|
ئه‌فسوونى ئاو
بورهان رِه‌ئوف محه‌مه‌د
له‌گه ڵ بروسكه‌و چه‌خماخه‌لێدانى په‌ڵه هه‌وره خه‌ست و تاریكه‌كان به‌ئاسمانى
شاره‌وه ، دڵۆپه‌بارانى گه‌وره به‌سه‌ر سه‌ربان و جاده‌و شه‌قامه‌كاندا
دا ده‌بارین ، ده‌بارین و بۆساتێكیش مۆڵه‌تى فرِینى ئه‌و چه‌ند باڵنده كه‌مه‌شیان
نه‌ده‌دا كه‌له وڵات مابوونه‌وه.. پاش چوار سالڕ له ووشكه‌ساڵى یه‌كه‌م
جاربوسروشت كه‌رِنه‌فاڵى له‌وجۆره‌به‌ئاسمانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه بسازێنێت !
دانیشتوانى شار به‌بآ گوێدانه ته‌رِبون و نه‌خۆشكه‌وتن رِژانه بازار و
كۆڵان و شه‌قامه‌كانه‌وه و خه‌نده كه‌وته‌وه سه‌ر لێوانیان ، منداڵان ده‌ستیان
ده‌دایه‌به‌ر ئاوى بارانه‌كه‌و ده‌یانخوارده‌وه ، لاوان به‌چه‌پڵه رێزان
و هه‌ڵپه‌ركآ شادومانى خۆیان ده‌رده‌برِى ، ژن و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش
ده‌ستبه‌دوعاو له‌سه‌ر به‌رماڵه‌كانیانه‌وه پآبه‌پآى خووره‌ى به‌رده‌وامى
بارانه‌كه نوێژیان ده‌كردو كرِنووشى سوپاسگوزاریان بۆ یه‌زدانى ژیان ده‌برد
.
ئه‌و رۆژه و هه‌تا چه‌ند رۆژى دواتریش باران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ده‌بارى
،له زۆربه‌ى كۆرِو كۆبوونه‌وه دۆستانه و خێزانیه‌كان دا له دووكان و
چایخانه‌كاندا ، له فه‌رمانگه‌و مزگه‌وته‌كاندا ، خه‌ڵكى شار باسى یادگاره
تالڕ و ناخۆشه‌كانى ماوه‌ى دوور و درێژى وشكه ساڵیان ده‌كرد .... مام كۆچه‌ر
كه جوتیارێكى دانیشتووى شارۆچكه‌یه‌كى نیوه چۆڵى نزیك شار بوو ده‌یگووت :
له‌ساڵى سێیه‌مى ئه‌و كاره‌ساته‌دا بوو ، سه‌رجه‌م خزم و كه‌س و كارم به‌ره‌و
ووڵاتانى باكوور رِه‌ویان كردبوو ، به‌یانیه‌ك كه‌به‌ناو كێڵگه‌و ره‌زو
باخه ووشكبووه‌كانم دا ده‌گه‌رام ، ئۆ...ف رووت بووم وه‌ك رووتى دره‌خته‌كان
، هه‌ستم به‌سره‌ما ده‌كرد و زیته‌ى چاوم ده‌هات وه‌ك چاوى پشیله‌كان !
فرمێسك له‌چاوانم قه‌تیس مابوون وه‌ك ژه‌نگى دارقۆرخ و هه‌ڵوژه و قه‌یسیه‌كان
......
مامۆستا شیلان كه‌پسپۆرِى وانه‌ى بیركارى بوو ده‌یگووت : وشكبوونه‌وه‌ى
كانیاوو ره‌زو باخه‌كان + بێده‌نگى كێڵگه‌و دارستانه‌كان +كۆچ و ره‌وى
گوندنشینه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ته‌واوى خوێندنكاره‌كان = به‌مه‌رگى
نیشتیمان ... هه‌روه‌ها ده‌یگوت : وشكبوونه‌وه‌ى هه‌رشتێك كه‌نه‌ده‌بوو وشك
بێته‌وه ÷ ره‌گى سێ جای به‌هارى به‌پایزبوو راسته‌وانه ده‌گونجێ له‌گه‌لڕ
به‌باچوون و كۆتاییه‌كان .
