌س به‌رپرسه‌و به‌رپرسى كرده‌وه‌كانى یه‌كترن(به‌سه‌رنجدان
له‌رۆڵى فێربوون و چاولێگه‌رى).له‌راستیدا كۆمه‌ڵگاى ئازاد واته
كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌هه‌مووان هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن،له‌به‌رئه‌مه
هه‌موو خه‌ڵك ره‌فتاره‌كانى یه‌كتر له‌به‌رچاوده‌گرن،بۆنموونه
به‌رپرسیارێتى خوێندنگه ته‌نها كورت ناكرێته‌وه له‌چوارچێوه‌ى
دیواره‌كانى هۆبه‌ى خوێندنگادا،به‌ڵكو خوێندنگه به‌رپرسى له‌هه‌مان كاتدا
به‌رپرسى خێزان و ئامرازه‌كانى په‌یوه‌ندیشه‌و چاودێرێكردنیان به‌ئه‌ركى
سه‌رشانى خۆى ده‌زانێت،یاخود ده‌زگایه‌كى په‌روه‌رده‌ى ناتوانێت ته‌نها دڵى
به‌وه خۆشبێت كه به‌رنامه په‌روه‌رده‌یى و فێركاریه‌كانى به‌شێوه‌یكى
رێك و پێك به‌رێوه‌ده‌چن و وانه‌كان له‌پۆلدا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو
ده‌وترێنه‌وه،به‌ڵكو ده‌بێت خۆى به‌به‌رپرسى كۆمه‌ڵگا بزانێت و له‌هه‌وڵى
كێشه‌و گرفته‌كاندابێت.یه‌كێك له‌كاره‌سه‌ره‌كیه‌كانى زانكۆكان
توێژینه‌وه‌ولێكۆڵینه‌وه‌یه له‌گرفته‌كانى كۆمه‌ڵگاكان و دواجار
دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاوبۆیان،ئه‌ركى كۆمه‌ڵگا رێنمایى كردنى
كۆمه‌ڵگاكانه‌و له‌ئه‌گه‌رى هاتنه‌پێشى هه‌رگرفت و كێشه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵگا
داواى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر له‌زانكۆكان ده‌كات،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
به‌رهه‌مى كوشتوكاڵى ناوچه‌یه‌ك دووچارى نه‌خۆشیه‌كى كوشتوكاڵى ببێت،ئه‌ركى
زانكۆ‌و به‌شى په‌یوه‌ندارى زانكۆیه به‌كوشتوكاڵ كه‌له‌هه‌وڵى ناسین و
چاره‌سه‌رى ئه‌و ئافاته كوشتوكاڵیه‌دابێت.بۆ زۆرێك له‌كۆمه‌ڵگاكان
چاره‌سه‌ره‌كانى خه‌ڵكانى دیكه هێنده سوودمه‌ندنیه،به‌ڵكو چاره‌سه‌رى
ناوخۆى ده‌رئه‌نجامى باشترى لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌له‌ئه‌ستۆى زانكۆكاندایه‌و
كه‌چاره‌سه‌ره‌كان بدۆزنه‌وه‌و بیخه‌نه به‌رده‌ست ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت.بۆ
نموونه دووچاربوون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له‌م گرفتانه‌یه،راسته
كه‌سانى دیكه و رۆژئاوایه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م بواره‌دا
ئه‌نجامداوه،به‌لاَم توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونه ناوخۆیه‌كان
ده‌رئه‌نجامى جیاوازیان لێده‌كه‌وێته‌وه هه‌رلێره‌شه‌وه جۆرى
چاره‌سه‌ره‌كان ده‌گۆرێت.
زانكۆ و زانكۆییه‌كان ده‌بێت ئه‌م چه‌ندخاڵه له‌به‌رچاوبگرن:
ڕ - خوێنكارى زانكۆى ئه‌مرۆ،خوێندكارى دوێنێى خوێندنگا ئاماده‌یى و
ناوه‌ندیه‌كانه،خوێندكارێكى زانكۆ له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وتووه كه
له‌خوێندنگادا خوێندكارێكى سه‌ركه‌وتوو بوبێت،له‌به‌رئه‌وه زانكۆ
به‌رپرسه له‌چۆنیه‌تى شێوازى وانه و پرۆگرامه‌كانى خوێندنگا‌و ده‌بێت
په‌یوه‌ندى و هاوكاریه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ مامۆستایانى خوێندنگاكانداهه‌بێت.
ب. زانكۆ(دادگاى زانست)ه‌و به‌رواڵه‌ت ته‌نها مه‌رجه‌عێكه بۆ داوه‌ریكردن
له‌باره‌ى به‌ده‌ستهێنراوه زانستیه‌كان،وه‌داوه‌رانى ئه‌م دادگایه
مامۆستاكانن و داواكاریه‌كه‌یان كاتێك ئیعتبارى ده‌بێت كه‌شاره‌زایى
تازه‌وپێویستیان هه‌بێت له‌باره‌ى بابه‌ته داوه‌ریكراوه‌كانه‌وه.
به‌مانایه‌كى تر زانكۆ مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌كردنى ئه‌فكارو
باوه‌رو بۆ چوونه‌كانه،له‌به‌رئه‌وه سه‌رجه‌م زانست و زانیاریه‌كانى
مامۆستایان و خوێندكارانى زانكۆكان به‌نده به‌ئه‌ندازه‌ى دروستى
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى زانكۆوه.
سه‌ره‌راى ئه‌مانه،زانكۆ ده‌بێت په‌ناگاى زانایان و زانست بێت،واته نابێت
چاوه‌روانبێت كه زانا‌و فێرخوازان بێن و داوابكه‌ن و له‌زانكۆ بپارێنه‌وه
كه‌له‌زانكۆدا دایان مه‌زرێنێت،به‌ڵكو پێویسته هه‌روه‌ك راوچێه‌كى
خۆمه‌لاَسده‌ر ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌ى بگه‌رێت و زانا‌و
بیریاره‌كان بدۆزێته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى شایسته بۆلاى خۆى
رایانكێشێت.هاوكات زانكۆ نابێت خۆى سنوورداربكات به‌چه‌ند به‌ش و
كۆلێژێكه‌وه،به‌ڵكو هه‌رزانست و بیرێكى نوێ له‌خۆیدا جێگابكاته‌وه‌و
په‌ره‌ى پێبدات.ئه‌ركى سێیه‌مى زانكۆكان ئه‌وه‌یه كه(پالاَوگه‌ى
زانست)بێت،واته به‌ده‌ستكه‌وته‌كانى زانست هه‌ستیاربێت و ئه‌گه‌رلادانێكى
به‌دى كرد راسته‌وخۆ هه‌وڵى چاكسازى و راستكردنه‌وه‌ى بدات،چونكه عادات و
بۆچوونه خراپه‌كانیش هاوشێوه‌ى عاده‌ته فسیۆلۆژیه‌كان به‌ئاسانى ناكرێت
بگۆردرێن،له‌م كاته‌دا ده‌بێت پێش روودانى گرفته‌كه به‌رى
پێبگیردرێت.ئه‌ركى چواره‌مى زانكۆكان ئه‌وه‌یه كه‌هانده‌رو پشتیوانى
هه‌وڵه زانستیه‌كان بێت،وه‌نابێت هاندان و پشتیوانیه زانستیه‌كانى زانكۆ
ته‌نها كه‌سانى ناوسنوورى زانكۆ‌و نزیكه‌كان بگرێته‌وه،ئه‌گه‌رنا ده‌بێت
فاتیحه بۆ مه‌رگى زانست بخوێنرێت.