عه‌ریف شاڵاو كه‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین بوو ده‌یگووت : پاش گرتنه‌وه‌ى هه‌موو
مۆڵگه‌و سه‌ربازگه‌كان له‌ده‌ست دووژمن و پاش رِاپه‌رین و دامه‌زراندنى فه‌رمانرِه‌وایى
گه‌ل ، ئێستا تآ ده‌گه‌م كه شۆرشى گه‌وره به‌ئاو ده‌كرێت نه‌وه‌ك تفه‌نگ
! په‌رله‌مان له‌لایه‌ن دلۆپه‌كانى بارانه‌وه هه‌ڵده‌بژێدرێت نه‌وه‌ك
میلله‌ت ! مافى چاره‌ى خۆنوسین به‌ده‌ست ئاسمانه نه‌وه‌ك زه‌وى .
میرحاته‌مى شاره‌وانى ده‌یگووت :- به‌یانیان گسكێكى ده‌سك درێژم به‌ده‌سته‌وه
ده‌گرت ، كه‌ده‌مدى توانام به‌سه‌ر لابردنى ئه‌و هه‌موو خاشاكه‌دا ناشكێت ،
له‌دڵه‌وه ده‌مگوت : خوداى گه‌وره به‌م به‌هاره ئه‌م هه‌موو گه‌ڵاوه‌ریوانه
چۆن گسك بده‌م ؟!
واى .....ئه‌م هه‌موو گیانله‌به‌ره مردوانه چۆن به‌خاك بسپێرم ؟ ئه‌م هه‌موو
ته‌نكه‌ره خاڵیانه چۆن پرِده‌كرێنه‌وه له‌ئاو ؟ مامۆستا مه‌لا خالید ده‌یگوت
: ناحه‌ق نیه ، براكانم ناحه‌ق نیه ! خودابه‌و راسه‌ره‌وه فه‌رموویه‌تى
هه‌مووشتێكى زیندوومان له ئاو پێك هێناوه......... .
یه‌كێك له‌ماسگیره‌كان كه‌دۆستێكى نزیكى عه‌ریف شاڵاوى كۆنه پێشمه‌رگه‌بوو
ده‌یگووت : به‌هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه‌كى سروشتى, فه‌رمانرِه‌وایى ژیان كه‌وته
ده‌ست (وشكه‌ساڵى )و به‌هۆیه‌وه زۆر كه‌س و لایه‌ن پێشێلكران , هه‌ر له‌جوتیارو
بیناسازو مه‌له‌وانه‌وه و هه‌تابۆق و مراوى و ماسیه‌كانیش ! ماسیگرێكى پیر
, كه‌ناوى كه‌ریمى سه‌فیر گولڕ بوو , ئه‌و ته‌نها كه‌سێك بوو كه‌چه‌ندین
سالڕ پێش ئه‌و كاره‌ساته شوومه به‌ویستى خۆى وازى له پیشه‌كه‌ى هێنابوو
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵه تاقانه‌كه‌ى به‌ناوى (لوقمانى سه‌فیر گولڕ ) له‌كاتى
مه‌له‌كردندا خنكابوو ! پێش حه‌ڤده سالڕ برِیاریدا هه‌تاله‌ژیاندا ماوه
ئاو نه‌خواته‌وه ! ئه‌و ته‌نها مرۆڤێك بوو له‌سه‌ر زه‌وى كه‌كاره‌ساتی
وشكه‌ساڵى به‌باى خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات هه‌ركه‌سێك بابه‌تێكى لا باس بكردایه‌كه
په‌یوه‌ندى به‌ئاوه‌وه هه‌بوایه ، ئه‌م به‌دڵێكى په‌رێشان و ده‌روونێكى
بێزاره‌وه به‌جآى ده‌هێشت ! .. كه‌ریمى سه‌فیر گولڕ پآ ى وابوو كه‌ئه‌و ته‌نها
كه‌سێكه به‌ته‌واوى قه‌رزى ئاوى داوه‌ته‌وه .چونكه هه‌موو مالڕ و سامانى
خۆى كه‌له تاقه كوره‌كه‌یدا ده‌یبینیه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه سپاردبووه‌یه‌وه
به‌ئاو پاش حه‌ڤده سالڕ خۆراگرِى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بریاره‌یدا ئه‌م
پیاوه په‌یمانه‌كه‌ى شكاند پاش بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه خه‌ڵكى شار
ئه‌و ته‌وبه‌شكێنیه‌یان ناو نابوو ئه‌فسوونى ئاو .