ب - مامۆستاى زانكۆش له‌سه‌ره‌تاى و ناوه‌ندى و ئاماده‌یه‌كاندا
په‌روه‌رده‌ده‌بێت،له‌م رووه‌وه ده‌توانین بڵێین مامۆستاى سه‌ركه‌وتوو
ئه‌و مامۆستایه‌یه كه له‌فێربوون چێژ‌و له‌زه‌ت ده‌بات،به‌رده‌وام
زانیاریه‌كانى خۆى هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و په‌ره‌ریان پێده‌دات و خۆى
به‌به‌رپرسیارى هه‌موو كاروباره‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت.
د - زانكۆ نه‌ته‌نها به‌رپرسى چه‌ندێتى وچۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌و فێركردنه
له‌قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى،به‌ڵكو له‌مانه
گرنگتر به‌رپرسه له‌چه‌ندێتى و چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌وفێركردنى خێزانى و
ئه‌ركى رێنماى كردنى خێزانه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆى له ئاراسته‌كردن و
رێنماى كردنیان له‌چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى منداڵه‌كانیان،چونكه
چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌ى خێزانى رۆڵى هه‌یه له‌چۆنیه‌تى په‌روه‌رده‌كردنى
تاك له‌قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى تاده‌گاته زانكۆ.
به‌سه‌رنجدان له‌م چه‌ندخاڵه،ده‌كرێت به‌دڵنیاوه بڵێین كه‌هه‌رجۆره
پشتگوێخستنێك و فه‌رامۆشكردنێت له‌لایه‌ن زانكۆوه كاریگه‌رى ده‌بێت
له‌سه‌ر ره‌وشى ئێستا‌و داهاتووى كۆمه‌ڵگا.
خانه‌واده‌ش به‌رپرسه له‌وه‌ى كه چاودێرى پرۆگرامه‌كانى په‌روه‌رده‌بكات
له‌خوێندنگاكانداو هاوكارو پشتیوانیان بێت.هاوكات ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكى
چاودێرى ئیداره‌ى ولاَت بن و رازى نه‌بن به‌وه‌ى كه ولاَت سه‌رۆك و جێگر‌و
وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستى هه‌یه.چالاكیه‌كى گرنگ و چاودێریه‌كى به‌به‌ها خۆى
له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا په‌یره‌وى له(ئه‌مر
به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه).
6. یه‌كێك له‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه له چه‌نێتى و
چۆنیه‌تى ئه‌وشتانه‌ى كه‌فێریان بووه پێویستى به ئه‌نگێزه هه‌یه،واته
بۆ ئه‌وه‌ى كارێك ئه‌نجامدات یان خۆى له‌ئه‌نجامدانى كارێك به‌دوور بگرێت
پێویستى به‌وه‌هه‌یه كه‌پاڵنه‌رێك هه‌بێت بیجولێنێت به‌ئه‌نجامدان و
ئه‌نجام نه‌دانى ئه‌م دووكاره.ئه‌م پاڵنه‌ره ده‌كرێت به‌شێوه‌ى پاداشت
بێت،بۆ نموونه كه‌سێك ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌نجامدانى كارێكه‌وه به‌پله‌یه‌ك
بگات یان كرێیه‌كى ده‌ست كه‌وێت یاخود ئافه‌رین و ده‌ستخۆشى لێبكرێت،وه‌یان
رووبه‌رووى سه‌رزه‌نشت و سزادان ده‌بێته‌وه‌كاتێك كارێكى خراپ و نه‌خوازراو
ئه‌نجامده‌دات.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ژیانى سه‌رده‌مى نوێ:
ئاماژه‌مان به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ دا،واباشتره
ئاماژه‌ش به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ژیانى سه‌رده‌مى نوێش بده‌ین،به‌سه‌رنجدان
له‌وه‌ى كه هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه گۆرانكاریان به‌سه‌ردادێت،واته
به‌پێى كات و شوێن،سروشتى تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا گۆرانكاریان
به‌سه‌ردادێت.تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1-پێشكه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر سونه‌تدا،كه به‌دڵنیاییه‌وه دوودڵى و گومانیشى
لێده‌كه‌وێته‌وه.
2- ئاڵۆزبوونى ژیانى رۆژانه‌و هه‌ل و مه‌رجى ژیان له‌به‌رامبه‌ر ژیانێكى
ساده‌دا.
3-زیادبوونى به‌رده‌وامى كێشه‌و گرفته‌كان،كه‌چاوه‌روان
نه‌كراوبوو،له‌كاتێكدا گرفتێك چاره‌سه‌رده‌كرێت،چه‌نده‌هاگرفت و كێشه‌ى
دیكه‌ى به‌دوادا دێت.
4-ته‌قینه‌وه‌ى زانیاریه‌كان،به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مرۆڤ به‌و هه‌موو پێشكه‌ونه‌ى
كه‌پێى گه‌شتووه،بێتوانایه له‌كۆنترۆل كردن و سنوورداركردنى
زانیاریه‌كان،كه‌خۆى به‌رهه‌مهێنه‌ریانه،وه‌ناتوانێت له‌گه‌ڵیان سازگاریان
بێت.
5-ته‌قینه‌وه‌ى دانیشتوان،سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌مووهه‌وڵه‌ى كه‌مرۆڤ
ده‌یدات،ناتوانێت زیادبوونى دانیشتوان له‌سنوورێكى دیاریكراودا راگرێت.
6-ئاڵۆزى ته‌كنه‌لۆژیا،كه‌هێشتا ناتوانین به‌پێى پێویست و به‌دروستى سوودى
لێوه‌رگرین.
7-هه‌ره‌شه‌ى ژینگه‌ى سروستى،به‌پێى بۆچوونى زانایانى ژینگه ناسى ،سروشت
به‌درێژایى ته‌مه‌نى ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا هه‌ره‌شه‌ى له‌سه‌رنه‌بوه‌و ئه‌گه‌ر
ئه‌م ململانێ سه‌خته‌ى كه‌ئێستا له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت
نه‌ك هه‌رنه‌وه‌ى داهاتوو تیاده‌چێت،به‌ڵكو نه‌وه‌ى ئێستاش تیاده‌چێت.
8-ئاڵۆزبوونى ره‌فتارى مرۆڤ: سه‌ره‌راى پێشكه‌وتنى ئه‌وزانستانه‌ى كه‌گرنگى
به‌ره‌فتارى مرۆڤ ده‌ده‌ن،ئه‌وا هێشتا زۆر لایه‌ن و ره‌هه‌ندى ره‌فتارى
مرۆڤ ماون و تائێستا نه‌ناسراون.
9-دژوارى ناسین و گۆرانى ره‌فتارى مرۆڤ،روون و ئاشكرایه كاتێك ناسینێكى
ورد‌و راستمان بۆ مرۆڤ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بێت،ئه‌وا گۆرانكاریش ئاسان
ئه‌نجام نادرێت.
10-پێویستى فێربوونى به‌رده‌وام،مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ ناچاره به‌رده‌وام
زانست و زانیاریه‌كانى خۆى زیادبكات و په‌ره‌یان پێبدات،وه‌گه‌رنا رازى
بوون به‌زانیاریه هه‌بووه‌كانى ئێستا خیانه‌ته به‌خود و به‌كۆمه‌ڵگا.
11-زۆرى و هه‌مه‌جۆرى چاوه‌روانیه‌كانى خێزان و كۆمه‌ڵگا،كه له‌مێژوودا
هاوشێوه‌ى نه‌بووه.په‌روه‌رده‌كرن و پێگه‌یاندنى تاكێكى داهێنه‌ر
كه‌بتوانێت به‌دیدێكى ره‌خنه‌ییه‌وه بروانێته كۆمه‌ڵگاكه‌ى.

|