مندالڕ بووم داپیره‌م هه‌رجارآ كه‌ده چووه‌سه‌ركانى یان هه‌ركاتآ ئاوى
گوڵه‌كانى ده‌دێرا , سڵاواتى ده‌داو ده‌یگوت : هآ ...آ رۆڵه‌گیان ووتویانه
ئاو‌و ئاوه‌دانى , ئه‌ى ... ئاو‌و ئاوه‌دانى !.. ئینجا هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵى هه‌ڵده‌كێشاو
ده‌یگوت : له‌سه‌رده‌مى كچێنیمدا به‌تامه‌زرۆییه‌كى زۆره‌وه له‌گه‌ل كچه
هاوه‌ڵه‌كانمدا چاوه‌رِوانى ته‌واو بوونى ئاو مان ده‌كرد له‌ماڵه‌كانماندا
, هه‌رده‌م چاوه‌رِێبووین كونه‌و سه‌تلڕ و گۆزه‌و قابله‌مه‌كانمان خاڵى
ببنه‌وه, هه‌ندێكجار به‌دزیه‌وه ده‌مانرِێژان ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بچین
بۆ كانى و ئاو بهێنینه‌وه ....
دواى كۆتایى هاتنى وشكه ساڵى و له‌خه‌مرِه‌خسانى وڵات له كێشه زۆر و
گرانه‌كانى بآ ئاوى , عه‌شقى ئاو به‌جۆرێكى بآ وێنه دڵى خه‌ڵكى به‌خۆیه‌وه
په‌یوه‌ست كردبوو، قوتابیان به‌ده‌م رێكخستنى خشته‌ى وانه‌كانیانه‌وه مه‌تاره
ئاویان به‌قایشى جانتاكانیانه‌وه هه‌ڵده‌واسى ، ژنان كه‌له‌به‌ر ده‌رگا
داده‌نیشتن بۆ ده‌مه‌ته‌قآ سه‌تڵه ئاویان له‌ته‌نیشت خۆیانه‌وه داده‌نا ,
مامۆستایان به ده‌به‌ى ئاوه‌وه خۆیان ده‌كرد به‌پۆلدا،نه‌خۆشه‌كان ده‌ستیان
كانۆلاى پیوه‌بوو و خه‌یاڵیان نوقمى ئاو !
سه‌ربازه‌كان پێشئه‌وه‌ى بگه‌نه گۆره‌پانى مه‌شق و راهێنان خووده‌كانیان
پره ده‌كرد له‌ئاو ...ئاژه‌ڵه‌كان به‌كه‌نارى گۆم و كانیاوه‌كانه‌وه نه‌بوایه
نه‌ده‌له‌وه‌رِان ، باڵنده و په‌روانه‌كان به‌سه‌ر رووى ئاوه‌كانه‌وه ده‌فرین
، ئه‌گه‌ر شوێنى هێلانه‌كانیان به‌كه‌نارى كانى و روباره‌كانه‌وه نه‌بوایه
هه‌رگیز چێیان نه‌ده‌كرد .
له‌و رۆژگاره‌دا هه‌ركچێكم ده‌بینى په‌یكه‌رێك بوو له ئاو
دایكم ره‌نگى له ره‌نگى ئاو ده‌چوو , باوكم له به‌هه‌شتى ئاو دا خانووى
له‌باران بۆ ده‌كردین... خه‌ونم ده‌بینى ، خوشك‌و براكانم ئاوى بوون !
شاعیرێكم ناسى كێشه‌كانى به‌ئاو ده‌پێوا , سه‌رواكانى له ئاو هه‌ڵده‌كێشا.
شه‌ماڵم گوێ لێ‌بوو ته‌ماعى سه‌مایه‌كى مه‌ستانه‌ى ده‌خسته به‌ر دره‌خت و
ده‌وه‌ن و گیاكان .
ئاو , كه‌له خودى خۆیدا هیچ تامێكى نه‌بوو كه‌چى له‌ناو ده‌مى خه‌ڵكى دا
سه‌یر بوو هه‌موو تامه‌چێژ به‌خشه‌كانى گه‌ردوونى به تامی خۆى پرِكردبوو !
. خۆى هیچ رِه‌نگێكى نه‌بوو ، به‌ڵام جادوو گه‌رانه له چاوى ئێمه‌وه هه‌موو
ره‌نگه‌كانى زینده‌گى هه‌ڵگرتبوو ! هیچ بۆنێكى نه‌بوو به‌ڵام خه‌لیقه‌ت
لێوان لێوبوو له‌بۆنى ئه‌و ! .
هه‌مو ئه‌وانه‌ى پۆل پۆل له‌باكوره‌وه ده‌گه‌رانه‌وه , وێنه‌و رووداوى سه‌یریان
دیبوو ده‌یانگێرایه‌وه ! ئاسمان ماخۆلانى چه‌ند خوله‌كێك ساماڵى بوو , هه‌تا
جه‌نگه‌كانى خۆى پیشانى ئێمه بدات ، خۆر هه‌موو بوونى خۆى پێشكه‌شى زه‌وى
كردبوو , مانگ تریفه‌و خه‌رمانه‌كانى خۆى له‌یه‌ك ده‌دان و ده‌یگوت به‌خۆشى
ئێوه ئه‌ى مه‌له‌كوتانى زه‌وى ، ئه‌ستێره ته‌ماشاى خواره‌وه ى ده‌كرد و
خۆى ده‌كوشت ! به‌ڵكو لاشه‌كه‌ى بكه‌وێته سه‌ر زه‌وى !.
...... من لوقمانى كورى كه‌ریمى سه‌فین گولڕ ئه‌گه‌ر كه‌میك دان به‌خۆتاندا
بگرن تێده‌گه‌ن كه‌چۆن و بۆچى من بوومه‌ته ته‌واوكارى ئه‌م چیرۆكه ؟ !
دواى ئه‌وه‌ى ده‌قى ئه‌م چیرۆكه‌م به‌ناته‌واوى كه‌وته ده‌ست , به‌درێژایى
هاوینى ئه‌م سالڕ سۆراغى نوسه‌ره وونبوه‌كه‌یم كرد به‌ڵام مه‌خابن نه‌مدۆزیه‌وه
. كۆتایى به‌هارى رابردوو له‌رێگاى دۆستێكمه‌وه كه‌ئه‌ندامبوو له دامه‌زراوه‌ى
داكۆكى له‌په‌نابه‌ران ، به‌پێكه‌نینێكى ئاوێته به‌سه‌رسامیه‌وه چه‌ند
لاپه‌ره‌یه‌كى ده‌ستنووسى دایه ده‌ستم و گوتى : ئامۆزا به‌پآى ئه‌م به‌ڵگه
نامه‌یه بێت له مێژه جه‌نابت مردوویت ؟!
پاش ئه‌وه‌ى دووجار به‌ووردى خوێندمه‌وه‌بیرم بۆ ئه‌وه‌چوو كه خاوه‌نى ئه‌م
نوسینه هه‌ركه‌سێك بێت به‌لایه‌نىكه‌مه‌وه بیست ساڵ پێش ئێستا له‌شاره
كۆنه‌كه‌ى ئێمه‌دا ژیاوه , هه‌رله و سه‌رده‌مه‌وه به‌هۆى گۆرانى كه‌ش و
هه‌واو بارانى به‌رده‌وامه‌وه , بوه‌ته ده‌ریاچه‌یه‌كى گه‌وره ، له
خۆمم پرسى ئه‌م نوسینه له‌و ماوه دورو درێژه‌دا له‌كوێبووه و چۆن ماوه‌ته‌وه
؟ به‌دۆسته‌كه‌مم ووت : ئه‌م نوسینه زۆر كۆنه ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه
باسى ژیانى باوكى خوالێخۆشبوومى تێدایه , هه‌ر چۆنێك بووه ده‌زانم تۆش
بێئاگایت له‌وه‌ى كه‌من دووهه‌مین لوقمانى باوكمم ! چونكه پێش من برایه‌كى
ترم هه‌بووه به‌هه‌مان ناوى منه‌وه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌منداڵى له
ئاوداخنكاوه . گوتى : ئه‌م نوسینه‌له‌ناو جانتای یه‌كێك له‌سه‌ر نیشینانى
ئه‌و پاپۆره‌دابووه كه‌چه‌ند سالێك له‌وه‌و پێش له‌ته‌نگه‌به‌رێكى ئاوه‌گه‌رمه‌كان
دا له‌وڵاتى غه‌ریب ستان نوقمى ئاو‌و بووه .
دووسالڕ پاش كۆتایى ووشكه ساڵیه‌كه , كه‌ش وهه‌وا به‌جۆرێكى سه‌یر گۆرا!
له‌وڵاتانى باكور ئاو كه‌مى كرد‌و لاى ئێمه‌ش چوار وه‌رزه باران ده‌بارى.
رۆژێكیان لافاوێكى گه‌وره هه‌ستاوه چه‌ند گه‌ره‌كێكى خواره‌وه‌ى شارى
نوقمى ئاو كرد. خه‌ڵكێكى زۆر ئاواره‌و بێمالڕ و حالڕ بوون ، ئێمه‌ش كه‌دانیشتووى
یه‌كێك له‌و گه‌ره‌كانه بووین ئاواره‌ى گوندێكى لاى سه‌ره‌وه‌ى شار بووین
و له‌ماڵه دۆستێكى باوكمدا گیرساینه‌وه .
من به‌پێچه‌وانه‌ى بیر‌و راى باوكمه‌وه هه‌میشه ئاوم خۆش ویستوه ، ده‌زانم
هه‌ندێك جار ئاویش زیانى خۆى هه‌یه ، ده‌زانم زۆر كاره‌ساتیشى دروست كردوه
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌هه‌موو شتێك له‌م ژیانه‌دا دوو دیوى هه‌یه ،
دیوێكى خۆشه‌ویست و دیوێكى ناحه‌ز .
پاش ئه‌وه‌ى به‌یارمه‌تى دۆسته‌كه‌ى باوكم خانویه‌كى ساده‌مان له‌و گونده‌دا
دروست كرد ، ئیدى باوكم رۆژانه خۆى سه‌رقاڵى راوه ماسى ده‌كرد به‌م جۆره
بژێویمانى په‌یدا ده‌كرد . هه‌تا رۆژێكیان هه‌واڵیان داینآ كه‌پاش ئه‌وه‌ى
به‌له‌مه‌كه‌ى له‌ناوه‌راستى ده‌ریاچه‌كه‌دا وه‌رده‌گه‌رێت ، باوكم ده‌بێت
به‌ژێریه‌وه و تواناى خۆ رزگار كردنى نابێت ، ئیدى هه‌تا به‌له‌مه
|